ئەبوولقاسم فیردەوسی تووسی (بە فارسی: ابوالقاسم فردوسی توسی‎؛ نز. ٩٣٥[١] یان ٩٤٠[٢]–نێوان ١٠١٩[٢] و ١٠٢٦[١])، یان فیردەوسی (فردوسی) بە تەنیا[٣] شاعیرێکی فارس[٤][٥] و نووسەری شانامە بوو، کە یەکێکە لە درێژترین داستانە شیعرەکان کە لەلایەن یەک شاعیرەوە نووسرابێت، و داستانی نیشتمانیی ئاریانی مەزنە. فیردەوسی بە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییەکانی ئەدەبیاتی فارسی و یەکێک لە مەزنترینەکانی مێژووی ئەدەبیات دادەنرێت.[٦]

فیردەوسی
فردوسی
پەیکەری فیردەوسی لە تووس
پەیکەری فیردەوسی لە تووس
ناوی خۆماڵی
بە فارسی: ابوالقاسم فردوسی توسی
لەدایکبووننز. ٩٣٥[١] یان ٩٤٠[٢]
تووس، ئیمپراتۆرییەتی سامانی
مردننز. ١٠١٩[٢] تا ١٠٢٦
تووس، ئیمپراتۆرییەتی غەزنەوی
36°29′10.15″N 59°31′3.34″E / 36.4861528°N 59.5175944°E / 36.4861528; 59.5175944
پیشەشاعیر
زمانفارسیی مۆدێرنی سەرەتایی
ماوەسامانی و غەزنەوی
چەشنشیعری فارسی، داستانی نیشتمانی
پەیکەرێک لە تاران
پەپکەرێک لە تووس


ژیان دەستکاری

فیردەوسی لە ساڵی ٩٤٠ی زاینی لە گوندی پاژی سەر بە شاری تووس، لە خوراسان لە بنەماڵەیەکی جووتیار لە دایک بوو. فیردەوسی ھاوچەرخی حوکوومەتەکانی سامانی و غەزنەوی بوە. فیردەوسی لە ساڵی ١٠٢٠دا ماڵاوایی لە دنیا کردوە و لە شاری تووس نێژراوە.

شانامە دەستکاری

گەورەترین کاری فیردەوسی شاھنامە یان شانامەیە کە سەبارەت بە ژیان و پیشە و ئایینی ئێرانیانی پێش ئیسلامە. شانامە باسی پاشایانی ئێرانی لە کەیۆمەرسەوە ھەتا یەزدگردی سێیەمی ساسانیی تێدایە. شانامە بە فارسیەکی پاراو نووسراوە و وشەی عەرەبیی ئێجگار کەمە و سەرچاوەیەکی زۆر گرنگە بۆ ناسینی وشە کۆنە ئێرانییەکان وەکوو فارسیی کۆن و ئاڤێستایی و ھەروەها سەرچاوەیەکی مێژوویییە بۆ ناسینی فەرھەنگی ئێرانیانی پێش ئیسلام. فیردەوسی، بە گوتەی خۆی دەوروبەر سی ساڵی سەرفی نووسینی شانامە کردوە، ئەم خاڵە بەیتەی فیردەوسییەوە دەردەکەوێت.

بسی رنج بردم در این سال سی

عجم زندە کردم بدین پارسی

واتە: گەلێک لەم سی ساڵەدا ڕەنجم کێشا و عەجەمم بەم زمانی فارسییە زیندووکردەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب "Ferdowsī". Encyclopedia Britannica. Retrieved 2020-10-10.
  2. ^ ئ ا ب پ "FERDOWSI, ABU'L-QĀSEM – Encyclopaedia Iranica". Encyclopædia Iranica. 1999-12-15. Retrieved 2020-10-10.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری EI نەدراوە
  4. ^ "Search Results – Brill Reference". referenceworks.brillonline.com. Retrieved 2019-01-05. Abū l-Qāsim Firdawsī (320–416/931–1025) was a Persian poet, one of the greatest writers of epic and author of the Shāhnāma ("Book of kings").
  5. ^ Kia, Mehrdad (2016-06-27). The Persian Empire: A Historical Encyclopedia [2 volumes]: A Historical Encyclopedia (بە ئینگلیزی). ABC-CLIO. p. 160. ISBN 978-1-61069-391-2.
  6. ^ Hamid Dabashi (2012). The World of Persian Literary Humanism. Harvard University Press. ISBN 978-0-674-06759-2.