پەڕەی سەرەکی بکەرەوە
گوندی ماسیەر شیخ سەر بە سەقز

گوند، دێ، دێو، دیھ یان دیھۆن لە زاراوەکانی زمانی کوردی بەکاردەھێنرێت، بچووکترین یەکەی کارگێڕییە لەدوای شارەدێ(ناحیە) و شارۆچکە(قەزا) و شارەکان، لەھەندێک لەگوندەکانی کوردستان لە ناو گوندەکاندا بەرەبابەکان یان چەند خێزانێک دەچنە سەر زەوی و موڵکی خۆیان یان بەھەمیشەیی یان ھاوینان تیایدا دەژین پێی دەڵێن (مووچە).

کەواتە گوند کۆمەڵێک ماڵە کە لە نزیکی یەک دەژین. کە دانیشتوانیان لەنێوان سەد بۆ ھەزار کەسدایە، کە بەزۆری سەر بە یەک تیرە یان ھۆزن یان یەک بەرەبابن یان لە چەند بەرەباب و ھۆزێکی جیاواز پێکھاتوون، لەڕووی کارگێڕییەوە لەلایەن ئەنجوومەنی دێ(موختار) بەڕێوە دەبرێت، لەکۆندا لەلایەن ئاغا و کوێخاوە بەڕێوەبراوە.

کاتێک مرۆڤ لەسەرەتاکاندا بەرەو شارستانیەت و کشتوکاڵ پێشکەوتووە یەکەم یەکەی نشتەجێبوونی بە گوند دەستی پێکردووە و پاشان بەرەو شارۆچکە و شار، زیاتر خەڵکی گوند بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریکن. وە کلتور و ڕەفتار لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر جیاوازە یان زۆر لەیەکترەوە نزیکن.

جۆرەکانی گونددەستکاری

بەشێوەیەکی سەرەکی پێکھاتوون لە دوو جۆر:[١]

  • گوندەبڵاوەکان
  • گوندە کۆکان

کیشوەری ئاسیادەستکاری

ھیند

مەھاتما گاندی دەڵێت (گیانی ڕاستەقینەی ھیندەکان لە دیھاتدایە)، لە ٧٤٪ دانیشتوانی ھیند لە گوندەکاندەکاندا دەژین، ژمارەی گوندەکانی ھیند دەکاتە (٦٣٨٣٦٥) گوند لە سەرژمێری ساڵی (٢٠٠١) ووڵاتی ھیند، بەجیاوازی گەورە و بچوکی گوندەکان. لە گوندەکانی ھیندا بەھۆی جیاوازی ئاینیەوە چەند شوێنێکی ئاینی ھەیە لە مزگەوت و دێڕ و کەنیسە.

کۆماری گەلی چین لە ووڵاتی چین گوندەکان بەیەکەیەکی بنەڕەتی ڕێکخراوە بۆدانیشتوانی، کە بەنزیکەی دوو ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەی خاکی چینی گرتوەتەوە دەکاتە ٢٠٪ی خاکی ئەم ووڵاتە، ژمارەی دانیشتوانی گوندەکانی ئەم ووڵاتە دەکاتە پێنج سەد ملیۆن کەس بەپێی سەرژمێری ساڵی (٢٠٠٤)ی چین.

ھەرێمی کوردستان گوندەکان لەم ھەرێمەدا بەرەو چۆڵ بوون و بچوک بوونەوە دەچن، ئەویش بە گوێنەدانی حکومەتی ھەرێم بە پێشخستنی بواری کشتوکاڵ و ساخ نەبوونەوەی بەرھەمی خۆماڵی، لە حەفتا و ھەشتاکانی سەدەی ڕابووردودا حکومەتی بەعس نزیکەی چوار ھەزار گوندی ئەم ھەرێمەی وێرانکرد و سەدەھا گوندی بە عەرەب کرد، ئەم ھۆکارانە وەھای کرد کە بارودۆخی گوندەکان نەچنەوە باری ئاسایی.


پەراوێزەکاندەستکاری