عەبابەیلێ یەکێکە لە کوندەکانی ناحیەی سیروان لە قەزای ھەڵەبجە لە پارێزگای ھەڵەبجە لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.[٤][٥][٦].

عەبابەیلێ
بە عەرەبی: عبابیلي
بە ئینگلیزی: Ababaile
دیمەنی گوندی عەبابەیلێ
Map
گوندی عەبابەیلێ
عەبابەیلێ is located in ھەرێمی کوردستان
عەبابەیلێ
عەبابەیلێ
عەبابەیلێ is located in عێراق
عەبابەیلێ
عەبابەیلێ
جێگە لە عێراقدا
عەبابەیلێ is located in ئاسیا
عەبابەیلێ
عەبابەیلێ
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 35°10′15″N 46°02′00″E / 35.1708°N 46.0332°E / 35.1708; 46.0332پۆتانەکان: 35°10′15″N 46°02′00″E / 35.1708°N 46.0332°E / 35.1708; 46.0332
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[١]
پارێزگاپارێزگای ھەڵەبجە
قەزاقەزای ھەڵەبجە
ناحیەناحیەی سیروان
بەرزایی
١٠٠٢ مەتر (٣٬٢٨٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٧٣١ کەس[٢]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٣]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤


عەبابەیلێ کەوتووەتە ڕۆژھەلاتی شاری ھەڵەبجە لە دامێنی چیای شنروێ. لە ١٩٣٣ قوتابخانەی تێدا کراوەتەوە و لە ١٩٧٤ قوتابخانەیەکی نوێی بۆ کراوەتەوە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٧ قوتابخانەیەکی نوێی بۆ کراوەتەوە. عەبابەیلێ تەنھا ٤ کم لە ھەڵەبجەوە دوورە. لە زستاندا کەشوھەوایەکی ساردی ھەیە و تێکرای ڕێژەی بارانبارین دەگاتە ٥٠٠ بۆ ٩٠٠ ملم.

جوگرافیا

دەستکاری

عەبابەیلێ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی جەلیلە و لە باشوور لەگەڵ گوندی دەڵەمەڕ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی زەلەکێ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ شاری ھەڵەبجە.[٧]

  • مێژووی ئاوەدانکردنەوەی مێژوویەکی کۆنی ھەیە بە ھۆی بوونی گۆڕستانەکەی کە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام.
  • لە شۆڕشی شێخ مەحموود لە کاتی ھاتنی ئینگلیز بۆ ناوچەکە ھەردوو براو کەسایەتی گوندەکە شێخ ڕەشید و شێخ کەریم توانیان سەرکردایەتی شەڕی ئەشکەوەڵ بکەن دژی ئینگلیز کۆشتارێکی زۆر لە ئینگلیز بکەن. لە ئەنجامدا بوەھۆی سوتانی گوندی عەبابەیلێ.[٨]
  • لە گەڵ ھەڵگیرسانددنی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی ١٩٦١ دامەرزاندنی یەکەمین مەفرەزەی سەرەتای شۆڕشی ئەیلوول بە سەرکردایەتی م. شێخ حەمەومینی شێخ عەبدوڵڵای عەبابەیلێ سەرپەرشتی یەکەمین مەفرەزەی چەکداری بوو کە دوواتریش لەساڵی ١٩٦٨ بوە قائیمقامی ھەڵەبجە.
  • لە گەڵ دامەرزاندنی یەکەمین مەفرەزەی سەرەتای لە کوردستان کە لە ناوچەی ھەڵەبجە و شارەزوور بەسەرکردایەتی شێخ عەلی کەشکۆڵی عەبابەیلێی بوو.
  • داود بەگی عەبابەیلێ کە کوڕی حەمەسەعید بەگی وەسمان پاشای جافە کچی یەکێک لە شێخەکانی عەبابەیلێ مارەدەکات ماڵیشی دێتە گوندەکە کۆشکێکی ناوازە دروست دەکات بۆ یەکەمجار مۆلیدەی کارەبا دەھێنێتە گوندەکە.
  • گۆڕستانی گوندەکە بە یەکێک لە گۆڕستانە گەورەکانی کوردستان ناسراوە لەبەرئەوەی کە گۆڕی پیاوچاوکێکی لێیە بە ناوی (ئەبو عوبەیدەی ئەنساری) ھەروەھا چەندین گۆڕی کەسایەتی گەورەی کوردی لێیە وەک گۆڕی شاژنە عادیلە خانم و ھەردوو کوڕە شاعیرەکەی تاھیر بەگی جاف و ئەحمەد موختار جاف و گۆڕی فەتحوڵڵا بەگی جافرسان و چەندان کەسایەتی تری ناوچەکە.
  • شاکر فەتاح تەنھا بۆ ماوەی (٦) مانگ قایمقامی ھەڵەبجە بوو واتە لە (٢٤\٨\١٩٤٦ بۆ ٢٨\٢\١٩٤٧)، م. شاکر فەتاح لە کتێبی ئاوێنەی ژینم بەم جۆرە دەڵێت : داخەکەم لە ھەڵەبجە زۆر نەمامەوە تا بە دڵی خۆم ڕەنجی تێدا بدەم زۆر پێشنیازم کرد بە دامەرزاندنی (لادێی ھەڵەبجە) لە گوندی عەبابەیلێ ، ئەو سەردەمە بە ناحیە وتراوە کارگێڕی لادێ. بەڵێ بەداخەوە لە لایەن ھەندێک کەسی دەستڕۆیشتۆی ئەو سەردەمەی ھەڵەبجەوە لە بەغدا نقڵی شاکر فەتاح دەردەکەن ئاواتەکەی نایەتەدی.[٩]

دانیشتوان

دەستکاری

دانیشتوانی ئەم گوندە سەرجەمیان کوردن.[١٠]

  • لە سەرژمێری دانیشتوانی ساڵی ١٩٥٧ی عێراقدا ژمارەی دانیشتوانی ئەم گوندە(١٣٦٥) کەس بووە.[١١]
  • لە سەرژمێری دانیشتوانی ساڵی ١٩٧٧ی عێراقدا ژمارەی دانیشتوانی ئەم گوندە(٧٣١) کەس بووە.[١٢]

خوێندەواری

دەستکاری
  • پێش ئەوەی قوتابخانەی تێدا بکرێتەوە خاوەنی حوجرە بوو کە چەندین فەقێی تێدابوو کە زانای گەورە م. باباڕەسوڵی بیدەن مامۆستای حوجرەکە بوو.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
  3. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  4. ^ https://www.hawlergov.org/app/node/393
  5. ^ ‎د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  6. ^ زانیارینامەی سەرھێڵی کورد پیدیا
  7. ^ https://www.openstreetmap.org/way/772909025#map=13/35.1695/46.0294
  8. ^ دەبلیو ئاڕ ھەر. دوو ساڵ لە کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-5-2024.
  9. ^ شاکر فەتاح. ئاوێنەی ژینم(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-5-2024.
  10. ^ ‎دکتۆر عبدوڵڵا غەفوور. پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-5-2024.
  11. ^ ‎دکتۆر عبدوڵڵا غەفوور. گوندەکانی باشووری کوردستان لە سەرژمێری دانیشتوانی عێڕاقدا - ١٩٥٧،(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-5-2024.
  12. ^ ‎دکتۆر عبدوڵڵا غەفوور. گوندەکانی باشووری کوردستان لە سەرژمێری دانیشتوانی عێڕاقدا - ١٩٧٧(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-5-2024.