پارێزگای ھەڵەبجە

یەکێک لە پارێزگاکانی باشووری کوردستان
(لە پارێزگای هەڵەبجەەوە ڕەوانە کراوە)

پارێزگای ھەڵەبجە یەکێکە لە پارێزگاکانی کوردستان و عێراق کە ناوەندەکەی شاری ھەڵەبجەیە. ئەم پارێزگایە لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٤دا و سێ ڕۆژ بەر لەیادی کیمیابارانی ھەڵەبجە بڕیاری بەپارێزگاکردنی بەفەرمیی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا و بەمەش بووە چوارەمین پارێزگای ھەرێمی کوردستان[٢]

پارێزگای ھەڵبجە
بە عەرەبی: محافظة حلبجة
بە ئینگلیزی: Halabja Governorate
چەند وێنە و نەخشەیەکی پارێزگای ھەڵەبجە
Map
پارێزگای ھەڵەبجە
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
مەڵبەندھەڵەبجە
ژمارەی قەزاکان١
ژمارەی ناحیەکان٣
ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان٠
بوون بە پارێزگا٢٠١٣
دەسەڵات
حکومەتی خۆجییی
 • جۆرئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
 • پارێزگارئازاد تۆفیق
 • ژ. ئەندامانی ئەنجومەن٠
ڕووبەر
 • پارێزگا٨٨٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٤٣ میلی چوارگۆشە)
 • ئاو٣٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٠ میلی چوارگۆشە)  ٢%
 • شاری
٣٫٤٠٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫٣١٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٤٥٠ مەتر (١٬٤٨٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٣٦٠٧ مەتر (١١٬٨٣٤ پێ)
نزمترین بەرزایی
٢٥٠ مەتر (٨٢٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • پارێزگا١٠٩٬٠٠٠
سەرناوی دانیشتووھەڵەبجەیی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی و ھەورامی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.halabja.gov.krd/ku/


  ئەم وتارە سەبارەت بە پارێزگای ھەڵەبجە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھەڵەبجە (ڕوونکردنەوە).

مێژووی پارێزگا دەستکاری

دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق لە ساڵی ١٩٢٠ ھەڵەبجە، وەک قەزایەکی ناودار سنورێکی گەورەی ھەبووە، ڕووبەرەکەی ٥٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، نزیکەی ٣٧٥ دێ‌ی ھەبووە. ناوچەی دەربەندیخان سەربەناحیەی وارماوە بووە، وارماوەش سەربەقەزای ھەڵەبجە بووە، واتە ھەڵەبجە لەگەڵ ناحیەی سەنگاودا ھاوسنوور بووە ناحیەی (پێنجوین) یش سەر بەھەڵەبجە بووە، دوای ھاتنی سەردەمی کۆماری ساڵی ١٩٥٩ کرایە قەزاو جیابۆوە. پارێزگای ھەڵەبجە لەڕووی ئیدارییەوە لەساڵەکانی ١٩٥٠ بریتی بووە لە ناحیەکانی سیروان و شارەزوور و پێنجوێن و خورماڵ و وارماوا. لە ساڵی ١٩٧٧ جگە لە مەرکەزی قەزاو ناحیەکان پاش جیاکردنەوەی قەزای دەربەندیخان و پێنجوین لێی، ژمارەی گوندەکانی سەر بە ھەڵەبجە ٢١٦ گوند بووە، بەڵام لەسەرژمێری گشتی ساڵی ١٩٨٧ لەکۆی ٢١٦ دێ پاش کاولکردن‌و ڕاگواستنی تەنھا ١٨ دێ لەسەرانسەری پارێزگاکە مایەوە.

ھەڵەبجە، پاش ساڵانێک لەدواخستنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی ھەڵەبجە لەلایەن حکوومەتی ناوەندیی عێراقەوە، ڕۆژی ١٣ ئازار ٢٠١٤ بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی کابینەی حەوتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کراوەتە پارێزگا.

 
مۆنومێنتی ھەڵەبجە

پارێزگارەکان دەستکاری

  • عەبدوڵا نەورۆڵی (یەکەم پارێزگار)
  • عەلی عوسمان عەلی (ئابی ٢٠١٦ - ئابی ٢٠١٨)
  • ئازاد تۆفیق (٢٦-٨-٢٠١٨)

سنووری کارگێڕیی پارێزگای ھەڵەبجە دەستکاری

ھەڵەبجە لە ساڵی ١٨٨٩ کراوە بە قەزا، واتە ھەڵەبجە دوای نەجەف بەدووەم قەزا لەعێراقدا دادەنرا. تا ساڵی ١٩٣٠ ھەڵەبجە تەنھا لە ٥٠٠ ماڵ تێنەدەپەڕی، ئەو ژمارەیەش کەم بوو بۆ شارێک، لەبەرئەوە تەنھا سێ گەڕەکی سەرەکی لەشاردا ھەبوون «پاشا» کە ئێستا سەنتەری شارە، پیر محەممەد و کانی عاشقان کە مێژووی دروستبوونی زۆر کۆنە. پاشان ھەڵەبجە ئاوەدان بووە و کاروباری تێدەھات و ئاو و ئاوەڕۆکەی ڕێکخرا، گەڕەکی «سەرا» ش ئاوەدان بووەو. پاشان گەڕەکی «کانی قوڵکە»، کە ئێستا یەکێکە لە گەڕەکە گەورەکانی شاری ھەڵەبجە، ساڵی ١٩٤٥–١٩٤٦ شوێنی فەرمانگەی ڕەی ئێستا کۆتایی ھەڵەبجە بووە، لە دوای ساڵەکانی پەنجاوە خواروی «پیر محەممەد» یش دروستکراوە، لە ساڵی ١٩٥٧ بە تەواوی ئاوەدان بووەوە، بەڵام گەڕەکی «شێخ سمایل» دوای ساڵی ١٩٦٣ ئاوەدان کرایەوە، لەوبەر «پردی پیرۆزە» تاک تاک نەوڕۆڵی و ئیمامییەکان نیشتەجێ دەبوون، تا لە ساڵی ١٩٧٠دا ئەویش بە تەواوی ئاوەدان بووەوە، کە ئەمانەش ئەو گەڕەکانە بوون کە پێش سەردەمی کۆماریی ھەبوون ھەروەھا گەڕەکی جولەکان و مامۆستایان لە گەڕەکەکانی شاری ھەڵەبجەن.

دوا گۆڕانکاری ئێستای شاری ھەڵەبجە لەچوار ناحیە پێکھاتووە، ئەوانیش ناحیەی سیروان: سنووری ٩٣ دێی ناوچەکەی گرتۆتەوە، ناحیەی خورماڵ: پێکھاتووە لە ٤١ دێ ساڵی ١٩٣٢ کراوە بە ناحیە. ناحیەی ھەورامان (بیارە): لە ١٩ دێ پێکھاتووە، ناحیەی بەمۆ لەسیازدە گوند پێکهاتووە.

 

ڕووبار و سەرچاوە بەناوبانگەکانی پارێزگای ھەڵەبجە دەستکاری

  • ڕوباری سیروان
  • زمکان
  • ڕوباری تانجەرۆ
  • ڕوباری زەڵم
  • چەمی ڕیشێن
  • چەمی چەقان
  • چەمی ئێڵان قۆز
  • چەمی دۆمان
  • چەمی بێستانی سوور
  • خڕی بیارە
  • دەڵێن
  • سەرچاوەی گەنجان
  • ئاور شەڵم
  • ئاوی لێڵە

ئێستا دانیشتوانی شاری ھەڵەبجە ٥٥ ھەزار کەسە، بە کۆی گشتی ناحیەکان و دێھاتەکان ٩٨ ھەزار کەسە.

کانییەکان دەستکاری

ھەڵەبجە و دەور و بەری لە بەر ئەوەی ناوچەیەکی باراناویە بەم پێیە کانی و چەم و کارێزی زۆری تێدایە، ئەمە ناوەکانیانە:

  • کانی سۆفی خدر
  • کانی شێخ
  • کانی باخی میر
  • کانی زار
  • کانی جوولەکان
  • کانیە قوڵکە
  • کانی عاشقان
  • کانی نەواڵە
  • کانی کوێرە
  • کانی حەمەوغان
  • کانی ھەشت ھەڵوژە
  • کانی پاشا
  • کانی باخی شێخ ئەحمەد
  • کانی باخی مەلا عەبدوڵا
  • کانی باخی مەحموودی یار وەیش
  • کانی حەمە تاھی
  • کانی باخی پورکە حەلیم، و چەند کانیلەیەکی تر…

کارێزەکان دەستکاری

  • کارێزی حاجی ناجی
  • کارێزی عەلی بەگ
  • کارێزی شەگە ڕەش
  • کارێزی موستەفا بەگ
  • کارێزی باخی تایەر بەگ لە سەر گردی دارە قوتەڵە

زێکان دەستکاری

  • دەلێن: لە ئاوی زەڵم و چەند جۆگەیەک سەرچاوە دەگرێت، و بە شارەزووری سەروودا تێدەپەڕێت تا دەڕاوت و لەگەڵ چەند جۆگەیەکی تردا یەک دەگرن.
  • زەڵم: لە ڕۆژھەڵاتی گوندی زەڵمەوە تاڤگەی ئاوێکی گەورەیە، بە ناو شاری خورماڵدا تێدەپەڕێت.
  • تانجەرۆ: لە گوندی قزلەرەوە بەرەو خوار تالەگەڵ ئاوی سەرچناردا تێکەڵ دەبێت، پاشان لە خواری شاری سلێمانیەوە لە دەوروبەری بەکرەجۆ و بناری زڕگوێز و شاخی گڵەزەردەوە لەگەڵ بنار قەراخدا چەند جۆگە و ئاوێکی تێکەڵ دەبێت و ڕووباری تانجەرۆ درووست دەکەن، کە لە خواری دێھاتەکانی عەشرەتی گەڵاڵیەوە لەگەڵ ڕووباری زەڵم تێکەڵ دەبن.
  • ڕیشێن: سەرچاوەی ئاوێکی گەورەیە لە گوندی (ڕیشێن) ی بناری چیای (سورێن) وە ھەڵدەقوڵێت.
  • سیروان: لە زێکانی پێشوو گەورەترە و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە.
  • زمکان: لە گوندی توشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە، و دێتە ناوچەی تاوەگۆزی و لەوێوە تێکەڵ بە سیروان دەبێت.
  • لێڵە: لە باکووری شاری جوانڕۆوە سەرچاوە دەگرێت و ئەمیش بە ناوچەی تاوەگۆزیدا دێت و دەڕژێتە سیروانەوە، ھەموو ئەم زێیانەش کە باسمان کردن دەڕژێنە دەریاچەی دەربەندیخانەوە.

چەمەکان دەستکاری

  • گوڵان: لە سەرچاوگەی گوندی سەرچاوگی کۆکۆییەوە سەرچاوە دەگرێت.
  • کوڵە بۆز: لە سەرچاوەی ئاوی بامۆک و کانی شێخ سەرچاوە دەگرێت و بە شاردا دەڕوات.
  • قەدەغە: لە سەرچاوەی ئاوی باوەگۆچەک سەرچاوە دەگرێت.
  • چەمی پریسی سەروو: کە لە سەرچاوەی سەر بەڵخ و بەرکە ورگەوە سەرچاوە دەگرێت.
  • چەمی تەوێڵە: لە سەرچاوەی ئاوی ھاوینەھەواری ئاوێسەر سەرچاوە دەگرێت.
  • چەمی تریفە: لە سەرچاوەی ئاوی گوندەکەوە سەرچاوە دەگرێت.
  • چەمی بیارە: لە سەرچاوەی ئاوی کێمنە و ھانە گەرمەڵە و سەرچاوەی دەگرێت، ئەمانە و چەندین چەم و وردە چەمی تر لە ناوچەکەدا ھەن، کە بە گشتی مەڵبەندی ھەڵەبجەیان ئاوەدان کردووەتەوە.

ھاوینەھەوارەکانی پارێزگای ھەڵەبجە دەستکاری

  • گوڵان: دەکەوێتە ڕووی قیبلەی شارەوە، دۆڵێکی ئاوداری سەوز و پڕ باخ و باخاتە، سەرەو ژوور درێژ دەبێتەوە تا کانی زڕگوێز، لە خواریشەوە بە کلکەی باخی شێخ وەلی تەواو دەبێت. لە ناوەڕاستی ئەم دۆڵەدا گوندی گوڵان ھەیە کە لە دوو ماڵ پێک ھاتووە. شێخ مۆمنی گوڵانی گۆڕی پیرۆزی بە ڕاسەری گوڵانەوەیە، و بە دەوریدا گۆڕستانێکی گەورە دروستبووە ھەندێک لە خەڵکی شار مردووەکانیان لەوێ دەنێژن. ئەم دوو ماڵەی گوڵان جگە لە بەرھەمی باخ و دارودەوەن ھەندێک کشتوکاڵیش دەکەن بۆ خۆیان بەمەش ھێندەی تر دۆڵەکەیان ڕازاندوەتەوە.
  • وەزگێڵ: ھاوینەھەوارێکی دڵگیرە دەکەوێتە خۆرھەڵاتی شارەوە بە سنگی چیای شتروێوە خۆی ھەڵواسیوە بە ڕووی دۆڵی ھاواردا بەرەکەت دەبارێنێت. کانیەکی سازگاری ھەیە و ھەمیشە سەرسەوزە. وەزگێڵ لە ڕاستیدا (وەز+کێڵ) ە وشەکە ھەورامیە بەواتای کێڵی کوێز، (ک) گۆڕاوە بە (گ).
  • سەرکەن: سەرچاوەی ئاوێکی سازگارە کە ھەندێک دار و درەخت و زەوی بە دەوریدا دێراو دەکات. سەیرانگایەکی خۆشە و دەکەوێتە خوارووی دۆڵی تاوێرە بە پشتی گوندی عەنەب و جەلیلەدا.
  • ئاوێسەر: کارێزێکی گەورە و ئاوێکی سازگار و مشەی ھەیە لە سەروو شارە دێی تەوێڵەوەیە. باخی گوێز و میوەکانی تر ئاودێر دەکات، درەختی گوێز و تووی باڵا ھەڵچوو سێبەرێکی خەستیان خستوەتە سەری و بە درێژایی وەرزی ھاوین جێگای گەشت و سەیرانە، و گۆران واتەنی شنەی سێبەری داری گوێز و تووئەسڕن ئارەقی ڕێبواری ماندوو.
  • ئەحمەد ئاوا: ئەم گوندە خۆش و دڵگیرە کاتی خۆی مەڵبەندی دەسەڵاتی ئەردەلانییەکان بووە. لە کاتێکدا خان ئەحمەد خانی کوڕی ھەڵۆ خانی ئەردەلانی فەرمانڕەوای میرنشینی ئەردەلان بووە، ھەر لە خۆشی خان ئەحمەد خان بووە ناونراوە ئەحمەد ئاوا، نەک وەکو ئەوەی برای خۆشەویستم کاک حەکیمی مەلا ساڵح دەڵێت. گوندێکی سەر سەوزی پڕ لە باخ و باخاتە و ئاو و ھەوایەکی لە باری ھەیە کە لە دوا مانگی بەھارەوە تا سەرەتای پایز خەڵکی ناوچەکە سەیرانی تێدا دەکەن. زێی زەڵم بەخوڕ بە بەردەمیدا ڕەت دەپەڕێت بە تەنیشتیەوە بەرەو سەرچاوەی زەڵم شوێنێکی ئێجگار خۆشی تیایە بە ناوی (بن پەڵگ) کە بە بەردی پان سەکۆ و بانێکی تێدا درووست کراوە، دیمەنێکی دڵبزوێن و سەرنجڕاکێشی ھەیە.
  • سەرچاوەی زەڵم: لە ئەحمەد ئاواوە بەرەو کۆتایی دۆڵەکە تاڤگەیەکی بەرزە بە نیوەی چیاکەی ھەورامانەوە وەکو بەفرێکی سپی بەردەبێتەوە بەرەو خوارەوە، ئاوێکی شیرین و سازگارە و ڕێچکە دەبەستێت و دەڕوات وردە وردە تا یەک دەگرن لەگەڵ ڕووباری تانجەڕۆ و سیروان و کە ھەمویان پێکەوە دەڕژێنە دەریاچەی دەربەندیخانەوە. خەڵکی ھەورامان و شارەزوور بۆ باخ و کشتوکاڵ سوودی زۆری لێ وەردەگرن. شایانی باسە پاشماوەی قەڵایەکی کۆنی مەڵبەندی دەسەڵاتی ئەردەلانییەکان وەک نیشانە و بەڵگەیەکی مێژوویی نەتەوەکەمان تا ئێستاش لەو دۆڵەدا ماوە.
  • سەراوی سوبحان ئاغا: دەکەوێتە تەنیشت شارۆچکەی سەیدسادقەوە بەرەو شاری عەربەت ئاوێکی زۆرە و لە ژێر زەوییەوە ھەڵدەقوڵێت، گۆماوێکی گەورەی لە بەردەمدا درووست کراوە بۆ ئاودانی زەوی و زارەکانی بەردەمی سوودی لێ وەردەگرن. شوێنێکی خۆش و دڵگیرە و جێگای سەیرانی خەڵکی ناوچەکەیە.
  • مێشلێ: کانی و باخێکی خۆش و دڵگیرە، دەکەوێتە نێوان گوندی بەڵخە و سۆسەکانەوە، سەیرانگایەکی خۆشە و پاشماوەی قەڵایەکی کۆنی تێدایە، ھاوینان خەڵک ڕووی تێ دەکەن بۆ سەیران.
  • سەروەزەن: تاڤگەیەکی خۆشە نزیک بە گوندی سازان. (وەزەن) یان (وەزان) وشەیەکی ھەورامیە بە واتای (گوێزەکان) دێت، باخێکی زۆر لە بەردەمیدا کراوە و دیمەنێکی دڵفڕێنی ھەیە.
  • سەربەڵخ: سەرچاوەی ئاوێکی گەورە و شیرینە بە تەنیشت گوندی پریسی سەرووەوە شوێنێکی خۆش و دڵگیرە، ئەگەر بایەخی پێبدرێت سەیرانگایەکی خۆشی لێ دەردەچێت.
  • بلە قەوی: کانی و ئەستێڵێکە لە نێوان ھەردوو گوندی عەنەب و بیاوێڵەدا، ھەرچەندە ئاوەکەی وەکو ئاوی ھاوینەھەوارەکانی تر سازگار نییە، بەڵام ھەمیشە شنە و شەماڵێکی خۆشی ھەیە و ئەوسا دوور لە ئێستا خەڵکێکی زۆر ڕووی تێ دەکرد ھاوینان چایخانەیەکیشیان تیا دادەنا.
  • سەرگەت: گوندێکی خنجیلانەیە، دەکەوێتە پشت ھاوینەھەواری ئەحمەدئاواوە، باخ و باخاتێکی خۆش، ئاوێکی سازگاری ھەیە.

گرنگترین ھاوینە ھەوارەکانی پارێزگای ھەڵەبجە دەستکاری

شاخ و لوتکە بەناوبانگەکانی پارێزگاکە دەستکاری

  • شاخی ھەورامان
  • شاخی سورێن
  • شاخی باڵانبۆ
  • شاخی شنروێ
  • شاخی شرام
  • شاخی لوتکەی مەگر
  • شاخی مللەی داری تەمورە زمان
  • شاخی زەواڵی
  • شاخی سەیدسادق
  • شاخی ئەحمەد برندە
  • قەڵای شەمێران
  • قۆپی بەردەبەل
  • شاخی بەردە دوو کون
  • شاخی نێرگزە جار
  • ملە قۆنەرە
  • شاخی پەروێنی
  • ملە ھوومڵە
  • ھێلانە چەرخ
  • کونە گورگ
  • لەھەوراماندا ھەندێک بەرزایی تر ھەیە ناوی «گۆزندار، ھەسون کە٢٥٠٠م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە پشت گوندی سەرگەتەوە بەڕووی ئێراندا، ھەوارە بەرزە» لەنێوان تەوێڵە و بیارەدایە.

گوندەکانی ھەڵەبجە دەستکاری

ھەڵەبجە ناوەندی پارێزگای ھەڵەبجەیە و بە یەکێک لە شارە گەورە و گرنگەکانی کوردستانی باشوور دەژمێردرێت.[٣][٤][٥]

ناوەندی قەزا شاری ھەڵەبجەیە: لە ٣ ناحیە و ١٤١ گوند پێکھاتووە.[٣]

سیروان دەستکاری

لە ٦٧ گوند پێکھاتووە.

خورماڵ دەستکاری

لە ٤٦ گوند پێکھاتووە.[٣][٥]

بیارە دەستکاری

لە ٢٨ گوند پێکھاتووە.[٣][٥]

ناوی گوندەکانی ناحیەی بەمۆ دەستکاری

-گڵێجاڵ (ناوەندی ناحیەی بەمۆ) -سەعداوا -بەلەسۆ

-چواردارانی سەروو

-چواردارانی خواروو -قەڵپ -بەڕوێن -گمە -تۆوشکێ -پشتە -کانی وەیسکێ - کانی پاشا -حاجی ئاوا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ ماڵپەری ڕووداو ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا ب پ پەرتوکی کوردستان، پێڕستی گوندەکانی باشور-د. عەبدوڵا غەفور
  4. ^ http://www.krso.net/files/articles/130814110413.pdf ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئ ا ب https://www.facebook.com/muhammad.faiqkallhury[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  • ھەڵەبجە، گۆڤارێکی ڕوناکبیری وەرزییە خاوەنی ئیمتیازو، ب. ڕ، سەرنوسەر کەمال ھەورامی.
  • لاپەڕەیەک لە مێژووی ھەڵەبجە ١٧٠٠–١٩٥٨ نوسینی بەکر حەمە صدیق عارف ١٩٩٧.
  • کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە ١٩٨٨ کورتە باسێکی جوگرافی- ئابوری- کۆمەڵایەتی- سیاسی، شەوکەتی حاجی مشیر.
  • ئەنفال‌و ئافرەتی کورد، عەدالەت عومەر صاڵح ٢٠٠٢.
  • مێژووی کوردو کوردستان، محمد مەردۆخی کوردستانی
  • جوگرافیناس
  • تۆڕی میدیایی ڕووداو
  • * دەستەی ئاماری ھەرێم - وەزارەتی پلان دانان