سەرگەت گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بیارە، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.[٢][٣]

سەرگەت
Sargat
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاپارێزگای ھەڵەبجە
قەزاقەزای ھەڵەبجە (ناوەند)
ناحیەناحیەی بیارە
بەرزایی
١٠٣٦ مەتر (٣٬٣٩٩ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (ھەورامی)، (سۆرانی)
 • ئایینسوننە (شافعی)

سەرگەت گوندێکە لە ھەورامانی عێراق. لە ئێستادا سەرگەت ٦٠ خێزانی تێدایە و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٤٥٠ کەسن، سەرگەت بەوە ناسراوە کە ھەر لە کۆنەوە شوێنی ڕۆشنبیری بووە، لە ئێستادا دوو مزگەوت و خوێندنگەی بنەڕەتی تا ٩ی بنەڕتی تێدایە، ھەروەھا کارەبای نشتیمانی و ڕێگای قیرتاوی بۆ دابین کراوە. سەرچاوەی ئاوی ھەمەشوانە بوەتە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی خواردنەوەو ئاوی ئاودێری. ئەم گوندە لە ساڵی ١٩٧٨ دا لەسەر دەستی ڕژێمی بەعس ڕاگوێزراوە. دواتر لە ساڵی١٩٩٢ جارێکی تر ئاوەدان کراوەتەوە.

باوا ناووسی جاف یان باوا ناووسی سەرگەتی لە سەدەی پێنجەمی کۆچیدا لەم گوندە ژیاوە. لە کتێبی «بورھانی حەق» دا نووسراوە: باوا ناوس لە ئێلی جافە و لەسەدەی پێنجەم و شەشەمی کۆچیدا ژیاوە، ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە تیشکی خودایی تێدا جێگیر بووە و ھەوڵی بڵاوکردنەوەی ڕێوڕەچەی یارسان (کاکەیی) ی داوە.

جوگرافیا دەستکاری

سەرگەت لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی دەرەی مەڕ و لە باشوور لەگەڵ گوندی باخەکۆن و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ھانەودنی و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئەحمەدئاوا.[٤][٥][٦]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری