ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی

(لە ویکیپیدیا:دبکەوە ڕەوانە کراوە)
دوایین لێدوان: ١٤ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Gejeluk لە بابەتی Fluid



ئەم لاپەڕەیە بۆ داخوازی بەرامبەری کوردیی وشە بیانییەکان دروست کراوە. ئەگەر نازانن وشەیەک لە زمانەکانی تردا (وەکوو ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و …) بە کوردی چیی پێدەڵێن، دەتوانن لێرەدا باسی بکەن ھەتا بەکارھێنەرانی تر وەڵامتان بدەنەوە. ھۆشیار بن! ئێرە شوێنی داتاشینی وشە نییە و وەڵامەکان دەبێ لە زمانی کوردیدا ھەبێ و بەکار گیرابێ.


لەجیاتی ئافرەت بڵێ ژن



Wikipedia:Service awards/ ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری دەستکاری

سڵاو دەمانەوێت پەڕەی (Service Awards) بھێنینە ویکیپیدیای کوردی، پەڕەکە خەڵات و ستایشکردنە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی بەپێی ئەوەی چەندێکە خۆیان تۆمارکردووە و ژمارەی دەستکارییەکانیان چەندە و چەن خزمەتی ویکیپیدیان کردووە، خەڵاتەکە وەک (ویکی دیاری) وایە، بەڵام خۆت دەیبەخشیتە خۆت، ئەگەر بچن سەیری پەڕەکە بکەن، ھەر بەشێک ناونیشانی تایبەت بەخۆی ھەیە بەپێی تەمەنی ھەژمار و ژمارەی دەستکاری.

ھۆکاری کردنەوەی ئەم باسە لێرە ئەوەیە، ناویشانەکان پێویستیان بە وەرگێران ھەیە، بۆ ئەمەش پێویستمان بەو کەسانەیە شارەزان لە زمانەوانی و زمانی کوردی، وە تێبینی: ناونیشانەکانی ئەوێ وەک ناونیشانی سەربازی وایە، ئێمە نامانەوێت ناونیشانی سەربازی بھێینە ویکی سۆرانی، پێویستە ناونیشانەکان پڕ بە پێستی زانستنامەکە بن و گوونجاو بن، نموونەی گوونجاو: (Experienced editor - بەکارھێنەری شارەزا)

بەستەری پڕۆژە: ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری

وشەکان
° Award Alternative Award Minimum number of edits Length of service
1 Registered Editor Signator 1 1 day
2 Novice Editor Burba 200 1 month
3 Apprentice Editor Novato 1,000 3 months
4 Journeyman Editor Grognard 2,000 6 months
5 Yeoman Editor Grognard Extraordinaire 4,000 1 year
6 Experienced Editor Grognard Mirabilaire 6,000 1.5 years
7 Veteran Editor Tutnum 8,000 2 years
8 Veteran Editor II Grand Tutnum 12,000 2.5 years
9 Veteran Editor III Most Perfect Tutnum 16,000 3 years
10 Veteran Editor IV Tutnum of the Encyclopedia 20,000 3.5 years
11 Senior Editor Labutnum 24,000 4 years
12 Senior Editor II Most Pluperfect Labutnum 28,500 4.5 years
13 Senior Editor III Labutnum of the Encyclopedia 33,000 5 years
14 Master Editor Illustrious Looshpah 42,000 6 years
15 Master Editor II Auspicious Looshpah 51,000 7 years
16 Master Editor III Most Plusquamperfect Looshpah Laureate 60,000 8 years
17 Master Editor IV Looshpah Laureate of the Encyclopedia 78,000 10 years
18 Grandmaster Editor Grand High Togneme Vicarus[ئ] 96,000 12 years
19 Grandmaster Editor First-Class Grand High Togneme Laureate[ئ] 114,000 14 years
20 Vanguard Editor Grand Gom, the Highest Togneme of the Encyclopedia[ئ] 132,000 16 years
21 Senior Vanguard Editor Supreme Gom, the Most Exalted Togneme of the Encyclopedia 150,000 18 years
22 Ultimate Vanguard Editor Cardinal Gom, the August Togneme of the Encyclopedia 175,000 20 years

زۆر سپاس بۆ ھاوکاری کردن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو من ئەو وشانەم بۆیان داناوە واتە پێشنیاریان دەکەم هیوادارم بەکارهێنەرانی تریش ڕای خۆیان دەرببڕن ئەگەر ڕازین یان نا

  • Registered Editor بەکارهێنەری تازەتۆمارکراو یان هەر تەنیا (تۆمارکراو)
  • Novice Editor بەکارهێنەر سەرەتایی
  • Apprentice Editor بەکارهێنەری شاگرد یان (هاوکار)
  • Journeyman editor بەکارهێنەری مەشق کردوو
  • Yeoman edior بەکارهێنەری یاریدەدەر
  • experienced editor بەکارهێنەری شارەزا
  • veteran editor بەکارهێنەری بەئەزموون
  • veteran editor İİ بەکارهێنەری بەئەزموون پلە دوو
  • veteran editor İİİ بەکارهێنەری بەئەزموون پلە سێ
  • veteran editor İV بەکارهێنەری بەئەزموون پلە چوار
  • senior editor بەکارهێنەری باڵا
  • senior editor İİ بەکارهێنەری باڵا پلە دوو
  • senior editor İİİ بەکارهێنەری باڵا پلە سێ
  • master editor بەکارهێنەری پسپۆڕ
  • master editor İİ بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە دوو
  • master editor İİİ بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە سێ
  • master editor İV بەکارهێنەری پسپۆڕ پلە چوار
  • grandmaster editor بەکارهێنەری پسپۆڕی گەورە
  • grandmaster editor first class بەکارهێنەری پسپۆڕی گەورە پۆلی یەکەم
  • vanguard editor بەکارهێنەری پێشەنگ
  • senior vanguard Editor بەکارهێنەری پێشەنگی باڵا
  • Ultimate vanguard editor بەکارهێنەری پێشەنگی پلەبەرز یان (پایەبەرز)

هەرچەندە هەندێکیان وەرگێرانی پیتیە وەک grandmaster first class بەڵام پێموانیە خراپ بن هیوادارم ڕای خۆتان دەربڕن وە ڕەخنەو پێشنیارەکانتان دەربڕن.سوپاس.Diyary27 (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27 زۆر زۆر سپاستان دەکەم بۆ گرنگیدان بە بابەتەکە، یارمەتیدەر دەبێت زۆر. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٠٥، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
چاو لەوێ چۆن ڕێزی بەشداربووان و بەشدارییەکان دەگرن و لێرەش چ سەرلێشێواوییەک ڕوویدا... ◂  ئێپین  ‏٠٠:٢٦، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine چی بووە مەبەستت چیە یان چ پەیوەندی بەبابەتەکەوە هەیە؟ Diyary27 (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27: کێشەیەکی بچووک لە ناوەخۆی ویکیپیدیا دا ڕوویداوە، پێم وایە مەبەستی ئەوە بێت، تکایە بەھەڵە تێمەگەن   زۆر سوپاس! بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
پڕۆژەکە کەمێکی ئامادەکراوە (ویکیپیدیا:خەڵاتی خزمەتگوزاری) چاوەڕێی بەشداربووانی ترم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٧، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad کێشە نیە بەهەڵە تێناگەین، ئەی لەبارەی پڕۆژەکە هیچ بەرامبەرێکتان بۆ خەڵاتەکان داناوە؟ Diyary27 (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

تا ئێستا ھیچ دەنگێک نییە، نە لەڕووی دژاییەتی، نە پشتگیری، نە بەشداری، گەر وابێت، پرۆژەکە جێبەجێ دەکەین و بەپێی زانیارییە پێویستییەکانمان وشەکان وەردەگێرێنە سەر زمانی کوردی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٥٨، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرەتا ئەبێ بزانین ئێدیتۆر بە کوردی ئەبێ بە چی. ئێدیتۆر خۆ بەکارھێنەر نییە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:١١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aza: سپاس بەڵام لێرە مانای حەرفی ناکەین و دەمانەوێت شتێک وەک سوپاسگوزاری بگەیەنین بە کۆمەڵگاکە بۆ نموونە بڕوانە خشتەکانی پڕۆژەکە لێرە گەر سەیر بکەی لە ھەمووی نوووسیمانە بەکارھێنەر کە مەبەستمان بەکارھێنەرانی ویکیپیدیایە بەپێی ئەزموون و دەستکاریان چ ناونیشانێک وەردەگرن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٣، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان

  1. ^ ئ ا ب Before December 2019 these Alternative Awards used "Lord" instead of "Grand", and uses of the original terms may still be seen in the wild. See Wikipedia talk:Service awards/Archive 7#Inclusivity? (or, Gender-Neutral Service Award Titles).

چاکسازی بەرامبەر پۆلەکان دەستکاری

سڵاو بەڕێزان ئەم پۆلانە دەھێنمە ئێرە کە لەسەرەتای ھاتنم بۆ ئێرە دروستم کردوون و گوومانی ھەڵەیان لێدەکەم ھیوادارم یارمەتیم بدەن لە ڕاستکردنەوەیان و بمبورن کە ئەم داواکارییەم کەمێک دوروودرێژ دەبێت بەڵام نەم ویست بیکەم بە بەش-بەش بەم شێوەیە ئێرەی تێکدەدا و لەیەک داوادا ھەوڵی جێکردنەوەی ھەمووی دەدەم 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:ئەنیمی و مانگای ڕۆمانس دەستکاری

ئەنیمی و مانگای ڕۆمانس یان ڕۆمانسی؟

@Calak: ئەنیمەیشنی ڕۆمانتیک، پێم باشە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لێدوان دەستکاری


پۆل:وەستێنەرەکانی ئەنزیمی 3β-Hydroxysteroid dehydrogenase دەستکاری

بەستەر: پۆل:وەستێنەرەکانی ئەنزیمی 3β-Hydroxysteroid dehydrogenase   کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٢، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

لێدوان دەستکاری


پۆل:کاردانەوە پزیشکییەکان بۆ کۆڤید-١٩ دەستکاری

لێدوان دەستکاری


پۆل:ئاسەتەیت ئێستەرەکان دەستکاری

لێدوان دەستکاری

بێ کێشەیە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە


پۆل:دەرمانە پزیشکییەکانی ئاژەڵان دەستکاری

لێدوان دەستکاری


پۆل:سترۆیدی دژە ئەندرۆجینەکان دەستکاری

بەستەر: پۆل:سترۆیدی دژە ئەندرۆجینەکان

لێدوان دەستکاری


دژەئەندرۆجینی ستیرۆیدی نەک ستیرۆیدی دژە ئەندرۆجینی وابزانم.سوپاسDiyary27 (لێدوان) ‏٠٦:١٩، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:قوربانیدەرانی سووتانی کیۆتۆ ئەنیمەیشن دەستکاری

بەستەر: پۆل:قوربانیدەرانی سووتانی کیۆتۆ ئەنیمەیشن

لێدوان دەستکاری


پۆل:خەڵک لە ئەنیمەیشن بەپێی کۆمپانیا دەستکاری

بەستەر: پۆل:خەڵک لە ئەنیمەیشن بەپێی کۆمپانیا

لێدوان دەستکاری


پۆل:مردنەکان بەھۆی ئاگر لە ژاپۆن دەستکاری

بەستەر: پۆل:مردنەکان بەھۆی ئاگر لە ژاپۆن

لێدوان دەستکاری


پۆل:ئاگرەکان لە ژاپۆن دەستکاری

بەستەر: پۆل:ئاگرەکان لە ژاپۆن پێشنیارکراو بۆ ئاگر: پۆل:سووتمانەکان

لێدوان دەستکاری


پۆل:ئاگرەکان بەپێی وڵات دەستکاری

بەستەر: پۆل:ئاگرەکان بەپێی وڵات پێشنیارکراو بۆ ئاگر: پۆل:سووتمانەکان ئاگرکەوتنەوەکان بەپێی وڵات یان ئاگرەکان بەپێی وڵات؟

