ویکیپیدیا:پرسگا/ئەرشیڤی ٥

ئەمە ئەرشیڤێکی پرسگایە. تکایە دەستکاریی ئەم پەڕەیە مەکە. بۆ پرسینی پرسیارێکی نوێ، بڕۆ بۆ ئەم پەڕە.

٩ی تشرینی یەکەمدەستکاری

من جون بتوانم وتارێکی سەلمێنراو دابنێم ؟ Alderdecor (لێدوان) ‏١٨:٣٥، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)

سڵاو @Alderdecor: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! تکایە سەرەتا بڕوانە وپ:وچ، پاشان بڕوانە وپ:سب. ھەر پرسیارێکی ترت ھەبوو، تکایە ئازادانە بپرسە. لەگەڵ سوپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٨، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)

بۆچی دەستکاری کردنەکەم دەسڕێتەوە؟دەستکاری

بۆچی من زانیاری زیاترم زیاد کرد لە ئاڕتیکلی شیزۆفرینیا بەڵام نامێنێت دوای چەند خولەکێک. — ئەم لێدوانە لەلایەن 8talan واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:٣٦، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)

سڵاو @8talan: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ویکیپیدیا زانیاری بێسەرچاوە پەسەند ناکات و دەبێت ئاماژە بە سەرچاوەکان بدەیت، و سەرچاوەی جێباوەڕ بن. گەر نا دوای چەند خولەکێک دەگەڕێندرێنەوە. گەر تێبینی بکەیت، لە کورتەی دەستکارییەکاندا ھۆکاری گەڕاندنەوەی دەستکارییەکان نووسراوە. تکایە ئازاد بە لە پرسیارکردن و ھەرکاتێک پرسیارت ھەبوو، بپرسە. دووبارە بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٠، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)

biologyدەستکاری

bistnu hawsangy psyarm haya -- Paiman11 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)

سڵاو @Paiman11: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! گەر ھەر پرسیارێکت ھەیە لەبارەی ویکیپیدیا، تکایە ئازادانە بپرسە و تکایە بە ڕێنووسی کوردی بنووسە تا باشتر لە یەکتری تێبگەین. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٩، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)


پەیام لەلایەن بەکارھێنەر:Bastesmaeili نێردراوەدەستکاری

سڵاو ماندوو نەبن من دەمویست بزانم چۆن دەتوانن وتارێک کە پێشتر بڵاو نەکراوەتەوە لەسەر ویکیپیدیا دابەزێنم؟ نزیکەی 300 وتاری پزیشکیم بە زمانی کوردی ئامادە کردووە و لە بواری پێتچنی و ڕێنووسی کێشەیان نییە -- Bastesmaeili (لێدوان) ‏٠٩:٠٥، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو دەکرێت نموونەیەک ببینین؟ دەتوانی لێرە دایبنێیت بە بەستەرێک یانیش ئەگەر بکرێت و باشتردەبێت پەیوەندی بەفەیسبووکی ویکی کوردی بکەیت لێرە کلیک بکە -- Kushared (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)
سڵاو @Bastesmaeili: بەخێربێیت! وەڵامی پەیامەکەت دراوەتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٩، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)

دۆزینەوە و جێگۆڕکردندەستکاری

بەڕێزان لە کاتی ھەڵەچنکردن بە مۆبایل، بەشی «دۆزینەوە و جێگۆڕکردن»م بۆ نادۆزرێتەوە بە مەبەستی چاککردنی کۆمەڵێک ھەڵەی دیاریکراو بە شێوەیەکی خۆکار. سوپاس. — ئەم لێدوانە لەلایەن Ahmad.Kurdistan واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٠:٣٩، ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Ahmad.Kurdistan: من پێشنیازت بۆ دەکەم کە بیکەیتە سەر شێوازی کۆمپیوتەر واتە ھەر بە مۆبایل، بەڵام لەسەر شێوازی کۆمپیوتەر دەستکاری بکەت، کە ئاوا دەتوانیت کەڵک لە تایبەتمەندیی زۆر زیاتر وەرگریت. بۆ خستنە سەر شێوازی کۆمپیوتەر لە ھەر پەڕەیەکی ویکیپیدیادا بێت بڕۆ خواری خوارەوە و بەستەری کۆمپیوتەر دەبینیت و بە داگرتنی کارەکە دەکرێت. لەوێوە دەتوانیت باشتر جڵەو بگریت و بەشی «دۆزینەوە و جێگۆڕکردن»یش بدۆزیتەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٥٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

زانیاریدەستکاری

دەمەوەێت لە لاپەرەکەی ئێوە زانیاری تەواوم دەسکەوێت لە سەر ووڵاتی سەنگاورە بە ئەرک نەبێت — ئەم لێدوانە لەلایەن 95.159.92.56 (لێدوان) واژوونەکراوە ١٠:١٤، ٦ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @95.159.92.56: بڕوانە سینگاپوور. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٧، ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

داونلۆددەستکاری

سڵاو ئایە چۆن بتوانم بابەتەکانتان سەیڤ بکەم ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن 185.106.29.111 (لێدوان) واژوونەکراوە ٢٠:٠٩، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەگەر بە کۆمپیوتەر سەرهێڵیت ئەوا لەلا تەنیشت "داگرتن بە PDF" ئاسانترین ڕێگایە بۆ دابەزاندنی وتارەکانی ویکیپیدیا بەباشترین شێوە. ئەگەر ئەوەشت بۆ ناکرێت دەتوانیت سکرینی بکەیت بەوێنە، یانیش وێنە و نووسینەکان بەکۆپی ببەیتە ناو بەرنامەی وۆرد یان هەر بەرنامەیەکی دەستکاریکردنی تێکست. بەڵام ڕێگای داگرتن بە پی دی ئێفەکە بدۆزەرەوە ئەوەیان باشترین ڕێگایە. Kushared (لێدوان) ‏٢٠:١٥، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
گەر بە مۆبایلیش سەردانی ویکیپیدیا بکەیت، ئەوا لەسەر وتارەکان دووگمەی داگرتنەکە دەبینیت و ئاسایی دەتوانیت وتارەکە چاپ بکەیت، یانیش بە PDF داگریت، و بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت دەستکاریی زۆر تایبەتمەندی بکەیت وای لێ بکەیت کە خۆت دەتەوێت پاشان دای بگریت. سپاس بۆ بەکارھێنانی پرسگای ویکیپیدیا! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٢، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)

داوا کردنی مافی بەڕێوبەرایەتیدەستکاری

سەرەتا بە ناوی خوا من پرسیارم هەیە دەربارەی داوا کردنی مافی بەڕێوبەرایەتی

  • چ کاتێک باشە بۆ داوا کردنی مافی بەڕێوبەرایەتی ؟

لە کۆتاییدا دەڵێم

لە ئێستا کە 7 بەڕێوبەرمان هەیە تەنها 3 چالاکن بۆیە گەر بەڕێوبەران ڕێگەبدەن دەمەوێت تا کاری زیاتر بکرێ بۆ ویکیپیدیا چالاکی زیاتر هەبی ئامانجی بەڕێوبەری ویکی ئارام بهێندرێتە دی کە 100،000 وتار لە ویکیپیدیای کوردی ئەوانەی تریش سپاس بۆ پیرهەڵۆ و ئارام کە ڕینوێنیان کردم... -- هەریاد (لێدوان) ‏١٥:٠٦، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @هەریاد: ڕاستییەکەی کاتێکی وامان لە ویکیپیدیای کوردی دیاری نەکردووە، بەڵام دەبێت ھیچ نەبێت خۆت بۆ کۆمەڵگە بسەلمێنیت و ماوەیەکی زۆر باش بەشداریت لە پرۆژەکەدا ھەبووبێت. بڕوانە ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران و بیخوێنەوە و لە پەڕەی ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت، بەڵام لە ئێستادا ئەستەمە داواکەت پەسەند بکەین چوونکە بەکارھێنەرێکی زۆر نوێیت. دەبێت وردەوردە لەگەڵ ویکیپیدیا ڕا بێیت و فێری سیاسەت و ڕێساکان و بەگشتی بەکارھێنان و مامەڵەکردن لەگەڵ ویکیپیدیا ببیت. ھیوادارم ڕۆژێک بێت ببیتە چالاکترین بەڕێوەبەر و بەکارھێنەری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی! با یەک شتیش ڕاست بکەمەوە. ئامانجی گەیشتن بە ١٠٠٬٠٠٠ وتار ئامانجی من نییە بە تەنیا بەڵکوو، ئامانجی دانە بە دانەی بەکارھێنەرانی پێشوو و ئێستا و داھاتووشە (گەر نەگەیشتبێت). زۆر سپاس بۆ ئێوە و بەشدارییەکانیشتان! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٧، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)

بەستنەوەی وتار بە بەندی ویکیداتادەستکاری

سڵاو ،چۆن بتوانم دوای نووسینی وتارێک ،وتارەکە ببەستمەوە بە بەندی ویکیداتا؟ واتە بەستنەوەی لەگەڵ زمانەکانی تر کە ئەو وتارەی پێنووسراوە.‌‌‌‌Diyary27 (لێدوان) ‏١١:٠٧، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو لە تۆیش بێت @Diyary27: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! نێوانویکی بەمشێوەیە دەکرێت: کاتێک وتارەکەت تەواو دروستکرد، لەلای ڕاست نووسینێک دەبینیت کە نووسراوە گرێدانەکان زیاد بکە و کرتەی لێ بکە، پاشان سندووقێکت بۆ دەکرێتەوە کە دەتەوێت بە کامە وتاری کامە ویکیپیدیا بیبەستیتەوە. لە بۆشاییی یەکەمدا کۆدی ویکیپیدیاکە بنووسە بۆ نموونە گەر ویکیپیدیای ئینگلیزی بوو بنووسە enwiki یان فارسی بوو بنووسە fawiki و... ھتد و لە بۆشاییی دووەمدا ناوی وتارەکە بەو زمانەی ویکیپیدیاکە بنووسە و پاشان گرێی بدە.
بەڵام گەر بە مۆبایل کار لەسەر ویکیپیدیا دەکەیت، ئەوا بڕۆ بۆ خواری خوارەوە و کۆمپیوتەر داگرە. پاشان وەکوو کۆمپیوتەری لێ دێت و ھەمان ھەنگاوەکانی سەرەوە جێبەجێ بکە. سپاس بۆ پرسیارەکەت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

یارمەتیدەستکاری

السلام علیکم ئایا چۆن فێری کۆدرکانی ویکی ببم؟ بەتایبەت کۆدی دروست کردنی خشتەی زانیاری کەسی! سوپاس — ئەم لێدوانە لەلایەن ئەحمەدی واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٠:٢٩، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

وعلیکم السلام @ئەحمەدی: زۆر ببوورە کە تا ئێستا ھیچ بەکارھێنەرێک وەڵامی نەداوەتەوە! بۆ دروستکردنی خشتە و دەستکاریکردنی دەتوانیت چاو لە en:Wikipedia:Tables بکەیت، کە ھەموو زانیارییەکت لێیانەوە دەست دەکەوێت. پرسیاری تریشت ھەبوو، تکایە شەرم مەکە و بپرسە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٥، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
@Aram: واش نین، پیرەھەڵۆ لە پەڕەی وتووێژەکەی وڵامی داوەتەوە. Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٢٩، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
@Amine yousefi: ڕێک دەقی «ئۆھ، ببوورە! پێم وابوو مەبەستت خشتەی ئاسایییە. وا دیارە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەتان (بڕوانە ئێرە)وەڵامتان دراوەتەوە.» ئامادە کردبوو، بەڵام دەبێ ھەر لێرەش وەڵام بدرێتەوە کە پرسیارەکەی لێ کراوە. بەھەرحاڵ، من ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتە لێرە نەبووم و ئێستاش کەم کەم خەریکی پێداچوونەوەی نزیکەی ١٬٠٠٠ دەستکاریم؛ دەستی ھەردووکتان خۆش بێ! :) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٦، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

دانانی وتارێک نوێدەستکاری

سلاو و رێز ھاورێیان دەمەوێت وتارێک بکەم لەسەر گوندی خوم بەلام لەبەر نەبونی ھیچ سەرچاوەیەک لە ئینتەرنێت دا خوم بەدوداچون بو بابەتەکەکردو و پرس دەربارەی ئەوە لە چەند کەساتیەکی بەتەمەن کردومە وە زانیاری لەوان وەرگێراوە وەک سەرچاوە ئەوەی جێگاى داخە ناتوانم لێرە وتارەکە دابنێم وە داوای یارمەتی لە ئێوەی بەرێز دەکەم لەگەل رێزم براتان ھێزا سیف الدین بیتکاری. -- Hejabetkari (لێدوان) ‏١٦:٣١، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

بەڕێز @Hejabetkari:، دەتوانی کورتە وتارێک بۆ گوندەکەت دروست بکەیت وەک ئەمە. گەر بتەوێت زانیاریی زۆرتری تێدا بێت باشترە لە سەرچاوەیەک پێشتر زانیارییەکان بڵاوکرابنەوە. سەرچیا — ‏١٧:٥٦، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

لادانی تاگی سڕینەوەدەستکاری

سڵاو، سەرچاوەم بۆ وتاریشەمەندەفەری پێشکەوتن زیاد کردووە تاگی سڕینەوە لابدەن، سوپاس -- لێدوان ‏١٣:٥٨، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @ئەحمەدی: وا دیارە سەرچاوەی یەکەمی وتارەکە، ھەر خودی کتێبەکە خۆیەتی؛ ھیچ شتێک خۆی نابێتە سەرچاوە بۆ خۆی! سەرچاوەی دووەمیش دەبێت بەڕێکوپێکی و بە بەستەر دانرێت نەک تەنیا بە نووسین. مەبەستم ئەوەیە دەبێت تەواوی ناونیشانەکە دانرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٣، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
@ئەحمەدی: تاگی سڕینەوەی خێرا لابرا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٣، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

بڵاوکردنەوەی بابەتێکی pdfدەستکاری

سڵاو من دەمەوێت توێژینەوەکەم بڵاو بکەمەوە کە بەشێوەی pdf بەڵام نازانم چۆن چۆنی بڵاوی بکەمەوە ئەگەر زەحمەت نەبێت بتوانن یارمەتیم بدەن، لەبەر ئەوەی توێژینەوەکەی لە ئێستادا بە شێوەی word لەلا نیە هەم لەوەش دەترسم دانانی بە شێوەی word توێژینەوەکەی تێک بدات ئەویش بەهۆی ئەوەی توێژینەوەکەم چەندین وێنە و داتای تێدایە کە بە شێوەی PSS لێکدراو نەتەوە و دروستکراون بۆیە ئەگەر ڕێگایەک هەبێت کە بتوانم بە شێوەی pdf بڵاو بکەمەوە و پێم بڵێن سوپاستان دەکەم — ئەم لێدوانە لەلایەن Goran salih واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠١:٥٢، ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

لە پەڕەی فەیسبووک وەڵام درایەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٢، ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

داڕێژەدەستکاری

بێزەحمەت پرسیارێک، ئەونەی ئاگاداربم هیچ داڕێژەیەک بۆ ئاوێتە کیمیاییەکان بەردەست نییە (کە ئەمان جیاوازن لە توخمەکان) هەربۆیە ویستم کەسێکی شارەزا داڕێژەیەک دروستبکات یاخود ئەگەر هەیە بۆمی پێشنیاربکەن تا بتوانم بەکاریبهێنم، سوپاس. Hazhir11 (لێدوان) ‏١٦:٠٤، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Hazhir11: دەتوانیت یەک دوو نموونەی وتاری ئاوێتە کیمیایییەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزیم نیشان بدەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٦، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
سڵاو @Aram: وەڵا من کەمێک کێشەم ھەیە و نازانم لینک دابنێم، بەڵام نموونەی ئاوێتە کیمیاییەکان ئەتوانی لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بنووسیت (Calcium Carbonate) سوپاس بۆ ھاوکارییەکەت. Hazhir11 (لێدوان) ‏١٨:٣١، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
@Hazhir11: کێشە نییە. زۆر سوپاس بۆ ئاماژەدان بە ناوی وتارەکە. ڕاستییەکەی کارەکە ئاڵۆزە و کەمێک کاتی دەوێت، بەڵام ھەر کە تەواو بوو، ئاگادارت دەکەمەوە. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٥، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
سڵاو @Hazhir11:   کرا. ئێستا وەکوو دەرکەوتن کێشەمان نییە، و دەتوانیت ھەر لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە ویکیکۆدەکان بھێنیتە نێو پرۆژە کوردییەکە، بەڵام بەڕاستی بۆیە دەقەکانم وەرنەگێڕا، وتم با کەسێکی شارەزا وەرگێڕانەکە بکات باشترە. بۆ نموونە بڕوانە ئێرە. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٤، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
دەست خۆش کاکە @Aram: وەڵا من کێشەم ئەوەبوو نەمەتوانی هەر ئینگلیزییەکەش بەکاربهێنم، ئەگەر ئەوە هەبێت ئێستا زۆرباشە. دواتر بۆ وەرگێڕانەکە ئەگەر من چۆنیەتییەکەی بزانم ئەتوانم دەقە زانستییەکان بۆ دانەیەکی گونجاو وەربگێڕم، دووبارە سوپاس. Hazhir11 (لێدوان) ‏١٧:٥٩، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
@Hazhir11: ڕاست دەکەیت چوونکە بەشی ھەرە زۆری داڕێژەکان (کە نزیکەی ٨٠ داڕێژە دەبوون) دروست نەکرابوون؛ دروستم کردن و کۆنەکانیشم نوێکردنەوە. بۆ وەرگێڕانیش گەر زانیت، ئەوا ھیچ و گەر نەشتزانی چۆن وەریان بگێڕیت، ئەوا خشتەیەکم بۆ دروست بکە کە چی بە چی بگۆڕم؛ خۆم دەیکەم. زۆر سوپاس بۆ پرسیارەکەت و کاتێکی خۆش! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١١، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

چۆنیەتی وەرگێراندەستکاری

دەمەوێ بابەتێک وەرگێرم بۆ کوردی دەتوانن رێنمایم بکەن ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Abdlaziz rzgar واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:٤٣، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Abdlaziz rzgar: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! گەر ئەو وتارەی کە مەبەستتانە لە ویکیپیدیایەکی تر بوونی ھەیە، ئەوا سەرەتا وەرگێڕی ناوەڕۆک (کە کۆتا ئامرازە) چالاک بکە. (گەر چالاک نەکرابوو) پاشان کرتە لێرە بکە. دوگمەی وەرگێڕانی نوێ داگرە و وتارەکە بە زمانەکی تر کە دەتەوێت لێوەی وەر بگێڕیت بدۆزەوە و پاشان دەست بە کاری وەگێڕان بکە. گەر پرسیاری تریشت ھەبوو، ئازادانە لێرە بپرسە و بە زووترین کات لەلایەن بەکارھێنەرانەوە وەڵامت دەدرێتەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٩، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

وێنەدەستکاری

سڵاو، من کێشەم لەگەڵ دانانی وێنەدا ھەیە، بۆ نموونە لە پەڕەی ھاری پۆتەر (کەسایەتی خەیاڵی)، ویستم File:Harry Potter character poster.jpg دابنێم بەڵام ھیچ وێنەیەک نیشان نادات، وە ئەمەوێت بزانم ھۆکاری چییە و گەر بکرێت چۆن ئەتوانم چاکی بکەم. Halbast420 (لێدوان) ‏٠١:٠٥، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Halbast420: دوو جۆر وێنە/پەڕگە ھەن کە پێیان دەوترێت ئازاد و نائازاد. ئازادەکان بەرھەمی خۆتن و دەتوانیت لە کۆمنز باریان بکەیت، بەڵام نائازادەکان لە کۆمنز شوێنیان نابێتەوە بۆیە، ناتوانیت لە کۆمنز باریان بکەیت (کە Harry Potter character poster.jpg لەم جۆرەیە)، و لێرەدا پەڕگە نائازادەکان لە ویکیپیدیاکان بار دەکرێن. لە ئێستادا ئێوە مافی بارکەرتان نییە بۆیە، ناتوانن وێنە نائازادەکان بار بکەن، بەڵام دەتوانن بە بەڕێوەبەرێک یان بارکەرێک (مەرج نییە ھەموو بارکەرەکان چالاک بن.) بڵێن تا بۆتی بار بکەن. بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە ویکیپیدیا:بارکەرەکان و یارمەتی:پەڕگەکان. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٣، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

بارکردندەستکاری

سڵاو، ئەمەوێت پەڕگەیەکی نائازاد باربکەمە ناو ویکیپیدیای کوردی، ئەتوانن یارمەتیم بدەن؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Halbast420 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:٥٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Halbast420: بڕوانە ئێرە کە بەستەری ڤیدیۆیەکی یووتیووبی تێدایە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٠، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

بۆچی وێنەکانەم لاچون؟دەستکاری

سڵاوتان لە بێت عەزیزان، مەن پرسیارەکم هەبوو، ئەم وێنانەی کە ئەمن لەسەر شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و هەروەها وێنەی هونەرمەندانەک وەکوو ئیسماعیل سەردەشتی و ئاوات بۆکانی دام نابوو لەبەر باشتر بوونی پەڕگەکانی ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی کوردی، بوچی هیچیان نەماون؟؟؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Ahrirrr واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

بەڕێز دەبێت ئەو وێنانە خۆت وێنەت گرتبن بە کامێرا/مۆبایلی خۆتەوە + هیچ دەستکارییەکیش نەکرابن بە بەرنامەی فۆتۆشۆپ و هاوشێوەکانی. واتە دەبێت ڕاستەوخۆ لە کۆمۆنز باربکرێن. هەموو ئەوانەش لەپێناو خاوێنکردنی ویکیپیدیایە و پابەندبوونە لە یاساکانی کۆپی ڕایت. Kushared (لێدوان) ‏١٥:٢٣، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

کێشەی داڕێژە:کۆلکەدەستکاری

ویستم پەڕەی داڕێژە:ئەکتەر-کۆلکە دروستبکەم، ئەمە "ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Asbox لە ڕیزی 205:attempt to index field 'edit' (a nil value)." دەھێنێتە پێشەوە، بەڵام کە لە ڕیزی name ناوەکەی دەگۆڕم بە شتێکی دیکە بێجگە لە ناوی پەڕەکە ھەڵەکە ناھێنێتە پێشەوە، ھۆکاری چییە؟ Halbast420 (لێدوان)

@Halbast420:  کرا {{ئەکتەر-کۆلکە}} «Muhammed Tahaلێدوان ‏١٩:٤٢، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
@Muhammed taha: سوپاست دەکەم بۆ دروستکردنی پەڕەکە، بەڵام من بۆ دروستکردنی پەڕەی تەلەڤیزیۆن-کۆلکە و کارەکتەری خەیاڵی-کۆلکە ھەمان کێشەم ھاتە بەردەم، ئەمەوێت بزانم کێشەکە چۆن چاک ئەکرێت یان ھۆکاری چییە گەر لە داھاتوودا داڕێژە:کۆلکەی دیکە دروستبکەم. Halbast420 (لێدوان)
@Halbast420: ھۆکارەکە ئەوەیە کە لەوەرگری name ناوی داڕێژەکە دەنووسیت، بەڵام ھێشتا داڕێژەکە بوونی نییە، کە دروستکرا کێشەکە نامێنێت. --«Muhammed Tahaلێدوان ‏٢١:٠٥، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
@Muhammed taha: سوپاس Halbast420 (لێدوان)

وەرگێڕاندەستکاری

سڵاو ئەمەوێت پەڕەی supervillain وەرگێڕمە سەر زمانی کوردی، بەڵام نازانم بۆ supervillain بنووسم چی؟ Halbast420 (لێدوان) — ئەم لێدوانە لەلایەن Halbast420 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١١:٣٢، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Halbast420: باشتر وایە ئەم پرسیارە لە وپ:دبک بکەیت. ھیوادارم کەسێک وەڵامت بداتەوە. تکایە لێدوانەکانی داھاتووت بە چوار کەشە (وەک: ~~~~) واژوو بکە نەک زیاتر و کەمتر. سوپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٥، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

ویکی کۆمێنزدەستکاری

سڵاو، ئەگەر ویستم وێنەیەک لەسەر ئینتەرنێت ھەڵگرم، چۆنە یاسای کۆپی ڕایت، چۆناوچۆن بە یاسای کۆپی ڕایت پابەندبم؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢١:٢٥، ٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)


سڵاو جوان لەمەبەستەکەت تێنەگەیشتم ئەگەر مەبەستت ئەوەیە وێنەک لە نێت بدۆزیتەوە و دواتر لە "ویکی کۆمێنز" دابنێیت ئەوا پێویستە خودی وێنەکە هەمان مۆڵەتنامەکانی ویکی کۆمۆنز بەکاربهێنێت یانیش مۆڵەتنامەی Public Domain بێت، وە لینکێکیشی بۆ بدۆزیتەوە نموونە لە فلیکر (Flickr.com) کە بسەلمێنێت خودی وێنەگرەکە ئەم وێنەیەی بەخۆڕایی داناوە بۆ هەمووان، بەڵام بەهیچ جۆرێک ناتوانیت وێنەیەک کە کۆپی ڕایتی هەبێت لە ویکی کۆمۆنز دایبنێیت تەنانەت وێنەی خۆشت بێت ئەوا دەبێت ڕازی بیت بەوەی وێنەکەت لەژێر مۆڵەتنامەیەکی خۆڕایی بڵاوبکەیتەوە.
وە ئەگەر مەبەستت ئەوەیە وێنەکانی کۆمۆنز بۆخۆت بەکاربهێنیت، ئەوا زۆر ئاساییە دەتوانیت بەکاری بهێنیت، بەڵام واباشترە کە تەنیا بەتێکستێک ئاماژە بە ویکی کۆمۆنز و ناوی بەرهەمهێنەری وێنەکە بدەیت نموونە یانیش وەک ئەمە Kushared (لێدوان) ‏٢١:٤٤، ٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاوی دووبارە براکەم گەلێک سپاس، من مەبەستم ئەوەیە بە نموونە پەڕگەی ئاوات بۆکانی لە ئینتەرنێتدا کە ھەڵم گرتوە چۆن لەسەر ویکی کۆمێنز باری کەم، ئەسڵەن دەتوانەم باری کەم؟
☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏١٥:١٨، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)

ناتوانیت بەم جۆرە بیکەیت، دەبێت خۆت خاوەنی وێنەکە بیت، یانیش داوا لە وێنەگرەکە بکەیت کە خۆی ئەپڵۆدی بکات. Kushared (لێدوان) ‏١٦:١٧، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)

ئەھا بەچاکی تێگێشتم براکەم زۆر سوپاس. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏٢٠:٥٨، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)

تکایە چۆن بتوانم کۆنتاکتم هەبی لەگەلتاندەستکاری

سلاو تکایە ئەمەوی قسە لەگەل یەکیکتان بکەم لە بەریوبەرانی ویکی پیدیداای کوردی گەر ئمیل یان فەیسبوکتان دابنین لیرە ناتوانم زۆر قسە بکەم بەراسی لیرە زۆر ناخۆشە گەر بتوانن ءەکاونتیکم پی بدەن تا قسەی لەگەل بکەم زۆر مامنونمم Kakari123 (لێدوان) ‏١٥:٥٣، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو @Kakari123: ھەر لێرە دەتوانیت قسە بکەیت. بەھەرحاڵ، دەتوانیت سەردانی پەڕەی فەرمیی ویکیپیدیا لە فەیسبووک و توویتەر بکەیت و ھیوادارم بتوانن وەڵامت بدەنەوە. بەڵام باشتر بوو لێرە پرسیارەکەت بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٥، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)

تکایە کیشە چیەدەستکاری

لە یەکیک لە پەرەکانم ئەمەوی ئەو تاگەی ئیوە داتان ناوە بیسرمەوە و

دابنیم بەلام ناتوانم هۆکار چیە ؟؟؟؟؟ Kakari123 (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)

@Kakari123: گروپی بیروڕا پەڕەکەیە. لە تاگی سرینەوەی خێراکە نووسراوە «ئەگەر بەشە ڕیکلامییەکەی کورتە، تکایە خۆت ھەوڵ بدە لای بدەیت، یانیش تاگی {{ڕیکلام}}ی لەسەر دابنێیت.» بەڵام ئەو وتارە سەرتاپا ڕیکلام و بانگەشەیە. بەدەر لەوەش بۆ ویکیپیدیا بایەخدار نییە. دەتوانیت بە وتارێکی تر ھەوڵ بدەیتەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٥، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)

نوسینی وتاری نوێدەستکاری

چۆن بتوانم وتاری نوێ بنوسم مامۆستا (لێدوان) ‏١٩:٥٩، ٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو @مامۆستا: پێش بڵاوکردنەوەی وتار باشتر وایە بڕوانیتە جادووگەری وتارەکان و خۆت فێر بکەیت. پاشان بڕوانە شێواز و وتارە ھەڵبژێردراوەکان تا فێری شێوازی وتارەکان بیت. پاشان بڕوانە ئەم ڤیدیۆیە. پاشان وردەوردە پرسیار بکە و بەکارھێنەرانیش لە ھەڵەکان ئاگادارت دەکەنەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٤، ٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو @مامۆستا:، لێرە دەتوانی وتارەکەت درووست کەی:


☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏١٦:٤٢، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

نووسینی خوارەوەی ناوی وتاردەستکاری

سڵاو، چۆن دەتوانم ئەم نووسینەی لە ھەندێک وتار وەکوو وتاری قەزوین کە لەخوارەوەی قەزوین نووسراوە (شاری ئازه‌ربایجانی زه‌مان له باکووری ئیران) بیگۆڕم، چۆن دەتوانم ئەو نووسینە بگۆڕم. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٣:١٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو @Ahrirrr: کە چوویتە سەر ھەر وتارێک، لای ڕاست بەستەری ویکیدراوە دەبینیت و کە دات گرت دەتباتە ویکیدراوە. لەوێ بەشی description دروست یان دەستکاری بکە. بەڵام باشتر وایە کورتترین وەسف بنووسیت یانیش ئەسڵەن لە ویکییەکانی ترەوە وەرگێڕان بکە بەتایبەت ئینگلیزی. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٩، ٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

وتاری شارستانەکاندەستکاری

سڵاو لەنەزەر ئێوەوە باشترە بە نموونە وتاری شارستانەکان وەکوو شارستانی تاران بە جۆری «شارستانی تاران» بنووسرێت یان بە «تاران (شارستان)»، بەڕاستی باردۆخی ویکیپیدیا لەو نەزەرەوە زۆر خراپە چۆن نیوەی وتارەکان لەم بارەی دا بە جۆری «..... (شارستان)» و نیوەی تریش بە جۆری «شارستانی .....» نووسراون، لە نەزەر منەوە باشترە بە وەکوو «شارستانی تاران» بنووسرێن تاکوو؛ تاران (شارستان)، چۆن لە ویکیپیدیاکانی تردا ئەمە ---» () بەکارنەھاتووە. تکایە ئێوەش نەزەری خۆتان بڵێن.☀️AGH☀️ (لێدوان) ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو، ھاوڕام لەگەڵ تۆ. باشترە بنووسرێت شارستانی تاران. سەرچیا — ‏١٣:٠٥، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

مێژووی کۆنترین شیعر دەگەڕێتەوە بۆ کەی ؟دەستکاری

مێژووی کۆنترین شیعر دەگەڕێتەوە بۆ کەی ؟

گەڕانی گۆگل و وتارێکی ویکیپیدیادەستکاری

ئایا بۆ ئەوەی وتارێک لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی لە گۆگل دەربکەوێ پێویستە لە ویکیدراوە زاتیاری لەسەر نوسرا بێت؟ ئەوە مەرجی دەرکەوتنە؟ بەڵام تێبینی کە وتارەکە نوێیە و لەھیچ ویکیەکی تر وتاری بۆ نەنوسراوە ئایا بە نوسینی زانیاری لەسەری لە ویکیدراوە لە گەڕانی گۆگل دەردەکەوێت؟ سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٣٦، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)

@Sakura emad: مەبەستت لە دەرکەوتن چییە؟ en:Knowledge panel یا ھەر وەک بەستەرێک ئەنجامەکەت پێشان دا؟ گەر مەبەستت تەنیا بەستەری ویکیپیدیایە، ئەوا نەخێر، بەندی ویکیدراوەش نەبێت، ئەوا ھەر دەیدۆزێتەوە. بۆ وتارە بێبەندەکان بڕوانە ئێرە. گەر مەبەستیشت Knowledge panelی گووگڵ بێت (کە ھەرچەندە بۆ زمانی کوردی کاری تێدا نەکراوە)، ئەوا پەیوەندییەک ھەیە لەنێوان ناوی وتارەکە و بەندی ویکیدراوە. بۆ نموونە، وتارێکی ناسراو دروست بکە و گرێی مەدە بە ویکیدراوە و دوای ھەفتەیەک یان زیاتر لە گووگڵ بەدوای بگەڕێ. دەبینی تەنیا وەک بەستەرێک بۆ ویکیپیدیای کوردی (بەبێ Knowledge panel) وتارەکەت بۆ دەدۆزێتەوە، بەڵام کە بە زمانەکانی ترەوە گرێت دا و دوای ماوەیەک دیسانەوە بۆ وتارە کوردییەکە بگەڕێیت، ئەوا ھەم وتارە کوردییەکەت بۆ دەھێنێت و ھەمیش Knowledge panelەکە (بە ئینگلیزی). کەواتە لێرەدا دەرکەوت کە گووگڵ و گەڕانچییەکان کەڵکێکی باش لە ویکیدراوە وەردەگرن. حەز دەکەیت بۆ وتارێکی ناسراوی کوردی (بۆ نموونە ھەولێر یان سلێمانی) لە گووگڵ و بینگیش بگەڕێ. دەبینی کە بینگ بەشێکی بۆ زانیارییەکانی ویکیپیدیای کوردی ھەیە وەک Knowledge panelی گووگڵ، بەڵام گووگڵ تا ئێستا شتی وای بۆ کوردی نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٦، ٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)
بەڵێ مەبەستم ھەردووکی بوو ھەم KnowLedge Panelی گۆگل کە وابزانم سوود لە ویکیدراوە وەردەگرێت ھەمیش وتارێکی نوێی کوردی بەبێ ئەوەی بەسترابێتەوە بە ویکیدراوە تۆ وەڵامی ھەردووکیت دایەوە زۆر سوپاس لە خوارەوە وێنەیەک دادەنێم کە بە ویکیدراوە بەسترابێتەوە نیشانی دەدەات بەڵام ئەگەر نەبسترابێتەوە نازانم.

🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:١١، ٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

@Sakura emad: لە بینگ پێشانی دەدات. بۆ گووگڵ، ڕەنگە کاتی زیاتری پێویست بێت. و گەڕانچییەکان بەتەنیا کەڵک لە ویکیپیدیا و ویکیدراوە وەرناگرن و کەڵک لە زۆر بنکەدراوەی تریش وەردەگرن. ئیتر بەگشتی من لە وردەکارییەکانی گەڕانچییەکان نازانم و ئەوەندەی لێی بزانم وەڵامم دایەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥١، ٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)
بەڵێ زۆر سوپاس ببورە ماندووم کردیت —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٥٨، ٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

@Sakura emad: دەتوانی لەبەشی ئامرازەکانت خێراپۆل چالاک بکەی و پۆل بۆ وتارەکە دابنێی ئەوکات بە ئەگەری زۆرەوە لە گەڕانی گۆگڵ دەردەکەوێ مامۆستا (لێدوان) ‏٢٢:٠٠، ٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

دەستکاری پەڕەکانی ویکیپیدیادەستکاری

دەمباش لە ویکی simple:Main_Page سادەکراوی زمانی ئینگلیزی بۆت ھەیە بە ھەردوو شێوازی دەستکاری سەرچاوە و دەستکاری دیداری دەستکاری پەڕەیەک بکەی بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە شێوەی دەستی خۆت بیگۆریت بۆ دیداری یان سەرچاوە ئایا لە ویکی سۆرانیش ھەمان شت دەکرێت؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٣١، ٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

دەمباش @Sakura emad: بڕۆ بۆ بەشی دەستکاریکردنی ھەڵبژاردەکانت، لە بەشی شێوازی دەستکاریکردن بژاردەکەت بۆ «ھەردووک ھەڵبژاردەکەم بدەرێ» بگۆڕە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٢، ٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)
زۆر سوپاس بۆ یارمەتییەکەت —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

قشم یام قەشمدەستکاری

سڵاو سەبارەت بە دوورگەی «fa:قشم» لە ئێراندا، بە کوردی قشم یان قەشم یان قێشم دروستە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٥٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)

بە ڕای من قەشم دروستە، ئەوانی تر نا گونجێن. قشم زیاتر عەرەبییە! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:٤٦، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)