میرنشینی بابان

میرنشینێکی کۆنی کوردی بوو ١٦٤٩-١٨٥٠
(لە بابانەوە ڕەوانە کراوە)

میرنشینی بابان (١٦٤٩-١٨٥٠) لە بنەڕەتدا بە ناوی (فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە)ەوە دامەزراوە؛ کە میرنشینەکەی لە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) لە گوندی دارەشمانە دامەزراندووە لە ساڵەکانی ١٦٨٦ بەدواوە بەھێز بووە و دواییش دەسەڵاتی گرتووەتە دەست. لە نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمدا میرنشینی بابان لە ڕووی سیاسییەوە و دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی بینیوە. ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵات و ھێزی سەربازیی میرنشینی بابان.

بەشێک لە میرنشینە کوردییەکان، تیایدا میرنشینی بابانیش دەردەکەوێت.
عومەر ئاغا، یەکێک لە ئەفسەرەکانی مەحموود پاشای بابان، ١٨٤٠

دەسەڵاتی میرنشینی بابان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ساڵێک لەمەوبەر. ئەم میرنشینە دەکەوێتە ناوچەی سلێمانییەوە، لە باشووری میرنشینی سۆرانەوە و تاکوو بەشێکیش لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە. لە ڕۆژاواشەوە تەواوی ناوچەی کەرکووکی دەگرتەوە. بەشێکی ناوچەی شارەزوور لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی باباندا بوو. پایتەختی میرنشینی بابان قەڵاچوالان بوو. دوای ئەوەی دادوەری گوندی مەڵکەندی، ئیبراھیم پاشا، بە ناوی سلێمان پاشاوە، لە ساڵی ١٧٨٤دا دەستی بە دروستکردنی شارێک کرد و ناوی سلێمانیی لێ نا و دواییش کرا بە پایتەختی میرنشینی بابان.

لە سەردەمی میرنشینی باباندا گیروگرفتی ناوخۆیی زۆر بوو، ئەمە زۆر کاری کردە سەر بێھێزی و لاوازکردنی ئەم میرنشینە لە لایەکەوە، لە لایەکی تریشەوە عوسمانی و ئێران بەپێی ڕێککەوتنی پەیمانی قەسری شیرین میرنشینی بابانیان لە ناو خۆیاندا بەش کرد. ئیتر لە دوای ئەوەیش میرنشینی بابان جارێ دەکەوتە ژێر دەستی عوسمانی و جارێکی تریش ژێر دەستی ئێران.

لە سەردەمی میرعەبدولڕەحمان پاشادا جارێکی تریش میرنشینی بابان بەھێز بووەوە و سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٨٢٢دا بە لەشکرێکی زۆر بەھێز و لەژێر سەرکردایەتیی مامەد پاشا خۆیدا، ھێرشی بردە سەر سلێمانی کە پایتەختی میرنشینی بابان بوو. نزیکەی ٥٠٠ کەس لە لەشکری عوسمانی کوژرا، بەڵام لە دواییدا عوسمانییەکان توانییان شاری سلێمانی بگرن.

مەحموود پاشا لە دوای مردنی باوکی بوو بە سەرۆکی میرنشینی بابان و تاکوو ساڵی ١٨٣٤ دەسەڵات بە دەستی ئەو بوو و دوای ئەویش دەسەڵاتی میرنشینی بابان تاکوو ساڵی ١٨٥١ بە دەستی سلێمان پاشا بوو. ھۆزی بابان ئەمرڕۆژیش لە سلێمانی، سنە، کەرکووک، کرماشان و سەقز دانیشن. لە پەیمانی ئەرزەرۆم «ارزنة الروم» لە سلێمانی کووچێان کردو ڕوویشتن بڕۆ کرماشان و سنە و سەقز. ناوی گەورە ئەوان سلێمانی، پاشایی، پاشایانی لە کرماشان، لە سنە پاشایانی، پاشایی، بابانی و بوبانی بوو.

کولتوور و ڕۆشنبیری

دەستکاری

لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئەم میرنشینەدا زمان و ئەدەبی کوردی زۆر پەرەی سەند، بەتایبەتی لە کۆتاییی سەدەی شازدەوە تاکوو نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدە. دروستبوونی قوتابخانەی شیعری کلاسیکی کوردی بە ڕێبەرایەتیی نالی و ھاوڕێکانی، سالم و کوردی (ئەم سێ کەسە بە سێ کوچکەی بابان ناسراون) و مەحوی کە شەقڵشکێنی شیعری کوردی بوون لە شێوەزاری کوردیی ناوەندیدا و دواییش بوو بە زمانی ئەدەب و نووسین و زۆر لە شاعیرانی تریش ھەر لەسە ئەو ڕێچکەیە ڕۆیشتن و پەیڕەوییان کرد و پەرەیان بەو زمانە ئەدەبییە دا.

وشەناسی

دەستکاری

وشەی بابان لە بابا بابەوە ھاتووە کە بە واتای باوک یاخود براگەورە و ڕیش سپی ناو کۆمەڵ دێت، بۆ نموونە باباسلێمان و باباتاھیر و بابا عەلی و بابا ڕەسوڵ، ھەموو ئەم واتایە دەبەخشن، ھەر لێکدانەوەیەکی تر وەک ئەمە ڕاست نییە.[ژێدەر پێویستە]

مێژووی حوکمدارانی بابان

دەستکاری

بابان بنەماڵەیەکی دێرینە (انسکلوپید یای بەریتانی) ساڵی (١٩٥٠) لەباسی (kurd) دا ئەیانباتەوە بۆ سەردەمێکی زۆر کۆن ھەروەھا کتێبی (تاریخ و جغرافییە کردستان سیرالا کراد) نووسینی عبدالقادر ڕوستم بابان دەیانگێرێتەوە بۆ سەردەمی (کیان) و (اًشکانیان) و (بنی ساسان) وبۆ سەردەمی (اًردشیر بابکان) واتا پێش ھاتنی عیسی ودوای ھاتنی. مەلا عەبدوالکەریمی مودەریس لە (بنەماڵەی زانیاران و علماْ فی خدمە العلم والدین) باسی میر حەمزەی بابان دەکات کە لە ساڵی (٨٠٠ک ١٣٩٧ ز) دا لەئێران بەرامبەر جلائیرییەکان وەستاوە ولەبەرامبەر قەڵای مەریواندا (مزگەوتی سوور)ی دروست کردووە. میر شەرەفخانی بدلیس لە (شەرەفنامە) داکە ساڵی (١٠٠٥ک ١٥٩٦ ز) نووسیویەتی، ئاماژەی بۆ ھەندێک میرانی بابان دەکات کە لەگەڵ میر (شمس الدین)ی باوکیا پێکەوە بەفەرمانی سوڵتانی عوسمانی شەڕیان بۆبەرگری لەسوڵتان کردووە کەرەنگ ھەیەلەنێوان ساڵەکانی (١٥٣٤ ١٥٥٩) دا ئەوشەرانە ڕوویاندابێ.

مێژووی (مردوخ)یش حوکمی بابانەکان لە (سنە) و (شارباژێڕ) و (شارەزور) دەگێڕدرێتەوە بۆ کۆتایی سەردەمی یازدەی کۆچی. لە عێراقیشدا شەرەفخان و ئەمین زەکی بەگ مێژووی حوکمیان لەکوردستانا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونی (١٥١٩ ١٥٦٦) دوای ئەو مێژووەش بەردەوام بوون تاساڵی (١٨٥٠) کە کۆتایی بەفەرمانڕەواییان ھاتووە.

مەڵبەندەکانی میرایەتی بابان

دەستکاری

لەئێران:لەمەریوان و سنە تاساڵی (١٣٩٦) ز لەکوردستانی عێراق. لە (مەرگە) تا ساڵی (١٥٩٦) لە (دارشمانە) سەردەمی فەقێ ئەحمەد و سلێمانی کوڕی لەسەردەمی شازدەھەمی زایینیدا. لە (ماوەت) و (قەڵای بەکراوا) لەسەردەمی حوکمدارییەتی بەکربەگی باباندا (بەکرە سوور) لەساڵانی (١٦١٩١٦٢٧) دا لە (قەڵای چوالان) لە ساڵی (١٦٩٩ ١٧٨٤)لە (سلێمانی) لەساڵانی (١٧٨٤١٨٥٠).

ناودارانی بابان لە کوردستانی ئێران

دەستکاری
  • خانەپاشا: ساڵی (١٧٣٠ ١٧٣١) لەسنە نزیکەی چوارساڵ دەستبەکاربووە پیاوێکی بەناوبانگ بووە. مزگەوتێک وقوتابخانەیەکی نزیک قەڵای حکوومەت دروست کردووە تانزیک ھەمەدانی خستووەتەژێر ڕکێفی حوکمییەوە.
  • بوداق سوڵتان کوڕی شێربەگ: ساڵی(١٦٢٩)چووەتە سەرتەختی میرنشینی و (سابڵاخ)ی کردوە بە مەڵبەندی حوکمی خۆی پیاوێکی ژیروخێرخوازو بەدادبووە. ساڵی(١٦٦٨) سێ بەنداو لەوسەر ڕووباری سابڵاخ لە (لەج و دارەلک وپردی سوور) دروست کردووە و ھەرلەوێش مزگەوتی سووری لە ساڵی (١٦٧٨) دا بنیات ناوە.

لە کوردستانی عێراق

دەستکاری
  • فەقییە ئەحمەدی دارشمانە باپیرەگەورەی زنجیرەی پێنجەمی بابانەکانە ولە دارشمانەی ناوچەی پشدەرەوە سەری ھەڵداوەو چیرۆکی زۆرانبازییەکی لەگەڵ (کەیغان)ی کچی قەیسەری ڕووسیا
  • بەکربەگ (بەکرە سوور) دوای ساڵی (١٧٠٣) بووە بەحاکمی بابان کە لەسەردەمی ئەودا وڵات گەلێک پەرە یسەندوە. ئەو بوو کەجۆگەی (بەکرەجۆ)ی دروست کرد. خۆشی بەبێڵو خاکەنازەوە وەک کرێکار ئیشی تیادا کردوە شاری بەکرەجۆش ھەربەناوی ئەوەوەیە. گردی بەکراوای لای ھەڵەبجەش بەناوی ئەوەوەیە.
  • سلێمان پاشای گەورەی قەڵا چوالان، لەخواترس بەڵام گەلێک بەزەبرو زەنگ بوو. چواردەساڵ حوکمی کردو تاساڵی (١٧٦١) مایەوە ولە لایەن (فەقێ برایم) ناوێکەوە کوژرا. شەڕی دوازدەسوارەی مەریوان لەکاتی فەرمانڕە وایی ئەم میرەدا ساڵی (١٧٥٦ ١٧٦٧) ولەسەردەمی حوکمی کەریم خانی زەنددا بووە لەئێران. سوارەکانیش ئەمانەبوون: بەسەرۆکایەتی سەلیم بەگی بابان (ناودار بە سەلیم سێتەنگە) ئەکرەمی مەلا ھەمزەی ئەفغانی، جوامێرئاغای ڕەنگینە، میران بەگی وەڵەدبەگی، ئاغاڵ سیوەیلی، فەرامورزی زەنگەنە، سوار ئاغای بەڵباسو، مامەند ئاغای میراودەلی. ئەم دوانزدە سوارە بەرەنگاری لەشکرێکی گەورەی ئێران بوون لەدەشتی مەریواندا و شکاندیانن ئەم پیاوە بەنیازبوو قەڵاچوالان بگوێزێتەوە بەڵام فریانەکەوت.
  • مەحموود پاشا ی کوڕی خالید پاشا ساڵی (١٧٨١) واتاپێش دروستکردنی شاری سلێمانی بەسێ ساڵ ھات (پاسگە مخفر)ێکی لەسەر گردی قشڵەی شاری سلێمانی دروست کرد، ئەویش بەو نیازەی قەڵاچوالان بگوێزێتەوەبۆئەم شوێنەی ئێستای سلێمانی.
