دێرەلووک یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.[٥][٦][٧] دێرەلووک ناوەندی ناحیەی دێرەلووکە.

دێرەلووک
ܕܝܪܠܘܩܐ
بە عەرەبی: دیرلوک
بە ئینگلیزی: Deraluk
چەند دیمەنێک لە شارەدێی دێرەلووک
Map
شارەدێی دێرەلووک
دێرەلووک is located in ھەرێمی کوردستان
دێرەلووک
دێرەلووک
دێرەلووک is located in عێراق
دێرەلووک
دێرەلووک
جێگە لە عێراقدا
دێرەلووک is located in ئاسیا
دێرەلووک
دێرەلووک
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 37°03′18″N 43°39′05″E / 37.05504°N 43.65134°E / 37.05504; 43.65134پۆتانەکان: 37°03′18″N 43°39′05″E / 37.05504°N 43.65134°E / 37.05504; 43.65134
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[١]
پارێزگاپارێزگای دھۆک
قەزاقەزای ئامێدی
ناحیەناحیەی دێرەلووک
بوون بە شارەدێ١٩٨٠
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەری ناحیەغازی عیزەت
ڕووبەر
 • سەرجەم١٫٦٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٦٣ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٦٥٣ مەتر (٢٬١٤٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٨١[٢]\٤٤٫٤٤٨[٣]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(بادینانی) و سریانی
 • ئایینئیسلام(سوننە) و مەسیحییەت(کاسۆلیکی کلدانی)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٤]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

شارەدێی دێرەلووک لە شارۆچکەی ئامێدی (١٨)کم و (٨٢)کم لە شاری دھۆک دوورە.[٨] لە شارۆچکەکەدا کڵێسای (مار خنانا) و (مار جەرجیس) ھەیە.[٩]

ناوی شارۆچکەکە لە دوو وشەی "دێیرا" ("کڵێسا" بە سریانی) و "لوقا" ناوی نوسەرێکی ئینجیلە بە ناوی ("لۆقا")، (ئینجیلی لۆقا)، بەم شێوەیە ناوی کڵێساکە ناونراوە کڵێسای لۆقا(دێرالوکا یان دێرا لوقا) بە پێی کات بووەتە دێرەلووک.[١٠]

لە ساڵی ١٩٢٠ دا ئاشوورییەکانی خێڵی (باز) نیشتەجێ کران لە دێرەلووکدا، دوای دەرکردنیان لە ناوچەی ھەکاری لە تورکیا. دێرەلووک ناوی لێنراوە بەناوی کڵێسایەک وێرانکراوی سانت لوقا لە دەوروبەری. پێش کۆمەڵکوژیی سێمێل لە ساڵی ١٩٣٣، دێرەلووک ١٣٠ ئاشووری تێیدا نیشتەجێ بوو، کە بەشێکی زۆریان ناچاربوون لە توندوتیژییەکان ھەڵبێن و بەدرێژایی ڕووباری خابوور لە سووریا نیشتەجێ بوون.[١١]

دێرەلووک لە ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کراوە بە موجەمەع(کۆمەڵگەی زۆرەملێ)، دانیشتوانی گوندە ڕاگوێزراوەکانی کورد و ئاشوورییەکانی نێروە و ڕێکانەوە بەدرێژایی سنووری عێراق-تورکیای لێ نیشتەجێکرا. لە ساڵی دواتردا (کڵێسایەکی مار خنانا) دروستکرا.[١٢]

لە ساڵانی ١٩٨٧-١٩٨٨ لە کاتی شاڵاوی ئەنفالدا جارێکی تر وەک کۆمەڵگە بەکارھێنرا. لە دێرەلووک، پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیان بەسەر بەڵگەنامەکانی تایبەت بە بەکارھێنانی چەکی بایۆلۆجی و کیمیایی گرت، کە لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٨٨دا بەکاریان ھێنابوو.[١٣]

لە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١١، لەناو ئاژاوەکانی دھۆک ٢٠١١، دوکانەکانی مەی کرانە ئامانجی ئاژاوەگێڕان و چوار دووکان ئاگریان تێبەردرا و دووکانی دیکەش تاڵان کران.[١٤] لە ساڵی ٢٠١٢دا بە مەزەندەکردن ٥٢٥ ئاشووری لە دێرەلووک نیشتەجێ بوون.[١٥] ھاوکاری مرۆیی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن کۆمەڵەی فریاگوزاری ئاشوورییەوە گەیشتە ٧٢ خێزانی ئاوارە لە مووسڵ و دەشتی نەینەوا.[١٦] تا ساڵی (٢٠٢١)، (١٢٠) ئاشووری کە (٤٥) بنەماڵەیان ھەیە، کە ھەموویان لایەنگری کەنیسەی ئاشووری ڕۆژھەڵاتن، لە دێرەلووک نیشتەجێن.[١٧]

جوگرافیا

دەستکاری

شارەدێی دێرەلووک ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
  3. ^ https://reliefweb.int/attachments/24664eaa-e358-30cd-8c7f-4b3d6ff269eb/KRSO_IOM_UNFPA_Demographic_Survey_Kurdistan_Region_of_Iraq.pdf
  4. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ https://www.hawlergov.org/app/node/393
  6. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  7. ^ زانیارینامەی سەرھێڵی کورد پیدیا
  8. ^ https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=18419&Jor=4
  9. ^ https://www.ishtartv.com/en/viewarticle,35503.html
  10. ^ Donabed, Sargon George (2015). Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century. Edinburgh University Press.
  11. ^ Donabed, Sargon George (2015). Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century. Edinburgh University Press.
  12. ^ Donabed, Sargon George (2015). Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century. Edinburgh University Press.
  13. ^ Hiro, Dilip (1991). The Longest War: The Iran-Iraq Military Conflict. Psychology Press.
  14. ^ https://ekurd.net/mismas/articles/misc2011/12/state5643.htm
  15. ^ https://web.archive.org/web/20201124160429/http://www.mena-rf.org/maps-downloads.html
  16. ^ http://www.assyrianaidiraq.org/news/1009
  17. ^ https://www.shlama.org/population?fbclid=IwAR0rMdQbvDzjzV0_CIWBCjOGCU4OSVLrbsltgKijiY1fqYC2H6VAoQ8hJ8M
  18. ^ https://www.openstreetmap.org/node/2482498582