لێدوان دەستکاری


ئاگرکەوتنەوەکان بەپێی وڵات جوانترە ،وابزانمDiyary27 (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Diyary27 منیش پێم باشە، بەڵام سوتمانیشمان ھەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٢٩، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل:ئەو ئەنیمێیانەی خەڵاتی کڕەنچیرۆلیان بردۆتەوە دەستکاری

بەستەر: پۆل:ئەو ئەنیمێیانەی خەڵاتی کڕەنچیرۆلیان بردۆتەوە

لێدوان دەستکاری


پۆل:فیلمەکان لەبارەی سیستیک فایبرۆس دەستکاری

بەستەر: پۆل:فیلمەکان لەبارەی سیستیک فایبرۆس

لێدوان دەستکاری


پۆل:براوەکانی خەڵاتی مەزنی پایکسانگی خەڵاتی ھونەری (تەلەڤیزیۆن) دەستکاری

بەستەر: پۆل:براوەکانی خەڵاتی مەزنی پایکسانگی خەڵاتی ھونەری (تەلەڤیزیۆن)

لێدوان دەستکاری


پۆل:ئەو بەرھەمە تەلەڤیزیۆنیانەی وەستێنراون بەھۆی کۆڤید-١٩ دەستکاری

نوێیە بەڵام ھەر ویستم دڵنیایی لێ بکەمەوە. بەستەر: پۆل:ئەو بەرھەمە تەلەڤیزیۆنیانەی وەستێنراون بەھۆی کۆڤید-١٩

لێدوان دەستکاری


پۆل:خانمەکتەرە دەنگییە ئەمەریکییەکان لە یاریە ڤیدیۆییەکان دەستکاری

بەستەر: پۆل:خانمەکتەرە دەنگییە ئەمەریکییەکان لە یاریە ڤیدیۆییەکان

لێدوان دەستکاری


پۆل:داڕێژەکانی جێندەریی بەکارھێنەر دەستکاری

بەستەر:پۆل:داڕێژەکانی جێندەریی بەکارھێنەر

لێدوان دەستکاری


پۆل:ئەو فیلمانەی دەربارەی تڕانسجێندەری کچن دەستکاری

بەستەر:پۆل:ئەو فیلمانەی دەربارەی تڕانسجێندەری کچن

لێدوانی گشتی دەستکاری

سپاس (ڕێکخرایەوە) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە


پۆل:باشترین ئەنیمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئەکادیمی دەستکاری

بەستەر:پۆل:باشترین ئەنیمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئەکادیمی
پەیوەندیدار: پۆل:باشترین ئەنییمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئانی

لێدوان دەستکاری



پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی دەستکاری

بەستەر: پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی

لێدوان دەستکاری


:پۆل:خەڵکی جەزائیری بە ڕەسەن تورک دەستکاری

بەستەر:پۆل:خەڵکی جەزائیری بە ڕەسەن تورک

لێدوان دەستکاری


پۆل:خەڵکی ئوستڕالی بە ڕەسەن کۆری دەستکاری

پۆل:خەڵکی ئوستڕالی بە ڕەسەن کۆری پەیوەندیدار: پۆل:خەڵکی کۆریای باکوور بە ڕەسەن ژاپۆنی

لێدوان دەستکاری


پۆل:گۆرانیبێژانی کۆریای باشوور بە زمانی ژاپۆنی دەستکاری

بەستەر:پۆل:گۆرانیبێژانی کۆریای باشوور بە زمانی ژاپۆنی

لێدوان دەستکاری


پۆل:دەرھێنەرانی ئەنیمەیشن لە ژاپۆن دەستکاری

بەستەر:پۆل:دەرھێنەرانی ئەنیمەیشن لە ژاپۆن

لێدوان دەستکاری


پۆل:شوێنە پەروەردەییەکان کە لە سەدەی ١٤یەم دامەزراون دەستکاری

بەستەر:پۆل:شوێنە پەروەردەییەکان کە لە سەدەی ١٤یەم دامەزراون

لێدوان دەستکاری



پۆل:ناساندنەکانی بینین و بیستن لە ١٩٠٠ دەستکاری

بەستەر پۆل:ناساندنەکانی بینین و بیستن لە ١٩٠٠

لێدوان دەستکاری

کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٥٨، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە


پۆل:ھونەرمەندانی ئێڵ&ھۆڵدینگ دەستکاری

بەستەر: پۆل:ھونەرمەندانی ئێڵ&ھۆڵدینگ

لێدوان دەستکاری


پۆل:پێشکەشکەرانی خزمەتگوزاری ژمێریاری ھەوری دەستکاری

بەستەر: پۆل:پێشکەشکەرانی خزمەتگوزاری ژمێریاری ھەوری

لێدوان دەستکاری


-phile و -phobe دەستکاری

چی بەم دوو پاشگرە بڵێین؟ hydrophile و hydrophobe ئەبن بە چی؟ ‎Gêjełûk ‏١٩:٣١، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بیرمە لە کتێبی زیندەزانی Hydrophilic بە «هۆگر بەئاو» تەرجومەکرابوو، ئەوەی تریش بە ناهۆگر. وە هەر لەم ویکییە وتارێکمان هەیە بەناوی «کتێبدۆست» بۆ Bibliophile. جا نازانم کامیان دروستە. Τωαηα (لێدوان) ‏١٤:١١، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: بۆ -phile جارێک لە بیرمە لەگەڵ کاک @Aza باسی کرا. لە فارسیدا دەڵێن -دوست ڕەنگە لە کوردیشدا بتوانین بڵێین -دۆست وەک چۆن دەڵێن خزمدۆست. چالاک وتووێژ ‏٠٥:٥٥، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: ئەی -phobe چی بێ؟ لە ویکیفەرھەنگدا -hez بۆ -phile (وەکوو avhez) و -tirs بۆ -phobe ھاتووە. ‎Gêjełûk ‏١١:٥٤، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk دەبێ بزانین ترس و دڵەڕاوکێ و فۆبیا جیاوازن. ترس ھەمان fear -ە، ترس لە ئینساندا ھەیە و لە گیانلەبەرانیشدا، بەڵام دڵەڕاوکێ و فۆبیا تەنیا لە ئینساندا ھەیە. ترس کاتێ دێ کە مەترسی و ھەڕەشە واقیعییە، وەک کاتێ کە ورچێک یا گورگێگ بێ بە ڕووتەوە. لە دڵەڕاوکێدا مەترسییەکە یا ھەڕەشەکە نادیارە یا نەزانراوە یا ھێشتا نەھاتووە و چاوەڕان دەکرێ بگەیێ. وەک ئەوە دڵەڕاوکێ بتگرێ لەبەر ئەوە بیر لە پیری یا نەخۆشی دەکەیتەوە. angst و anxiety (دڵەڕاوکێ) ھاوڕیشەی وشەی «تەنگ»ی کوردین. لە کوردیشا دەڵێن بەتەنگەوەبوون کە زۆرتر بە concern یا worry دەخوات. من خۆم بۆ concern بەتەنگەوەبوون و بۆ worry دڵەودوایی -م بە کار ھێناوە. فۆبیاش ئەگەر وەک وشە سەیری کەی ڕێک ھەمان ترسە، لە یۆنانیدا بە ترس دەڵێن فۆبیا. ھەر وا کە خۆتیش ئاگاداری لە ڕۆژاوادا وا باو بووە کە ناوی بابەتە زانستییەکان زۆرتر لە یۆنانی و لاتین ھەڵدەبژێرن. زانایانی ڕۆژاوا ھاتوون و بۆ جۆرێکی تایبەت لە ترس کە تێیدا ئەوەی کە ترسناک دەنوێنێ شتێکی دیاریکراو بێت و بە ھەقیقەتیش ترسناک نەبێ، دەڵێن فۆبیا. وەک فۆبیای کۆمەڵایەتی، فۆبیای جێی داخراو، فۆبیای فڕین بە فڕۆکە، ئەمانە ھەموویان دیار و مەعلوومن و ھیچ کام لە واقیعدا ترسناک نین، بۆیە بەمانە دەڵێن فۆبیا. لە فارسیدا دەڵێن ھەراس، ئێمەش دەکرێ بڵێین ھەراس، بەڵام من پێم باشترە ھەر فۆبیا بێ. ئینگلیزی و ئاڵمانی و ھەموو زمانەکانی ئەورووپا خۆیان وشە یۆنانییەکە بە کار دێنن، ڕەوانناسەکانی خۆمانیش ھەروا، کەوایە ئێمە بۆ بە دوای وشەی ترەوە بین؟ Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: سپاس بۆ ڕوونکارییەکەت. ببوورە کە بەباشی ڕوونم نەکردووەتەوە. en:hydrophobe لە کیمیادا گەردێکە کە لە ئاو دوور ئەکەوێتەوە و تێکەڵی نابێ. لە ویکیی فارسیدا نووسراوە آب‌گریز. من فارسی نازانم، بەڵام بە دوایدا گەڕام و وا بزانم بە مانای (ھە)ڕا و وەز دێ. ئەمە بە عەرەبی پێی ئەوترێ كارە لل… یانی ڕقی لێیەتی. ‎Gêjełûk ‏١٩:٢٥، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk ھیدرۆ یانی ئاو و فۆب -یش ھەمان فۆبیایە و یانی ترس. ھیدرۆفۆب یانی لەئاوترس وەک لەخواترس. لەئاوبێزار و لەئاوتۆراو و لەئاوتاراو و لەئاووەڕەز -یش ئەبێ. Aza (لێدوان) ‏١٩:٣٤، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk ئێمە بە کەسێ منارەکانی زۆر خۆش بوێ ئەڵێین مناڵ خۆشەویس، بە کەسێکیش خۆی بپارێزێ ئەڵێین گیان خۆشەویس، ئەکرێ بە ھیدرۆفیلیش بڵێین ئاوخۆشەویست. Aza (لێدوان) ‏١٩:٣٦، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
مناڵەکانی ... Aza (لێدوان) ‏١٩:٣٧، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza@Gejeluk من پشتگیری لە کاک ئازا دەکەم بۆ مەسەلەی یۆنانی. ئینگلیزەکانیش ناتوانن هەموو وشەیەکی یۆنانی تەرجومەکەن چونکە دایمەن یۆنانیەکە کورت و پوخت و جوانترە و هەموو دنیا بەکاریدێنێ، خەڵکی لای خۆشمان دەگمەن نەبێ هەموو کەس لە فۆبیا تێگەیشتووە. Τωαηα (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
خۆشەویست کە کاک Aza وتی ڕاستە بەڵام چون سێ کەرتە زیادی دوورودرێژە. بە وشەیەکی تریشەوە بنووسێ ئەوەندەی تر دوورودرێژ دەبێتەوە.
دۆست بێجگە لە خزمدۆست لە چەند وشەی تردا ھاتووە وەک مێهڤاندۆست، وەتەندۆست و ... . دۆست خۆی لەگەڵ چاوگی dōšīdanی پاڵەوی ھاوڕیشەیە کە ڕێک بە مانای خۆشویستنە. چالاک وتووێژ ‏٠٥:١٧، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

