مێژووی جووەکان لە کوردستان

تێڕوانینێکی گشتیی مێژوویی گەلی جولەکە لە کوردستان
(لە کوردی جووەوە ڕەوانە کراوە)

جووە کوردەکان یان کوردە جووەکان یان جووە کوردستانییەکان (بە عیبری: יהודי כורדיסטן؛ یەھودیی کوردستان؛ جووەکانی کوردستان، بە ئارامی: אנשא דידנ؛ ناشی ددن) سەر بە کۆمەڵگا دێرینەکانی جووە ڕۆژھەڵاتییەکانن، نیشتەجێی ئەو ھەرێمەی باکووری مێزۆپۆتامیان کە بە کوردستان ناسراوە. کلتور و جلوبەرگیان ھاوشیوەی کوردە موسوڵمان و ئاشوورییە کریستیانەکان دەچێ کە ھاوسێیانن. جووەکانی کوردستان وەک کۆمەڵگای ڕەگەزی داخراو دەژیان ھەتا کۆچکردنیان بۆ ئیسرائیل لە ١٩٤٠کان و سەرەتای ١٩٥٠کاندا. کوردە جووەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ئارامیان بەکاردەھێنا و ھەندێکیان زاراوەکانی کوردی دەدوان. بۆ نموونە، لە کوردستانی عیراقدا، بە ھەردوو زمانی ئارامی و زاراوەی کورمانجی دەدوان. دوای ھاتنیان بۆ ئیسرائیل ئەوانەی کورمانجی دەدوان گۆڕییان بۆ ئارامی. لە ئەمڕۆدا، زۆرینەی جووە کوردەکان و نەوەکانیان لە ئیسرائیل دەژین.

جووە کوردەکان

ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٢٠٠٬٠٠٠+
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
 ئیسرائیل٢٠٠٬٠٠٠–٥٠٠٬٠٠٠[١][٢][٣][٤][٥][٦][٧]
 ئێران٣٠٠
 سووریا١٠٠
 عێراق٥٠
زمانەکان
زمانی عیبری و زاراوەی ناوخۆیی ئارامیی نوێی باکووری ڕۆژھەڵات زمانی زگماکییان بووە لە کوردستان و زمانی زگماکی وەچە کۆنەکانە لە ئەمڕۆدا. نەوە نوێکان لە ئەمڕۆدا بە زمانی نیشتیمانی ڕەسەنیان دەدوێن، لەگەڵ عیبری میزراحی و کوردی و زاراوەکانی ئازەری (لە ئێران).[٨]
ئایین
ئایینی جوولەکە
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
گرووپی جووی تر
(میزراحی، سفاردی، ئاشکنازی، ھتد)
ڕابی (ڕابای) مۆشێ گابای، سەرکردەی جووەکانی زاخۆ بووە، لە ساڵی ١٩٥١ دا لە زاخۆوە کۆچی کردووە بۆ ئیسرائیل. مۆشێ گابای لەو وێنەیەدا کە لە پەنجاکاندا گیراوە، داوای ھاوکاری لە سەرۆکی دەوڵەتی ئیسرائیل، یەتزاک بن زڤی، دەکات بۆ جووە کوردە زاخۆیییەکان.
تەختی نەخشراو لەسەر پەڕە کە خۆشنووسی و توخمەکانی ڕازاندنەوە لەخۆدەگرێ. سێ ھۆنراوەی نەریتیی ئایینی (بە ئینڵیزی: liturgical) بۆ بۆنەی پوریم لەنێو جووە کوردەکاندا؛ ناوەڕاستی سەدەی١٩، کوردستان.
جووی کورد لە ڕەواندز، ١٩٠٥.

سەردەمی کۆن و سەردەمی کۆنی کلاسیکی

دەستکاری

بەپێی دابونەریت، ئیسرائیلییەکانی ھۆزی بێنیامین ھاتنە کوردستان دوای داگیرکردنی وڵاتی ئیسرائیل لەلایەن ئیمپڕاتۆرییەتی ئاشووریەوە لە سەدەی ٨ی پ. ز؛ و دوایی گەڕێندرانەوە بۆ پایتەختی ئاشوورییەکان. لە سەدەی یەکەمی پ.ز. خانەوادە یاخود ماڵی پادشایی ھەزەبانی، کە پایتەختەکەی ھەولێر بوو، ھاتنە سەر ئایینی جوو. پادشا مۆنۆبەیزس، ھێلینای شاژنی، کوڕەکەی، و ئێزیتاسی جێنشینی تۆمارکراون وەک یەکەمین لادەران لە دین یان نامۆکان (بە زمانی ئینگلیزی: proselytes).

سەدەکانی ناوەڕاست

دەستکاری

بەپێی بیرەوەرییەکانی بێنیامین تودلایی و پێدشی ڕیگنسبێرگ، دەوروبەری ١٠٠ دانیشگەی جوو و دانیشتووانێکی بەرچاوی جوو لە کوردستاندا ھەبووە لە سەدەی ١٢دا. بێنیامین تودلایی ئاماژە بە داود ئەلۆی، سەرکردەیەکی ماشیحی کوردستانی، دەکات کە شۆرشی دژی پاشای فارس بەرپا کردووە و پڕۆژەی ڕێبەریکردنی جووەکانی ھەبووە بۆ ئورشەلیم. ھەروەھا ئەم کۆچکەرانە بەسی ھەواڵی کۆمەڵگا جووە دەوڵەمەند و دەسەڵاتدارەکانی مووسڵ دەکات کە بنکەیەکی ڕۆحی و بازرگانی کوردستان بوو. گەلێ جوو لە ترسی نزیکبوونەوەی خاچھەڵگران ھەڵھاتن لە سووریا، فەلەستین، بابل و کوردستان. جووەکانی مووسڵ کەیفخۆشی بوونی ئاستێ لە دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمیان ھەبوو بەسەر کۆمەڵگاکەی خۆیاندا.

سەردەمی عوسمانی

دەستکاری

تەنایت ئەسێناس بەرزانی، کە لە مووسڵ ژیاوە لە ١٥٩٠ بۆ ١٦٧٠، کچی ڕابی سامۆئێل بەرزانی کوردستانە. دواتر شووی بە یەعقوب میزراحی ڕابی ئامێدیی کردووە کەوانەی لە یەشیڤا دەوتەوە. ئوم خانمە ناوبانگی ھەبوو بە شارەزایییەکەی لە تەورات، تەلموود، قیبالە و یاساکانی جوودا. دوای مەرگی زووی ھاوسەرەکەی، بوو بە سەرۆکی یەشیڤاکەی ئامێدی، و لە کۆتاییدا دانی پیادانرا وەک سەرۆکی ڕاھێنەری تەورات لە کوردستان. بە تەنایتی (پسپۆڕ یان زانای تەلموود بۆ مێینە) ناو دەبرا، سۆفیگەری پەیڕەو کردووە، و ناسراوە بەوەی کە ناوە نھێنییەکانی خوای زانیوە. ھەروەھا نەسراوە بە ھۆنراوە و ڕێبەرایەتییەکەی لە زمانی عیبریدا. ھۆنراوەی لاوانەوە درێژی نووسیوە بە شێوەی بڕگە و سەروای کلاسیکی. ھۆنراوەوکانی لەو نموونە کەمانەن لە نوسراوی سەرەتای نوێی عیبری کە نوسراون لەلایەن ژنەوە.

ئەوەی کە مایەی سەرنجە بوونی ژن بە سەرکردەی ئایینی لە ناو کۆمەڵگەی جودا شتێکی دەگمەنە کە ئەوە دیسان دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە ھەمیشە فەرھەنگی کوردی ڕێی داوە بە دروستبوونی سەرکردەی ژن و تەنانەت لە ناو جوەکانیشدا ئەو فەرھەنگە کوردییە ڕەنگی داوەتەوە.

کۆچکردنی جووە کوردەکان بۆ خاکی ئیسرائیل دەستیپێکرد لە کۆتایی سەدەی ١٦دا، بە کۆمەڵگایەکی زانای عیبری کۆنەوە کە گەیشتنە سەفد و گالیلی/جەلیل، و بنکەیەکی کوردی دامەزرێندا لە ئەنجامدا. سەردەمێکی گەشانەوەی سەفد (بە ئینڵیزی: Safed) کۆتاییپێھات لە ١٦٦٠دا، بە ململانێی دروزەکان بۆ دەسەڵات لە ھەرێمەکەدا و دابەزینی ئاستی ئابوری.

مێژووی ھاوچەرخ

دەستکاری

لە سەرەتای سەدەی ٢٠وە ھەندی جووی کورد چالاکبوون لە بزووتنەوەی زایۆنیدا. یەکێ لە ئەندامە ھەرە دیارەکانی شەڕکەرانی ئازادی بۆ ئیسرائیل، مۆشە بارزانی بووە کە خانەوادەکەی کۆچی کردووە لە کوردستانی عیراقەوە بۆ ئورشەلیم لە کۆتایی ١٩٢٠کاندا.

زۆرینەی جووە کوردەکان ناچارکران بۆ جێھێشتنی عێراق و گواسترانەوە بۆ ئیسرائیل لە سەرەتای ١٩٥٠کاندا لەگەڵ کۆمەڵگای جووە عێراقییەکان. زۆربەی جووە کوردەکانی کوردستانی ئێران گەڕانەوە بۆ ئیسرائیل بە ھەمانشێوە لە ١٩٥٠کاندا. ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل ڕاپۆرتیدا لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣دا، "ئەمڕۆ لە ئیسرائیلدا نزیکەی ٢٠٠٬٠٠٠ جووی کورد لە ئیسرائیلدا ھەن و نیوەیان لە ئۆرشەلیم دەژین. زیاتر لە ٣٠ گوندی کشتوکاڵی لە ھەموو وڵاتدا ھەن کە لەلایەن کوردەوە دامەزرێنراون.[ژێدەر پێویستە]

زانستی مێژوویی

دەستکاری

یەکێ لە کێشە سەرەکییەکانی مێژووی جووە کوردەکان کەمی مێژووی نوسراوە، دۆکیومێنت، و تۆمارە مێژوویییەکانە. لە ١٩٣٠کاندە، ڕەگەزناسی ئەڵمانی جوو، ئێریک بغاوا دەستیکرد بە چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ ئەندامەکانی ئەم کۆمەڵگایەدا. ڕافائێل پاتایی یاریدەدەری ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بە عیبری بڵاوکردەوە. کتێبی (Yehude Kurditan: mehqar ethnographi) (ئورشەلیم، ١٩٤٠)، وەرگێڕدرا بۆ ئینڵیزی لە ١٩٩٠کاندا. زانا و لێکۆڵەر، موردەخی زاکین، کتێبێکی گرنگی نووسیوە کە تێیدا سەرچاوەی نووسراو، ئەرشیفکراو، و زارەکی یاخود دەماودەمی بەکارھێناوە لەسەر پەیوەندی نێوان جووەکان و دەرەبەگە کوردەکان. چاوپێکەوتنی لەگەڵ ٥٦ جووی کورددا کردووە کە دانیشتووی زاخۆ، ئاکرێ، ئامێدی، دھۆک، سلێمانی، شنۆ، و ژمارەیەکی زۆر گوند بەتایبەتی لە ناوچەی بادینان. کتێبەکەی زاکین (Jewish Subjects and their Tribal Chieftains in Kurdistan)، بەشێوەیەکی بەھێز پشت دەبەستێ بە سەرچاوە مێژوویییە زارەکییەکان، و پەردە لەسەر بەسەرھاتی تایبەتی جووە شارنشین و گوندنشینەکان لە نیوەی یەکەمی سەدەی ٢٠دا لادەبات.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Zivotofsky، Ari Z. (2002). «What's the Truth about...Aramaic?» (PDF). Orthodox Union. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  2. ^ (p.2) ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ «Kurdish Jewish Community in Israel». Jcjcr.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Cultural pride, and unlikely guests, at Kurdish Jewish festivalBy Lazar Berman September 30, 2013
  5. ^ https://web.archive.org/web/20130728230338/http://www.jcjcr.org/kyn_article_view.php?aid=20
  6. ^ http://www.timesofisrael.com/pride-and-unlikely-guests-at-kurdish-jewish-festival
  7. ^ https://www.haaretz.com/amp/middle-east-news/syria/.premium.MAGAZINE-israel-and-the-kurds-an-unlikely-and-unofficial-relationship-1.8234659
  8. ^ «курдские евреи. Электронная еврейская энциклопедия». Eleven.co.il. ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦. لە ١١ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.