نەریمان بابان
نەریمان محەممەد عارف ناسراو بە نەریمان بابان (لەدایکبووی سلێمانی، عێراق) گۆرانیبێژێکی کوردە. لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.[١] خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و کۆلێژی وێژەیی بەشی مێژووی لە شاری مووسڵ تەواو کردووە. لە ١٩٨٣، تیپی مۆسیقای بابانی دروست کرد و تا ١٩٩٣ لەو تیپە خزمەتی کردووە. لە ١٩٩٥ وڵاتی جێھێشت و بەرەو ھەندەران ڕۆیشت، و لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بوو. نەریمان خاوەنی ٦٨ بەرھەمی ھونەرییە، و زۆرینەی ئاواز و ھۆنراوەکانی بەرھەمی خودی خۆیەتی، کە ئەمە جگە لەوەی ئاواز و ھۆنراوەی بۆ چەندین ھونەرمەندی تریش داناوە.[٢][٣]
نەریمان بابان | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | نەریمان محەممەد عارف |
نەتەوە | کورد |
پیشە | گۆرانیبێژ |
چالاکبوون | ١٩٨٣ – ئێستا |
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ گشتی, بەڕێوەبەری. "نەریمان بابان: سانسۆرێک نییە ڕێگا لەو مەھزەلەیە بکرێت کە بەھونەر دەگرێت". CHRA.TV. Retrieved 2021-09-02.
- ^ نەریمان, بابان (28/9/2018). "کوردیپێدیا". Kurdipedia. Check date values in:
|date=
(help) - ^ "بەڤیدیۆ... نەریمان بابان لە نوێترین دەرکەوتنیدا". westganews.net. Retrieved 2021-09-02.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی ئەڵمانیا
- دەروازەی مۆسیقای کوردی
- دەروازەی پارێزگای سلێمانی
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |