دەیڤد ھیلبێرت (بە ئەڵمانی: David Hilbert) لەدایکبووی ٢٣ کانوونی دووەم ١٨٦٢ لە کۆنیگسبێرگ، پرۆسی ڕۆژھەڵات، ماتماتیکزانی ئەڵمانی و یەکێک لە بەناوبانگترین ماتماتیکزانانی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمە. ھیلبێرت کاریگەریی زۆری ھەبوو لە پەرەپێدان و داھێنانی مێکانیک کوانتۆمی و تەنانەت بیردۆزی ڕێژەیی و ھەروەھا بەردی بناغەی لقی شیکاریی فانکشنیی دانا و پەرەی پێدا.

دەیڤد ھیلبێرت
دەیڤد ھیلبێرت (١٩١٢)
لەدایکبوون (١٨٦٢-0١-٢٣) ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٨٦٢
کۆنیگسبێرگ
مردن١٤ی شوباتی ١٩٤٣(١٩٤٣-٠٢-١٤) (٨١ ساڵ ژیاوە)
Göttingen, ئەڵمانیای نازی
نەتەوەئاڵمانی
بوارەکانماتماتیک, فیزیک و فەلسەفە
دامەزراوەکانزانکۆی کۆنیگسبێرگ
زانکۆی گۆتینگن
خوێندی باڵازانکۆی کۆنیگسبێرگ (PhD)
تێزەکانOn Invariant Properties of Special Binary Forms, Especially of Spherical Functions (١٨٨٥)
ڕاوێژکاری دکتۆراFerdinand von Lindemann[١]
قوتابییەکانی دکتۆراویلیام ئاکێرمان
ھێنریچ بێھمان
ئۆتۆ بلومێنتال<b
Other notable studentsژان ڤۆن نیومان
ناسراوە بەھۆیتیۆرمی سەرەکیی ھیلبێرت
بەڵگەنەویستەکانی ھیلبێرت
کێشەکانی ھیلبێرت
پرۆگرامی ھیلبێرت
Einstein–Hilbert action
بۆشاییی ھیلبێرت
جیاکاری و تەواوکاریی ئێپسیلۆن
گاریگەرییەکانئێمانۆئیل کانت[٢]
خەڵاتە دیارەکانLobachevsky Prize (١٩٠٣)داڕێژە:Citation needed lead
Bolyai Prize (١٩١٠)داڕێژە:Citation needed lead
ForMemRS[٣]
ھاوسەرکەتی ژێرۆچ
منداڵەکانفرانز (b. 1893)

ژیاننامە

دەستکاری

دەیڤد ھیلبێرت لە ٢٣ کانوونی دووەمی ١٨٦٢ لە شاری کۆنیگسبێرگ، لەدایک بوو و لە ١٤ شوباتی ١٩٤٣ لە شاری گوتینگنی ئالمان کۆچی دوایی کرد. ساڵی ١٨٨٦ تا ١٨٩٥ مامۆستای ماتماتیک بوو لە زانکۆی کۆنیگسبێرگ و باقی ساڵەکانی ژیانی لە ١٨٩٥ تا ١٩٣٠ لە زانکۆی گوتینگن بەسەر برد.ھیلبێرت مناڵی یەکەم و تاقانە مناڵی ئۆتۆ و ماریا بوو.

لە ساڵی ١٨٩٩ کتێبی «ئەندازەی بنەڕەتی» بڵاو کردەوە، ئامانجی ھیلبێرت لە نووسینی ئەم کتێبە دروستکردنی پەیوەندی نێوان بەڵگەنەویستە ئەندازەییەکان و بەڵگەنەویستە ژمێرەییەکان بوو، لەم کتێبەدا، ئەنجامی توێژینەوەکانی شرۆڤە کردووە.

بەڵگەنەویستەکانی ھیلبێرت

دەستکاری

بەڵگەنەویستەکانی ھیلبێرت چەند بەڵگەنەویستێکی گرینگن لە بواری ئەندازەی نائیقلیدسیدا کە بە ٦ گرووپ دابەش بوونە. بۆ نموونە بەڵگەنەویستی ھاوبەربوونی ھیلبێرت، بەڵگەنەویستێکە کە دەتوانرێت لەجیاتی بەڵگەنەویستی پێنجەمی ئیقلیدس بەکار بھێنرێت.

بەڵگەنەویستی ھاوبەربوونی ھیلبێرت: بۆ ھەر ھێڵێک وەکوو   وە ھەر خاڵێک وەکوو   کە ناکەویتە سەر ئەم ھێڵە، بەلایەنی زۆرەوە ھێڵێک وەکوو   بوونی ھەیە بەشێوەیەک کە بە  دا دەڕوات و لەگەڵ   ھاوبەرە .[٤] بە دستەواژەیەکی سادەتر:

پێناسەی (ھاوبەربوون): دوو ھێڵ ھاوبەر دەبن، ھەر کات کە یەکتر نەبڕن، واتە ھیچ خاڵێک نەدۆزرێتەوە کە لەسەر ھەردوو ھێڵەکە بێت.

بەڵگەنەویستی ھاوبەربوون: بۆ ھەر ھێڵێک و ھەر خاڵکێک کە لەسەر ئەم ھێڵە نییە، یەک و تەنیا یەک ھێڵ بوونی ھەیە کە ھاوبەرە لەگەڵ ھێڵی ئاماژەپێکراو و بە خاڵەکەدا دەڕوات.

٢٣ کێشە

دەستکاری

ساڵی ١٩٠٠ زایینی ھیلبێرت لە دووەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی ماتماتیکزاناندا لە پاریس، پێرستێک لە چەندین پرسیاریی ماتماتیکی خستەڕوو.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ دەیڤد ھیلبێرت لە Mathematics Genealogy Project
  2. ^ Richard Zach, "Hilbert's Program", The Stanford Encyclopedia of Philosophy.
  3. ^ «David Hilbert. 1862-1943». Obituary Notices of Fellows of the Royal Society. ٤ (١٣): ٥٤٧–٥٥٣. ١٩٤٤. doi:10.1098/rsbm.1944.0006.
  4. ^ گرینبرگ ۸۲

سەرچاوەکان

دەستکاری