ڕاژان
ڕاژان گوندێکە، کەوتووەتە گوندەواری دەشت، ناوچەی سلیوانا، شارستانی ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١][٢] ئەم گوندە ناوەندی گوندەواری تەرگەوەڕە. ئەم گوندە لە ڕووی جوگرافیاوە شوێنێکی بەرزی ھەیە لە چاو شوێنەکانی کەی ھەرێمەکە، ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی کە زستانێکی سارد و بەفراوی ھەبێت، ھەروەھا چیای زەر ھەموو ساڵێک دەبێتە ھۆی ڕێگا گرتن. دانیشتوانی ئەم گوندە زۆر زیادی کرد بەھۆی دروست کردنی (بەنداوی سلیوانا) کە چەندەھا گوندی ژێر ئاو خست و دانیشتوانی ئەو گوندانە زۆریان لە گوندی ڕاژان نیشتەجێ بوون.
ڕاژان | |
---|---|
Razhan - راژان - Rajan | |
وڵات | کوردستان ئێران |
پارێزگا | پارێزگای ورمێ |
شارستان | ورمێ |
ناوچە | سلیوانا |
گوندەوار | دەشت |
بەرزایی | ١٬٧١٨ مەتر (٥٬٦٣٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• سەرجەم | ٢٬٧١١ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
ناو دەستکاری
- ناوی ئەم گوندە گوایە لە پێشتر (ڕەزان) بووە بەھۆی ئەوەی ئەم گوندە لە باخ و ڕەزێکی زۆر پێکھاتووە و بەپێی بەکارھێنان و کات گۆڕدراوە و بووەتە ڕاژان.
جوگرافیا دەستکاری
ڕاژان ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
- لە باکوورەوە لەگەڵ شارەدێی سلیوانا.
- لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی دەزگر.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی جورنی.
- لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی مەغەرائۆینو لە باکووری کوردستان.[٣]
دانیشتوان دەستکاری
ئایین دەستکاری
ئەمانەش ببینە دەستکاری
پەراوێزەکان دەستکاری
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان (کوردی).
- ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە (کوردی).
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١". Archived from the original on 14ی Novemberی 2014. Retrieved 20ی Septemberی 2014.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help)