  • برایم پاشای بابان ساڵی(١٦٩٩ ١٧٨٤) ز شاری سلێمانی دروست کرد لەگەڵ بنیاتنانی شارەکەدا (مزگەوتی گەورە) ومزگەوتی تەکیە دروست کرد. شەقام و گەڕەکی برایم پاشای ئێستا لەڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی بەناوی ئەم میرەوە یە.
  • ئەورەحمان پاشا ی بابان ساڵی (١٧٨٩ ١٨١٣) نزیکەی (٢٤) ساڵ حوکمی ناوبەناو ی کردوە. روویان لێنا ببێ بە والی بەغدا لە وەڵامدا وتی: (قومێک لە بەفراوی کوێستانەکانی وڵاتەکەم بە ھەموو موڵکی عوسمانی ناگۆڕمەوە) بەڵکو ھەندێ جار لەسەر قسەی ئەم والی بەغدا دادەنرا. مزگەوتی سەی حەسەن و شێخ باباعەلی قەرەداغی دروست کردووە. لە دەربەندی بازیاندا بەرگری دژی لەشکری عوسمانییەکان کردووە بۆیە پارێزگاری سلێمانی بەرێز (دانائەحمەد مەجید) بریاری دروستکردنی ھەیکەلی بۆدا لەگەڵ بنیاتنانەوەی دیوارەکانی دەربەند کە ئەوڕەحمان پاشا کاتی خۆی بۆ بەر گری وڵات دروستی کردبوون.
  • مەحموود پاشای کوری ئەوڕەحمان پاشا ساڵی (١٨١٣ ١٨٣٤)، (کلودیوس جیمس ڕیج) کەساڵی (١٨٢٠) دا بەگشتی ھاتووەتە سلێمانی گەلێک ستایشی ڕەوشی بەرزو ڕاستگۆیی ودڵسۆزی ئەم پیاوە بەجۆرێک دەکات وئەڵێت وێنەی لە ساڵی (١٨١٧) دائەم میرە دروستی کرد لەگەڵ مزگەوتی بن تەبەق دا.
  • سلێمان پاشا ی کوری ئەوڕەحمان پاشا ساڵی (١٨٢٩ ١٨٣٨)یە کێکە لە میرە بەناوبانگەکانی بابان دوای وەفاتی لەگردی سەیوان وشێخ مارفی نۆدێ دوای وەفاتی لەپاڵ ئەو گومەزەدا نێژرا، کەچی گۆمە زەکە بەناوی شێخ مارفەوە ناو دەبرا تا لەم دوا ییەدا وەزارەتی ئەوقاف گومەزی لەسەر گۆری شێخ مارف بنیات نا. ئەم سلێمان پاشا یە باپیری عەزمی بەگی بابانە ئەم پیاوە بنا غەی سەرای شاری سلێمانی دانا.
  • ئەحمەد پاشای کوری سلێمان پاشا: ساڵی (١٨٣٩ ١٨٥٠) دوا میری بابان و ئازاترین ڕۆڵەی کورد بوو، لەشکری بە وتە ی ئەو ڕۆژگارە (عێری) لەسەرچنار دامەزرا ند و پسپۆری لە فەڕەنساوە ھێناوە بۆرێکخستنی سوپاکەی. ئەمە عوسمانییەکانی ئاگادار کردەوە ولە گەڵ چەند ھۆیەکی سەرەکی تردا عوسمانییەکانی پاڵ پێوە تا کۆتایی بەمیرنیشینی بابان لەشاری سلێمانی بھێنن ئەحمەد پاشا برا بۆ ئەستەمبوڵ لەوێوەکرا بەوالی (یەمەن) (١٤) ساڵ بەوالییەتی لەیەمەن مایەوە.

بابانە ناسراوەکانی دوای میرنشینی بابان

دەستکاری

دوای تێکچونی میرایەتی بابان لە تورکیاو عیراق و ئێران گەلێک پیاوی بەشکۆوناودار سەریان ھەڵدالەوانە: لە کوردستانی ئیران: بەگزادەکانی فەیزوڵڵابەگی و بابامێری لە مەریوان و سنە و سابڵاخ وشارەکانی تر وەک عبداللە خان (مجرب الدولە) وعلی خان (اعتچاد الدولە) محمد خان وسیف الدین بابانی کوری کە (نوێنەر) بوو لە پەرلەمانی ئێرانی دا.

لە تورکیا

دەستکاری
  • ئیسماعییل حقی بابان: ساڵی (١٣٢٩) ڕۆمی وەفاتی کردوە، گەشتە پلەی (وەزیری مەعاریف) لە تورکیا، جگە لەوەی مامۆستای زانکۆ بوو چەند کتێبی ھەیە (حیاتی بسمارک لە ڕووی سیاسە تەوە) و (قچییە دریفوس) و (حقوق اساسییە) و(ڕسائل العراق).
  • جیھاد بابان: کوری حکمت بەگ کوری مستەفازھنی پاشا، برازای اسماعیل حقی ناوبراوە. حکمت بەگی باوکی لەسەردەمی عوسمانییەکاندا (نائب)ی سلێمانی بوو لە (مجلس مبعوپان) دا ئەم پیاوە ژیانی سیاسی لە ڕۆژنامەچییەتییەوە دەستپێکرد (ڕۆژنامەی قەرە گوێز چاوی ڕەش)ی دەردەکرد. لە وەزارەتی عدنان مندرسدا وەزیری (اعلام) ولەم دوایییەدا وەزیری معاریف بوو ساڵی (١٩٨٧) وەفاتی کردوە.
  • خلیل خالد بەگ: کوری گەورەی ئەحمەد پاشا دوا میری بابان بوو ساڵی (١٨٤٠) لەشاری سلێمانی ھاتووەتەجیھانەوە. مامۆستای سوڵتان ڕەشادبووە. گەیشتەپلەی وەزیرو باڵیۆز. سالی(١٨٩٩) وەفاتی کردوە.
  • شوکری بابان: کوری مستەفا زھنی پاشاو برای ئیسماعیل حەقی بوو، پڕۆفیسۆرو مامۆستای زانکۆ بوو لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دا وەفاتی کردوە.
  • مستەفا زھنی پاشا: ساڵی (١٨٥٠) لەشاری سلێمانی ھاتووەتە جیھانەوە باوکی ئیسماعیل حەقی وباپیری جیھاد بوو، زانا و خاوەنی چەند کتێبێک بووە کە بە تورکی نوسییونی وەک (توسیح ماًزونییەت توسیح ێلاحیات) و (برھان الحجاز).

لەعێراقدا

دەستکاری
  • احمد مختار بابان ساڵی (١٩٠١ ١٩٧٦) گەیشتە پلەی وەزیر و ئاخرسەرۆک وەزیرانی سەردەمی مەلیک بوو.
  • ئیسماعیل پاشا بابان ساڵی(١٣٣٩ ک / ١٨٥٠ ز) مێژووی بابان. ئەم کتێبانەشی داناوە (اًیچاح المکنون) و (ھدییە العاریفین) و (اپار المێنفیین).
  • جلال بابان ساڵی (١٨٩٣ ١٩٦٦): کوری ڕۆستەم لامع بەگ کوڕی ئیسماعیل بەگی کوڕی سلێمان پاشا کوڕی برایم پاشای بنیاتنەری شاری سلێمانی، جێگریو ئەندامی ئەنجومە نی (اًعیان) و (نۆجار) وەزیربووە لەسەردەمی (مەلیک) دا.
  • جمال بابان ساڵی (١٨٩٣ ١٩٦٦): کوڕی ڕەشید بەگی عەبدو ڵڵابەگی خالید پاشای احمدپاشایە لەشاری سلێمانی حاکم وجێگری سەرۆکی زانستی و لەوە پێشتر گۆڤاری (بانگی کورد) لە ساڵی (١٩١٣) دا دەردەکرد جێگری و ئەندامی ئەنجومەنی (اًعیان) و (شەش جار) وەزیری بووە لەسەردەمی (مەلیک) دا.

ئەم بەڕێزە جیایە لەگەڵ (جمال عبدالقدرعزمی بابان) کە لە ساڵی (١٩٢٧) لەشاری سلێمانی ھاتووەتە جیھانەوە و لەئەرکی میریدا گەیشتووەتە پلەی باوەڕ پێکراوی گشتی کۆڕی زانیاری کورد و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی سلێمانی و. نووسەری (٢٣) کتێبی چاپکراوە بەعرەبی وکوردی و بەیەکەم سەرۆکی نووسەرانی کورد لە ساڵی (١٩٧٠) دا ھەڵبژێردرا وبنیات نەری سەرەکی (یانەی سەلاحەدین) لەبەغدادو دامەزرێنەری (سەنتەری ڕۆشمبیریی بابان)ەلەشاری سلێمانی ونووسەری ئەم ساڵنامەیەیە

  • جمیل بەگی پاشاساڵی (١٨٩٤ ١٩٤٦): خاوەنی موڵک لەناوچەی کفریو بەغداد. لەسێ دەوری ئەنجومەنی نوێنەرانی سەردەمی (مەلیک) دا جێگیربووە. ھەروەھا کوڕەکانی (محمدبابان محامی) و (احمد بابان) و (مەحموودبابان وەزیر) و (نەجیب بابان محامی) و (فاتح بابان) ھەموو ناسراو وبەناوبانگن.
  • حەمدی بەگ ساڵی (١٩٦٠) جیھانی بەجێھێشت کوڕی ئەوڕەحمان پاشا. دووەم کەسایەتی بوو لە بەغدا دوای مەلیک فەیسەڵی یەکەم دوای دورخستنەوەی شێخ مەحموودی حەفید بۆ ھندستان، ئینگلیز حمدی بەگی ھێنا بۆ سلێمانی کەشوێنی شێخ مەحموودی پێ پڕبکاتەوە؛ بەڵام دوای بیرکردنەوەو لێکۆڵینەوە سەیری کرد ئەمەئیشی ئەونییە؛ بۆیە دوای تێکچوونی لەگەڵ مەلیک فەیسەڵ و ئینگلیز عێراقی جێھێشت وچووە لەندەن تاکو لەوێ وەفاتی کرد. مامۆستا ڕەفیق حیلمی لەیاداشتدا زۆر باسی ئەم پیاوە بەباشی دەکات.
  • مەلا ڕەشید بەگی بابان ساڵی (١٨٨٢ ١٩٤٢) کوڕی فتاح بەگی محەممەد بەگی خالید بەگی محمد پاشای خالید پاشایە. زانایەکی ئایینی بوو، بوو بەقازی لە تورکیاو ھەرلەوێش مایەوە تاجیھانی جێھێشت. گەلێک کتێبی داناوە، لەھەموویان زیاتر ڕاڤەی (حدیپ)ی پێغەمبەر (د. خ) لەسەر وتەی (بخاری ومسلم) کەنۆبەرگە دوایینەکەیان ساڵی(١٩٩٠) لەچاپدرا بەناوی (اقتران النیرفی مجمع البحرین) باپیری د. جەمال فوئادوکەمال واحسان فوئادە لەدایکیانەوە. ئەوڕەحمان بەگی بابان (نفوس) ساڵی (١٨٨٠ ١٩٦٧) کوڕی خالیدبەگ نازناوی شیعری (بابا)یە. پیاوێکی ڕۆشنبیری ونیشتیمانپەروەر وشاعیرێکی پلە بەرز، زۆری شیعرەکانی لەدەوری کوردایەتی ئەسورێتەوە (سەد درێغ، دەوری ئەسیری، قەومی کورد، نەبرایەوە) (تاکو ئێستا، ئەم گرێیە ھەربەکەس، نەکرایەوە).
  • عەزمی بەگی بابان لە ساڵی (١٩٥٠) وەفاتی کردوە کوڕی مستەفا بەگی کوڕی سڵێمان پاشای کوڕی ئەوڕەحمان پاشایە سەرۆکی ھەیئەتی ڕاپەرین بوو خوالێخۆشبوو(ڕەفیق حیلمی لە کتێبەکەیدا زۆر بە باشی باسی دەکات.
  • مجید پاشا بابان: لە ساڵی ١٩٠٥ وەفاتی کردووە کۆشکی پاشای لە کفری دروست کرد، جگە لە باخی پاشاو ویستگەی حەسانەوەی لەرێی سلێمانی دروست کرد کە (٣٠) ژور دەبوو. مزگەوتی خانە قا لە کفری و لە ھەمووی زیاتر (ڕێگای حەج)ی ئاسان کرد لەسەرئەوە سوڵتانی عوسمانی مەدالیای زێڕینی پێبەخشی وکتێبخانەیەکی گەورە دوای خۆی بەجێھێشت کە کتێبی بەزمانی تورکی وفارسی وعرەبی وکوردی تیابوو. ئەم پیاوە باپیرە گەورەی بابانەکانی کفرییە وکوڕی عەبدولقادر پاشای کوڕی سلێمان پاشای کوڕی برایم پاشای بنیاتنەری شاری سلێمانییە.
  • سلیم نوری بەگ قادر بگ بابان، ناسراوە بە سلیم نوری بگ ڕانیە، کە دەکاتە برازای علی بەگی گەورەی ڕانیە یەکەمین ئەندام پەڕلەمانی عێراق لە زەمانی مەلەکی کە ئەو کات پێی دەگوترا (مجلس النواب العراقی) ناوبراو یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی بنەماڵەی بابان، چەندین پلەو پۆستی ئیداری پێدراوە لە ساڵی ١٩٩٩–٢٠٠١ ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە، دواتر کراوە بە بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی شارەوانی، ناوبراو ئێستا لە قەزای ڕانیە نیشتەجێیە، کەسایەتییەکی دیاری دەڤەری پشدەر و بیتوێنە و لەسەر ڕێچکەی باب و باپیرانی خاوەن دیوەخانە، کەسایەتی بە ویقارە.[١]
  • بختیار بابان، لە نەوەی خالید پاشای بابانە، کە دەکاتە کوڕی یحیا بەگی تاھیر بەگی علی بگی محمد خالد پاشای بابان، ناوسراوە بە (لیوا بختیار بابان) کەسایەتییەکی ناوداری کوردستانە، یەکێکە لە بابانە ھەرە ناسراوەکانی سەردەمی ئەمڕۆ، ناوبراو سەرەڕای ئەوەی باوک و باپیرانی ئەجداد و باب و باپیرانی لەسەر کورسی پاشایەتی بوون فەرمانڕەوایەتی بنەماڵەی بابانیان کردووە و یەکێکن بنەماڵە دیارەکانی سلێمانی، ناوبراو ھەر لە لاوییەتییەوە لەناو سلکی پۆلیس خزمەتی کردووە، یەکەمین کەس بووە لە سلکی پۆلیس بگاتە پلەی (فریق) کەبەرزترین پلەی سەربازییە ناوبراو زیاتر لە ٢٦ ساڵ پلەی لیوا بووە، بەھۆی لێھاتووی و کارامەیی لەیەک کات چەندین پۆستی ئیداری و سەربازی بەڕێوەبردووە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆ بووە. شایەنی باسە لە ساڵی ١٩٣٨ باوکی کە دەکاتە تاھیر بەگی بابان لە سەردەمی مەلەکی ئەفسەرێکی پلە باڵا و پایەدار بووە.[٢]

ھۆی ڕوخاندنی میرایەتی بابان

دەستکاری

ھۆی ھەرە سەرەکی ڕووخانی میرایەتی بابان و میرنشینە کوردییەکانی تریش (ئەردەڵان، سۆران، بادینان، شەمزینان) پەیمانی ئەرزڕۆم بوو کەساڵی (١٨٤٧) کاریگەری نەبوو، کەبەتەواوەتی لەسەر ئەوە ڕێکەوتن ھەرناکۆکییەک وگیروگرفتێک بکەوێتە نێوانیانەوە لەسەرگردەمێزو بەگفت وگۆ لەگەڵ یەک چارەی بکەن و واز لە میرنیشینە کوردییەکان بۆ ئەو مەبەستە بھێنن ئیتر ھەموویان یەک لەدوای یەک کۆتاییان پێھێنرا؛ بۆیە دەڵێن ھەر ھۆیەکی تر بۆ ڕووخانی میرنشینی بابان وئەوانی تریش بووترێت، ھۆی لاوەکین نەک سەرەکی.

بابان لەم چەرخەدا

دەستکاری

بابان لەکوردستانی ئێران بەتایبەتی لەشاری بانە و مەریوان وشارە گەورەکانی تر نیشتەجێن. فەیزوڵابەگی وبابامیری و… ھەموو پیاوی گەورە و بەدەسەڵاتیان تیا ھەڵکەوتووە.

لە تورکیا

دەستکاری

دوای نەمانی میرایەتی بابان، زۆرلەبابانەکانی ئێرە دوور خرانەوە بۆ تورکیا بەتایبەتی (ئەستەمبوڵ) و لەوێ پیاوی ناوداریان تیا ھەڵکەوت وەک وەزیرو باڵیۆزو دکتۆری زانکۆو بازرگان وکاسبکاری تر. لەعێراقدا وبەتایبەتی لەکوردستاندا و زیاتر لەشاری سلێمانی دا کە بنکەی میرنیشینی بابان بوو، جگە لەشارەکانی ھەڵەبجەو قەڵادزەو دەوروبەری پشتیان لەکەرکوک و ھەولێرو بەغدادی پایتەخت و لەگەلێک شوێن وجێگای تر نیشتەجێن. لەخاکی باوباپیریانا بەسەربەرزی و وەک نیشتیمانپەروەرێکی دڵسۆز بۆ وڵاتەکەیان بەکارو ئیشی خۆیانەوە خەریکن. ژمارەیان لەھەموو ھەرێمی کوردستان دا دەگاتە سەد ھەزار کەس وبگرە زیاتریش.

میرەکانی میرنشینی بابان

دەستکاری
میرەکانی بابان
فەقێ ئەحمەد (١٦٤٩-١٦٧٠)
بابا سلێمان (١٦٧٠-١٧٠٣)
خانە پاشا (١٧٢٢-١٧٣١)
خالد پاشا (١٧٣٢-١٧٤٢)
سالم پاشا (١٧٤٢-١٧٥٤)
سلێمان پاشا (١٧٥٤-١٧٦٥)
محەممەد پاشا(١٧٦٥-١٧٧٥)
عەبدوڵڵا پاشا (١٧٧٥-١٧٧٧)
ئەحمەد پاشا (١٧٧٧-١٧٨٠)
مەحموود پاشا (١٧٨٠-١٧٨٢)
ئیبراھیم پاشا (١٧٨٢-١٨٠٣)
عەبدوڕەحمان پاشا (١٨٠٣-١٨١٣)
مەحموود پاشا (١٨١٣-١٨٣٤)
سلێمان پاشا (١٨٣٤-١٨٣٨)
ئەحمەد پاشا (١٨٣٨-١٨٤٧)
عەبدوڵڵا پاشا (١٨٤٧-١٨٥٠)
ئەردەڵان ھێرشی کرد
سنە گیرا
سلێمانی دامەزرا
|
1650
|
1660
|
1670
|
1680
|
1690
|
1700
|
1710
|
1720
|
1730
|
1740
|
1750
|
1760
|
1770
|
1780
|
1790
|
1800
|
1810
|
1820
|
1830
|
1840
|
1850
|
1860
|
1870

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ اعلام الکورد-جمال بابان - ٢٠١٠ -رقم الایداع ۲٤۷۳ لسنة ۲۰۰۹/تم منحه من قبل وزارة الثقافة ص ٣٣٨
  2. ^ جمال بابان، اعلام الکورد (2017). «اعلام الکورد-جمال بابان - ٢٠١٠ -رقم الایداع ۲٤۷۳ لسنة ۲۰۰۹/تم منحه من قبل وزارة الثقافة ص ٢٥٥–٢٥٦». کتاب: 76. doi:10.37613/1678-000-006-007.

اعلام الکورد-جمال بابان - ٢٠١٠ -رقم الایداع ٢٤٧٣ لسنة ٢٠٠٩/تم منحە من قبل وزارة الثقافة ص ٢٥٥–٢٥٦

سەلاحەدین
قودسی گرت
مەغۆل
کوردستانی گرت
شەرەفنامە نووسرا
سلێمانی دامەزرا
عوسمانی
شارەزووری گرت
سەلجووقی (١٠٣٧-١١٩٤)
قەرەقیونلوو (١٤٠٦-١٤٦٨)
ئاققیونلوو (١٤٦٨-١٥٠٨)
سەفەوی (١٥٠١-١٧٣٦)
ئەفشاری (١٧٣٦-١٧٩٧)
قاجاڕ (١٧٨٩-١٩٢٥)
ئەردەڵان (١١٦٩-١٨٦٧)
بابان (١٦٤٩-١٨٥٠)
بادینان (١٣٧٦-١٨٤٣)
سۆران (١٣٩٩-١٨٣٥)
بۆتان (١٣٣٠-١٨٥٥)
حەکاری (١٤٠٠-١٨٣٥)
عوسمانی (١٢٩٩-١٩٢٣)
|
1150
|
1200
|
1250
|
1300
|
1350
|
1400
|
1450
|
1500
|
1550
|
1600
|
1650
|
1700
|
1750
|
1800
|
1850
|
1900