دەروازە:شیکاریی ماتماتیکی

(لە دو:شیکەوە ڕەوانە کراوە)

شیکاریی ماتماتیکی چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی شیکاریی ماتماتیکی!

شیکاریی ماتماتیکی یان شیکاریی بیرکارییانە (بە ئینگلیزی: Mathematical analysis) لقێکە لە زانستی ماتماتیک. شیکاری یا تاوتوێکاریی ماتماتیک بەو بەشە لە ماتماتیک پێناسە دەکرێت کە پەیوەندی ھەیە بە چەمکەکانی ڕادە (limit) و لێکنزیکبوونەوە. لقی شیکاری لە زانستی بیرکاریدا بڕێک بابەت وەکوو بەردەوامی (continuous)، تەواوکاری، گرتە یا داتاشراو (Derivative) و فانکشناڵی ناجەبری شرۆڤە دەکات.

زیاتر ...

ھەنووکە ٤٥ وتار لە دەروازەی شیکاریی ماتماتیکیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

تەواوکاری یان ئینتێگراڵ (بە ئینگلیزی: Integral) یەکێکە لە دوو ژێربابەتی سەرەکی بیرکاری و لەگەڵ چەمکی گرتە ھەژماری جیاکاری و تەواوکاری پێک دێنن. یەکەمین جار گۆتفرید لایبنیتس ھێمایەکی ستانداردی بۆ تەواوکاری پێناسە کرد. ئەگەر فانکشنێکی بەردەوام بێت و و دوو بەھای بواری فانکشنەکە بن ئەوا تەواوکاریی سنووردار بۆ فانکشنی لە نێوان و بەم شێوە دەنووسرێت:

بە دەوترێت نزمترین ڕادەی تەواوکاری و بەرزترین ڕادەی تەواوکاری، فانکشنی بابەتی تەواوکارییە و ھێمایەکە بۆ دیاریکردنی گۆڕەکی تەواوکاری.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو


زانای ھەڵبژێردراو

ئۆگوستین-لوی کۆشی (بە فەڕەنسی: Augustin-Louis Cauchy) (لەدایکبوون ٢١ ئابی ١٧٨٩-کۆچی دوایی ٢٣ ئایاری ١٨٥٧) ماتماتیکزان، فیزیکزان و ئەندازیاریی فەڕانسەوی و یەکێک لە کەسانێک بوو کە بەردی بناغەی شیکاریی ماتماتیکی دانا و لە زۆرێک لە لقەکانی ماتماتیکدا پێشەنگ بوو، و لە یەکەم کەسانێک بوو بەشێوەیەکی یاسایی تیۆرمە ماتماتیکییەکانی جیاکاری و تەواوکاری سەلماند.

کۆشی، کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر ھاودەمەکانی، ھانس فرێدێنتال سەبارەت بە کۆشی دەڵێت: «چەمک و تیۆرمە ماتماتیکییەکان زۆرتر لە ھەر ماتماتکیزانێکی تر بەناوی کۆشییەوە ناونراون».

کۆشی نووسەرێکی بەبڕشت بوو؛ نزیکەی ھەشتسەد وتار و توێژینەوەی نووسی و پێنج کتێبی خوێندنگەی لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکانی ماتماتیک و فیزیای ماتماتیکی نووسیوە.

زیاتر...

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە شیکاریی ماتماتیکی ھەیە و ناتوانیت بیدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان