ڕاپەڕینەکانی کورد لە جەنگی جیھانیی یەکەم

لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا چەندین ڕاپەڕینی کوردی لەناو ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا ڕوویان دا.

پێش ڕاپەڕینەکان، سەرھەڵدانی سەرەتاکانی ناسیۆنالیزمی کوردی و ڕاپەڕینی کوردەکان لە بەتلیس لە ساڵی ١٩٠٧ و سەرەتای ١٩١٤دا بوو. ئامانجی سەرەکی شەڕی کورد، دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی بوو، ئامانجێک کە بەریتانیا و ڕووسیا بەڵێنیان دابوو بە مەبەستی ھاندانی زیاتریی بەرخۆدانی کوردەکان. ھۆکارەکانی دیکەش ھەبوون، بۆ نموونە لە ترسی ئەوەی کە تووشی ھەمان چارەنووسی ئەرمەنییەکان نەبن، خواستی سەربەخۆیی زیاتر و بەپێی سەرچاوە عوسمانییەکان، جیاوازیی کلتووری و ڕەچەڵەکی کورد بووت.

یەکەم ڕاپەڕینی کورد لە سەردەمی مۆدێرن، لە مانگی ئابی ساڵی ١٩١٤ دەستی پێکرد، پێش چوونە نێو جەنگی جیھانی یەکەمی عوسمانییەکان. لە ساڵی ١٩١٥ تا ١٩١٦ ڕاپەڕینی زیاتری کورد لە بۆتان و دەرسیم و باشووری گێغی بیندرا. ساڵی ١٩١٧ لە ھاوین و ئابدا، دوو شەپۆلی ڕاپەڕینی دیکە ڕوویدا، کە دووەمیان بە پشتیوانی سەربازی ئیمپراتۆرییەتیی ڕووسیا بوو. جگە لە ھەژموونی ڕاستەوخۆی سەربازی، ھاووڵاتیانی مەدەنی کوردیش بە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی پێشڕەوی ڕووسیا، شاردنەوە یان بەخێوکردنی پەنابەرە ئەرمەنییەکان لە سەردەمی جینۆساید و بەرەنگاربوونەوەی ڕەشنووسە سەربازییەکانی عوسمانی، بەشدارییان لە بەرخۆدانی شاراوەیان کرد. ماوەیەکی کەم پێش ئاگربەستی مودرۆس لە تشرینی یەکەمی ١٩١٨، مەحمود بەرزنجی لە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی جیابووەوە و دەوڵەتێکی نیمچە سەربەخۆی کوردی لە ژێر چاودێری بەریتانیا دامەزراند.

بەڵێنەکانی سەردەمی جەنگی بەریتانیا بۆ کوردستانی سەربەخۆ لە پەیمانی سیڤەر (١٩٢٠) جێگیر کرا، کە بڕێکی کەم لە خاکی بۆ دەوڵەتێکی کوردی دیاری کردبوو، بەڵام ئەم ھەوڵە بە سەرکەوتنی ناسیۆنالیستەکانی تورکیا لە شەڕی سەربەخۆیی تورکیا و دواتر لە پەیماننامەی لۆزان (١٩٢٣) شکستی ھێنا. ڕاپەڕینەکانی کورد لە تورکیا لە دوای ساڵی ١٩٢٣ەوە تائێستا بەردەوامە.

چەند گوندێک لەلایەن ھەردوو یاخیبووانی کورد و دەسەڵاتی عوسمانییەوە تاڵان کران، سووتێنران یان وێران کران. وەک تۆڵەی یاخیبوونەکان، دەسەڵاتدارانی عوسمانی دانیشتووانی زۆری کوردیان دیپۆرتکردەوە.

پشت ڕووداوەکان

دەستکاری

سەرھەڵدانی ناسیۆنالیزمی سەرەتایی کورد و ڕاپەڕینی کوردانی بەتلیس، بووە بناغەدانەری ئەو ڕاپەڕینانەی لە دواتردا بینران.

ئامانجەکانی کورد

دەستکاری

کورد ھیوای خواست ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانیی یەکەم ھاوکاریان بن لە دروست کردنی ناوچەیەکی سەربەخۆی کوردی ئەگەر بیانەوێت، بۆ ئەمە دژی عوسمانییەکان دەجەنگن.[١] بەریتانیا[٢] و ڕووسیا[٣] بەڵێنیان دا کە پشتیوانی لە سەربەخۆیی کورد بکەن بۆ ھاندانی بەرخۆدانی کورد. لەگەڵ درێژە بوونی شەڕەکاندا، پێشڕەوی ھێزەکانی ڕووسیا بۆ ناو ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ بە دروشمی «ڕزگاری ئەرمینیا» وردە وردە گۆڕا بۆ «ڕزگاری کوردستان».[٣] ھۆکارەکانی دیکەی بەرخۆدان ئەوە بوو کە کوردەکان دەترسان تووشی ھەمان چارەنووسی ئەرمەنییەکان ببن، ھەروەھا زیادبوونی دەوڵەتە نەتەوەیییەکانی تر.[٤]

سەرھەڵدانی ڕاپەڕینەکان

دەستکاری

ڕاپەڕینی سەرەتایی (١٩١٤)

دەستکاری

یەکەم ڕاپەڕینی کورد لە سەردەمی جەنگی جیھانی یەکەمدا پێش ھاتنە ناوەوەی عوسمانییەکان بۆ جەنگی جیھانی یەکەم ڕوویدا. لە مانگی ئابی ساڵی ١٩١٤دا، کوڕەزای سەرۆکی شارەوانی دەرسیم لەلایەن ئەندامێکی ھۆزی فەرھاتوشاغییەوە کوژرا و لە وەڵامی تۆڵەسەندنەوەکانی عوسمانیدا ھۆزی فەرھاتوشاغی لە دەوڵەت یاخیبوون. فەرھاتوشاغییەکان بەرەبابێکی کوردی بوون، لە ھۆزەکانی قەرەباڵی، عەباسی خواروو، عەباسوشاغی و کۆچوشاغییان پێک ھاتبوون. کوشتنی سەرۆک عەشیرەتی فەرھاتوشاغی کۆتایی بەو یاخیبوونە ھێنا.[٥]

ڕاپەڕین لە بۆتان (١٩١٥–١٩١٦)

دەستکاری

لە بەھاری ساڵی ١٩١٥ ڕاپەڕینێکی کورد لە بۆتان سەری ھەڵدا.[٦] ڕاپەڕینەکە سەربازانی عوسمانی بە تەواوی لە ناوچەکە دەرکرد و لە ئەنجامدا خەڵکی ناوچەکە بۆ زیاتر لە ساڵێک ئیدارەی ناوچەکەیان دەکرد.[٧]

ڕاپەڕین لە دەرسیم (١٩١٦)

دەستکاری

ڕاپەڕینی دەرسیم لە ساڵی ١٩١٦[٨] ڕاپەڕینی کوردانی عەلەوی بوو[٩] بە سەرۆکایەتی عەلی ئاغا[٥] لە ناوچەی مامەکی.[٩] کوردەکان دەترسان لەوەی تووشی ھەمان چارەنووسی ئەرمەنییەکان ببن، ھەروەھا خواستی ئەوەیان ھەبوو کۆنترۆڵی دەوڵەت لە دێرسیم لابەرن.[٤] ئەم ڕاپەڕینە لەلایەن نێردراوانی ڕووسیاوە پشتگیری دەکرا، کە بەڵێنیان بە سەرۆک عەشیرەتە ناوخۆیییەکان دابوو کە دوای داگیرکردنی ڕووسیا سەربەخۆیی بە دەرسیم بدرێت.[١٠]

