تیپی مۆسیقای بابان

گرووپێکی مۆسیقی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری سلێمانی دامەزرا و یەکەم ئالبۆمیان لە ساڵی ١٩٨٣ لە ستۆدیۆی زانکۆی سلێمانی تۆمار کرد

تیپی مۆسیقای بابان گرووپێکی مۆسیقی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری سلێمانی دامەزرا و یەکەم ئالبۆمیان لە ساڵی ١٩٨٣ لە ستۆدیۆی زانکۆی سلێمانی تۆمار کرد. نەریمان بابان سەرۆکی تیپەکە بوو و ئامانجیان بەرەو پێش بردنی ھونەری کوردی و پێشکەش کردنی گۆرانی بە شێوازێکی نوێ و تایبەت بەخۆیان بوو. ئەم تیپە بە بێ مۆڵەت و بە شێوەی نایاسایی چالاک بوو و زۆرتری بەرھەکانیشیان لە ژێرزەمین و لە شەودا تۆمار کراوە. ساڵی ١٩٨٥ گرووپ پێکھاتەیەکی دیکە بەخۆی دەگرێ و ئەوجار بە ئەندامانێکی نوێوە لە چالاکی بەردەوام دەبێ، ھەر ھەمان ساڵیش گۆرانیی فەرەنجی پۆشی نەجمەدەین غوڵامی تۆمار دەکەن. پەشیمانی دوایین بەرھەمی ئەم تیپەیە و ساڵی ١٩٩٤ کۆتایی پێ دێت.

ئەندامان دەستکاری

دامەزرێنەرانی تیپەکە:

  1. کاوە مستەفا
  2. کامەران مستەفا
  3. نەریمان بابان
  4. پێشڕەو خالید ڕەشید
  5. دانا خالید ڕەشید
  6. ئاراس شێخ عارف
  7. ھاودەمی فلووت

ئەندامانی دوای ١٩٨٥:

  1. نەریمان بابان
  2. سەرباز جەماڵ
  3. زانیار شێخ نووری
  4. کاوان عومەر
  5. ڕزگار عوسمان
  6. سەباح جەعفەر
  7. بژار دیلان
  8. حەمەعەزیز مەلا ڕەحیم

بەرھەمەکان دەستکاری

ئەو ساڵانەی ئالبۆمیان بڵاو کردووەتەوە:

  • ١٩٨٣
  • ١٩٨٥
  • ١٩٨٦
  • ١٩٨٨
  • ١٩٨٩
  • ١٩٩٢

بەشێک لە بەرھەمەکانی تیپەکە:

  1. وتم بە دڵەی ھەژار
  2. من نەگۆڕاوم
  3. گوڵاڵە سوورە
  4. ھەر وەکوو نەی
  5. بارانی بەھار
  6. دکتۆر
  7. دەسا ڕێگەم بدەن
  8. بە سەرخۆشم مەزانن
  9. دیتم لەناو دار و دەوەن
  10. تۆ ھەوریت و باران خەم
  11. چراخ وەنەوشە
  12. سۆزەکەم
  13. ھەرچی خەمە
  14. ساقی
  15. ئێوارەیە
  16. نازدار
  17. ژیان و ئەرکی ناخۆشی
  18. وەرە لام
  19. پرسیار
  20. شەھید
  21. ڕووخان

سەرچاوەکان دەستکاری