ئەم وتارە سەبارەت بە برادۆست نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە برادۆست (ڕوونکردنەوە).

شێخ ڕەشید لۆلانی (ناوی تەواو:ڕەشید محەمەد شەریف). لە ساڵی ١٨٨٢ لە ناوچەی برادۆست لەدایکبووە. یەکێک بوو لە شێخەکانی ھۆزی برادۆست. لە سەرەتای تەمەنیدا بۆ خوێندن چووە بۆ وڵاتی ئێران، دواتر گەڕاوەتە بۆ گوندی لۆلان لە دەڤەری برادۆست لە تەکیەی تایبەتی وانەی بە ڕێژەیەکی زۆر لە فێرخوازان وتووەتەوە و بوون بە سۆفی. لەساڵی ١٩٦٢ بەھۆی ناھەمواری باری سیاسی ناوچەکە لە شاری ھەولێر لە گەڕەکی ئیسکان نیشتەجێ دەبێت.

شێخ ڕەشید لۆلانی

کۆچی دوایی دەستکاری

شێخ ڕەشیدی لۆلانی لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری ھەولێر کۆچی دوایی کردووە و لەسەر داوایی عەبدولسەلام عارف سەرۆک کۆماری ئەوکاتی عێڕاق لە شاری موسڵ لە نزیک گۆڕی نەبی یونس نێژراوە.[١] لە ڕێکەوتی ٢٤ی مانگی ٧ی ٢٠١٤ لەگەڵ کۆمەڵێکی تر لە شوێنەوار و مەزارەکانی تر، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە مەزارەکەی تەقێنرایەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "نەوەکانی شێخ ڕەشیدی لۆلان.. دوژمنی پەکەکەو دۆستی پارتی". awene.com. ٢٠١٩-٠٧-٠٣.
  • بەرنامەی فۆکس موسڵ-تۆڕی میدیای ڕووداو.