ڕاپەڕین لە سەرەتای مانگی ئازاری ساڵی ١٩١٦ دەستی پێکرد،[١٠] یاخیبووانی کورد شارۆچکەکانی نازمییە و مەزغەت و پێرتەک و چارسەنجەکیان کۆنتڕۆڵ کرد،[٩] و پاشان بەرەو شوێنی نیشتەجێبوونی پارێزگاری پارێزگاکە بەڕێکەوتن،[١١][٩] لەگەڵ پێشڕەوی کردنی کورد، چەک و تەقەمەنییەکی زۆریان لە سەربازانی تورکیا گرت.[١٢] بەرپرسانی تورکیا لە مێزرێ و حەرپوت ھەستیان بە مەترسی دەکرد لە ڕاپەڕینی سەرتاسەریی کوردانی باکووری کوردستان، بەو پێیەی ڕووسەکان لەو کاتەدا ناوچەی نێوان ئەرزروم و ئەرزینجانیان داگیر کردبوو کە لە باکوورەوە ھاوتەریب بوو لەگەڵ دەرسیم.[١٣] سوپای عوسمانی بێ توانا بوو لە بەرەنگاربوونەوەی پێشڕەویی ھاوئاھەنگی کورد و ڕووسەکان بۆ سەر حەرپوت (کە ناوچەیەکی ستراتیژی نێو ڕاپەڕینەکە بوو).[١٣]

لە بەرامبەر ڕاپەڕینی کوردەکان، دەسەڵاتدارانی عوسمانی لە ١ی نیسان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ پاککردنەوەی دەرسیم لە یاخیبووانی کورد دەست پێکرد.[١٠] لەم ئۆپەراسیۆنەدا یەکەی ١٣ی عوسمانی بە سەرۆکایەتیی گەلاتالی شەوکەت بەگ بەشدار بوو.[١٣]

لە ٢ی ئایار ١٩١٦، ڕاپەڕیوانی کورد خۆیان ڕادەست کرد.[١٠] ئۆپەراسیۆنەکە بە شکستی ڕاپەڕین کۆتایی ھات، کە زیانی گیانی زۆریان لێکەوتەوە.[١٢][١٣] دوای شکستی ڕاپەڕین، تەواوی دانیشتووانی ھۆزە بەرپرسیارەکان لە ڕاپەڕینەکە، لە دەرسیم ڕاگوێزران.[١١]

ھەڕەشەی کورد لە دەوڵەتی عوسمانی (١٩١٦)

دەستکاری
 
ئەحمەد عیزەت پاشا ١٩١٣

تا کۆتایی ساڵی ١٩١٦ عوسمانییەکان تووشی شکستێکی سەخت بوون لەسەر دەستی ڕووسەکان، دوای ئەوەی لە چەولیگ تووشی شکستێکی سەخت بوون. ئەمەش وای کرد کە کورد جارێکی تر دژ بە دەسەڵاتدارانی عوسمانی ڕاپەڕن، کورد ھێرشی کردە سەر کاروانی ھێزەکانی عوسمانی لە دەرسیم، و لە تۆڵەی ڕاپەڕینی ڕابردوو زۆربەی پلە باڵا و بەشێک لە سەربازەکان لەسەر دەستی ھێزە کوردییەکان سەر بڕدران. ھەوڵەکانی یاخیبووانی کورد لە مانگی ئەیلوول ھەتا تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩١٦، دۆخی تەواوی ڕۆژھەڵاتی وڵاتی عوسمانییەکانی خستە دۆخی نائارامییەوە.[١٤]

لە تشرینی یەکەمدا، ڕاپەڕینی کوردەکان، وای کرد جەنەڕاڵی عوسمانی ئەحمەد عیزەت پاشا سەربازەکانی لە پێشەوەی سنوورەکانی دەوڵەتی عوسمانی بکشێنێتەوە، کە دواتر ڕاپەڕینەکەی لەناوبرد.[١٥]

ڕاپەڕینەکانی بۆتان و دەرسیم و خارپێت (ھاوینی ١٩١٧)

دەستکاری

ھاوینی ١٩١٧ یاخیبوونی کوردەکان لە بۆتان و دەرسیم و خارپێت ڕوویدا.[٦]

ڕاپەڕینەکانی ماردین، ئامەد، بەتلیس و بەشداریی ڕووسەکان (ئابی ١٩١٧)

دەستکاری

سەرەتای مانگی ئابی ١٩١٧، یاخیبوونی کورد لە ماردین و ئامەد ڕوویدا، بە دوایدا لە بەتلیسیش. لەکاتێکدا یاخیبووە کوردەکان ھیچ پاڵپشتییەکی سەربازییان لە لایەن ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانیی یەکەم وەرنەگرت، بەڵام ڕووسیا پشتیوانی بۆ ڕاپەڕینی کوردەکان دووپات کردەوە و چەک و یەکەی سەربازی گەیاندە ڕیزی کوردە ڕاپەڕیوەکان.[٦]

ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی لەلایەن شێخ مەحموود بەرزنجی (١٩١٨)

دەستکاری

لەگەڵ ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی لە تشرینی یەکەمی ١٩١٨، شێخ مەحموودی حەفید ھەوڵیدا لە عوسمانییەکان جیاببێتەوە و دەوڵەتێکی کوردی ئۆتۆنۆمی لەژێر چاودێری بەریتانیادا، لە باشووری کوردستان دروست بکات. لە لایەن ئەنجومەنێکی ناوداری کورد لە شاری سلێمانی وەک سەرۆکی حکوومەت ھەڵبژێردرا و ھەر کە ئینگلیزەکان کەرکووکییان گرت (لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩١٨[١٦]) کۆتایی دەسەڵاتی عوسمانی لە ناوچەکە ڕاگەیەندا، ئەمەش زیاتر ڕێی بۆ دەوڵەتە نوێیەکە خۆش کرد. ناوچە کوردنشینەکانی دیکەش بە ھەمان شێوە، وەک ڕانیە و کۆیە،[١٧] ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی دەوڵەتێکی نیمچە سەربەخۆی کوردی، کە بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩١٩ لەلایەن بەریتانیاوە ھەڵوەشێندرایەوە، دوای یاخیبوونێک.[١٨]

بەرخۆدانی شاراوە

دەستکاری

پشتیوانی مەدەنی کورد بۆ ھێزەکانی ڕووسیا

دەستکاری

لە ٢ی ئابی ١٩١٦ سوپای دووھەمی عوسمانی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد عیزەت پاشا دەستیان بە ھێرش کرد بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی مەلازگەرت، کە ڕووسیا کۆنتڕۆڵی کردبوو. ڕووسیا وەڵامی ھێرشەکانی دایەوە و ھێرشەکانی عوسمانی لاواز کرد. ھاووڵاتیانی مەدەنیی کورد کە ببوونە دوژمنی نێوخۆیی دەوڵەتی عوسمانی، یارمەتی ھێزەکانی ڕووسیایان دا، و ئەو ڕێگا سەختە شاخاوییەکانیان بە ھێزە ڕووسییەکان نیشان دا تا لەوێوە ھێرش بکەنە سەر یەکەکانی سوپای عوسمانی. ھێرشی عوسمانی لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا وەستا و لە ٢٦ی ئەیلوولی ١٩١٦ بە تەواوی کۆتایی ھات.[١٩]

دژایەتیی کورد بۆ جینۆسایدی ئەرمەنەکان

دەستکاری

لە کاتی جینۆسایدی ئەرمەنەکاندا، بەشێک لە ھاووڵاتییە مەدەنییە کوردەکان، ئەرمەنییەکانیان دەشاردەوە و لە ماڵەکانی خۆیاندا دەیان ھێشتنەوە.[٢٠]

بەرخۆدانی کورد لە ناوخۆی دەوڵەتی عوسمانی

دەستکاری

ھەرچەندە دەیان ھەزار کورد لە جەنگی جیھانی یەکەمدا بۆ سوپای عوسمانی خزمەتیان کردووە، بەڵام ھیچ جۆش و خرۆشییەکی خزمەتکرنی وڵات لەنێو کوردەکان بۆ سوپای عوسمانی نەبووە و تەنیا وەک پیشەیەک یان بێکاری چوونەتە ڕیزەکانی سوپا، یاخود زاڵبوونی ھەستی نەتەوایەتی کوردەکان. سەربازە کوردییەکان بەوە ناسرابوون کە سووکایەتییان بە فەرمان و دوورکەوتنەوە لە بەرپرسیارێتی سەربازی دەکرد، ئەمەش جۆرێکی بێ متمانەیی دروست کردبوو لە نێوان ئەفسەرەکان و سەربازە کوردەکان. دوای گۆڕانکاری بەرچاوی ناوچەکە، وازھێنانی سەربازە کوردەکان لە سوپای عوسمانی باو بوو و تا کۆتایییەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ھیچ سەربازێکی کورد لە سوپای عوسمانیدا نەمایەوە.[٢١]

زیانەکان

دەستکاری

سەربازی

دەستکاری

ڕاپەڕیوانی کورد لە شەڕەکانی ٢٨ی نیسانی ١٩١٦ لە سەردەمی ڕاپەڕینی دەرسیمدا ٣٠٠ کوژراو و ٢٠٠ دیلیان ھەبووە. ئاماری تەواوی ڕاپەڕینی دەرسیم لە ساڵی ١٩١٦دا نەخراوەتە ڕوو، ھەروەھا ئاماری زیانەکانی عوسمانییەکانیش ڕوون نییە.[١٠]

مەدەنی

دەستکاری

ھێزە عوسمانییەکان بە تاڵانکردنی کەڤاکتەپە و گوندەکانی دەوروبەری وەڵامی ڕاپەڕینەکانی کوردییان دایەوە. ھەروەھا گوندی لێمتیش لەلایەن عوسمانییەکانەوە بە تەواوەتی سوتێندرا.[١٠]

لە بەرامبەر کوردە ڕاپەڕیوەکاندا، دەسەڵاتدارانی عوسمانی ڕاگواستنیان لە دژی ھاووڵاتیانی مەدەنی کورد ئەنجامدا. زۆربەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە جەنگی جیھانی یەکەمدا نزیکەی ٧٠٠ ھەزار کورد ڕاگوێزراون.[٢٢]

ڕووداوەکانی دواتر

دەستکاری

سەربەخۆیی کورد (١٩١٩–١٩٢٠)

دەستکاری
 
بڕگەکانی پەیمانی سیڤەر بۆ کوردستانی سەربەخۆ (لە ساڵی ١٩٢٠).

کورد داوای سەربەخۆیی خۆی پێشکەش بە کۆنگرەی ئاشتیی پاریس کرد لە ساڵی ١٩١٩.[٢٣] بەپێی پەیمانی سیڤەر بڕیار بوو ھەرێمی کوردستان بە ویلایەتی مووسڵیشەوە گشتپرسییەک ئەنجام بدات بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆی.

بەھۆی نایەکسانی نێوان ناوچەکانی نیشتەجێبوونی کورد و سنوورە سیاسی و ئیدارییەکانی ناوچەکە، ھیچ ڕێککەوتنێکی فەرمیی نێوخۆیی لەنێو کورددا نەبوو لەسەر ئەوەی سنوورەکانی کوردستان چۆن بن.[٢٤] ھێڵکاری ناوچەکانی کوردستان وەک قەوارەیەک لە ساڵی ١٩١٩ لەلایەن شەریف پاشا پێشنیار کرابوو، و لە کۆنگرەی ئاشتیی پاریسدا خرانەڕوو. سنووری ھەرێمەکەی بەم شێوەیە دیاری کردووە:

سنوورەکانی کوردستان لە ڕوانگەی چڕیی ڕەگەزییەوە، لە تورکیاوە سەرچاوە دەگرێت، لە باکوورەوە لە زیڤێن، لەسەر سنوورە شاخاوییەکانی قەوقاز دەست پێ دەکات و بەرەو ڕۆژاوا درێژ دەبێتەوە، تا ئەرزڕۆم و ئەرزنگان و کەماخ و ئاراپگیر و بێسنی و دیڤرەک؛ لە باشوورەوە بەدوای سنوورەکانی حەڕان، چیای شنگال، تەل ئەسفەر، ھەولێر، سلێمانی، سنە و ئاکلەمان؛ لە ڕۆژھەڵات، ڕەواندز، باشکالێ، ڤەزیرکالێ، ناوچەی فارس تا کێوی ئارارات شۆڕ دەبێتەوە.[٢٥]

ئەوەش مشتومڕی لای ناسیۆنالیستە کوردەکانی تر لێکەوتەوە، بەو پێیەی ھەرێمی وانی لەھێڵکارییەکەدا نییە. ئەمین عالی بەدرخان نەخشەیەکی بەدیلی پێشنیار کرد کە وان و سنوورێکی دەریایی (پارێزگای خەتای ئێستا) لەخۆ دەگرێت.[٢٤] لەناو ڕاگەیاندنی ھاوبەشی شاندی کورد و ئەرمەن، بانگەشەی کورد سەبارەت بە ویلایەتی ئەرزڕۆم و قابلجەوز وەلا نرا، بەڵام گفتووگۆ بۆ خاکەکانی ئاگری و موشدا مایەوە.[٢٦]

ھیچ کام لەم دوو پێشنیازە بە پەیماننامەی سیڤرێس پشتڕاست نەکرایەوە، کە کوردستانێکی کورتکراوەی لەسەر ئەو خاکەی ئێستای تورکیا (کوردەکانی ئێران و عێراقی ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا و سووریای ژێر دەسەڵاتی فەرەنسا بەجێھێشت).[٢٧]

ڕاپەڕینی کۆچگری (١٩٢١)

دەستکاری
پەیمانی سیڤەر لەلایەن شێخ عەبدولقادر شەمزینی (ڕاست) پشتیوانی لێکرا و لە لایەن نووری دەرسیمی (چەپ) دژایەتی دەکرا.

شەڕی سەربەخۆیی تورکیا (١٩ی ئایاری ١٩١٩ – ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣) لە نێوان بزووتنەوەی نیشتمانیی تورکیا و ھاوپەیمانە زلھێزەکان ئەنجامدرا، واتە یۆنان لە ڕۆژاوا، ئەرمینیا لە ڕۆژھەڵات، فەرەنسا لە باشوور، پاشایەتیخوازەکان و جوداخوازەکان لە شارە جیاوازەکاندا، و شانشینی یەکگرتوو و ئیتاڵیا لە ئەستەمبۆل، دوای ئەوەی بەشێک لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی داگیرکرا و دابەشکرا، لە دوای شکستەکەی لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا.[٢٨][٢٩][٣٠]

لەم شەڕەدا یاخیبووانی کورد لە یاخیبوونی کۆچگری دژی حکوومەتی ئەنقەرە شەڕیان کرد. دوای واژووکردنی پەیمانی سیڤەر کوردەکان ھەستیان بە متمانەی زیاتر دەکرد لەنێوان خۆیاندا، کە توانیویانە لانیکەم بگەنە جۆرێک لە حکوومەتێکی سەربەخۆ یان نیمچە سەربەخۆ بۆ خۆیان. شێخ عەبدولقادر شەمزینی کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و سەرۆکی ساک[٢٤] پشتگیری لە بیرۆکەی ئۆتۆنۆمی کوردی کرد لە ناوخۆی تورکیادا؛ بەڵام نووری دەرسیمی و مستەفا پاشا لە ئۆتۆنۆمی زیاتریان دەویست، بەپێی مادەی ٦٤ی پەیماننامەکە دەیانویست کوردستانێکی سەربەخۆ دابمەزرێنن. مستەفا کەمال ئاتاتورک بەدواداچوونی بۆ ڕووداوەکانی ناوچەی دەرسیم کرد و لەگەڵ ئەوەی زانی کە بەشێک لە کوردەکان ئۆتۆنۆمییان دەوێت بەگوێرەی ئەو چواردە خاڵەی کە سەرۆکی ئەمریکا ودرۆ ویلسۆن دای نابوو، ڕای گەیاند کە پلانەکەی ویلسۆن ھیچ بەھایەکی نییە بۆ گەلانی ناوچەکە و واباشترە شوێنی بزووتنەوە ناسیۆنالیستە تورکییەکەی ئەو بکەون.[٣١] ڕاپەڕین لە ناوچەی کۆچگری لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سێواسی ئێستا لە شوباتی ساڵی ١٩٢١ دەستی پێکرد. یاخیبووان تا ١٧ی حوزەیرانی بەرخۆدانیان کرد.[٣٢]

بێ ھیوابوون لە سەربەخۆیی (١٩٢٣)

دەستکاری
 
سنوورەکانی تورکیا بەپێی پەیمانی لۆزان لە ١٩٢٣.

دوای سەرکەوتنی ناسیۆنالیستەکانی تورکیا لە دژی بەرەی ئەرمەنی، فەڕەنسی، و یۆنانی (زۆرجاریش بە شەڕی سەربەخۆیی تورکیا ناوی دەھێندرێت)، پەیمانی سیڤەر وازی لێ ھێنرا و پەیماننامەیەکی نوێ واژوو کرا. پەیمانی لۆزان (١٩٢٣) نەیتوانی خواستی کورد دابین بکات، تەنانەت نیمچە سەربەخۆییش بە کورد نەدرا.[٢][٢٣]

دوای لۆزان (١٩٢٣-ئێستا)

دەستکاری

ڕاپەڕینەکانی کورد لە تورکیا لە دوای پەیماننامەی لۆزان بەردەوام بوون. لە ساڵانی بیست و سییەکانی سەدەی ڕابردوودا ڕاپەڕینی ئلکێ (١٩٢٤)، شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)، ڕاپەڕینی ئاگری (١٩٢٧–١٩٣٠)، یاخیبوونی دەرسیم (١٩٣٧–١٩٣٨) ڕوویدا؛ تا کاتی ئێستا کە قۆناغی ململانێی کورد و تورکیایە و لە ساڵی ١٩٧٨ دەستی پێکردوە.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Eskander، Saad. «Britain's Policy Towards The Kurdish Question, 1915-1923» (PDF). etheses.lse.ac.uk. p. 45.
  2. ^ ئ ا Armstrong، Mick (٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «The Kurdish tragedy». redflag.org.au (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا Zardykhan، Zharmukhamed (2006). «Ottoman Kurds of the First World War Era: Reflections in Russian Sources». Middle Eastern Studies. 42 (1): 67–85. doi:10.1080/00263200500399561. ISSN 0026-3206. JSTOR 4284431.
  4. ^ ئ ا Bloxham، Donald (2005). The Great Game of Genocide: Imperialism, Nationalism, and the Destruction of the Ottoman Armenians (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. pp. 108. ISBN 978-0-19-927356-0.
  5. ^ ئ ا Yılmazçelik، İbrahim. «Dersim Sancağının Kurulmasından Sonra Karşılaşılan Güçlükler ve Dersim Sancağı ile İlgili Bu Dönemde Yazılan Raporlar (1875-1918)» (PDF). dergiler.ankara.edu.tr (بە تورکی). p. 186. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ ئ ا ب Eskander، Saad. «Britain's Policy Towards The Kurdish Question, 1915-1923» (PDF). etheses.lse.ac.uk. p. 45.
  7. ^ Ahmad 1994.
  8. ^ Küçük، Hülya (2002). The Role of the Bektās̲h̲īs in Turkey's National Struggle (بە ئینگلیزی). BRILL. p. 216. ISBN 9789004124431.
  9. ^ ئ ا ب پ Kieser، Hans-Lukas (2007). «The Alevis' ambivalent encounter with modernity. Islam, reform and ethnopolitics in late Ottoman and early Republican Turkey». لە Monsutti، Alessandro (ed.). The Other Shiites: From the Mediterranean to Central Asia. Peter Lang. pp. 41–57. ISBN 978-3-03911-289-0.
  10. ^ ئ ا ب پ ت ج Ozkok، Burhan (1937). Osmanlilar Devrinde Dersim Isyanlari (بە تورکی). Askeri Matbaa.
  11. ^ ئ ا Kieser، Hans-Lukas (1 January 2001). «Muslim Heterodoxy and Protestant Utopia. The Interactions between Alevis and Missionaries in Ottoman Anatolia». Die Welt des Islams. 41 (1): 89–111. doi:10.1163/157006001323146849. JSTOR 1571378. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  12. ^ ئ ا Kaya، Yakup (2016). «Osmanlı Devleti'nden Türkiye Cumhuriyeti'ne Geçiş Sürecinde Dersim Sorunu». itobiad.com (بە تورکی). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  13. ^ ئ ا ب پ White، Paul Joseph (2003). Turkey's Alevi Enigma: A Comprehensive Overview (بە ئینگلیزی). BRILL. p. 183. ISBN 9789004125384.
  14. ^ Allen، William Edward David (2011-02-17). Caucasian Battlefields: A History of the Wars on the Turco-Caucasian Border 1828-1921 (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. p. 438. ISBN 978-1-108-01335-2.
  15. ^ Erickson، Edward J. (2001). Ordered to Die: A History of the Ottoman Army in the First World War (بە ئینگلیزی). Greenwood Publishing Group. p. 137. ISBN 978-0-313-31516-9.
  16. ^ Moberly، James (1927). HISTORY OF THE GREAT WAR BASED ON OFFICIAL DOCUMENTS. THE CAMPAIGN IN MESOPOTAMIA 1914-1918. Vol. 4. His Majesty's Stationery Office. p. 276.
  17. ^ Eskander، Saad. «Britain's Policy Towards The Kurdish Question, 1915-1923» (PDF). etheses.lse.ac.uk. pp. 49–57.
  18. ^ McDowall، David (1997). A Modern History of the Kurds (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. pp. 155–160. ISBN 978-1-86064-185-5.
  19. ^ Erickson، Edward J. (2001). Ordered to Die: A History of the Ottoman Army in the First World War (بە ئینگلیزی). Greenwood Publishing Group. pp. 131–133. ISBN 978-0-313-31516-9.
  20. ^ Henry H. Riggs, Days of Tragedy in Armenia: Personal Experiences in Harpoot, page 158, 1997.
  21. ^ Zardykhan، Zharmukhamed (2006). «Ottoman Kurds of the First World War Era: Reflections in Russian Sources». Middle Eastern Studies. 42 (1): 73–74. doi:10.1080/00263200500399561. ISSN 0026-3206. JSTOR 4284431.
  22. ^ (زانستەوتار). {{cite thesis}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) Veguherandina tezê bo pirtûkekê Veguherandina teza di pirtûkê de pêvajoyek dijwar e ku hewildan, sebir û motîvasyonê hewce dike. Di vê pêvajoyê de, nivîskar divê naveroka tezê analîz bike û ji bo xwendevanên gelemperî veguherîne formek balkêş û têgihîştî. Ev pêvajo ji nûvekirin, başkirin û berfirehkirina mijaran, lêzêdekirina materyalên nû, nûavakirin, û ji nû ve nivîsandina paragraf û beşan pêk tê. Her weha divê nivîskar ji pêvajoya çapkirina pirtûkê û kirrûbirra wê bi tevahî haydar be. Ji bo weşandina tezek di pirtûkekê de hevkarî bi edîtor, rexnegir û weşanxaneyan re hewce dike ku ne tenê pirtûkek bi kalîte çêbike, di heman demê de ji bo bazarê jî bike û temaşevanên rast bikişîne.
  23. ^ ئ ا Arin, Kubilay Yado, "Turkey and the Kurds – From War to Reconciliation?" UC Berkeley Center for Right Wing Studies Working Paper Series, 26 March 2015.
  24. ^ ئ ا ب Özoğlu 2004.
  25. ^ Şerif Pasha, Memorandum on the Claims of the Kurd People, 1919
  26. ^ M. Kalman, Batı Ermenistan ve Jenosid p. 185, Istanbul, 1994.
  27. ^ Kubilay، Arin (٢٦ی ئازاری ٢٠١٥). «Turkeyand the Kurds – From War to Reconciliation?».
  28. ^ «Turkey, Mustafa Kemal and the Turkish War of Independence, 1919–23». Encyclopædia Britannica. 2007. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  29. ^ «Turkish War of Independence». Microsoft Encarta Online Encyclopedia 2007. 2007. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  30. ^ «Turkey, Section: Occupation and War of Independence». History.com Encyclopedia. 2007. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  31. ^ Olson 1989.
  32. ^ Ergün Aybars, İstiklâl Mahkemeleri, Bilgi Yayınevi, 1975, p. 34. (بە تورکی)