بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Hazhir11!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٤٠٣ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- چالاکWьтуwеж ‏٢١:٠٧، ١٤ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

تەختەکلیلەکەت دەستکاری

سڵاو ھەژیر گیان! دەستت خۆش بێت بۆ دەستکارییە بە نەرخەکانت. ویستم ئاگادارت بکەمەوە لە تەختەکلیلە نا ستانداردەکەت. ئەگەر سەرنجت دابێت دوای دەستکارییەکانت تاگێکی زەردی لێ دەدرێ کە نووسراوە بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد لەسەری. ئەمە واتای ئەوە دەدات کە تەختەکلیلەکەت پیتی ناستاندارد بەکار دەھێنێ. بۆ نموونە لە جیاتی ک، ك بەکاردێنێت، ھەرچەندە لە وشەکاندا تێبینی ناکرێت (ک: کار، ك: كار)، بەڵام کێشە بۆ ئێمە دروست دەکات. و ھەروەھا ھەندێک لە کیبۆردەکان پیتی ەـی (بزوێن)ـی ناستاندارد بەکار دەھێنن کە دیسانەوە کێشەی ترمان بۆ دروست دەکەن! بۆیە تکایە کیبۆرد یان تەختەکلیلەکەت بگۆڕە بە دانەیەکی کوردی ستاندارد تا ئەم کێشانە نەیەتە سەر ڕێمان. و دووبارە سوپاس و بە ھیوای بەردەوامی و بەشداری زیاتر. —Aram وتووێژ ‏١٥:٥٤، ٢٤ی ئابی ٢٠١٧ (UTC) سڵاو لە تۆش کاکە ئارام گیان... دەست خۆش بۆ ئاگادار کردنەوەکەت بەس من بەکارھێنەری ویکیپیدیام لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و بەڕاستی ناشزانم کامە کیبۆردی ستانداردە! Hazhir11 (لێدوان) ‏١٢:٤٧، ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە پەڕەی وپ:نک بخوێنەوە بۆ زانیاری لەسەر کام تەختەکلیکە ستانداردە و پێشنیار کراوە :) ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٢٧، ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەمان تەختەکلیلی پێشنیارکراوە :) Hazhir11 (لێدوان) ‏١٣:٤٤، ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

دووبارە سڵاو کاک هەژیر گیان! پێویستە هەر تەختەکلیلێک بەکار بێنیت کە خودی زمانی کوردی تێدا بێت. ئێستا کاک هەژیر ئایا کۆمەڵە دوگمەیەک ئەبینیت لەکاتی دەستکارییەکانت لەسەرووی ئامرازەکانی تر، کۆمەڵە دوگمەیەکی چوارگۆشەن کە هەر یەکەیان فرمانێکی تایبەت ئەنجام ئەیات ئەگەر بەڵێ، ئەوا دوگمەی دووەم لەلای ڕاستەوە چاکسازیی نوسە عەرەبییەکان ئەکات و ئەوانی تریش چاکسازی و تاگ و شتی ترن لە خۆڵەپەتانێ تاقییان بکەوە بۆ شارەزابوون لێیان. ئەگەر نە، ئەوا ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە ← سەرەتا بڕۆ وێبگەی ئامێرەکەتەوە و جاڤاسکریپت چالاک بکە ئەگەر چالاک کراوە بڕۆ بۆ هەنگاوی دووەم لە ویکیپیدیا ← هەڵبژاردەکان ← ئامرازەکان ← لە بەشی دەستکاری ئەمانە چالاک بکە دوگمەی دەستکاریی زیاتر و  چاکسازیی خۆگەڕی نووسە عەرەبییەکان بۆ ستانداری کوردی وە لە کۆتایی هەموو دەستکارییەکانت پێش دوگمەی پاشەکەوت دوگمەی چاکسازییەکان دابگرە خۆکار هەر هەڵەیەک هەبێت چاکسازیی تێدا دەکات. خۆشم تەختەکلیلی Advanced Kurdish Keyboard بەکار دەبەم. سوپاس بۆ بەشدارییەکانت. —Aram وتووێژ ‏١٥:١٥، ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

کیمیای زیندەیی بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک لەسەر کیمیای زیندەیی داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا چوونکە وتارێکە لەبارەی کەسێک، شتێک، ڕێکخراوێک (گرووپی مۆسیقی، بانک، کۆمپانیا، ھتد.)، ناوەڕۆکێکی وێب یان ڕووداوێکی ڕێکخراو کە ئاماژە بە گرنگی یان پێویستی بابەتەکەی نادات و بێبایەخە. ئەمە لەژێر پێوەری و٧ی سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٤٠، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بە چ ھۆکارێک لە ھۆکارەکانی سڕینەوەی خێرا، وتاری کیمیای زیندەیی سڕایەوە؟! ھۆکارەکەم بۆ دیاری بکە چونکە لقێکی گرنگ وە جیاوازی کیمیایە و ھیچ مەرجێکیشم تیا نەبینی بۆ سڕینەوە... Hazhir11 (لێدوان) ‏١٠:٤٧، ١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە