موسڵمانە کوردەکان یان کوردانی موسڵمان ئەو کوردانەن کە پەیڕەوی لە ئایینی ئیسلام دەکەن، کە بۆ چەندین سەدەیە گەورەترین ئایینە لە نێوان کوردەکاندا.[١] کوردەکان ھەتا ڕادەیەکی زۆر لە سەدەی حەوتەمی زایینیدا بوونەتە موسڵمان.

موسڵمانە کوردەکان
Musilmanên Kurd
چەند پیاوی کوردی موسڵمان لە مزگەوتێکی سۆران
Total population
٩٠٪ی ھەموو کوردەکان
(٧٥٪ سوننە، ١٥٪ شیعە و ١٠٪ مەزھەبەکانی تر)
Regions with significant populations
کوردستان و دەرەوەی وڵات
Religions
زۆرینە: سوننەی شافعی
کەمینەکان: شیعەی دوازدە ئیمام و سۆفییایەتی
Scriptures
قورئان و سوننەت
Languages
کوردی (ناوەندی، باکووری، باشووری)

پێش ئیسلام زۆرینەی کوردەکان پەیڕەوییان لە بتپەرستی کردووە کە لە دابونەریتی ھیندۆ ئێرانییەکانەوە ھاتووە.[٢] کوردەکان لە سەدەی حەوتەمی زایینیدا لە کاتی سەرکەوتنەکانی سەرەتای موسڵماناندا، یەکەم جار پەیوەندییان بە ئیسلامەوە کرد. کورد نەتەوەیەک بوو کە لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی و ھەخامەنشی دابەشکرابوو و دواتر لەژێر دەسەڵاتی خەلافەتی ڕاشدیندا یەکیان گرت. جابانی کوردی و کوڕەکەی مەیموون کوردی یەکەمین کورد بوون کە بوونەتە موسڵمان، ھەروەھا ڕاگەیەنەری موسڵمان بوون کە بوونەتە یارمەتیدەر لە ناساندنی ئیسلام بە زۆرێک لە کوردەکانی تر. خەلیل کوردی سیممانی یەکێک بوو لە یەکەم تابعینەکانی کورد.[٣] گۆڕینی بەکۆمەڵی ئایینی کوردەکان بۆ ئیسلام ھەتا سەردەمی عومەر کوڕی خەتتاب، خەلیفەی دووەمی خەلافەتی ڕاشدین لە نێوان ساڵانی ٦٣٤ بۆ ٦٤٤ ڕووی نەدا. کورد بۆ یەکەمین جار لە کاتی ھێرشی موسڵمانەکان بۆ سەر ئیمپراتۆریەتیی ساسانی لە ساڵی ٦٣٧، ڕووبەڕووی سوپای موسڵمانان بووەوە. ھۆزە کوردەکان توخمێکی گرنگ بوون لە ئیمپراتۆریەتیی ساسانی و سەرەتا پشتیوانییەکی بەھێزیان لە ساسانییەکان کرد، لە کاتێکدا ھەوڵیان دەدا شەڕ لەگەڵ سوپای موسڵمانان بکەن لە نێوان ساڵی ٦٣٩ ھەتا ٦٤٤. ھەرچەندە دواتر ڕوون بووەوە کە ساسانییەکان بەم زووانە دەڕووخێن، بەھۆیەوە سەرۆکە کوردەکان یەکبەیەک ملکەچی سوپای موسڵمانان بوون و بوونە موسڵمان، ئەمەش وایکرد ئەندامانی ھۆزەکەیان ھەمان شت بکەن.[٤] لە ئێستادا زۆربەی کوردە موسڵمانەکان پەیڕەوی مەزھەبی سوننەن و ھەروەھا بەشێکی کەمینەیان لە مەزھەبی شیعە، سۆفییایەتی و عەلەوی پەیڕەوی دەکەن. کوردە موسڵمانە سوننەکان زۆربەیان سەر بە مەکتەبی شافعین. کوردە موسڵمانە سوننەکان نزیکەی ٧٥٪ و کوردە موسڵمانە شیعەکان نزیکەی ١٥٪ لە دانیشتووانی کورد پێکدێنن.

موسڵمانانی ھاوچەرخی کورد

دەستکاری

ئیسلام پشتیوانییەکی بەھێزی لەلایەن کوردەکانەوە بەدەستھێناوە و لە مێژوودا وەک بڕبڕەی پشتی بزووتنەوەی کورد کاری کردووە.

دوای دامەزراندنی دەوڵەتی سێکولاریزم لە تورکیا، باکووری کوردستان بووە دوایین قەڵای ئیسلام، کە قوتابخانە ئیسلامییەکانی تێدا پارێزران، زۆرێک لە زانا موسڵمانە تورکەکانیش بە مەبەستی بەدەستھێنانی خوێندنی دروستی ئیسلامی چوونە کوردستان. کۆنترین مزگەوتی تورکیا، مزگەوتی مەنووچێھر بووە کە لە ساڵی ١٠٧٢دا لەلایەن بنەماڵەی موسڵمانی کوردی شەدادییەوە دروست کرا.[٥]

دوای بەدیھاتنی کوردایەتیی ئیسلامی (بیروڕایەکی تێکەڵ لە کوردایەتی و ئیسلامەتی) لە سەدەی ١٩٨٠، ئیسلامییە کوردەکان ناسنامە کوردی و ئیسلامییەکان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان لە بەرامبەر دوژمنە سەرەکییەکانیان، عێراق، ئێران، تورکیا و سووریا بەکارھێنا.[٦][٧]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Ali، Othman (1997-10-01). «Southern Kurdistan during the last phase of Ottoman control: 1839–1914». Journal of Muslim Minority Affairs. 17 (2): 283–291. ISSN 1360-2004.
  2. ^ Foltz، Richard (2017-06-01). «The "Original" Kurdish Religion? Kurdish Nationalism and the False Conflation of the Yezidi and Zoroastrian Traditions». Journal of Persianate Studies (بە ئینگلیزی). 10 (1): 87–106. ISSN 1874-7167.
  3. ^ HAZAL، Kadri. «Kürtler ve İslamiyet (1) - Kadri HAZAL». Risale Haber (بە تورکی). لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ McDowall، David (1997). A Modern History of the Kurds (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. ISBN 978-1-86064-185-5.
  5. ^ Foundation، Encyclopaedia Iranica. «Welcome to Encyclopaedia Iranica». iranicaonline.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «Islamists of Kurdistan: Contradictions Between Identity and Freedom». The Washington Institute (بە ئینگلیزی). لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ^ Övet، Kerem (2022-02-23). «Understanding PKK, Kurdish Hezbollah and ISIS Recruitment in Southeastern Turkey». Studies in Conflict & Terrorism. 0 (0): 1–21. ISSN 1057-610X.