ناحیەی مەلا عەبدوڵڵا
ناحیەی مەلا عەبدوڵڵا یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووک لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی مەلا عەبدوڵڵایە.[٣][٤]
ناحیەی مەلا عەبدوڵڵا | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحية الملتقى بە ئینگلیزی: Mullah Abdullah subdistrict | |
پۆتانەکان: 35°28′10″N 44°07′33″E / 35.46953°N 44.1259°Eپۆتانەکان: 35°28′10″N 44°07′33″E / 35.46953°N 44.1259°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (باشووری کوردستان) (ناوچە جێناکۆکەکان) [١] |
پارێزگا | کەرکووک |
قەزا | قەزای کەرکووک |
مەڵبەند | مەلا عەبدوڵڵا |
ژمارەی گوندەکان | ٢١ |
بوون بە ناحیە | ٢٠٠٢ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری ناحیە | حەسەن عەبد جبوری |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٤٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٣ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢٤٢ مەتر (٧٩٤ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٣٢١ مەتر (١٬٠٥٣ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٢٢٠ مەتر (٧٢٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢١) | |
• سەرجەم | ١٧،٢٩٥ |
• چڕی | ٢٦٫٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٩ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) و عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[٢] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.kirkuk.gov.iq/ku/ |
ناو دەستکاری
ناوی ئەم ناحیەیە لە سەرەتای دروست بوونیدا ناحیەی مولتەقا(ناحة الملتقی)یە. بەڵام لە دوای پڕۆسەی ئازادی لای کوردەکان کە دانیشتووی شارەدێی مەلا عەبدوڵڵان و ناوەندی ناحیەکەن کردوویانەتە ناحیەی مەلا عەبدوڵڵا و لە کاروباری کارگێڕیدا ھەردوو ناوەکە ئاماژەی پێدەکرێت.
- ناوی گوندی مەلا عەبدوڵڵا لەوەوە ھاتووە کە ئەم گوندە لەلایەن کەسێکەوە دروستکراوە ناوی مەلا عەبدوڵڵا بووە.
- الملتقی: لە وشەیەکی عەرەبییە و بە واتای مەکۆ دێت.
جوگرافیا دەستکاری
ناحیەی مەلا عەبدوڵڵا ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز.
- لە باشوورەوە ناحیەی ڕیاز.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی یایچی.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە.[٥]
ڕووبەر دەستکاری
ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٢٤٢کم٢)یە لە (٢٫٣٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٧٫٣٪) قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٦]
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (شەشەم)ە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووکدا.
دانیشتوان دەستکاری
دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە کورد و عەرەب پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١٧،٢٩٥)کەسە. لە (١٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (١٫٤٥٪)ی دانیشتوانی قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٧][٨]
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (پێنجەم)ە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووک.
مێژوو دەستکاری
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١-٦-١٩٨٧دا، ناحیەکانی(قەرەحەسەن، شوان، یایچی، ئەلڕەبیع و ئەلقودس)ی سەر بە پارێزگای کەرکووک ھەڵوەشێنران.
- بە فەرمانی کۆماری لە بەرواری ١-١-٢٠٠٢دا، گەڕانەوەی ناحیەی یایچی و سەر لە نوێ پێکھێنانەوەی بە ناوی (ناحیەی الملتقی). ئەم ناحیەیە لە سنووری ناحیەی یایچیدا درووستکرا.[٩]
لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە دەستکاری
- دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق گوندەکانی ئەم ناحیەیە کە لە شاڵاوی ئەنفال دا وێران کرابوون یان بەعەرەبکرابوون سەرلە نوێ ئاوادان کرانەوە و ناحیەکەش پێکھاتەوە بە ناوی ناحیەی یایچی و ناحیەی مەلا عەبدوڵڵا. سنووری ناحیەی یایچی پێش شاڵاوی ئەنفال کرایە دوو بەش و ناحیەی یایچی و ناحیەی مەلا عەبدوڵڵای لێ دروستکرا.
کارگێڕی دەستکاری
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
- ^ "Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069473#map=12/35.4214/44.1101
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
- ^ مەحموود إسماعیل محمد شھاب. إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک (عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٣.
- ^ https://web.archive.org/web/20221003234508/http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/15902.html