بزەینیان

(لە بزەینانەوە ڕەوانە کراوە)

بزەینان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیتەک، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

بزەینان
Bzaynan
دیمەنی گوندی بزەینان
دیمەنی گوندی بزەینان
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای شارباژێڕ
ناحیەناحیەی سیتەک
بەرزایی
١٠٣٣ مەتر (٣٬٣٨٩ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

بارودۆخی بزەینان دەستکاری

ئەم دێیە تەواو فەرامۆشکرابوو لەلایەن ڕژێمی عێراقییەوە. ڕێگاوبان، کارەبا و، ئاو و ئاوەڕۆی بۆ نەکرابوو. ئێستا بەپشتیوانی ڕێکخراوە خێرخواکان و پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێم، ڕێگاوبانی بۆکراوە و بۆری ئاو ڕاکێشراوە بۆ ماڵان.

بەروبوومەکانی بزەینان دەستکاری

گەرچی ناوچەکە زۆر شاخاویی و بەردەڵانە، کەچی پڕە لە میوەی بەتام و بەرھەمی کشتوکاڵی جۆراوجۆر. لەو میوە و سەوزانەی لە بزەینیاندا ھەن: ھاوینە:

زستانە: بەڕوو ھەموو ئەم میوانە بە وشکی بۆ شەوچەرەی زستان ساڵانە بەرھەمھێنراون.

بەروبوومی ئاژەڵیشی زۆرە. دۆ، کەشک و، بەرھەمە کوردەوارییەکانی تر لە بزەیناندا بوونی ھەبووە.

گرنگی بزەینان دەستکاری

ئەم دێیە بەھۆی ھەڵکەوتن و دروستبوونی لەم ناوچە شاخاوییەدا، بۆ بزوتنەوەی شۆڕشی کورد، پەنایەکی گرنگ بووە بۆ پێشمەرگەکان. دەستی ڕژێمی بەعسییەکان و جاشە خۆفرۆشەکانی نەگەیشتۆتێ ھەتا کاتی ڕووخانی لە ساڵی ١٩٨٨ دا.

جوگرافیا دەستکاری

بزەینان لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی نۆدێ و لە باشوور لەگەڵ گوندی وێڵەی شارباژێڕ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی کانی دڕکە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئاڵەسیاوی سەروو.[٣][٤]

ناودارەکانی بزەینیان دەستکاری

  • حاجی باوەر کەوکوژ
  • سەید ڕەوا ڕم باز
  • حاجی زوبە چەتە
  • نەهەی جامباز
  • سەید شێخ احسان سەرۆکی عەشرەتی عزیزی
  • حاجی احمەد ناسراو بە ئەحمەد بچکۆل
  • کوێخا عارف
  • حاجی عبدوڵا ئەحمەد بچکۆل ناسراو بە عەبە کەچەڵ

ناسراوەکانی گوند دەستکاری

  • شەهید کەریم عبدوڵا ناسراو بە کەریمە سور
  • خوالێخۆشبوو جەوهەر عەبدوڵا
  • بەکری حاجی ڕەحمان
  • جەزا حاجی عەبدوڵا ناسراو بەجەزای سایەق
  • کوێخا محمد
  • کوێخا سەید احسانی

سەرچاوەکان دەستکاری