ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا

کتێبی ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، بەرهەمی کامیل ئەحمەدی، مرۆڤناس و توێژەری کوردی دانیشتووی بەریتانیایە کە ساڵی 2009 چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم کتێبە لەسەر توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی مەیدانی ئەم نووسەرە کوردە و هاوکارانی لە کوردستانی باکوور نووسراوە. لە ڕاستیدا ئەم کتێبە وەک دەستپێک و سەرەتای توێژینەوەکانی کامیل ئەحمەدی و یەک لە توێژینەوە سەرەتاییەکانی ناوبراوە. کامیل ئەحمەدی پاش چاپکردنی ئەم بەرهەمە و چەند توێژینەوەی مەیدانیی دیکە لە باکووری کوردستان لە لایەن بنکە کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو ناوچەوە چەند خەڵاتی پێ بەخشراوە. [١]

ناوەرۆک دەستکاری

توێژینەوەیەکی مرۆڤناسانە و ئەتنیکناسانەیە، بابەتی توێژینەوەکە ڕێنمای گەشت بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیایە و بە تێڕوانینێکی ئەتنیکناسانەوە ماوەی سێ ساڵ لەسەر 15 پارێزگا و گوندە کوردنشینەکانی باکووری کوردستانی توێژینەوەی کردووە و لە ئەنجامدا ساڵی 2009 ئەم بەرهەمە لە ئەستەمبوڵ بە سێ زمانی ئینگلیزی، کوردی (کورمانجی) و تورکی چاپ کراوە. [٢] ئەم کتێبە بە ڕواڵەت و ناوەکەیدا وەک ڕێنمای گەشتکردن بۆ ناوچە ئاماژەپێکراوەکانە، بەڵام پاش خوێندنەوەی قووڵتر بەردەنگ دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە بەرهەمەکە شتێکی گەورەترە و لە ڕاستیدا هەوڵ دەدات کە هزر و بیری خوێنەر لەو باوەڕانە دوور بخاتەوە کە پێیان وایە ئەو ناوچەیە دواکەوتووە و ئەو خەڵکە تەنیا بە ناکۆکی و شەڕی چەکدارانەوە دەناسن؛ و بە پێچەوانەوە کتێب دەیەوێ باسی کەلتووری مەزن و مێژووی دوور و درێژ و بەنرخی ئەو ناوچەیە بکات.

ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا وەک کتێبێکی گەشتیاری، هەڵگری زانیاری مرۆڤناسانەیە و کۆمەڵێک زانیاری نوێ و تایبەت لەسەر جێژن و بۆنەکان، دابونەریت، نەورزۆ، ئەفسانەکان، ئایینەکان، زمان، پۆشەن و جلوبەرگ، خواردن، مۆسیقا، ئارکیتەکت و ئاسەوارە مێژووییەکان دەخاتە ڕوو و هەوڵ دەدات ناوچە نەناسراوەکانی باکووری کوردستان، کە لەمێژە شەڕی تێدایە و پەکەکە و حکومەتی تورکیا بەردەوام لەو ناوچەیە شەڕیان کردووە و هەر بەم بۆنەشەوە هەزاران کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە لە هەشتا و نەوەدەکاندا بەشێوەی زۆرەملی گواستراونەتەوە بۆ شارە گەورەکانی دیکە، لە ڕوانگەیەکی دیکەوە بخاتە بەر دەستی خوێنەران. [٣][٤]

خەڵاتەکان دەستکاری

پاش چاپ و بڵاوبوونەوەی ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و ئاراستەکردنی گێڕانەوەیەکی جیاواز لە بیر و باوەڕە گشتییەکان لەسەر ئەو ناوچە و شارانەی تورکیا کە زۆرینەی دانیشتووانی کوردن، میدیا و گۆڤار و ڕۆژنامە خۆماڵییەکانی ئەو ناوچەیە سەرنجێکی زۆریان خستە سەر ئەو توێژینەوەیە. هەروەها پاش چاپ و بڵاوبوونەوەی ئەو کتێبە ئەحمەدی خەڵاتی باشترین توێژینەوەی ساڵی 2009ی لە لایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی مێزۆپۆتامیای شارەوانی گابەوە بۆ ئەو بەرهەمە وەرگرت. [٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Another Look at East and Southeast Turkey".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "معرفی کتاب «نگاهی دیگر به شرق و جنوب شرق ترکیه»".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ ahmadi, kameel (2009). Another look at east and southeast Turkey. Diyarbakır: GABB Publication.
  5. ^ "Another Look at North Kurdistan - A traveller's Handbook".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "معرفی کتاب «نگاهی دیگر به شرق و جنوب شرق ترکیه»".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)