ڕووباری خابوور (بەکرمانجی: Xabûr، بەسریانی: ܚܒܘܪ خابوور/هابوور، بەعەرەبی: الخابور) لقی هەمیشەیی فوڕاتە لە خاکی سووریادا. ئەگەرچی خابوور لە تورکیاوە سەرچاوە دەگرێت، کانیاوەکانی دەوروبەری سەرێکانی سەرچاوەی سەرەکی ئاوی ڕووبارەکەن. چەندین دۆڵ تێکەڵ بە خابوور دەبێت لە باکووری حەسیچەدا، کە پێکەوە ئەوە پێک دێنن کە پێی دەوترێت: سێگۆشەی خابوور، یان ناوچەی خابووری سەروو. لە باکوورەوە بۆ باشوور، ڕادەی بارانبارینی ساڵانە لە حەوزی خابووردا کەم دەکات لە سەروو ٤٠٠ میلیمەترەوە بۆ کەمتر لە ٢٠٠ میلیمەتر، کە وادەکات ڕووبارەکە سەرچاوەیەکی سەرەکی کشتوکاڵ بێت بەدرێژایی مێژوو. خابوور تێکەڵ بە فوڕات دەبێت لە نزیک شارۆچکەی بووسەیڕە.