ناحیەی ناوەندی قەزای سیدەکان
ناحیەی ناوەندی قەزای سیدەکان (بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء سیدکان، بە ئینگلیزی: Sidakan Subdistrict center district ) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای سیدەکان لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی سیدەکانە.[١][٢]
ناحیەی ناوەندی قەزای سیدەکان | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | سیدەکان |
ناوەند | سیدەکان |
بوون بە ناحیە | ١٨٥٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
لە زۆربەی یەکەی کارگێڕی قەزادا لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا، کاتێک یەکەی قەزا دێتە کایەوە، ئەوا ناحیەی ناوەندی قەزاکەش دێتە کایەوە بە ھەمان ناو.
ناو
دەستکاریناحیەی ناوەندی قەزای سیدەکان لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی سیدەکانە.
- وشەی سیدەکان، وشەیەکی کۆیە، بنەچەی وشە ھی زمانی عەرەبییە، لە وشەی سەید(السید) وەرگیراوە و ئامڕازی ناسین(ەکە) و ئامڕازی کۆی(ان) زمانی کوردی چووەتە سەر، (سەید + ەکە + ان)، لە زمانی کوردیدا دوو بزوێن بەدوای یەکدا نایەن، بۆ یە بزوێنی ناسینەکە لاچووە و وشەکە بووەتە(سەیدەکان)، وە بە پێی کات سواوە و بووەتە سیدەکان، بۆیە وتوویانە سەیدەکان لە بەرئەوەی سەیدەکان(شێخەکان)ی لۆلان لێرەدا نیشتەجێبوون و خانەقایان ھەبووە، لە شێخە ناودارەکانیان شێخ ڕەشیدی لۆلانە.
- لە سەرەتادا کە ناحیە بوو ناوی ناحیەی برادۆست بوو، ئەویش بە ھۆی ھۆزی برادۆست کە لەم دەڤەرەدا نیشتەجێن لە بەرئەوە ناونرابوو.[٣]
جوگرافیا
دەستکاریناحیەی ناوەندی قەزای سیدەکان ھاوسنوورە لەگەڵ:
- لە باکوورەوە ناحیەی بەرمیزە.
- لە باشوورەوە ناحیەی سمێلان و ناحیەی دیانا.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی شنۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی پیران و ناحیەی مەزنێ.[٤]
مێژوو
دەستکاری- بنکەی خۆرپەرستی ڕۆژگاری ئورارتوو لە نزیک ئەم شارۆچکەیە بووە و بە (مساسر یان موصاصڕ) دەناسرا کە ئەمڕۆ پاشماوەکانی لە گوندی مجێسەردا ماون. شای ئاشوورییەکان، (سەرگۆنی دووەم) لە ٧١٤ پێش زایین ھێرشێکی لە ناکاوی بردۆتە سەر پاشای موساسر ئورزانا و بەزاندوویەتی و پەرستگای پیرۆزی مساسری خاپوور کردووە و تاڵانی زێڕ و زیوو و و سەر و ماڵاتی دەڤەرەکەی خەڵکەکەی گواستۆتەوە بۆ نەینەوای پایتەختی ئاشووریەکان. تۆمارەکانی خرسابادی نینەوا باس لەم ھێرشەی شای ئاشوور دەکەن.
- نووسراوەی کێلەشین و نووسراوەی سەر کێلی تۆپزاوا دوو شایەتحاڵی گرینگی مێژووی کەونارای سیدەکانن.
- لە دوای شەڕی دمدم نەوەکانی خانی لەپ زێڕین میرایەتی سیدەکان و بەرازگریان پێدرا و تا لە ڕۆژگاری میری ڕەواندز(پاشای گەورە ١٨٢٠) دووبارە خرایەوە ژێر کۆنترۆڵی میرنشینی سۆرانەوە.
- لە ساڵی (١٨٥٠)دا لە سەردەمی عوسمانیدا قەزا بووە لە لیوای ڕەواندز، تاوەکوو ساڵی (١٨٧٣) وەک قەزا مایەوە، لەو بەروارە بەدواوە بووە ناحیە و لیوای ڕەواندز ھەڵوەشێنرا و بووە قەزایەکی سەر بە لیوای شارەزوور، ناحیەی سیدەکانیش خرایە سەر قەزای ڕەواندز.
- کاتێک سمکۆ پەنای بردە بەر سیدەکان لە گوندی ژووژیلەی بناری چیای بۆڵێ گیرسایەوەو لەشکری شکاک بە ناوچەکەدا بڵاوببوون تا ساڵی ١٩٣٠ کاتێک سمکۆ گەڕایەوە ئێران و لە شنۆ شەھیدکرا. ھەر لەو ساتەدا لە لۆلان خانەقای شێخ ڕەشید ناوبانگی دەرکرد و موریدێکی زۆری لە دەوری خۆی کۆکردەوە. پاشان لە سییەکان لەگەڵ دراوسێکانی لە بارزان دووچاری کیشە و ناکۆکی بوون.
- لە ساڵی ١٩٦١ تا ١٩٧٥ ناوچەکە نائارامییەکی زۆری بەخۆوە بینی و لە ساڵی ١٩٧٨ پاش پەیدابوونی مەفرەزەکانی پێشمەرگە لە ھەکاری و خواکوڕک. ناوچە سنووریەکانی چۆلکران و خەڵکەکەی ڕاگوازرانەوە ھەولێر و لە کۆمەڵگەکانی کەسنەزان و دێگەڵە و تۆپزاوە نیشتەجێکران. لە پاش ساڵی ١٩٨٤ سیدەکان بەرەیەکی گرنگی شەڕی ئێران و عێراق بوو.
- لە دوای راپەرینە مەزنەکەی بەھاری سالی ١٩٩١ خەلکی کوردستان و ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە سالی ١٩٩٢پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم ، لە سالی (١٩٩٦) ناحیەی سیدەکان گەرایەوە.
- بەپێی بەیانی ژمارە(٢٤)ی ساڵی ٢٠٢٢ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ٠٢\١١\٢٠٢٢دا بڕیاریدا بە ھێنانەکایەی قەزای سیدەکان لە پارێزگای ھەولێر. بە دابڕانی ناحیەی سیدەکان و ھێنانە کایەی ناحیەی بەرمیزە لە قەزای سۆران لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.[٥]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11078985
- ^ بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(٢٤)ی ساڵی ٢٠٢٢» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)