ھێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان (٢٠١٩)

ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی

ھێرشەکانی ٢٠١٩ی ڕۆژاوا، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا بە ئۆپراسیۆنی کانیی ئاشتی (بە تورکی: Baris Pinari Harekati) ناونرا، ئۆپەراسیۆن و داگیرکارییەکی سەربازی[١] حکومەتی تورکیا بوو، لەلایەن سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریای پشتگیریکراوی تورکیا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا—ناسراوە بە ڕۆژئاڤا—ناوچەی ئۆتۆنۆمی ھێزی دیموکراتی سووریان.

ھێرشەکانی ٢٠١٩ی ڕۆژاوا
بە تورکی: Barış Pınarı Harekâtı
بەشێکە لەدەستێوەردانی تورکیا لە شەڕی نێوخۆیی سووریا، کاتھێڵی ناکۆکیی تورکیا و کورد (٢٠١٥–تا ئێستا)
وڵاتسووریا
جێخۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕێکەوتی دەستپێکردن٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
بەشداربووھێزە چەکدارەکانی تورکیا، ھێزەکانی سووریای دیموکرات، خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا
Immediate cause ofreactions to the 2019 Turkish offensive into north-eastern Syria
Order of battleorder of battle for the 2019 Turkish offensive into north-eastern Syria

لە ٦ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ فەرمانی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکایان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا دەرکرد، کە تێیدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری کوردیان تێدا دەکرد.[٢] ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا کاتێ ھێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانیان کرد دەستی پێکرد.[٣]

بە گوتەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان «ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە بریتییە لە تێکشکاندنی ھێزی دیموکراتی سووریا» کەوا لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە بە تیرۆرست لە قەڵەم دەدرێن بەھۆی پەیوەندیان بە ھێزەکانی پارتی کرێکاراکنی کوردستانوە، بەڵام لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان و ھاوپەیمانان بە دۆست لە قەڵەم دەدرێن بەھۆی شەڕەکانیان دژی داعش. جگە لەوە ھێزی دیموکراتی سووریا، کە ھێزێکی ھاوپەیمانی نێوان کورد، عەرەب و ئاشوورییە ناوچەیەکیان بە ڕووبەری ٣٠ کم دروستکردووە کە تێیدا نزیکەی ٣٫٦ میلیۆن پەنابەری سووریا لەخۆدەگرێت.[٤]

ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بەتوندی لەلایەن ھەریەک لە یەکێتیی ئەورووپا، لووتکەی عەرەبی، ئێران، ئیسرائیل، ئوسترالیا و شانشینی یەکگرتووەوە ئیدانە کرا، کەوا وەک ھێرشێک بۆ سەر ناوچەیەکی سەربەخۆی عەرەبی لێکدرایەوە کە ئامانج لێی زیان گەیاندنە بە دانیشتووانی ناوچەکە.[٥]

دانوستانی حکوومەتی سووریا و بەڕێوبەرایەتی خۆسەر دەستکاری

لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بەڕێوبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند کەوا بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا ڕازیبووە بە ناردنی سووپا بۆ ناوچە سنورییەکانی باکووری سووریا بۆ وەستاندنی شەڕ.[ژێدەر پێویستە]

بەپێی وتەی «بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر» سووپای سووریا بۆ پاراستنی سەروەری خاکی سووریا گەڕاوەتەوە سەر سنوور و ئەرکی سووپا بەرگریکردنە لە سنوور و وڵات.[ژێدەر پێویستە]

ئاگربەست دەستکاری

١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستکاری

لە ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم، ڕۆژھەڵاتی فوڕات ھێمنی بەخۆیەوە بینی سەرەڕایی پێکدادانی بچووک لە شاری سەرێ کانی گەمارۆدراو لەلایەن ھێزە داگیرکەرەکانی سەر بە سووپای تورکیا.[٦] ھەسەدە، تورکیایی بەوە تۆمەتبار کرد کەوا ئاگربەستی شکاندووە و بۆردوومانی ناوچە مەدەنییەکانی کردووە لەسەرێ کانی.[٧]

١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستکاری

ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە ھیچ ناوچەیەکی ڕۆژھەڵاتی فوڕات نەکشایەوە سەرەڕایی تێپەڕبوونی ٣٧ سەعات لە ڕێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوەی ھەسەدە لەماوەی ١٢٠ سەعاتدا و دروستکردنی ناوچەی ئارام،[٨] ھەردوولا یەکتریان بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکرد و ھەسەدە ڕایگەیان کەوا تورکیا ڕێگری کردووە لە کاروانی ھاوکاری مرۆیی بۆ شاری سەرێ کانی،[٩] "ڕێکخراوی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ" ھەمان وتەی ھەسەدەی دوپاتکردووە.[١٠]

٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستکاری

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کەوا سەربازێکی سووپای تورکیا لەلایەن یەپەگە بە (گولەھاوەن) کوژراوە لە نزیک سەرێ کانی[١١] لە کاتێکدا ھێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند کەوا ١٦ شەڕڤانی لەلایەن تورکیاوە کوژراوە،[١٢] ھەسەدە لە ٢٠ی تشرینی یەکەم بەتەواوی لە شاری (سەرێ کانی) کشایەوە.[١٣][١٤]

بەردەوامی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا دەستکاری

ھێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانە سەربازییەکەی نزیک شاری کۆبانی کشایەوە،[١٥][١٦] ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕەقە و حەلەب بەتەواوی کشانەوە،[١٧] کاروانێکی سەربازی ئەمریکا کە نزیکەی ٥٠٠ سەربازی لەخۆدەگرت بەرەو سنوری عێراق و ھەرێمی کوردستان بەڕێکەوت،[١٨] و لە ڕێگادا ھاوڵاتیانی ناوچەکە بەردبارانی زرێپۆشەکانی ئەمریکایان کرد بە تۆمەتی خیانەت.[١٩][٢٠] سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کەوا فەرمانی بە ھێشتنەوەی ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ سەربازی ئەمریکی داوە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی دێرزور.[٢١][٢٢]

٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستکاری

ڕوانگەی سووری ڕایگەیاند کەوا پێشێلکاری ھەیە لە ئاگربەستەکەدا سەرەڕایی کشانەوەی ھەسەدە لە سەرێ کانی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بوو بە ئامانج و بارھەڵگرێکی یەپەگە کە چوار شەڕڤانی لەخۆگرتبوو لەلایەن ھێزەکانی تورکیا بوو بە ئامانج و ھەر چوار شەڕڤانەکە شەھیدبوون لە نزیک (عەین عیسا).[٢٣]

وێڕایی کشانەوەی ھێزە کوردییەکان. باس لەوە دەکرا کە تاڵانی و دزییەکی زۆر لەلایەن ھێزەکانی سەربە (فیرقەی حەمزە) ی سەر بە تورکیا دەکرا.[٢٣]

ھەر لە ھەمان ڕۆژدا کاروانێکی سەربازی دیکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستیان بە کشانەوە کرد بەرەو عێراق لە ڕێگەی دەروازەی سنووری سیمالکا.[٢٣]

٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستکاری

وەزیری بەرگری ڕووسیا "سێرگی شۆیگۆ" ڕایگەیاند کەوا ڕووسیا پێویستی بە ناردنی کەرەستە و ھێزی یەدەگی سەربازی ھەیە بۆ ئەنجامدانی گەڕی سەربازی لەگەڵ تورکیا لەسەر سنووری سووریا.[٢٤] لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەعاتی سفر لە کۆتایی ھاتنی ئاگربەستە ١٢٠ سەعاتییەکە کە لە ڕێگەی ئەمریکاوە ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو، شۆیگۆ وتی ئەمریکا کەمتر لە ٢ سەعاتی لەبەردەم ماوە بۆ پەیڕەوکردنی ئاگربەستەکە، گەر لەماوەی ٢ سەعاتدا تورکیا ڕێککەوتنەکەی پێشێل بکردایە ئەوا سزای ئابووری بەھێز ڕووبەرووی تورکیا دەبۆیەوە، شۆیگۆ پێشنیاری ئەوەی بۆ ئەمریکا کرد کە لەو ماوەیدا تەواوی ھێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە.[٢٤]

سیناتۆری ئەمریکی «میچ ماکۆنیل» پڕۆژە یاسایەکی دژ بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا خستەڕوو.[٢٥]

ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا دەستکاری

لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، چاوپێکەوتنێک لەنێوان سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمیر پۆتین و سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو لە شاری سووچی پاشان گەیشتنە ڕێککەوتن سەبارەت بە باروودۆخی سووریا.[٢٦][٢٧] و ١٠ خاڵی ڕێککەوتنەکەیان ڕاگەیاند.[٢٨][٢٩]

٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەستکاری

ترەمپ ڕایگەیاند کەوا ئاگربەستێکی ھەمیشەیی ھەیە لەناوچەکە ھەروەھا سەرجەم سزاکانی سەر تورکیا ھەڵدەگیرێن، بەڵام وتی کە وشەی «ھەمیشە» جێگەی گومانە لەم جیھانەدا، بۆیە سیناتۆرەکان ڕایانگەیاند کە ترەمپ سەرجەم سزاکانی تورکیایی ھەڵگرتووە.[٣٠][٣١]

«دیمیتری بیسکوت» سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی ڕووسیا لە لێدوانێکدا بۆ ھێزە کوردییەکانی وتی: گەر ھێزە کوردییەکان لەسەر سنوور نەکشێنەوە ئەوا پۆلیسی سەربازی ڕووسیا دەکشێتەوە و کوردەکان بۆ تورکیا جێدەھێڵێت، ھەروەھا وتی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خیانەتی لە کورد کردووە بەوپێیەی کورد باشترین ھاوپەیمانی ئەمریکابوو لەم ساڵانەی دوایدا.[٣٢][٣٣]

ئۆپەراسیۆنەکە دەستکاری

٩ی تشرینی یەکەم دەستکاری

١٠ی تشرینی یەکەم دەستکاری

کاردانەوەکان دەستکاری

دوابەدوای بڕیارەکەی ترامپ، ڕاستەوخۆ میدیاکانی ئەمریکا بابەتەکەیان بەگەرموگوڕی ڕووماڵکرد و چەندین لێکدانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە. خودی ترامپ لەڕێگەی زنجیرە تویتێکدا قسەی کرد، کە لەنێویاندا نووسیبووی «کوردەکان ھاوکاری ئێمەیان نەکردبوو لە جەنگی نۆرماندی و جەنگی جیھانیی دووەم، ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە بۆ خاکەکەیان بجەنگن». لە تویتێکی تردا ھەڕەشەی سزادانی تورکیای کرد لەڕووی ئابوورییەوە. لە نوێترین تویتیدا، ترامپ دەڵێت: «ئێمە یەکێک لەو سێ بژاردەمان لەبەردەستە، یان ناردنی ھەزاران سەرباز و بردنەوەی سەربازییانە، گورزی دارایی و سەپاندنی سزا، یان نێوەندگیریکردن لە نێوان کورد و تورکیا بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن»[٣٤]

سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی لە تویتێکدا نووسی «بەڕێز ترامپ، کوردەکان ھەمیشە بەدوای مافە ڕەواکانی خۆیانەوە بوونە. ھێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش پێشەنگ بوون لەپاڵ ھاوپەیمانی دژی تیرۆر. خوێنی کوردەکان زۆر لە چەک و پارە بەھادارترە». لەپاڵ ئەمەشدا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ڕای گەیاند، کە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ وەستاندنی شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستاندا.[٣٥][٣٦]

جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە تویتێکدا ڕای گەیاند «ترامپ خیانەتی لە کوردەکان کرد کەوا لەپاڵ ئێمە دژی داعش شەڕیان کرد».

لە سوید، ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوید ڕای گەیاند، «سبەی داواکاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا دەگەیەنمە پەرلەمانی وڵاتەکەم و داواش لە یەکێتیی ئەورووپا دەکەم، کە سزای بەسەر تورکیادا بسەپێنێت، لە پێشەوەی ھەموو سزاکانیش قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە تورکیا».[٣٧]

لە باشووری کوردستانیشدا، لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان دژی سەرپێچییەکانی تورکیا لە سووریادا کرا، کە تێیدا لە شاری ھەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی خۆپیشاندنەکە بەڕێوەچوو.[٣٨]

کاردانەوەکانی سووریا

  •   حکوومەتی سووریا – حکوومەتی سووریا ھێرشەکەی بە بێڕێزییەکی گەورەی تورکیا لە قەڵەمدا.[٣٩]
  •   ھێزە دیموکراتەکانی سووریا – زمانحاڵێکی ھێزەکە لەڕێگەی کەناڵی ئەل جەزیرەوە ڕای گەیاند کە ھەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە شتێکی نوێ نین و ئەوان ئامادەی بەرپەرچدانەوەی ھەموو ھێرشەکانن[٤٠]

کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان

کاردانەوەی ھونەرمەندەکان دەستکاری

کەیھان کەڵھوڕ ھونەرمەندی کورد کۆنسێرتەکەی تورکیای ڕەت کردەوە بۆ ھاوخەمی لەگەڵ ڕۆژاوادا. لە کاتێکدا کە لە ڕۆیاڵ ئالبێرت ھاڵی لەندەندا مۆسیقای دەژەند، کۆنسێرتەکەی بە لایلایەیەکی کوردی تەواو کرد و وتی کە ئێمەی کورد بە کاتێکی سەختدا تێپەڕ دەبین.[٤١]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Invasion of northeast Syria carries gain and risk for Turkey". AP NEWS. 2019-10-09. Archived from the original on 10ی Octoberی 2019. Retrieved 2019-10-10. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ "Trump makes way for Turkey operation against Kurds in Syria". BBC News. 7 October 2019. Retrieved 10 October 2019.
  3. ^ Bethan McKernan (9 October 2019). "Turkey launches military operation in northern Syria". The Guardian.
  4. ^ "Turkey begins ground offensive in northeastern Syria". Al Jazeera. 10 October 2019.
  5. ^ "World reacts to Turkey's military operation in northeast Syria". Al Jazeera.
  6. ^ الفصائل الموالية لأنقرة تهاجم قسد في مدينة رأس العين (سري كانييه) بالتزامن مع استهداف القافلة الطبية التي تحاول دخول المدينة لإخلاء الجرحى والمصابين • المرصد السوري لحقوق الإنسان (بە عەرەبی). Syria Observatory on Human Rights. 18 October 2019.
  7. ^ Kareem Khadder, Mohammed Tawfeeq and Eliza Mackintosh. "Kurds say Turkey is violating hours-old 'ceasefire' in northern Syria". CNN.
  8. ^ القوات التركية والفصائل الموالية لها تسيطر على مناطق في شرق الفرات تقدر بربع مساحة لبنان • المرصد السوري لحقوق الإنسان (بە عەرەبی). Syria Observatory on Human Rights. 19 October 2019.
  9. ^ "Turkey's military operation in Syria: All the latest updates". aljazeera.com.
  10. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری auto12 نەدراوە
  11. ^ "Suriye'nin kuzeyinde 1 Türk askeri yaşamını yitirdi". euronews. 20 October 2019. Archived from the original on 10ی Novemberی 2019. Retrieved 10ی Januaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  12. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری cnn-16sdf نەدراوە
  13. ^ مجموعات من قوات سوريا الديمقراطية تبدأ بالانسحاب من مدينة رأس العين (سري كانييه) بالتزامن مع خروج القافلة الطبية • المرصد السوري لحقوق الإنسان (بە عەرەبی). Syria Observatory on Human Rights. 20 October 2019.
  14. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری auto14 نەدراوە
  15. ^ قوات التحالف الدولي تنسحب من مطار صرين بريف عين العرب (كوباني) • المرصد السوري لحقوق الإنسان (بە عەرەبی). Syria Observatory on Human Rights. 20 October 2019.
  16. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری auto18 نەدراوە
  17. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری auto19 نەدراوە
  18. ^ Paton Walsh, Nick (20 October 2019). "500 US personnel moving through Syria". CNN.
  19. ^ Chulov, Martin; Borger, Julian (21 October 2019). "Syrian residents pelt retreating US troops with food and insults". The Guardian.
  20. ^ Coles, Sune Engel Rasmussen and Isabel (21 October 2019). "U.S. Troops Withdrawing From Syria Draw Scorn". Wall Street Journal.
  21. ^ Schmitt, Eric; Haberman, Maggie (20 October 2019). "Trump Said to Favor Leaving a Few Hundred Troops in Eastern Syria" – via NYTimes.com.
  22. ^ Michael R. Gordon; Gordon Lubold. "Trump Weighs Leaving Small Number of Troops in Syria". The Wall Street Journal.
  23. ^ ئ ا ب "12 days of Operation "Peace Spring": Turkish-backed factions continue to violate the ceasefire and commit violations against citizens in areas under their control. The death toll among the "SDF", the regime, Turkish forces and factions loyal to it rises to 477 • The Syrian Observatory For Human Rights". The Syrian Observatory For Human Rights (بە ئینگلیزی). 21 October 2019. Retrieved 22 October 2019.
  24. ^ ئ ا Ilyushina, Mary; Hodge, Nathan (22 October 2019). "Russian defense minister says new forces needed to patrol Syria". CNN.
  25. ^ Rogers and Barrett, Alex and Ted (22 October 2019). "McConnell introduces resolution opposing US withdrawal from Syria". CNN.
  26. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری auto16 نەدراوە
  27. ^ Fraser, Suzan; Isachenkov, Vladimir (22 October 2019). "Russia, Turkey seal power in northeast Syria with new accord". AP NEWS. Archived from the original on 17ی Decemberی 2019. Retrieved 10ی Januaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  28. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری auto17 نەدراوە
  29. ^ "Full text of Turkey, Russia agreement on northeast Syria". Aljazeera. 22 October 2019.
  30. ^ Sonmez, Felicia; Nakamura, David (23 October 2019). "Trump says U.S. will lift sanctions on Turkey, calling cease-fire in Syria 'permanent'". Washington Post.
  31. ^ Segers, Grace (23 October 2019). "Trump lifts Turkey sanctions, calling ceasefire in Syria "permanent"". CBS News.
  32. ^ "Russia urges Kurdish fighters to withdraw from Syria's border". Aljazeera. 23 October 2019.
  33. ^ Fraser, Suzan; Pitarakis, Lefteris (23 October 2019). "Russian forces deploy at Syrian border under new accord". AP NEWS. Archived from the original on 10ی Novemberی 2019. Retrieved 10ی Januaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  34. ^ "ترامپ سێ بژاردە دەخاتەڕوو". 10 October 2019. Archived from the original on 10ی Octoberی 2019 – via K24. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  35. ^ "تویتەر". Twitter. 9 October 2019.
  36. ^ "نێچیرڤان بارزانی: ئاڵۆزبوونی دۆخەکە دەرەنجامی چاوەڕواننەکراو و مەترسیداری بۆ ناوچەکە و جیھان لێ دەکەوێتەوە". 10 October 2019. Archived from the original on 10ی Octoberی 2019. Retrieved 10ی Octoberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  37. ^ "سوید وھک یھکھم وڵات ھھوڵی سزادانی تورکیا دھدات". K24. 2019-10-09. Archived from the original on 10ی Octoberی 2019. Retrieved 2019-10-10. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  38. ^ "لە ھەولێر و سلێمانی دژی ھێرشەکانی تورکیا خۆپیشاندانە". 10 October 2019. Archived from the original on 10ی Octoberی 2019 – via K24. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  39. ^ Desk, News (2019-10-09). "Syrian gov't slams new Turkish operation in Syria". AMN - Al-Masdar News | المصدر نیوز (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-10-09. {{cite web}}: |first= has generic name (help) ٨ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  40. ^ "Turkey: Preparations 'complete' for Syria military action". www.aljazeera.com.
  41. ^ "تابناک: لغو کنسرت کیھان کلھر در اعتراض بھ حملھ ترکیە".[بەستەری مردوو]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری