ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٨

(لە ئۆڵۆمیادی ھاوینەی ١٩٤٨ەوە ڕەوانە کراوە)


ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٨ (بە ئینگلیزی: 1948 Summer Olympics؛ بە فەرمی، یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی چواردەھەم ، ھەروەھا بە ئۆڵۆمپیادی لەندەنی ١٩٤٨ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی فرە وەرزشی نێودەوڵەتی بوو کە لە ٢٩ی تەممووز تا ١٤ی ئابی ١٩٤٨ لە لەندەن، بەریتانیا بەڕێوەچوو. ئەم خولەی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دوای پشوویەکی دوازدە ساڵە کە بەھۆی سەرھەڵدانی جەنگی جیھانی دووەمەوە دروست بوو، ئەنجامدرایەوە لە دوای یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٣٦ لە بەرلین بەڕێوەچوو.[١] یارییە ئۆڵۆمپیادەکانی ساڵی ١٩٤٠ بۆ تۆکیۆ و دواتر بۆ ھێلسنکی گواسترابووەوە، لەکاتێکدا یارییە ئۆڵۆمپیادەکانی ساڵی ١٩٤٤ بە شێوەیەکی کاتی بۆ لەندەن پلانی بۆ دانرابوو. بەڵام بەھۆی جەنگی دووەمی جیھان ئەنجام نەدران. ئەمە دووەم جار بوو لەندەن میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بکات، پێشتر لە ساڵی ١٩٠٨دا،میوانداری کردبوو. ئۆڵۆمپیادەکە دوای ٦٤ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٢ جارێکی دیکە گەڕایەوە لەندەن، بەمەش لەندەن بووە یەکەم شار کە سێ جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بکات، ھەروەھا تاکە شارە تا ئیستا ئەو ئامارەی تۆمار کردبێت. پاریس و لۆس ئەنجلۆس لە ٢٠٢٤ و ٢٠٢٨ بۆ سێھەمین جار لە مێژووی خۆیان میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکەن. ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٤٨ بەھۆی سەختی بارودۆخی ئابووری کە بەھۆی جەنگەوە دروست ببوو، ھیچ شوێنێکی نوێ بۆ یارییەکان دروست نەکرا.[٢] ٥٩ وڵات بە ٤١٠٤ وەرزشوان (٣٧١٥ پیاو و ٣٩٠ ژن) لە ١٩ پێشبڕکێی جیاوازی وەرزشیدا بەشداریان کرد. ئەڵمانیا و ژاپۆن بانگھێشت نەکرابوون بۆ بەشداریکردن لەم خولەی ئۆڵۆمپیاد بەھۆی ئەو ڕۆڵی خراپیان لە جەنگی جیھانیی دووەم؛ یەکێتی سۆڤیەت بانگھێشت کرا بەڵام ھیچ وەرزشوانێک نەنارد، لەبری ئەوە چاودێرانی نارد بۆ ئامادەکاری بۆ ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٥٢. بۆب ماتیاسی وەرزشوانی ئەمریکی لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا بووە بچووکترین وەرزشوانی پیاو کە تا ئێستا میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێنابێت. زۆرترین میدالیای تاکەکەسی لەلایەن ڤیکۆ ھوھتانێنی وەرزشوانی فیلەلەندی بەدەستھێنا کە لە وەرزشی لەشجوانی پیاوان سێ خەڵاتی زێڕ و زیوێک و برۆنزی بەدەستھێنا. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆرترین میدالیای زێڕ و کۆی گشتی بەدەستھێناوە، ھەریەکە لە گویانای بەریتانی (گویانای ئێستا)، بۆرما (میانماری ئێستا)، سیلۆن (سریلانکای ئێستا)، ئێران، عێراق، جامایکا، کۆریا، لوبنان، پاکستان، پورتوگال، سانگاپوور، سوریا، ترینیداد و تۆباگۆ، و ڤەنزوێلا بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیاندا بەشداری ئۆڵۆمپیادیان کرد؛ و یەکەم جار بوو کە وڵاتانی فلیپین و ھیندستان و پاکستان وەک نەتەوەیەکی تەواو سەربەخۆ لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دا بەشداریان کرد. ئەڵمانیا و ژاپۆن و بولگاریا لەژێر داگیرکاری سەربازی ھاوپەیمانان ڕێگەیان پێنەدرا وەرزشوانان بنێرن بۆ یارییەکان.

ئۆڵۆمیادی ھاوینەی ١٩٤٨
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XIV. Olympiad
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
جێWembley Stadium، لەندەن
پاشکۆئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٤
لەدوای ئەوئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢
ژمارەی چاپ14
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٩ی تەممووزی ١٩٤٨
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٤ی ئابی ١٩٤٨
Officially opened byجۆرجی شەشەم
Oath made byDon Finlay
Torch lit byJohn Mark
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/london-1948
بەستەری وەسفکراوhttp://www.olympedia.org/games/12/overview

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "London 1948 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-20.
  2. ^ "British Olympic Association > British Olympic Movement". web.archive.org. 2008-04-08. Retrieved 2022-05-20.