عێراق لە ئۆڵۆمپیاد (بە ئینگلیزی: Iraq at the Olympics) عێراق بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٤٨ بەشداری لە یارییەکانی ئۆلۆمپادی کرد، بەڵام نەیتوانی بەشداریی لە ئۆڵۆمپیادی ١٩٥٢ بکات. بەھۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و میسر عێراق وەک پاڵپشتییەکی بۆ میسر بایکۆتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٥٦ی کرد. بەڵام دواتر گەڕایەوە بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٦٠ ڕۆما و بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا مەدالیای بڕۆنزی لە بەرزکردنەوەی قورسایی بەدەست ھێنا، کە ئەمە تەنھا دەستکەوتی عێراقە لە سەرجەم بەشدارییەکانی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد.[١][٢] دووبارە عێراق بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٢، ١٩٧٦ نەکرد. لە ساڵی ١٩٨٠ عێراق لە سەرجەم یارییەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینە بەشداریی کرد سەرەڕای بەشداری بوونی لە چەند جەنگێکدا. ساڵی ٢٠٠٣ بینای لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق تاڵان کرا بەڵام ساڵی دواتر توانرا ڕێک بخرێتەوە و بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٤ی ئەسینا کرد، ھەڵبژاردەی عێراق نزیک بوو لەوەی مەدالیای بڕۆنز بەدەست بھێنن بەڵام لەیارییان بەرامبەر ئیتاڵیا تووشی شکست بوون.[٣] عێراق ھیچ کاتێک بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی نەکردووە.

عێراق لە ئۆڵۆمپیاد
وەرزشOlympic sport
بەشداربووە لەیارییەکانی ئۆڵمپیک
وڵاتعێراق

خشتەی مەدالیاکان دەستکاری

ئۆڵۆمپیاد وەرزشوان زێڕ زیو بڕۆنز گشتی پلە
  ١٩٤٨ لەندەن 12 ٠ ٠ ٠ ٠ -
  ١٩٥٢ ھێلسینکی did not participate
  ١٩٥٦ مێلبۆرن
  ١٩٦٠ ڕۆما 21 ٠ ٠ ١ ١ ٤١
  ١٩٦٤ تۆکیۆ 13 ٠ ٠ ٠ ٠ -
  ١٩٦٨ مەکسیکۆ ستی 3 ٠ ٠ ٠ ٠ -
  ١٩٧٢ میونشن did not participate
  ١٩٧٦ مۆنتریال
  ١٩٨٠ مۆسکۆ 43 ٠ ٠ ٠ ٠ -
  ١٩٨٤ لۆس ئانجلەس 23 ٠ ٠ ٠ ٠ -
  ١٩٨٨ سیئۆل 27 ٠ ٠ ٠ ٠ -
  ١٩٩٢ بارسێلۆنا 8 ٠ ٠ ٠ ٠ -
  ١٩٩٦ ئەتڵانتا 3 ٠ ٠ ٠ ٠ -
  ٢٠٠٠ سیدنی 4 ٠ ٠ ٠ ٠ -
  ٢٠٠٤ ئەسینا 24 ٠ ٠ ٠ ٠ -
  ٢٠٠٨ پەکین 4 ٠ ٠ ٠ ٠ -
  ٢٠١٢ لەندەن 8 ٠ ٠ ٠ ٠ -
  ٢٠١٦ ڕیۆ دێ ژانێرۆ 24 ٠ ٠ ٠ ٠ -
  ٢٠٢٠ تۆکیۆ 3 ٠ ٠ ٠ ٠ -
  ٢٠٢٤ پاریس future event
  ٢٠٢٨ لۆس ئانجلەس
  ٢٠٣٢ بریزبێن
Total ٠ ٠ ١ ١ 147

مەدالیای بەدەستهاتوو دەستکاری

Sportزێڕزیوبڕۆنزسەرجەم
بەرزکردنەوەی قورسایی٠٠١١
سەرجەم(١ sport)٠٠١١

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Iraq". Olympics Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-06.
  2. ^ "Iraq at the 1960 Roma Summer Games | Olympics at Sports-Reference.com". web.archive.org. 2013-12-02. Retrieved 2022-02-06.
  3. ^ "Olympic Football Tournaments Athens 2004 - Men". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-06.[بەستەری مردوو]