سلیوانا

شارێکی کوردنشین لە پارێزگای ورمێ
(لە سلیڤاناەوە ڕەوانە کراوە)

سلیوانا یان سلیڤانا شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری دەشت، ناوچەی سلیوانا، شارستانی ورمێ، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١][٢] ئەم شارەدێیە ناوەندی ناوچەی سلیوانایە.

سلیوانا
سلیڤانا
سیلوانا - Slîvana - Silvaneh
دیمەنی شارەدێی سلیوانا
دیمەنی شارەدێی سلیوانا
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ورمێ
شارستانورمێ
ناوچەسلیوانا
گوندەواردەشت
بوون بەشارەدێ٢٠٠٠ز
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەری شارەدێد.جەبار عەلیزادە ئەسڵ
بەرزایی
١٬٦٠٦ مەتر (٥٬٢٦٩ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٦)
 • سەرجەم١٬٣٥٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کرمانجی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤

لە ساڵی (١٩٤٨)دا بەفەرمی کرایە ناوەندی ناوچە، و لە ساڵی (١٩٨٨)دا بۆمباران کرا لەلایەن حکومەتی عێراقی پێشوو لە سەردەمی بەعسدا لە کۆتایی شەڕی ئێران و عێراقدا کە بووە ھۆی قوربانیدانێکی زۆر لە شەھید و بریندار. لە ساڵی (٢٠٠٠ز)دا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئێرانەوە بە فەرمی بووە شارەدێ و لەساڵی (٢٠٠١ز)دا شارەوانی تیاکرایەوە.

جوگرافیا

دەستکاری

سلیوانا ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:

دانیشتووان

دەستکاری

بەروبوومی کشتوکاڵ

دەستکاری

ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.

ھەروەھا کەش و ھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.


ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  3. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  5. ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١».
  6. ^ «سەرتیپ حاجعلی رزم‌آرا». «فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا)» (بە فارسی). {{cite web}}: نرخی |نووسەر= بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)