شۆڕشی ئەیلوول
یەکەم شەڕی کورد و عێراق ناسراوتر بە شۆڕشی ئەیلوول شەڕێکی چەکدارییە کە لە ساڵانی ١٩٦١–١٩٧٠ لە باشووری کوردستان ڕوویدا. لە دیارترین سەرکردە سەربازییەکانی عێراق کە لەو ماوەیەدا بەشدارییان لە ململانێی باشووری کوردستاندا کرد، خەلیل دەباغ، سەعید حەمۆ و عەبدولجەبار شانشیل بوون، لە لایەنی کوردەوە خەباتەکە لەلایەن مستەفا بارزانییەوە سەرکردایەتی کرا لە ھەوڵێکدا بۆ دامەزراندنی کارگێڕی سەربەخۆی کوردی لە باکووری عێراق. لە ماوەی شەستەکاندا ڕاپەڕین پەرەی سەند و بوو بە شەڕێکی درێژخایەن، کە سەرەڕای گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی دەسەڵات لە عێراقدا، نەیتوانی چارەسەری بکات. لەکاتی شەڕدا ٨٠٪ی سوپای عێراق لە شەڕ لەگەڵ کورددا بەشدار بووە. شەڕەکە بە سەرکەوتنی کورد لە ساڵی ١٩٧٠ کۆتایی ھات و لە ئەنجامدا لە نێوان ٧٥ ھەزار بۆ ١٠٥ ھەزار کەس کوژران. زنجیرەیەک دانوستانی عێراق و کوردەکان دوای ئەو شەڕە لە ھەوڵێکدا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکە ھاتە ئاراوە. دانوستانەکان بووە ھۆی ڕێککەوتنی خۆبەڕێوەبەری بۆ کورد لە ساڵی ١٩٧٠.[٥][٦][٧][٨][٩]
شۆڕشی ئەیلوول | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە تێکھەڵچوونی نێوان عێراق و کوردەکان | |||||||
پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلوول | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
یارمەتیکرانی غەیری جەنگی: یەکێتی سۆڤیەت |
پێش ١٩٦٨: دوای ١٩٦٨: عێراقی بەعس | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
مستەفا بارزانی |
عەبدولکەریم قاسم (١٩٥٨–١٩٦٣) | ||||||
ھێز | |||||||
١٥٬٠٠٠–٢٠٬٠٠٠ |
٤٨٬٠٠٠ چەکداری عێراقی (١٩٦٩);[٣] ٦٬٠٠٠ شەڕکەری سووری | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
نەزانراو | ١٠ ھەزار سەربازی عێراقی کووژران[٤] | ||||||
کۆی قوربانییەکان: ١٠٫٠٠٠ – ٦٫٦٠٠ کوژراو |
پاشخان
دەستکاریدوای ئەو کودەتایە سەربازییەی کە عەبدولکەریم قاسم لە ساڵی ١٩٥٨ی زایینی ئەنجامدا، مەلا مستەفا بارزانی لەلایەن قاسمەوە بانگھێشت کرا بۆ گەڕانەوە. لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا کە قاسم و بارزانی ئەنجامیان دابوو، قاسم بەڵێنی دا خۆبەڕێوەبەری بە کورد ببەخشێت لە بەرامبەر پاڵپشتی بارزانی بۆ ڕامیارییەکانی خۆی. ھاوکات لە ماوەی ساڵانی ١٩٥٩–١٩٦٠ بارزانی بووە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە ساڵی ١٩٦٠دا پێگەی یاسایی پێدرا.
شەڕ و خەبات
دەستکاریدوای کودەتاکەی تەممووزی ١٩٥٨ و دەستبەکاربوونی عەبدولکەریم قاسم بۆ دەسەڵات، قاسم مەلا مستەفا بارزانی و ٦٠٠ کەس لە شوێنکەوتوانی گەڕاندەوە کە حکوومەتی شاھانەی عێراق دوای ئۆپەراسیۆنی دووەم و سێیەم و چوارەمی بارزان ڕایانگواستنەوە بۆ یەکێتیی سۆڤیەت ئاوارەیان کردبوون و پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان و لە سێدارەدانی قازی محەممەد. تا سەرەتای شەستەکان دەرکەوت کە قاسم لەگەڵ داواکارییەکانی مەلا مستەفا بۆ خۆبەڕێوەبەری ناوچەیی بۆ کورد لە ناوچەکە و لکاندنی کەرکوکدا نییە. لە ئەنجامدا پارتی دیموکراتی کوردستانی دەستی کرد بە ئاژاوەگێڕان بۆ خۆبەڕێوەبەری ناوچەیی. لە بەرامبەر پەرەسەندنی دژایەتیی کورد و ھەروەھا دەسەڵاتی مەلا مستەفا، قاسم دەستی کرد بە ھاندانی دووژمنە مێژووییەکانی بارزانی، ھۆزی برادۆست و زێباری، کە بووە ھۆی شەڕی نێوان ھۆزەکان لە ماوەی ساڵانی ١٩٦٠ و سەرەتای ١٩٦١.
تا مانگی شوباتی ساڵی ١٩٦١ مەلا مستەفا بارزانی ھێزی لایەنگری حکوومەتی ئەوکاتی عێراقی تێکشکاند و پێگەی خۆی وەک سەرکردەی کورد چەسپاند. لەم کاتەدا مەلا مستەفا فەرمانی بە ھێزەکانی کرد کە ھەموو بەرپرسانی حکوومەت لە ھەموو خاکە کوردییەکان دەربکەن. بەغدا ئەم دۆخەی بەباشی وەرنەگرت و لە ئەنجامدا قاسم دەستی کرد بە ئامادەکاری ھێرشێکی سەربازی بۆ سەر باشووری کوردستان بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی حکوومەت بەسەر ناوچەکەدا. ھاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٦١ دوا ئاگاداری بۆ قاسم نارد و تێیدا ناڕەزایەتی و داواکارییەکانی کورد خستەڕوو و داوای چاککردنەوەیان کرد. قاسم داخوازییەکانی کورد پشتگوێ خست و درێژە بە نەخشەدانان دا. تا دەیەمی ئەیلوول کە دەستەیەک لە سوپای عێراق کەوتنە بۆسەی کۆمەڵێک کوردەوە، لەو کاتەدا شۆڕشی کوردی بەڕاستی دەستی پێکرد. لە بەرامبەر ئەو ھێرشەدا قاسم ھێرشی کرد و فەرمانی بە ھێزی ئاسمانی عێراق کرد کە گوندە کوردنشینەکان بەبێ جیاوازی بۆردوومان بکەن، ئەمەش ھەموو کوردەکانی کردە لایەنگرانی بارزانی دژ بە قاسم و حکوومەتەکەی.
بەھۆی بێمتمانەیی قاسم بە سوپای عێراق کە بە مەبەست نەیتوانی بە شێوەیەکی گونجاو چەکداری بکات (لە ڕاستیدا قاسم ڕامیاری بەشەخۆراکی تەقەمەنی جێبەجێ دەکرد)، حکوومەتەکەی قاسم نەیتوانی ئەم یاخیبوونە ملکەچ بکات. ئەم چەقبەستووییە کۆمەڵە زلھێزەکانی ناو سوپای ورووژاند و دەوترێت کە یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکانی پشت کودەتاکەی بەعس لە شوباتی ١٩٦٣ لە دژی قاسم.
گوندە کوردنشینەکان کە یاخیبووانی تێدا نیشتەجێبوو، بە ھەزار بۆمبی ناپاڵم کە لەلایەن ئەمریکاوە دابینکرابوون و چوار ھەزار بۆمبی دیکە کە لەلایەن ئەمریکاوە دابینکرابوون، دران بە حکوومەتی بەعس لە بەغدا بۆ بەکارھێنانیان لەدژی کورد. زۆرێک لە گوندەکانی کوردستان بە بۆمبی ناپاڵم بە تەواوی سووتێنران. بڕیاری دابینکردنی ناپاڵم و چەکی دیکە بۆ ڕژێمی بەعس لەلایەن کێنێدی سەرۆکی ئەمریکا لەو کاتەدا پاڵپشتی دەکرا. ھەروەھا بۆمبی ناپاڵم لەلایەن شانشینی یەکگرتووەوە بە عێراق فرۆشرا. بێرنارد دۆرین لە باڵیۆزی فەڕەنسا گەواھیدەری کچێکی باشووری کوردستان بوو کە بەھۆی بۆمبەکانی دروستکراوی شانشینی یەکگرتوو دەموچاوی سووتا.[١٠][١١][١٢][١٣][١٤][١٥]
دوای شکستی یەکێتیی سیاسی سووریا لەگەڵ میسر لە ساڵی ١٩٦١، سووریا لە دەستووری کاتیدا وەک کۆمارێکی عەرەبی ناسێندرا. لە ٢٣ی ئابی ١٩٦٢ حکوومەتی سووریا سەرژمێرییەکی تایبەتی دانیشتووانی ئەنجامدا تەنیا بۆ پارێزگاری جەزیرە کە زۆرینەی کوردە. لە ئەنجامدا نزیکەی ١٢٠ ھەزار کورد لە جەزیرە وەک بێگانە پۆلێن کران کە ھیچ ڕەگەزنامەیەیان نەبوو.جگە لەوەش ھەڵمەتێکی میدیایی بە درووشمی «رزگارکردنی عەرەبییەت لە جزیرە» و «بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەی کورد» لە دژی کورد دەستیپێکرد، ئەم ڕامیاریانە ھاوکات بوون لەگەڵ دەستپێکی ڕاپەڕینی بارزانی لە باشووری کوردستان و دۆزینەوەی کێڵگە نەوتییەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٦٣، سووریا بە دابینکردنی فڕۆکە و زرێپۆش و ھێزی مرۆیی شەش ھەزار سەرباز بەشداری لە ھەڵمەتی سەربازیی عێراق کرد لە دژی کورد. ھێزەکانی سووریا سنووری عێراقیان بەزاند و ڕوویان لە شاری زاخۆ کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی بارزانی.
ڕاپەڕینی کورد پشتیووانی ماددی لە ئێران و ئیسرائیل وەرگرت - کە ھەردووکیان دەیانویست عێراق لاواز بکەن. ئیسرائیل سوپای عێراقی بە مەترسییەکی ئەگەری زانی لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئەردەن و سووریادا. ھێزە عێراقییەکان لە ساڵی ١٩٤٨دا بەشدارییان لە لەشکرکێشی عەرەبی کرد بۆ سەر ئیسرائیل و عێراق تاکە بەشداربووی عەرەب بوو لەو شەڕەدا کە ڕەتیکردەوە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل واژوو بکات. لەو کاتەوە عێراق لە چەند بۆنەیەکدا ھەڕەشەی ناردنی ھێزی سەربازی بۆ یارمەتیدانی ئەردەن لە دژی ئیسرائیل کردووە لە کات شەڕی ھەردوولا لەسەر سنوور. بۆیە ئیسرائیلییەکان دەیانویست عێراقییەکان لە شوێنێکی دیکەدا داگیرکراو بھێڵنەوە. یەکێکی تر لە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل ھاوکاری کوردەکان بوو بۆ ئەو جوولەکانەی کە ھێشتا لە عێراق دەژین بۆ ئەوەی لە خاکە کوردییەکان ھەڵبێن بۆ ئیسرائیل. ئێران ئاواتەخواز بوو پێگەی ڕامیاری و سەربازی خۆی بەرامبەر عێراق بەھێزتر بکات و ڕەنگە ھەندێک ناوچە لە عێراق دەربھێنێت لە بەرامبەر ڕاگرتنی پشتیووانی لە کورد (ئەمەش لە ساڵی ١٩٧٥، لە سەردەمی شەڕی دووەمی کوردانی عێراق، بەڵام ڕوون نییە کە بیرۆکەکە لە بنەڕەتدا کەی ھاتووەتە ئاراوە).
لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ دوای شەڕێکی ناوخۆیی گەورە لە نێوان باڵە مەدەنی و سەربازییەکانی بەعسییەکان، لە لایەن عەبدولسەلام عارفەوە بە کودەتایەک لە پلەکانیان دوورخرانەوە. پاشان دوای ھێرشێکی تری شکستخواردوو بۆ سەر کورد، عارف لە شوباتی ١٩٦٤ ئاگربەستی ڕاگەیاند، ئەمەش بووە ھۆی لێکترازان لە نێوان توندڕەوانی کوردی شار لە لایەک و ھێزی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی لە لایەکی دیکە. بارزانی ڕازی بوو بە ئاگربەست و تووندڕەوەگانی لە پارتەکە دەرکرد. لە دوای مردنی چاوەڕواننەکراوی عارف، لەگەڵ جێگرتنەوەی عەبدولڕەحمان عارفی برای، حکوومەتی عێراق دوایین ھەوڵی دا بۆ شکستپێھێنانی کورد. ئەم ھەڵمەتە لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٦٦دا شکستی ھێنا، کاتێک ھێزەکانی بارزانی لە شەڕی چیای ھەندرێن لە نزیک ڕەواندز سوپای عێراقیان تێکشکاند. لەم شەڕەدا دەوترێت کورد لەشکرێکی عێراقی تەواویان کوشتووە. عەبدولڕەحمان عارف بە داننان بە بێھودەیی بەردەوامبوونی ئەم ھەڵمەتە، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٦٦دا بەرنامەی ئاشتی ١٢ خاڵی ڕاگەیاند، کە بەھۆی ڕووخانی عەبدولڕەحمان عارف لە کودەتایەکی ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن حیزبی بەعسەوە جێبەجێ نەکرا.
حکوومەتی بەعس ھەڵمەتێکی بۆ کۆتایی ھێنان بە یاخیبوونی کورد دەستپێکردەوە، کە لە ساڵی ١٩٦٩دا وەستابوو، ئەمەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی دەسەڵاتی ناوخۆ لە بەغدا و گرژی لەگەڵ ئێران. جگە لەوەش یەکێتیی سۆڤیەت فشاری خستە سەر عێراقییەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ بارزانی ڕێکبکەون.
گفتوگۆی ئاشتی
دەستکاریلە ١١ ئازاری ساڵی ١٩٧٠ پلانی ئاشتی ڕاگەیەندرا کە خۆبەڕێوەبەرییەکی فراوانتری بۆ کورد دابین کردبوو. ھەروەھا لە نەخشەکەدا نوێنەرایەتی کورد لە ئەندامێتی حکوومەتدا دراوە، «تا لە ماوەی چوار ساڵدا جێبەجێ کرا». سەرەڕای ئەمەش، حکوومەتی عێراق لە ھەمان قۆناغدا دەستی بە بەرنامەی بەعەرەبکردن کرد لە ناوچە دەوڵەمەندە نەوتییەکانی کەرکوک و خانەقین.[١٦][١٧]
زیانەکان
دەستکاریلە ماوەی شەڕەکەدا نزیکەی ١٠٥ ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
پاشان
دەستکاریلە ساڵانی دواتردا حکوومەتی عێراق بەسەر دابەشبوونە ناوخۆییەکانیدا زاڵ بوو و لە نیسانی ١٩٧٢دا پەیمانی دۆستایەتی لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت ئەنجامدا و کۆتایی بە گۆشەگیرییەکەی لە جیھانی عەرەبیدا ھێنا. لە لایەکی دیکەشەوە کورد بە پشتبەستن بە پشتیووانی سەربازی ئێران مایەوە و کەمیان پێدەکرا بۆ پتەوکردنی ھێزەکانیان. تا ساڵی ١٩٧٤ بارودۆخی باشووری کوردستان دیسان پەرەی سەندەوە بۆ دووەمین شەڕی کوردانی عێراق کە تا ساڵی ١٩٧٥ بەردەوام بوو.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ O'Ballance، Edgar (١٩٧٣). The Kurdish Revolt, 1961–1970. London: Faber and Faber. ISBN 0-571-09905-X.
- ^ Pollack، Kenneth M. (٢٠٠٢). Arabs at War. Lincoln: University of Nebraska Press. ISBN ٠-٨٠٣٢-٣٧٣٣-٢.
{{cite book}}
: نرخی|isbn=
بپشکنە: invalid character (یارمەتی) - ^ Iraq's Armed Forces: An Analytical History. Routledge. ٢٠٠٨. p. 121. ISBN 978-0-415-40078-7. لە 2015-05-14 ھێنراوە.
- ^ Joint intelligence analysis by the U.S. State Department, CIA and DIA from May 1, 1975 - «The Implications of the Iran-Iraq agreement» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. (651 KB).
- ^ https://web.archive.org/web/20170721083124/http://gilgamish.org/viewarticle.php?id=index-20060803-153
- ^ یاداشتەکانی سەید فەخری محەممەد تەھا پاشا
- ^ https://web.archive.org/web/20170825001920/http://nsarchive2.gwu.edu/NSAEBB/NSAEBB167/01.pdf
- ^ https://web.archive.org/web/20180919114811/http://uca.edu/politicalscience/dadm-project/middle-eastnorth-africapersian-gulf-region/iraqkurds-1932-present/
- ^ https://web.archive.org/web/20180924072341/http://www.war-memorial.net:80/wars_all.asp
- ^ https://web.archive.org/web/20181125115429/http://www.m.ahewar.org/s.asp?aid=241779&r=0
- ^ https://web.archive.org/web/20181125074030/http://www.m.ahewar.org/s.asp?aid=325249&r=0
- ^ https://web.archive.org/web/20181125115451/https://almadapaper.net/sub/05-381/p10.htm
- ^ https://web.archive.org/web/20171012054641/http://al-nnas.com/BIBLTEK/akelnasri.doc
- ^ https://web.archive.org/web/20191211080727/https://books.google.gr/books?id=zCDrHfPN9J4C&pg=PA118&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
- ^ https://web.archive.org/web/20181125074030/http://www.rudaw.net/english/world/22012014
- ^ https://web.archive.org/web/20190823073119/https://journals.sagepub.com/doi/10.1177/000271627743300111
- ^ https://web.archive.org/web/20190414071521/https://www.hrw.org/reports/1993/iraqanfal/ANFALINT.htm
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شۆڕشی ئەیلوول تێدایە. |