ئاران بارۆن کۆون
مۆسیقاژەنێکی بەریتانی
ئاران نۆواز بارۆن کۆون (لەدایکبووی ١٩٦٧) مۆسیقادانەر و ژەنیاری ترامپێتی ئینگلیزە کە بە کارەکانی لەگەڵ برا بچووکەکەی، ساشا بارۆن کۆوندا، ناسراوە.
کار و پیشە
دەستکاریبارۆن کۆون ئەندامی دامەزرێنەری گروپی مۆسیقای جیھانیی زۆھارە کە لەگەڵ ئارک ٢١ی مایڵس کۆپلانددا گرێبەستیان کردووە. ھەروەھا مۆسیقای فیلمەکانی بۆرات، برونۆ، دیکتاتۆرەکە، و گریمبزیی براکەی داناوە، لەگەڵ زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی بەرنامەکەی ئالی جی[١] و ئەمریکا کێیە؟.
دوای دانانی سکۆری فیلمی بۆرات، ئۆرکێسترای فیلھارمۆنیی تورانی ئالێمی کازاخستان داوای لە بارۆن کۆون کرد کە مۆسیقایەکیان بۆ دابنێت کە وەک مۆسیقای کازاخی وابێت.[١] بارۆن کۆون لە ئێستادا گۆرانیبێژ و ژەنیاری کیبۆرد و ترامپێت باندی پۆپی Ridiculousە لەگەڵ جۆن مۆس، سێباستیان وۆکەر و بەیسیست پیتەر نوون.
فیلمۆگرافی
دەستکاری- بۆرات (٢٠٠٦) – مۆسیقا
- برونۆ (٢٠٠٩) – مۆسیقا
- ئینفیدێل (٢٠١٠) – مۆسیقا
- دیکتاتۆرەکە (٢٠١٢) – مۆسیقا
- پێش ئەوەی بڕۆم (٢٠١٤) – مۆسیقا
- گرێبەستەکە (٢٠١٥) – مۆسیقا[٢]
- گریمبزی (٢٠١٦) – مۆسیقا
- ئەمریکا کێیە؟ (٢٠١٨) – مۆسیقا
- کوڕانی برۆمبلی (٢٠١٩) – مۆسیقا
- بۆرات ٢ (٢٠٢٠) – مۆسیقا[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا Sweeting، Adam (١ی ئایاری ٢٠٠٧). «A symphony for Kazakhstan» [سیمفۆنیایەک بۆ کازاخستان]. Daily Telegraph. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ «The Conrtact (2015)». بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان.
- ^ Dowd، Maureen (١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). «Sacha Baron Cohen: This Time He's Serious» [ساشا بارۆن کۆون: ئەم جارە جددییە]. نیویۆرک تایمز (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.