فرانسوا ئۆلاند، له ڕێکه‌وتی ١٢ ی ئووتی ١٩٥٤، له شاری رووئێن ی وڵاتی فه‌رانسه له دایک بووه. له ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٨ سکرتێری یه‌که‌می پارتی سوسیالیستی فه‌رانسه‌ بووه. له ماوه‌ی ساڵانی ١٩٨٨ تا ١٩٩٣ و له ١٩٩٧ تا دواتر نوێنه‌ری شاری کۆرێز بووه له پارله‌مانی فه‌رانسه دا.له ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٨ شاره‌وانی شاری توول بووه.

فرانسوا ئۆلاند

لەدایکبوون١٢ەی ئۆگەستی ١٩٥٤
پیشەسکرتێری یەکەمی پارتی سوسیالیستی فه‌رانس
ئایینبێ باوەڕ
مناڵ(ەکان)تۆماس ، کلێمانمس ، جولیان ، فلۆرا
وێبگەhttp://francoishollande.fr/index.html
واژوو

له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی ٢٠١٢ ی فه‌رانسه‌دا له لایه‌ن پارتی سوسیالیست و پارتی رادیکاڵی چه‌پ ه‌وه کاندیدی پۆستی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته بوو و له خۆلی دووهه‌می هه‌لبژاردنه‌کان(له شه‌شی مه‌ی ٢٠١٢)دا له نیکۆلا سارکۆزی سه‌رۆک کۆماری ڕاستڕه‌وی ئه‌و وڵاته‌ی برده‌وه.

ژیاننامه دەستکاری

فرانسوا ژێرارد جۆرج نیکۆلا ئۆلاند کۆڕی بچووکی دوکتور جورج گۆستاڤ ئۆلاند و خاتوو نیکۆل فرێدریک مارگێریت تریبێرت ه. ناوبراو له خۆێندنگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتمانی دا که تایبه‌ته به‌و که‌سانه‌ی که ده‌چنه نێۆ کار و باری ده‌وڵه‌تی و فه‌رمی‌یه‌وه خوێندویه‌تی. له ١٩٧٠ دا له گه‌ڵ خاتوو سێگۆلێن ڕۆیاڵ دا ژیانی هاوبه‌شی پێک هێنا و بوون به خاوه‌نی چوار منداڵ. له ٢٠٠٧ دا لێک جیا بوونه‌وه.

ژیانی سیاسی دەستکاری

له ١٩٧٤ دا بوو به سه‌رۆکی سه‌ندیکای خوێندکاران له خوێندنگه‌ی سیاسه‌ت له پاریس دا. دواتر چووه خوێندنگه‌ی به‌رزی بازرگانی له پاریس و بوو به سه‌رۆکی کومیته‌ی پشتگری له فرانسوا میتێران.

له ١٩٧٩ دا بووه به ئه‌ندامی پارتی سوسیالیستی فه‌رانسه.

سه‌رچاوه دەستکاری