ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٢
ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٣٢ (بەفەرمی: Games of the X Olympiad، ھەروەھا بە ئۆڵۆمپیادی لۆس ئانجلۆس ١٩٣٢ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی فرەوەرزشیی نێودەوڵەتی بوو کە لە ٣٠ی تەمموز تا ١٤ی ئابی ١٩٣٢ لە لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوە دەچوو.[١][٢] یارییەکان لە سەردەمی بێبازاڕیی مەزنی جیهانیدا بەڕێوە چوون، هەندێک لە نەتەوەکان نەیانتوانی بەشداری بکەن و بگەنە لۆس ئانجلەس بکەن، بۆیە ٣٧ وڵات بەشدارییان کرد، ئەمەش کەمتر بوو بەراورد بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٤ی ئەمستەردام، کە ٤٦ وڵات بەشدارییان تێدا کردبوو. سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا، ھێربێرت ھۆڤەر ئامادەی یارییەکان نەبوو. هەڵبژاردنی شاری میوانداری ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ساڵی ١٩٣٢ لە ٢٣ەمین دانیشتنی IOC لە ڕۆمای ئیتاڵیا لە ٩ی نیسانی ١٩٢٣ ئەنجام درا. لەبەر ئەوەی کە ھیچ شارێکی دیکە خۆیان کاندید نەکرد، پێشوەختە شاری لۆس ئانجلۆس مافی میوانداریکردنی ئەم خولەی ئۆڵۆمیادی وەرگرت. ١٣٣٢ (١٢٠٢ پیاو، ١٢٦ ژن) وەرزشوان لە ١١٣ یاری جۆراوجۆر پێشبڕکێیان لەسەر بردنەوەی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیاد ئەنجام دا. وڵاتی خانەخوێ کە ئەمریکا بوو بە کۆکردنەوەی ٤١ مەدالیای زێڕ و ١٠٣ مەدالیای گشتی پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا. [٣]
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٢ | |
---|---|
![]() | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
جێ | Los Angeles Memorial Coliseum، لۆس ئانجلەس |
پاشکۆی | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٢٨ |
لهدوای ئهو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦ |
ژمارەی چاپ | 10 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٢ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٣٠ی تەممووزی ١٩٣٢ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٤ی ئابی ١٩٣٢ |
Officially opened by | Charles Curtis |
Oath made by | George Calnan |
بەشداربوو | David Cecil, 6th Marquess of Exeter، Ralph Metcalfe، Anton Räderscheidt، Arne Francke |
وێبگە | https://www.olympic.org/los-angeles-1932 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1932/ |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Los Angeles 1932 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-18.
- ^ "Los Angeles 1932". Olympics Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-18.
- ^ "Olympics Medal Tally for 1932". www.topendsports.com. Retrieved 2022-05-18.