بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Ahmad.Kurdistan!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٠ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٤، ١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بەخێربێیت! دەستکاری

سڵاو Ahmad.Kurdistan، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! تێبینیی دەستکارییەکانتم کرد و ویستم زۆر سپاست لێ بکەم! چاکسازیی ھەڵەی نووسەکان، ڕێنووس و ڕێزمان زۆر باش دەبێت بۆ ویکیپیدیا. گەر ھەر شتێکت ویست، تکایە پەیام بۆ پەڕەی وتووێژەکەم بنێرە یان لە پرسگا پرسیارەکانت بکە. دووبارە بەخێربێیت و ھیوادارم کۆمەڵگەکەت بەدڵ بێت و لەگەڵمان بمێنیتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٠، ١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو و ڕێز بۆ جەنابت.خۆشحاڵم بەوەی بتوانم هەنگاوێک بنێم بۆ بەهێزترکردنی پێگەی کوردی لە ویکیپیدیادا. Ahmad.Kurdistan (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

تووڵامراز دەستکاری

دەمباش Ahmad.Kurdistan، ئێمە لە ویکیپیدیا کۆمەڵێک ئامرازمان ھەن کە یارمەتیمان دەدەن و کاراسانیی زۆرمان بۆ دەکەن. ھەرچەندە بۆ بەکاربەرێکی نوێی وەکوو ئێوە زووە، بەڵام ھەر پێم خۆش بوو کە پێشنیازی دەکارھێنانی تووڵامرازت بۆ بکەم. پەڕەکە بخوێننەوە و دەکاری بھێنن. ھەر پرسیارێکتان ھەبوو، شەرم مەکە و بپرسە:). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٠، ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

من لە دوێنێوە دەستم کردووه بە ھەڵەچنکردن و ئاگاداری ئەو بژاردانە نیم. ھەروەھا بە مۆبایل ئەم ئیشەم کردووە و تەختەکلیلی ستانداردیشم بەکار ھێناوە. ھەڵبەت بۆم دەرکەوت بۆ پیتی «ھ» سیاسەتێکی زمانەوانی پەیڕەوی دەکرێت و «ھ ی ناوەڕاست» وەک (جیهان) بەکار ناھێنن و لە بری ئەوە دەنووسن (جیھان). دەتوانم ھۆکاری ئەمە بزانم؟ ژمارەیەکی زۆر و زەوەندەی نووسینی کوردی_ دەتوانم بڵێم زۆرینەی ڕەھا_ بەو جۆرە دەنووسن و لە بنکەدراوەکاندا تۆمار کراوه. تەختەکلیلە ستانداردەکانیش ئەوەیان وەک حاڵەتی سەرەکی داناوە و دەبێ بە دەستلەسەرڕاگرتن ئەوی تر بدۆزینەوە. من خۆم پێم باشە لەسەر یەکێک ڕێککەوتن بکرێت و ھەموو تەختەکلیلەکانیش پابەندی بن. ڕێزی زۆر. Ahmad.Kurdistan (لێدوان) ‏١٤:١٠، ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

دەزانم کە نوێیت و بۆیە ئەو پێشنیازەم کرد کە ھیچ نەبێت نیوەی کارەکانت بۆ ئاسان دەکات. ئەو ئامرازە (تووڵامراز) بە کۆد نووسراوە و خۆی بەشێوەیەکی خۆگەڕ چەندین کێشەی نووسین چارەسەر دەکات. ئاسایییە و دەتوانیت بە مۆبایلیش کەڵکی لێ وەرگریت. بۆ پیتی «ھ» تکایە بڕوانە ویکیپیدیا:نووسینی کوردی#پیتی (ھ H) و کێشەی تێکەڵکردنی (ھ، ـهـ H) و (ە، ـە E). بەکاربەر ئەو چتانە نازانێت و ئەوەی بێتە بەردەستی دەکاری دەھێنێت بۆیە، ئەوە ئەرکی بەرنامەسازەکانە کە چاکی بکەنەوە. کێشەی پیتی «ھ» ئەوەندەی من بزانم تا ئێستا لە ھیچ شوێنێک بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر نەدراوە، بەڵام ئێمە بەپێی یەکدەنگی پیتی «ھ»مان ھەڵبژاردووە. جگە لەمە کێشەی «ک» و «ك»یش ھەبوو، کە ئەوەیان زووتر چارەسەر کرا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٤، ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ! دەستکاری

  نیشانی سەرەکی
  زۆر سوپاس! بۆ بەشدارییە بەبەھاکانت لە ویکیپیدیای کوردی —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٢٨، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس بۆ ئێوەش!ھیوادارم ھەموومان بتوانین پێکەوە ویکیپیدیای کوردی بەرەو پێشەوە بەرین. Ahmad.Kurdistan (لێدوان) ‏٢١:٣٣، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ! دەستکاری

  نیشانی تێکۆشەری
سڵاو، سپاس بۆ بەڕێزتان بەھۆی خزمەتکردنی ویکیپیدیای کوردی، بەھیوای بەردەوامیتان. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٢٣، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس بۆ ئێوەی ھێژا. Ahmad.Kurdistan (لێدوان) ‏١٨:٠١، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە