دیکتاتۆرەکە (فیلمی ٢٠١٢)
دیکتاتۆرەکە (بە ئینگلیزی: The Dictator) فیلمێکی کۆمێدیی تەنزی سیاسیی ٢٠١٢یە لە نووسین و ڕۆڵگێڕانی سەرەکیی ساشا بارۆن کۆون وەک چوارەم فیلمی لە ڕۆڵی سەرەکیدا. فیلمەکە لە دەرھێنانی لاری چارڵزە، کە پێشتر دۆکیۆکۆمێدییەکانی بۆرات و برونۆی بارۆن کۆونی دەرھێناوە. بارۆن کۆون، ڕۆڵی ئەدمیراڵ جەنەراڵ عەلادین، دیکتاتۆری کۆماری وەدیعەی خەیاڵی، دەگێڕێت کە سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات، لەگەڵ ئەکتەران ئانا فاریس، بێن کینگسڵی، جەیسن مانتزۆکاس، و ڕۆڵێکی ئاماژەپێنەکراو لەلایەن جۆن ڕایلی.
دیکتاتۆرەکە | |
---|---|
دەرھێنەر | لاری چارڵز |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | ئاران بارۆن کۆون |
وێنەگری سینەمایی | لاورێنس شێر |
مۆنتاژ |
|
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | Four By Two Films |
بڵاوکردنەوە | پاراماونت پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٨٣ خولەک[٢] |
وڵات |
|
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $٦٥ ملیۆن[٤] |
داھات | $١٧٩ ملیۆن[٤] |
بەرھەمھێنەران جێف شافەر و دەیڤد ماندێڵ وتیان کە کاراکتەرەکەی بارۆن کۆون لە دیکتاتۆرە ڕاستەقینەکانی وەک کیم جۆنگ-ئیل، عیدی ئەمین، موعەمەر قەزافی، مۆبتوو سیسی سیکۆ، و ساپارموراد نیازۆڤ سەرچاوەی گرتووە.[٥] لە سەرەتای فیلمەکەدا پێشکەشکراوە بە کیم جۆنگ-ئیل.
کاست
دەستکاری- ساشا بارۆن کۆون لە ڕۆڵی ئەدمیراڵ جەنەراڵ عەلادین/ئالیسن بەرگەرس[٦] و ھاوشێوەکەی، ئیفەوەز
- جەیسن مانتزۆکاس لە ڕۆڵی نادالی نەوەوی[٧]
- ئانا فاریس لە ڕۆڵی زۆوی[٧]
- بێن کینگسڵی لە ڕۆڵی تامر،[٧][٨] مامی عەلادین
- جۆن ڕایلی (ئاماژەپێنەکراو) لە ڕۆڵی کلایتن[٧]
- بۆبی لی لە ڕۆڵی بەڕێز لاو
- سەیید بەدرەیە لە ڕۆڵی عومەر
- عەدیل ئەختار لە ڕۆڵی مارووش
- فرێد ئارمیسن لە ڕۆڵی شاگردی ڕێستۆرانتی مردن بۆ عەلادین
- ئێدوارد نۆرتن (ئاماژەپێنەکراو) وەک خۆی
- مێگان فۆکس وەک خۆی
- بەستی ھارت لە ڕۆڵی ئاترا
- کریس ئیلیەت لە ڕۆڵی بەڕێز ئۆگدن
- گاری شاندلینگ (ئاماژەپێنەکراو) لە ڕۆڵی پشکنەری تەندروستی
- کریس پارنێل لە ڕۆڵی پەیامنێری ھەواڵەکان
- ئاسف ماندڤی لە ڕۆڵی دکتۆر
- ڕیزوان مەنجی لە ڕۆڵی نەخۆش
- ھۆرێشیۆ سانز لە ڕۆڵی کەسی سەر باڵکۆنەکە
- فرێد مێلامێد لە ڕۆڵی زانای سەرەکیی ناوەکی
- جۆوی سلۆتنیل لە ڕۆڵی پیاوی ھەژار
- جێسیکا سانت کلەیر لە ڕۆڵی دێنیس
- کاترین ھان لە ڕۆڵی ژنە دووگیانەکە
- ئانا کاتارینا لە ڕۆڵی ئەنگێلا مێرکڵ
- کێڤن کۆریگان لە ڕۆڵی سلەید
- میچێڵ گرین لە ڕۆڵی جۆزێف
- جێنی سالدانا لە ڕۆڵی ھانا
بەرھەمھێنان
دەستکاریپاراماونت پیکچەرز فیلمەکەی بە «چیرۆکێکی پاڵەوانانەی دیکتاتۆرێکی باکووری ئەفریقا کە ژیانی خستە مەترسییەوە تا دیموکراسی ھەرگیز نەیەتە وڵاتەکەیەوە کە زۆری خۆشدەویست.»[٩] پاراماونت وتی کە فیلمەکە لە ڕۆمانی زەبیبە و پاشای دیکتاتۆری عێراقی سەددام حوسێنەوە سەرچاوەی گرتووە،[١٠] لەکاتێکدا دواتر نیویۆرک تایمز ڕاپۆرتی کرد کە ھەڵگرتنەوە نییە.[٦] کریستن ویگ و گیلیان جەیکەبس دانرابوون بۆ ڕۆڵەکەی کە دواتر ئانا فاریس دانرا کە ڤارایتی وتی «بۆ بەھرەی گەشەپێدەری بەھێز ھاواردەکات».[٨] بارۆن کۆون، کە ڕۆڵی ئیفەوەزیش دەگێڕێت، بیرۆکەی زۆربەی نواندنەکەی لە موعەمەر قەزافیی لیبیاوە وەرگرت.[١١][١٢] فیلمەکە پێشکەشکراوە بە کیم جۆنگ-ئیل.[١٣]
سەرەتا مەغریب بۆ شوێنی وێنەگرتن دانرا.[٨] بەڵام وێنەگرتن لە پلازای ئیسپانیا لە سێڤیلیا و دوورگەی فێرتێڤێنتورا لە ئیسپانیا،[١٤] و لە نیویۆرک سیتی بوو لە حوزەیران تا ئابی ٢٠١١.[٦] بارۆن کۆون وتی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەتیان کردەوە کە وێنە لە بارەگاکانی UNدا بگیرێت و ڕوونیان کردەوە بە وتنی، «ئێمە پێشوازی لە زۆر دیکتاتۆر دەکەین، و ئەوان زۆر تووڕە دەبن بەم پیشاندانە، بۆیە ناتوانن لێرە وێنەبگرن.» کاتێک پرسیاریان لەبارەیەوە کرا، ڕاوێژکاری بان کی موون، سکرتێری گشتی UN، لێدوانی دا بە تەنھا وتنی، «ساشا بارۆن کۆون زۆر ھەزەلییە.»[١٥] دیمەنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ستەیجێکی دەنگیی لە ستودیۆکانی گرەمان لە بێتپەیج، نیویۆرک وێنەگیراون.[١٦]
بازاڕکردن و ناوبانگ
دەستکاریوەشانێکی ترایلەرەکە بۆ ڕێکلامێکی سوپەر بۆوڵ XLVI لە شوباتی ٢٠١٢دا دروستکرا. ڤیدیۆ ئەرشیڤییەکانی باراک ئۆباما، ھیلاری کلینتۆن و دەیڤد کامیڕۆن لە سەرەتای ترایلەرەکەدا ھی ساڵی ٢٠١١ن لە کاتی وتاردان بۆ سزادانی کۆلۆنێڵ قەزافی.[١٧]
ھەندێک دەنگۆی سەر ئینتەرنێت ھەبوون کەوا ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو قەدەغەی کردووە کە بارۆن کۆون بچێتە ٨٤ەم خەڵاتەکانی ئۆسکارەوە بۆ ڕۆڵەکەی وەک ئەدمیراڵ جەنەراڵ عەلادین، بەڵام ئۆسکار ووتی کە دەنگۆکان ناڕاستن، بە ووتنی، «قەدەغەمان نەکردووە. تەنھا چاوەڕێین تا بزانین چی دەکات»، و درێژەیان دایە، «پێمان وانییە کە شیاو بێت. بەڵام بلیتەکان ڕانەکێشراون. چاوەڕێی وەڵام دەکەین.»[١٨] بارۆن کۆون لە فەرشی سووری خەڵاتەکاندا دەرکەوت لەگەڵ چەند پاسەوانێکی ئافرەتدا و گۆزەڵەیەکی بە دەستەوە بوو کە گوایە خۆڵەمێشی دیکتاتۆری کۆریای باکوور کیم جۆنگ-ئیلی تێدایە، کە دواتر ڕشتی بەسەر ڕایەن سیکرێستی پەیامنێری E!دا. دواتر ئاماژەدرا کە خۆڵەمێشەکان تێکەڵەی وشکی پانکەیک بوون.[١٩]
بارۆن کۆون لە ڕۆڵی کاراکتەرەکەدا دەرکەوت لە ٥ی ئایاری ٢٠١٢، لە ئەڵقەیەکی بەرنامەی کۆمێدیی Saturday Night Live لە «ھەواڵەکانی کۆتایی ھەفتە»دا، کە تێیدا وا دەردەکەوت کە ڕەخنەگرانی فیلم ئەی. ئۆ. سکۆت و ڕۆجەر ئێبەرت ئەشکەنجە دەدات تا پێداچوونەوەی باش بدەنە فیلمەکە، و ھەروەھا ماڕتن سکۆڕسێزیشی بە دیل گرتبوو.[٢٠] بارۆن کۆون ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەڕەنسای ٢٠١٢، بە پیرۆزباییکردن لە فرانسوا ئۆلاند بۆ سەرکەوتنەکەی،[٢١] و لە ڕۆڵی کاراکتەرەکەدا لەگەڵ چەند پاسەوانێکی تایبەتی مێدا دەرکەوت لە ئەڵقەی ٧ی ئایاری ٢٠١٢ی The Daily Showدا.[٢٢]
گاڵتەیەکی ئاشکرا کرا کە تێیدا بانگھێشتنامەی ساختە دەچوونە سندووقی نامەکانی واشینگتنەوە، کە تێیدا «سەرۆککۆمار ڕۆبێرت مووگابی و وەزارەتی پەروەردە و وەرزش و ھونەر و کلتوور بانگھێشتت دەکات بۆ پەخشی فیلمی دیکتاتۆرەکە.» بەپێی بانگھێشتنامەکە، پەخشکردنەکە لە تەلارەکەی مووگابی لە زیمبابوی دەبێت لە ١٢ی ئایاردا.[٢٣]
سانسۆرکردن
دەستکاریفیلمەکە بە فەرمی لە تاجیکستاندا قەدەغەکرا،[٢٤] و بە «نائاسایی» دانرا کە پەخشبکرێت لە تورکمانستان،[٢٥] کورتکرایەوە بۆ ٧١ خولەک لە سانسۆرکردنەکەی ئۆزبەکستاندا،[٢٦] و دوو ھەفتە دوای پریمیەرەکەی لە سینەماکانی کازاخستاندا قەدەغەکرا.[٢٧] لە پاکستان، تەنھا وەشانە سانسۆرکراوەکەی بڵاوکرایەوە. دەنگۆ ھەبوو کە فیلمەکە لە بیلاڕووسیشدا قەدەغەکراوە،[٢٨] بەڵام کەسانی پایەبەرزی ویلایەتەکە دەنگۆکەیان ڕەتکردەوە بە ئاماژەدانی گرفتی نەبوونی سینەمایەک کە کەلوپەلی پێویستی تێدابێت کە بۆ پەخشکردنی فیلمەکە بشێت و بە شێوازی دیجیتاڵی لەوێ بڵاوکرایەوە.[٢٩] فیلمەکە ھەروەھا قەدەغەکرا لە سینەماکانی مالیزیا.[٣٠] لە ئیتالیا، ئاماژەدان بە «سەرۆک وەزیرانە ئیتالییەکە» لە دیمەنەکەی مێگان فۆکسدا کرا بە «سیاسەتوانێک» بۆ لابردنی ئاماژەدان بە سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیا، سیلڤیۆ بێرلوسکۆنی.[٣١][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Kaufman، Amy (April 9, 2012). «The Dictator moves off Dark Shadows release date». Los Angeles Times. لە May 7, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە April 10, 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ «The Dictator (15)». British Board of Film Classification. ٤ی ئایاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Buchanan، Jason. «The Dictator». AllRovi. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «The Dictator». Box Office Mojo. لە ١ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Stuart Jeffries, The Dictator: are we right to laugh?, Guardian (May 15, 2012).
- ^ ئ ا ب Lim، Dennis (May 3, 2012). «Comic Guerrilla Tries Sticking With the Script». The New York Times. لە May 7, 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب پ «The Dictator (2012): Acting Credits». All Media Guide via The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ ئ ا ب Sneider، Jeff (April 28, 2011). «Kingsley joins Baron Cohen's 'Dictator'». Variety. لە May 6, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ Morgan، Sam (٢٩ی نیسانی ٢٠١١). «The Dictator Nabs Ben Kingsley». Hollywood.com. لە ٧ی ئایاری ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Szalai، Georg (January 20, 2011). «Sacha Baron Cohen's 'The Dictator' to Open in May 2012». The Hollywood Reporter. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە May 6, 2012. لە May 6, 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) Additional , May 6, 2012. - ^ Sherwin، Adam (May 18, 2012). «Sacha Baron Cohen: UN was scared of my 'dictator'». The Independent. London.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Sacha Baron Cohen: Qaddafi inspired "Dictator"[بەستەری مردوو], CBS News, May 18, 2012
- ^ Baron Cohen takes no prisoners as 'The Dictator' November 2, 2013 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «¿Distingue Fuerteventura en la película de Baron Cohen?» (بە ئیسپانی). Canarias7. ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
La película 'El dictador', del humorista Sacha Baron Cohen, que se rodó parcialmente en Fuerteventura, se prepara para su estreno en todo el mundo. En el primer tráiler, que ya se puede ver, se aprecian algunas imágenes rodadas en la isla majorera, en concreto un plano aéreo con carros de combate y escenas con unas militares haciendo ejercicios de artes marciales. … El rodaje incluyó también escenas en Sevilla, concretamente en la plaza de España.
Google Translation: "The film 'The Dictator' … was filmed partially in Fuerteventura.... In the first trailer, … one can see some footage shot on the island of Fuerteventura, in particular an airplane with tanks and military scenes.... The shoot also included scenes in Seville, specifically in the plaza...." - ^ 'The Dictator' Star Says UN Banned Him To Protect Dictators, Radio Free Europe / Radio Liberty, May 19, 2012.
- ^ «'Spider-Man' sequel films at Grumman, Gold Coast Studios». Newsday. لە May 17, 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ Child، Ben (December 15, 2011). «The Dictator trailer: does Sacha Baron Cohen rule OK?». The Guardian. London. لە December 17, 2011 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Belloni، Matthew (February 22, 2012). «Academy: Sacha Baron Cohen Not 'Banned' From Oscars But 'Dictator' Stunt Unwelcome». The Hollywood Reporter.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Daniels، Lauren (February 27, 2012). «Sacha Baron Cohen Dumps 'Ashes' on Ryan Seacrest at Oscars Red Carpet». Time.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Fowler، Tara (٦ی ئایاری ٢٠١٢). «'The Dictator' tortures Martin Scorsese on 'SNL'». Digital Spy. لە ٦ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Félicitations officielles du Général Aladeen au nouveau président français (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی). پاراماونتفەڕەنسا لە یووتیووب. ٦ی ئایاری ٢٠١٢. لە ٧ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite AV media}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «'The Dictator' Tells Jon Stewart About His New Bestie, Rick Santorum». لە ڕەسەنەکە (video) لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Sacha Baron Cohen tries to punk Washington, The Washington Post, 05/08/2012
- ^ «'The Dictator' Banned in Tajikistan». RIA Novosti. May 18, 2012. لە May 18, 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Harding، Luke (May 18, 2012). «Tajikistan bans The Dictator». The Guardian. London. لە May 18, 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ The Dictator shortened after censorship in Uzbekistan November 3, 2013 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., UzNews, 25.05.12
- ^ «The Dictator banned 2 weeks after premiere in Kazakhstan». Tengrinews.kz English. لە June 1, 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ Какой "Диктатор"? ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., TUT.BY, 22/05/2012
- ^ асилий Коктыш: "Никакой политики в непрокате "Диктатора" нет ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., TUT.BY, 22/05/2012
- ^ Worgan، Mark. «Sacha Baron Cohen In Trouble With The Real Dictators». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Toylet | Blog personal». toylet.it. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دیکتاتۆرە لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- دیکتاتۆرەکە لە بۆکس ئۆفیس مۆجۆ
- دیکتاتۆرەکە لە ڕاتن تۆمەیتۆز
- دیکتاتۆرەکە لە مێتاکریتیک
- چانێڵی دیکتاتۆرەکە لە یووتیووب
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
- دەروازەی ئەفریقا
- دەروازەی ئیسپانیا
- دەروازەی کۆمیدیا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دیکتاتۆرەکە (فیلمی ٢٠١٢) تێدایە. |