بەخێربێیت دەستکاری

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Arma1991!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٦٤ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی باشووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٤٤، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

کامیل ئەحمەدی بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک لەسەر کامیل ئەحمەدی داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

زانیاری بێسەرچاوە لەسەر ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٤٥، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو و ڕێز و کاتتان باش
تکایە بۆم ڕوون بکەنەوە چ ماوەیەک کاتم هەیە بۆ ئەوەی بابەتەکە تەواو بکەم
من خاوەنی ئەو ژیاننامە نیم، تەنیا کەسێکم دامناوە، کاتم هەبێت سەرچاوەکانیشی دادەنێم. Arma1991 (لێدوان) ‏١٠:٢٠، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو بەڕێز @Arma1991 ھەروەک ئاماژە بە ھۆکارەکەی دراوە لە تاگی سڕینەوەکە، بابەتەکە بێسەرچاوەییە تەواوی ژیاننامەکە یەک سەرچاوەی لەگەڵ نییە سێ ڕۆژ مۆڵەت لەلایەن منەوە تا سەرچاوەکان دابین بکرێن، دوای سێ ڕۆژ گەر ھیچ چاکسازییەک نەکرا، ئەنجامەکەی سڕینەوە دەبێت   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٥٧، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ ئێوە و باشە بە سەر چاو، ئەگەر عیزرائیل هێشتمانی تا سێ ڕۆژیتر کات زۆرە Arma1991 (لێدوان) ‏١١:٠١، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  خوودا ھەمووان تەندرووست و سەلامەت بکات، سپاس بۆ بەشداریکردنتان. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٠٤، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Arma1991 بنییم وتارەکە سەرچاوەی بۆ زیادکراوە زۆر سپاس، بەڵام ھێشتا سەرچاوەی تەواوی نییە بۆ ناوەڕۆکەکانی; ئەو زانیاریانەی بێسەرچاوەن یان سەرچاوەکانیان لاوازە ئەوە دەسڕێنەوە لەناو وتارەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٣٠، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو و ڕێز و ماندوو نەبن، ئەو بابەتەم بەو جۆرەی داواتان کردبوو سەرچاوەکانم پێ زیاد کردووە و و ڕێکەوتەکانیشم گۆڕیوە بۆ زایینی، تکایە ئەگەر دەکرێ ئەو بەنێر و تاگەی لەسەر هەڵگرن. Arma1991 (لێدوان) ‏١٥:٣٦، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Arma1991: ھێشتا چەن کێشەیەکی ماوە بۆ نموونە بەشی ژیاننامە من ھیچ سەرچاوەیەک لەم بەشە نابینم، بەشی حوکمی سەرەتایی تەواوی بەشەکە یەک سەرچاوەی ھەیە و سەرچاوەکەش تەنھا بۆ پارچە نووسینی یەکەم بەکارھاتووە، بەشی جێھێشتنی ئێران بەھەمان شێوە دوو سەرچاوەکە تەنھا بۆ دێری یەکەم بەکارھاتووە و تەواوی ڕستەکانی تر فەرامۆش کراوە وەک ئەوەی تەواوی بەشی جێھێشتنی ئێران تەنھا بریتی بێت لەم دێڕە، بەشی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان ھیچ سەرچاوەیەکی نییە، بەشی خەتەنەکردنی ژنان دووبارە کێشەی فەرامۆشکردنی سەرچاوەی ھەیە و سەرچاوە تەنھا بۆ ڕیزی یەکەم دراوە و ڕیزەکانی دوای خۆی فەرامۆش کردووە، بەشی شوناس و قەومییەت کێشەیەکی بچووکی سەرچاوەی ھەیە، ئەگەر ئەم کێشانەی سەرەوە چارەسەر بکرێن زۆر باش دەبێت، گەر ناتوانی چاکسازی بکەیت و داوا دەکەیت ھەر ئێستا تاگەکان لاببرێن ئەوا ئەوانەی چاودێری وتارەکان دەکەن و بەسەرداچوونەوە دەکەن لەوانەیە تەواوی ئەو ناوەڕۆکانە بسڕنەوە کە بێسەرچاوەیە و وتارەکە بە شێوازی ستانداردی ویکیپیدیا ڕێکبخەنەوە، چاوەڕێی وەڵامی بەڕێزتانم
سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٢٨، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو و سپاس بۆ وەڵامدانەوەتان
کێشە نییە ئەوانەش چاک دەکەمەوە و پاش چاک کردنەوەیان جارێکی دیکە داواکاریتان بۆ دەنێرمەوە لەسەر لابردنی تاگەکە Arma1991 (لێدوان) ‏١٢:٥٤، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

هاوسەرگیریی منداڵان بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر هاوسەرگیریی منداڵان داندراوە کە داوای سڕینەوەی وتارەکە دەکات. ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ١٠ی وتارەکان بۆ سڕینەوەی خێرا کراوە، چونکە وادیارە وتارەکە دووبارەیە یان لەبەرگیراوەی وتارێکە کە پێشووتر سڕدراوەتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٣٦، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

وێڕای سڵاو و ڕێز، ئەم بابەتە وەرگێڕانی پەڕەیەکە لە فارسییەوە، کە لێشم داوە بۆ وەرگێڕان نووسرابوو کوردیی نییە. Arma1991 (لێدوان) ‏١٥:١٦، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
تەنھا کێشە ئەوە بوو بابەتەکە دووجار درووستکرابوو ئێستا چارەسەرکرا و کرا بە یەک بابەت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٤، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ماڵت ئاوا و سپاس، ئێستا پرسیارێک، وەک جاران ناتوانم دەستکاری بابەتێک بکەم، ئایا سنووردار کراومەتەوە یان نە بۆ دەکارهێنەری ئاسایی وای لێهاتووە؟ تەنانەت ئەو بابەتەی خۆم دامناوە دەمەوێ شتێکی لەسەر زیاد بکەم دەستکاریی سەرچاوەم تەنیا بەردەستە و هیچیتر. ئێستا چەند بابەتێکم هەیە پێوەندیدارن لەگەڵ ئەو دوو سێ لاپەڕەی پێشووم و ئیزنی دەستکاریم نییە. Arma1991 (لێدوان) ‏٢١:٢٣، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە