قەیسی یان شێڵانە (Prunus armeniaca)جۆرە میوەیەکە.بەقەد گوێز ناۆکی ئەم میوەیە وەکوو ناۆکی قوخ دولەتیە. ناۆکی ئەم میوەیە شیرینە وئەخورێت چونکۆ بتاکارتونی هەیە وکاتێ خواردت ئەبێتە سەرچاوەی ڤیتامینA وهەندێجاریش تاڵە خواردنەوەی زەرەر وزیانی هەیە.[١]

دوو قەیسی

بەھای خۆراکی دەستکاری

یەک دانە قەیسی ٢٠ کالۆریی تێدایە. قەیسی وشککراوە بۆ چارەسەرکردنی قەبزی سوودی لێ وەردەگیرێت. زەیتی تۆی قەسی بەکاردێت لە ئاوێتەکانی جوانکاری و پیشەسازی سابون و گەلێک لە ئاوێتەکانی پێست.

بۆ ئەو کەسانەی کە ھەستەوەریان بە خواردنی قەیسی ھەیە، قەیسی وشک بە گازی دووەم ئۆکسیدی گۆگرد مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت وەکوو پارێزەری ڕەنگ و کەمکردنەوەی ھەستەوەری. ناوکە تاڵەکەی قەیسی بڕێک لە ماددەی سایانیدی تێدایە، کە ماددەیەکی ژەھراوییە، بۆیە ئامۆژگاری ناکرێت کە ناوکی قەیسی بخورێت بەتایبەتی لەلایەن منداڵانەوە.

قەیسی قوتووکراو، ھەمان تامی قەیسی تازەی ھەیە، لەبەرئەوەی تا بە تەواوی پێدەگات، تام و ڕەنگی تەواو وەردەگرێت ئینجا قوتووبەند دەکرێت. لەڕووی بەھای خۆرکیشەوە، ئەوندە جیاوازی نییە لەگەڵ قەیسی تازەدا.

سەرچاوە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری