نەورۆز

جەژنی سەری‌ ساڵ
(لە نه‌ورۆزەوە ڕەوانە کراوە)
ئەمە وەشانی جێگرتووە، لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا تاوتوێ کراوە.
  ئەم وتارە سەبارەت بە نەورۆز نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە نەورۆز (ڕوونکردنەوە).

نەورۆز نەریتێکی کۆنە کە لەلایەن زۆر نەتەوە و گەلی جۆراوجۆرەوە (وەک کورد، فارس، ئەفغان و ئوزبەک) بە شێوەی جۆربەجۆر پیرۆز دەکرێت. ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی پێش لە مێژوو. سەردەمی دەستپێکی ڕەسمی نەورۆز بەتەواوی دیار نییە و مشتومڕی لەسەرە.[١] زۆربەی لێکۆڵەران کۆکن کە بنەمای نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمە دێرینەکان.[٢]

لە سەرەتای وەرزی بەھاردا خەڵکی کورد بەپێی داب و نەریت و کوولتووری خۆیان ئاھەنگی نەورۆز دەگێڕن، گوندی پەنگان، کوردستانی ئێران.
ئاگر ھێمای نەورۆزە لەلای کوردەکان
نەخشەیەک ئەو وڵاتانە پیشان دەدات کە نەورۆز تێیدا بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی نەورۆز دەستپێکی ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوییە کە ڕۆژژمێری فەرمیی وڵاتی ئێرانە و لە کۆماری کوردستانیشدا کەڵکی لێ وەرگیراوە. نەورۆز بە سەری ساڵی نوێی کوردیش دادەنرێت و لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژی پشوودانە.[٣]

نەورۆز لە وڵاتاندا

دەستکاری

کوردستان

دەستکاری

نەورۆز لە کوردەواریدا جەژنێکی تایبەتە و مێژوویەکی کۆنی ھەیە. لە ھەموو شوێنەکانی کوردستاندا ئەم جەژنە بەڕێوە دەچێت. یەکێ لە خاڵە ھاوبەشەکان لە نێوان زۆربەی کوردەواریدا ئاگر ڕۆشن کردنی نەورۆزە. یەکەمین نووسەری کورد کە بە کوردی باسی دابوونەریتی نەورۆزی کردبێت ئەحمەدی خانی بووە کە بە نەورۆزی گوتووە مەرسوومێ قەدیمێ کوردستانی یانی بۆنەی کۆنی کوردستانی.[٤] زۆرێک لە ھۆنەرانی تری کوردیش ھۆنراوەیان بۆ نەورۆز داناوە. ئاگر ھێمای نەورۆزە لەلای کوردەکان، ھەموو ساڵێکیش بە ئاگر یادی دەکەنەوە. لە ئایینی یارسانیشدا نەورۆز بۆنەیەکی گرنگە و تەنانەت دەفتەری نەورۆزیان ھەیە[٥] و دەروێش نەورۆز سۆرانی یەکێک لە پیرەکانیانە. لە سەدەی بیستەمدا کوردەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز و بڕێک جار نەورۆز لەلایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە (واتە ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا) قەدەغە کراوە.

بڕێک بەڵگەی مێژوویی ھەن کە لە ئێرانی کۆندا یەکەم ڕۆژی بەھار وەک نەورۆز پیرۆز کراوە. بیروونی و فیردەوسی و سەعالەبی باسی مێژووی نەورۆزیان کردووە لە نێو خەڵکی ژێردەستی ئیمپراتۆریی ساسانیدا. فیردەوسی بنەچەی نەورۆز دەباتەوە سەر جەمشید.[١][٦] لە وڵاتی ئێراندا نەورۆز جەژنێکی فەرمی و سەرساڵ بووە لە سەدەی بیستەمەوە. ھەرچەند ئێران ھیچکات بە فەرمی نەرۆزی قەدەغە نەکردووە بەڵام کوردەکانی تووشی بەربەستی زۆر کردووە بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز بە دابونەریتی خۆیان.[٧][٨]

تورکیا

دەستکاری

لە تورکیا بۆنەی نەورۆز بۆ ماوەیەکی درێژ لە سەدەی بیستەمدا قەدەغە بوو و کوردەکان بۆیان نەبوو نەورۆز پیرۆز بکەن، بەڵام لە ١٩٩٠ەکانەوە دەوڵەت پشوویەکی بە ناو نەڤرووز (nevruz) دانا.[٩] لەو کاتەدا نووسینی نەورۆز بە کوردی (وەک newroz) قەدەغە بوو. بۆ نموونە ساڵی ٢٠٠٧ شارەدارێکی شارێکی کورد بۆ بەکارھێنانی وشەی newroz لەجێی nevruz حوکمی زیندانی بۆ دەرکرا.[١٠] دوای ٢٠٠٠ەکان کە پیرۆزکردنی نەورۆز ئاسایی بووەوە، ھێشتاش ساڵانە ژمارەیەکی زۆر مرۆڤی کورد لە بۆنەی نەورۆزدا دەگیرێن.[١١]

لە عێراق نەورۆز بۆنەیەکی فەرمی نەبووە و حکوومەتی بەغداد بڕێک جار ھەوڵی داوە کە نەورۆز قەدەغە بکات،[١٢] بەڵام کوردەکانی ئەو وڵاتە بە درێژایی سەدەی بیستەم نەورۆزیان پیرۆز کردووە. ڕۆشنبیرانی کورد وەک پیرەمێرد ھەوڵیان داوە نەورۆز وەک ھێمایەکی نەتەوەیی زیندوو بکرێتەوە و بەرگێکی تازە بپۆشێ.[١٢][١٣] لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ نەورۆز بووە بە بۆنەیەکی فەرمی لە باشووری کوردستان.[٣]

سووریا

دەستکاری

نەورۆز لە سووریای سەدەی بیستەمدا بۆنەیەکی فەرمی نەبووە و تەنیا کەمینەکانی وڵاتەکە وەک کوردەکان پیرۆزیان کردووە و ھەمیشە لەژێر چاودێریی ھێزە ئەمنییەکاندا بووە. لە ٢٠٠٠ەکانەوە حکوومەتی بەشار ئەسەد ڕای گەیاند کە ڕێگە بە کوردەکان دەدات مەراسیمی نەورۆز بگرن بەو مەرجەی نەبێ بە کۆبوونەوەیەکی سیاسی،[١٤] بەڵام ھەر لەو دەیەدا دەیان کەس لە سووریا لەسەر نەورۆز بریندار و زیندان کران.[١٥]

ئازەربایجان

دەستکاری

لە وڵاتی ئازەربایجان نەورۆز ڕۆژی پشوودانە. بەر لە ڕووخانی شۆرەوی نەورۆز لە ئاسیای ناوەڕاست و قەفقازدا ڕۆژی پشوو نەبوو، بەڵام دواتر وڵاتانی ئازەربایجان، تاجیکستان و تورکمانستان و وڵاتانی تری ئەو ناوچەیە نەورۆزیان خستە ناو ڕۆژژمێری خۆیانەوە.[١٦][١٧]

وڵاتانی تر

دەستکاری

نەورۆز لەلایەن زۆر دەوڵەت و نەتەوە و کۆمەڵی خەڵکی ترەوە پیرۆز دەکرێت. بۆ نموونە کازاخستان، قرغیزستان، تورکمانستان و گورجستان نەورۆز پیرۆز دەکەن. ھەروەھا بڕێک لە خەڵکی باڵکان وەکوو سۆفییەکان لە ئەلبانیا جەژنی نەورۆزیان ھەیە.[١٨]

ئاھەنگی نەورۆز

دەستکاری

لە ھەر شوێنێک نەورۆز دابونەریتی خۆی ھەیە. بۆ نموونە لە ئێران سفرەی حەوت سین ڕادەخەن کە ڕەسمێکە کە لە سەدەی بیستەمدا دروست بووە.[١٩] لە زۆربەی شوێنەکانی کوردستاندا لە شەوی نەورۆزدا ئاگرکردنەوە، ھەڵپەڕکێ و سەیران ھەیە. ھەروەھا ڕەسمی شەوی شەوی بەراتێ (فەرقی لەگەڵ بەرات ھەیە) و کۆستە[٢٠] و میرەنەورۆزەش تۆمار کراون.[٢١] لە ئەفغانستان ڕەسمی حەوت مێوە باوە.[٢٢]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا Foundation، Encyclopaedia Iranica. «Welcome to Encyclopaedia Iranica». iranicaonline.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ R. Abdollahy, Calendars ii. Islamic period, in Encyclopaedia Iranica, Vol. 4, London & New York, 1990.
  3. ^ ئ ا «ڕۆژژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان» (PDF).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  4. ^ «١١». ڤەژینبوکس (بە کوردی). لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «The Religious Textual Heritage of the Yārsān (Ahl-e Haqq)».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ ساکایی، دکتر محمدیونس طغیان (٢٠ی ئازاری ٢٠٢١). «نوروز در شاهنامه فردوسی». روزنامه ۸صبح (بە Dari). لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  7. ^ «فشار نهادهای امنیتی برای جلوگیری از برگزاری مراسم نوروز در کردستان».
  8. ^ «رادیو فردا: ده‌ها ساکن یک روستایِ مریوان «برای جلوگیری از برگزاری جشن نوروز احضار شدند».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  9. ^ Yanik، Lerna K. (2006). «'Nevruz' or 'Newroz'? Deconstructing the 'Invention' of a Contested Tradition in Contemporary Turkey». Middle Eastern Studies. 42 (2): 285–302. ISSN 0026-3206.
  10. ^ «Why the Letters Q, W, and X Were Once Illegal in Turkey». Mental Floss (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  11. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/english/middleeast/turkey/19032023#images. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  12. ^ ئ ا Khalid، Hewa Salam (2020). «Newroz from Kurdish and Persian Perspectives – A Comparative Study». Journal of Ethnic and Cultural Studies. 7 (1): 116–130. ISSN 2149-1291.
  13. ^ News، Roj (٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠). «پیرەمێرد، مامەیارە و نەورۆز -». کوردی - RojNews.News. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  14. ^ Yildiz, Kerim; Fryer, Georgina (2004). The Kurds: Culture and Language Rights. Kurdish Human Rights Project. ISBN 978-1-900175-74-6.
  15. ^ «Reuters. 21 March 2008».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  16. ^ «Azerbaijan Today | The International Magazine | April-May 2005». web.archive.org. ١٤ی ئایاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  17. ^ «Nowruz | Festival, History, Practice, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  18. ^ «Nowruz | Festival, History, Practice, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  19. ^ Foundation، Encyclopaedia Iranica. «Welcome to Encyclopaedia Iranica». iranicaonline.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  20. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/100220181. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  21. ^ Foundation، Encyclopaedia Iranica. «Welcome to Encyclopaedia Iranica». iranicaonline.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  22. ^ «Haft Mewa (Seven Fruits) Recipe». NYT Cooking (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.