ویکیپیدیا:وتار چییە؟
ئەمە پەڕەیەکی زانیارییە کە كۆدەنگیی دەستکاریکردنی کۆمەڵگەکە ڕوون دەکاتەوە لەسەر یەکێک یان زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەمە یەکێک نییە لە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا. |
بۆشاییناوەکان | |||
---|---|---|---|
بۆشاییناوەکانی بابەت | بۆشاییناوەکانی وتووێژ | ||
٠ | (سەرەکی/وتار) | وتووێژ | ١ |
٢ | بەکارھێنەر | لێدوانی بەکارھێنەر | ٣ |
٤ | ویکیپیدیا | لێدوانی ویکیپیدیا | ٥ |
٦ | پەڕگە | وتووێژی پەڕگە | ٧ |
٨ | میدیاویکی | وتووێژی میدیاویکی | ٩ |
١٠ | داڕێژە | وتووێژی داڕێژە | ١١ |
١٢ | یارمەتی | وتووێژی یارمەتی | ١٣ |
١٤ | پۆل | وتووێژی پۆل | ١٥ |
١٠٠ | دەروازە | لێدوانی دەروازە | ١٠١ |
١١٨ | ڕەشنووس | لێدوانی ڕەشنووس | ١١٩ |
٧١٠ | TimedText | TimedText talk | ٧١١ |
٨٢٨ | مۆدیوول | لێدوانی مۆدیوول | ٨٢٩ |
بۆشاییناوەکانی پێشوو | |||
١٠٨ | کتێب | وتووێژی کتێب | ١٠٩ |
٢٣٠٠ | ئامراز | وتووێژی ئامراز | ٢٣٠١ |
٢٣٠٢ | پێناسەی ئامراز | وتووێژی پێناسەی ئامراز | ٢٣٠٣ |
بۆشاییناوە خەیاڵییەکان | |||
-١ | تایبەت | ||
-٢ | میدیا | ||
پێڕستی ئێستا (لەڕێگەی ئەی پی ئای) |
وتاری ویکیپیدیا یان وتار لە ویکیپیدیا، پێکھاتووە لە پەڕەیەک کە زانیاریی زانستنامەیی و ئینسایکڵۆپیدیایی تێدایە. وتارێک کە بەباشی نووسرابێت، لە سەرەتا پێناسەیەکی پوخت و باشی بابەتەکە بە زانستی کراوە، پەراوێز و سەرچاوەی باوەڕپێکراو و باشی تێدایە، و بەستەر دراوە بە زمانەکانی تری ویکیپیدیا و وتارەکانی تری ویکیپیدیا. وتارە باشەکان ئەگەر پێویستی کرد لە زۆربەی بەشەکانی وتارەکە وێنە و پەڕگە بەکارھاتوون بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکان. پەڕەی ڕوونکردنەوەکان، داڕێژەکان، ناڤبۆکسەکان، پەڕەی بەکارھێنەران، پەڕەی وتووێژەکان، پەڕگەکان، پۆلەکان، پەڕەی یارمەتییەکان و سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا وتار نین.
نووسینی وتارەکان
دەستکاریپێویستە نووسینی وتارەکان لەگەڵ سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا بگونجێت، و پێویستە بە شێوەیەک بنووسرێت ھەموو کەسێک بەبێ سنووردار کردنی تەمەن لێی تێبگات، و نابێت لایەنگرانە بێت و دەبێت ھەموو ڕوانگەکانی تێدابێت و بایەخدار بێت. نابێت بەشێوەی ڕێکلام نووسرابێت، ئەگەر زۆر وەسفی بکرێت بە پلە باڵاکان وەک:
- باشترین
- خۆشترین
ھتد ھەڵەن، مەگەر سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو شتێکی نووسیبێت و بەو وشانە وەسفیانکردبێت. وتارەکان نابێت تەنیا پێناسەیەکی کورت بن و دەبێت بە پوختی باس کرابن، لەپاڵ ھەموو ئەمانە بۆکسی زانیاری و ئینفۆبۆکسەکان گرنگن ھەبن بۆ پێدانی زانیاریی خێرا. ئەگەر وتارێک ھەموو یاساکانی لەبەرچاو گرتبێت، لەوانەیە بە وتاری باش یان وتاری ھەڵبژێردراو دیاری بکرێت.
- لەبەرگرتنەوە (کۆپی) لە ماڵپەڕ و وێبلاگەکانی ئینتێرنێت نایاسایییە.
- کاتێ زانیارییەک زیاددەکەیتە سەر وتارێک، ھەوڵ بدە لە زاری خۆتەوە و بە وشەی خۆت نووسرابێت، نەک ڕاست لە سەرچاوە کۆپی-کراو. لە یادت بێت کە ھەرشتێک لەسەر ئینتەرنێت بڵاودەبێتەوە، مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە مەگەر خاوەنەکەی پێچەوانەکەی وتبێت.
- تەواوی پیتەکان و نیشانەکان دەبێت بە نووسە دروستەکەیان بنووسرێن.
نووسینی وتار دەبێت بە کوردی بێت، ھەر وەک بۆشایی ناوی وتارەکە، کاتێک کە بۆکسی زانیاریت لە وتارێکدا دانا، تکایە زانیارییەکانی ناوی وەربگێڕە سەر کوردی و بە ئینگلیزی بەجێی مەھێڵە.