Fluid دەستکاری

چی بۆ en:Fluid باشە؟ لە ئێرەدا «شلگاز» ھاتووە، کە خۆم زۆر پێم ناشرینە. ‎Gêjełûk ‏١٧:٥٩، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Gejeluk, شلە و گاز دەگرێتەوە لە فیزیادا، بۆیە کراوەتە شلگاز لە کرمانجیش شلەمەیان نووسیوە. Τωαηα (لێدوان) ‏١٣:٠١، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا ع. بەرزنجی: fluid یانی something that flows. مائع -ی عەرەبیش ھەر وایە. لە ماعَ -ەوە ھاتووە کە بە مانای to flow («ڕۆیین») دێ.[١] لێشاو بۆ flow دانراوە، بەڵام ئەمە ھەڵەیە. لێشاو flowی توند و بەھێزە کە بە ئینگلیزی torrent -ە.[٢] [٣] بنۆڕە ئێرە. ئەبێ سەرەتا بزانین flow ئەبێتە چی. ڕەوت و خوڕ بۆ flow پێشنیار کراون.
دیارە شلەمە ھەڵەیە. fluid ئەکرێ پلازماش بێ، بۆیە شلگازیش دروست نییە. ‎Gêjełûk ‏١٥:٠٨، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk بەخوا برا سەرم لەو کارانە دەرناچی بەس هەرویستم بەپێی توانا هاوکاریتکەم، ئەوەی لە وتارە ئینگلیزیەکە داتناوە دەڵێ شلە و گازیش دەچنە بابەتی فلودەوە، بەڵام دۆخی پلازما پێموایە تێکەڵت کردووە لەگەڵ پلازمای خوێن. برا پلازمای خوێنیش هەر بە شلە هەژماردەکرێ جیاوازە لە دۆخی پلازما کە دۆخی چوارەمی ماددەیە. جا نازانم ئەگەر تۆ زانیاری ترت لابێ Τωαηα (لێدوان) ‏١٨:٠٥، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا ع. بەرزنجی: نا، ھەر پلازماکەی فیزیکە. سەیری ئێرە بکە، ئەمە تیۆرییەکی فیزیکییە. لێرەشدا لە پاڵ liquid و gasدا ھاتووە. سەرچاوەی تر لە وێبدا زۆرە. ‎Gêjełûk ‏١٨:٥٢، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk تەواوە ڕاستدەکەی بەپێی ئەو سەرچاوانەی ئاماژەت پێدا👏 Τωαηα (لێدوان) ‏٢٠:٤٩، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk ڕەوانماک. Aza (لێدوان) ‏١٥:١٩، ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: من ماک ھەر بە دایک تێ ئەگەم. ماکە باشترە. بەڵام ھەر بەدڵم نییە و پێم باشە وشەیەکی سادە بێ. ڕەوەک یان ڕەوتبار نابێ؟ ‎Gêjełûk ‏١٢:٠٦، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: ڕەوەک لای ئێمە باوە و ناوی بکەری ڕەوین-ە؛ بە حەیوانێک دەڵێن کە دەستەمۆ نییە. چالاک وتووێژ ‏١١:٠٣، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: وایە، منیش ھەر لە ڕەوینەوە دروستم کردووە. نەمزانیبوو کە باوە. چی پێشنیار ئەکەی؟ ‎Gêjełûk ‏١٩:١٣، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: ڕەوینەوە بە مانای flow نییە. ڕەنگە تۆ وات زانیبێ ڕەوان لە ڕەوینەوە-وە ھاتووە کە وا نییە.
لە کوردیدا بۆ flow وا ھەیە دەڵێن ڕەوت. لە فارسیدا چاوگێکمان ھەیە رَفتن (یانی چوون)؛ ستێمی ڕانەبووردووەکەی دەبێتە رَفت کە ئەمە ھاتۆتە ناو کوردییەوە بووەتە ڕەوت (ف بووەتە و وەک چۆن نَفس-ی عەرەبی بە کوردی بووەتە نەوس). ستێمی ڕانەبووردووی رَفتن دەبێتە رَو؛ ناوی بکەرەکەی لە فارسیدا دەبێتە رَوان و ئەمەش ھەر وا ھاتۆتە ناو کوردییەوە.
کەوابوو ڕەوت و ڕەوان کوردی نین و پێوەندیشیان بە ڕەوینەوە-وە نییە. ناشزانم چ باشە ھەر خەریکم فکری لێ دەکەمەوە. سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٤، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak ڕاست ئەکەی، ڕەوین باش نییە. ڕەوین بە مانای ھەڵاتن دێ و ڕەگەکەی لە «کۆڕەو»دا ھەیە. ماندوو نەبی. ‎Gêjełûk ‏١٧:١١، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk + @Aza: ┐───────────────────────────────────────└
لەو دەمەوە فکر لەم بابەتە دەکەمەوە. لە فارسیدا فیعلێکی ناباومان ھەیە شاریدن بە مانای to flow زۆربەی فارسزمانەکانیش نازانن مانای چییە. ئەم فیعلە لەگەڵ ئەم فیعلەی سانسکریت ھاوڕیشەیە ڕێک بە مانای to flow. جا لەم فیعلە ناباوە وشەی شاره-یان ڕۆناوە بە مانای Fluid (بۆ نموونە fa:شاره تاریک).
یانی لە فارسیشدا بۆ ئەمە بەرامبەریان نەبووە و لە کوردیشدا سەیر نییە کە نەبێ. دەبێ وەک فارسی وشەیەکی بۆ ڕۆبنرێ. لە ڕاستیدا لە کرمانجیدا وشەی شار-مان ڕێک بە مانای flow ھەیە. دەڵێن شارێ شیر (یانی milk flow from a cow’s teat). بەم پێیە ئێمەش دەتوانین بە Fluid بڵێن شارە. چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٥، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak «شار»ی فارسی ڕێک ھەر ئەو «شۆڕ»ی کوردییەیە کە پێچەوانەی شار زۆریش باوە و بە کار دێت. کەواشۆڕ، شۆڕەبی، شۆڕکردنەوە و ...
ڕەنگە «چۆڕە»ش ھەمان شت بێ. نازانم. بەشکەم ببێ لە شۆڕ یا چۆڕە وشەیەکی بۆ ڕۆنرێ. Aza (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak وشەی «شار»یش لەو مانایەدا تا ئێستا نەمبیستووە. لە فەرھەنگەکانیشدا نەمدۆزییەوە! Aza (لێدوان) ‏٢١:٠٩، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
مەبەستم شار لە کرمانجیدایە. Aza (لێدوان) ‏٢١:١٠، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak شێوەی کوردیی شاریدن چییە؟ دیارە وشەکە ڕەسەنە. لە ئەوێستاییشدا ھەیە. ‎Gêjełûk ‏٢١:٥٩، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

