تۆپاغاج

(لە تۆپ ئاغاجەوە ڕەوانە کراوە)

تۆپاغاج شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری سێڵاوتان، ناوچەی ناوەندی شارستانی بیجاڕ، شارستانی بیجاڕ، پارێزگای سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.[١] ئەم شارەدێیە ناوەندی گوندەواری سێڵاوتانە. (٣٥کم) لە شارۆچکەی بیجاڕەوە دوورە.

تۆپاغاج
توپآغاج - Tup Aghaj
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاسنە
شارستانبیجاڕ
ناوچەناوەندی شارستانی بیجاڕ
گوندەوارسێڵاوتان
بوون بەشارەدێ٢٠١٣
بەرزایی
١٦٤٠ مەتر (٥٬٣٨٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١،٦٤٥
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (گەڕووسیئازەری
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٨٧

ناو دەستکاری

پێشینان وا دەگێڕنەوە کە لە شوێنی ئەم شارەدێیەدا کانیاوێکی سارد و سوک و ئاو خۆش ھەبووە، لەسەر ئەم کانیاوە دارێکی گەورە و بەدیمەن و جوان و چەتردار ھەبووە، ئەم دارە وێنەی تۆپ خڕ و پڕ و بە بەرگ ە گەڵا بووە، کاتێک بەردی بناغەی ئەم شارەدێیەیان داناوە نازناوی (تۆپ ئاغاج)یان بۆ ھەڵبژاردووە، وشەی (تۆپ) بە واتای خڕ دێت و کوردییە و (ئاغاج) بەواتای دار دێت و ئازەرییە، خەڵکی ئەم شارەدێیە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە و زۆرتریان شیعە مەزھەبن و ھەردوولا بە زمانی کوردی و ئازەری دەدوێن و لە ڕاستیدا کوردن و ئازەری فێربوون.

مێژوو دەستکاری

جوگرافیا دەستکاری

تۆپاغاج ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:

دانیشتووان دەستکاری

ئایین دەستکاری

بەروبوومی کشتوکاڵ دەستکاری

ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.

ھەروەھا کەش و ھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.


ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  2. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  3. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١".
  4. ^ جەلالەدین شافیعی کورد. جوغرافیای تاریخی کوردستان(کوردی).
  5. ^ «سەرتیپ حاجعلی رزمآرا». فرھنگ جغرافیائی ایران(ابادیھا)(فارسی).