سێزدەبەدەر
سێزدەبەدەر سێزدەھەمین ڕۆژی نەورۆزە کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران وەکو ڕۆژی "سروشت" ناسراوە و خەڵکان دەچنە داوێنی سروشت و "سەوزە"یەکی کە لە ڕۆژی جەژنی نەورۆزەوە چاندوویانە دەیبەنە دەر و ماسیەکەی سەر سفرەی "٧ سین"یش دەخەنە ناو ئاو.
فەلسەفەی ناودەستکاری
لە سەردەمی کۆنەوە گەلی ئێرانی ، بەتایبەت گەلی کورد هاتنی ساڵی تازە و نەورۆزیان لە ١٢ ڕۆژی سەرەتای بەهارەوە پیرۆز ئەکەرد ، دیارە کە مەبەست لەم ١٢ ڕۆژە ، ١٢ مانگی ساڵەو لە ڕۆژی ١٣ ی بەهارە بۆ کۆتایی پێهێنانی جێژنی ساڵی تازە ڕووییان ئەکردە سرووشت و داوێنی تەبیعەت.
باسەکان سەبارەت بە فەلسەفەی ڕۆژی سێزدەبەدەر زۆر و ڕەنگاوڕەنگە.
بۆ وێنە زۆربەی خەڵکی عام وا بیر ئەکەنەوە کە ژمارەی ١٣ نەحس و نەهاتە بۆیە ڕۆژی ١٣ ی ساڵ ئەڕۆنە دەرۆی ماڵەکان و ئەو نەهات و نەحسیە لە ماڵەکانیان دوور ئەکەنەوە.
ئەم باسە باسێک نەراست و بێ سەرچاوەیە و هیچ بەڵگەیەکی مێژوویشی لە پشتا نیە.
بەڵکوو بە پێچەوانەوە زۆربەی کارناسان ئەم ڕۆژەیان وەکوو ڕۆژێکی پیرۆز و موبارەک لە ڕۆژمێری ئێرانی باستان ناو ئەبەن.
ئێستاش لە رٶژمێری فەرمی ئێراندا ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی سرووشت ئەناسرێت.[١]
گەلانی خاوەنی سێزدەبەدەردەستکاری
سێزدەبەدەر لای هەموو گەلانی خاوەن نەورۆز پیرۆز ناکرێت ، بەڵام هەموو گەلانی خاوەن نەورۆز لە پشوودانی نەورۆز ، سەیران و چوونە ناو سرووشت یان هەیە، سێزدەبەدەر لە ناو ئێران ، ئەفغانستان ، کۆماری ئازەربایجان پیرۆز ئەکرێت.[٢]
سێزدەبەدەری کوردستاندەستکاری
سێزدەبەدەر لە هەموو کوردستان دا پیرۆز ناکرێت و رۆژهەڵاتی کوردستان ئەم ڕەسمە بەڕێوە ئەبات ، بەڵام لە باقی کوردستاندا خەڵک لە پشوودانی نەورۆزدا سەردانی سرووشت ئەکەن و ئەڕۆن بۆ سەیران.[١]