تمثیل صوتي دەستکاری

سڵاو لە کوردیدا بە (تمثیل صوتی) عەربی یان (صدا پیشه) فارسی چی دەڵێن؟ ئەکتری دەنگی یان نواندنی دەنگی دەبێ؟ DK2 (لێدوان) ‏١١:١٨، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Danial2703kurdistan وابزانم «نواندنی دەنگ» گونجاوترە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٣:٤٢، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Danial2703kurdistan ئەکتەریی دەنگ. Aza (لێدوان) ‏١٥:٢٢، ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

فقه اللغة دەستکاری

سڵاو بەرانبەر (فقه اللغة) عەربی یان (لغت‌شناسی) فارسی چییە لە کوردیدا؟ DK2 (لێدوان) ‏١١:٢٤، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @Danial2703kurdistan وابزانم دەبێتە: وشەناسی. Nskoalj (لێدوان) ‏١٣:٣٦، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoalj وشەناسی پێم وابێ بەرانبەر بە (واژەشناسی) فارسی و (علم المعاجم) عەرەبییە. DK2 (لێدوان) ‏١٤:٢٧، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Danial2703kurdistan فیلۆلۆژی دەبێ بە دەقزمانناسی، بەڵام ھەر فیلۆلۆژی بڵێین باشترە. Aza (لێدوان) ‏١٦:٢١، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

Caterpillar دەستکاری

tirtûl لە ویکیفەرھەنگدا ھاتووە و نووسراوە کە ئەرمەنییە. naşor و maşotیش ھاتوون. لە وشەدانەکەی تۆفیق وەھبیدا، تەتڵەمیران ھاتووە. چیتان پێ باشە؟ ‎Gêjełûk ‏١٨:٢٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

به شێوەی تەتەڵەمیران-یش ھاتووە و وا بزانم باوتره جا نازانم بەرامبەری چ بێ. چالاک وتووێژ ‏٠٥:٥٩، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە