Kareeeeem
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٢٠٨ وتار و ٢٠٠ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:٠٩، ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
{{subst:سخ-ڕێکخراو-ئاگاداری|دەزگای میھر|nowelcome=|{{{key1}}}={{{value1}}}}} پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠١:٣٤، ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
بەیبوونی ئاڵمانی
دەستکاریسپاس بۆ دروستکردنی بەیبوونی ئاڵمانی. ئەم وتارە دوای دروستکردن کوتوموتی دەقی سەرچاوەکەیە. تکایە ئاگادار بە ناکرێت لە ویکیپیدیادا وتار کۆپی بکەیت. ئەو وتارانە پێشێلکردنی مافی پارێزراوە. ئەمەم چاک کرد بەڵام تکایە لە داھاتوودا ئەو خاڵە ڕچاو بکە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٣:٢٧، ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
تەختەکلیل
دەستکاریسڵاو @Kareeeeem: بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا! سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، بەڵام تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە. تەختەکلیلە ناستانداردەکان چەند پیتێک بەکار دەبەن کە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کێشە دەنێنەوە. بۆ نموونە ھەردووک پیتەکانی ك و ک، کە بە وشەی ترەوە دەلکێنرێن ھەست بە جیاوازییەکەیان ناکرێت؛ بەڵام کێشە بۆ سیستم دروست دەکات لە کاتی گەڕان و لەوانەیە بایتی زۆرتر سەرف بکەن لە وتارەکاندا. ئەو پیتانەی کە ناستانداردن لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەمانە بن: ە، ي، ـهـ، ك. تکایە کیبۆردەکەت بگۆڕە بە دانەیەک کە لەم پەڕەیە پێشنیار کراوە تاکو ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت. سەرنج بدە ئەگەر دوای دەستکارییەکانت تاگێکی ئاوا لە نزیک دەستکارییەکەت بوو: (بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد) ئەوە واتای ئەوەیە کە تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە و پێویستە بگۆڕدرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:٣٩، ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
بهڕێز@Aram: سوپاس بۆ ڕێنماییە جوانەکانت
-
سڵاو @Kareeeeem: پرۆژەی دەستەی ھەڵەچن بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێنووسە ناستاندارد و نادروستەکان کرایەوە. تکایە گەر دەتەوێت بەشداری بکەیت، ئەوا خۆت لێرەدا ناونووس بکە. کاتێکی خۆش! MediaWiki message delivery (لێدوان) ١٥:٣٠، ١١ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
نەخۆشی پشیلە بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا
دەستکاریتاگێک لەسەر نەخۆشی پشیلە داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:
بێ سەرچاوە. مەعلووم نیە ئاماژە بە چ نەخۆشینێکە. ناوە زانستییەکەی چیە؟
لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.
ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٤:٢٩، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC) {{subst:سخ-ڕوونکردنەوە-ئاگاداری|پلە (ڕوونکردنەوە)|nowelcome=|{{{key1}}}={{{value1}}}}} ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٠٧، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
چەند تێبینییەک
دەستکاریسڵاو، سوپاس بۆ بەشدارییەکانتان. ھیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. لەم وتارانەی دواییت تێبینی چەند شتێکی ھەڵەم کرد، پێم باش بوو لێرە بۆتان ڕوونبکەمەوە تا لە وتارەکانی ئایندە دووبارەنەبنەوە.
- نووسینی ناوی وتارێک بە ئینگلیزی یان عەرەبی یان ھەر زمانێکی دیکە لەنێو وتارەکە تەنیا لەو کاتە پێویستە کە وتارەکە پەیوەندی بەو زمانەوە ھەبێت. بۆ کەسایەتییەکی ئایینی کوردی پێویست نییە ناوەکەی بە زمانی بیانی بنووسرێت. گەر وتارەکە لەبارەی کەسایەتییەکی ئینگلیز یان شارێکی وڵاتە ئینگلیزییەکان ھەر شتێکی پەیوەندیدار بەوانەوە بوو، ئەوکات ناوەکەی بە زمانە ڕەسەنەکەش دەنووسرێ لەنێو وتارەکە، ئەمە بۆ زمانەکانی دیکەش ڕاستە.
- سەبارەت بە ویکیسازی، لێرە مەبەستم لە ئاماژەدانە بە ناوی وتارەکانی تر لەڕێی ھێمانی ([])، پێویست نییە زۆرینەی وشەکانی نێو وتارێک بکەیتە لینک، تەنیا ئەو وشانە بکە بە لینک کە گرنگن و پەیوەندییان بە ناوەڕۆکی وتارەوە ھەیە. بە نموونە لە وتاری فەرمان خەرابەیی پێویست نییە وشەکانی وەک ماڵ و زانکۆ بکەیتە لینک.
- ئەو ناوانەی لە ویکیپیدیا کراونەتە سەردێڕی وتارەکان، واتە شێوەی دروستی ناوەکانن و پێویستە لە ھەموو وتارەکان بەیەک شێوە بنووسرێن. بە نموونە ھەر لە وتاری فەرمان خەرابەیی، نووسیبووتان کەرکوک لە کاتێک دەزانن شێوە دروستەکەی کەرکووکە.
- لە کاتی دروستکردنی ھەر وتارێک، گەر وتارەکە لە ویکیپیدیاکانی دیکە ھەبێت پێویستە وتارەکە بەبەستنەوە بە زمانەکانی دیکە. لەلای ڕاست لەژێر بەشی زمانەکان تێکستێک ھەیە کە نووسراوە گرێدانەکان زیاد بکە، کلیک لەوێ دەکەیت و زمانی ئەو ویکیپیدیایە ھەڵدەبژێری کە وتارەکەی تێدا ھەیە و لە خانەی خوارەوەش ناوی وتارەکە لەو زمانە، جا ئینگلیزی بێت یان عەرەبی وەکوو خۆی دادەنێیتەوە.
بەو ھیوایەی خاڵەکان ڕوون بن، ھەر پارسیارێک یان گرفتێکتان ھەبوو، دەتوانن پێمان بڵێن. سەرچیا — ٢٠:٠٥، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
سڵاو لە تۆى خۆشەویست@Serchia: زۆر سوپاست دەکەم بۆ تێبینیەکانت، یەپڕەوى دەکەم لە وتارەکانى داھاتوو -- Kareeeeem (لێدوان) ٢٠:٢٦، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
- تێبینییەکیش لەسەر بەکارھێنانی پۆلەکان. پێویست نییە پۆلە زۆر گشتییەکان بۆ وتارەکان بەکاربێنن، بە نموونە، لەم وتارە (عەبدوڵڵا ھەرتەلی) پۆلی نووسەرەکان بەکارھاتووە کە پۆلێکی گەورەیە و پێویست نییە بنووسرێت. باشترە پۆلە تایبەتترەکان بەکاربێن، وەک نووسەرانی ھەولێر یان نووسەرانی باشووری کوردستان. باشترە ژمارەیەکی زۆر پۆلیش بۆ وتارەکان دادنەنرێن، تەنیا ئەوانە دابنرێن کە پێویستن. کەسێک گەر ژمارەیەکی زۆر شیعری نەبێت، پێویست نییە زیاد بکرێت بۆ ئەو پۆلانەی کە تایبەتن بە شاعیران. سەرچیا — ١٩:٣٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
@Serchia:تێبینیەکى جوانە خۆشم ئەو تێبینیەم ھەبوو چاکی دەکەم -زۆر سوپاس -- Kareeeeem (لێدوان) ١٩:٥٩، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
محەممەد مەلا ساڵح شارەزووری بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا
دەستکاریتاگێک لەسەر محەممەد مەلا ساڵح شارەزووری داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا چوونکە وتارێکە لەبارەی کەسێک، شتێک، ڕێکخراوێک (گرووپی مۆسیقی، بانک، کۆمپانیا، ھتد.)، ناوەڕۆکێکی وێب یان ڕووداوێکی ڕێکخراو کە ئاماژە بە گرنگی یان پێویستی بابەتەکەی نادات و بێبایەخە. ئەمە لەژێر پێوەری و٧ی سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.
ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٠:٣٨، ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
شێوازی وتارە ژیاننامەیییەکان
دەستکاریدەمباش Kareeeeem، سپاسی بەشدارییەکانت دەکەم! ویستم پێت بڵێم کە شێوازی دەستپێکی وتارە ژیاننامەیییەکان بەم شێوەیەی خوارەوە (تەنیا نموونەیەکە) ڕاست بکەیتەوە:
- ویکیکۆد
'''فڵان''' ({{بە ئینگلیزی|foobar}}؛ لەدایکبووی ڕۆژی مانگی ساڵ لە [[شوێنی بچووک]]، [[شوێنی گەورە]]–مردووی ڕۆژی مانگی ساڵ لە [[شوێنی بچووک]]، [[شوێنی گەورە]]) نووسەرێکی ئەمریکییە. (گەر مردبوو) نووسەرێکی ئەمریکی '''بوو'''.
- ئەنجام
- فڵان (بە ئینگلیزی: foobar؛ لەدایکبووی ڕۆژی مانگی ساڵ لە شوێنی بچووک، شوێنی گەورە–مردووی ڕۆژی مانگی ساڵ لە شوێنی بچووک، شوێنی گەورە) نووسەرێکی ئەمریکییە. (گەر مردبوو) نووسەرێکی ئەمریکی بوو.
سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٢:٢٥، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Aram: سوپاس بۆ تێبینییە بە سوودەکانت - ڕێز لە ماندووبونت.. چاوێکێ لێبکە بزانە تەواوە -- Kareeeeem (لێدوان) ٢٣:٠٨، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
- زۆر سپاس بۆ گرنگیپێدانەکانت! بۆ یەکەم دەستکاریی لەم شێوەیە زۆریش باش بوو، و ئێستایش تۆ سەیرێکی گۆڕانکارییکانی من بکە. ئا! لەجیاتی کۆچی دوایی کرد تەنیا بنووسە مرد. دووبارە زۆر سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٣:٢٩، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Aram: تەواو پەیامەکە گەیشت- سوپاس -- Kareeeeem (لێدوان) ٢٣:٤٣، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
کەناڵی ویکیپیدیا لە دیسکۆرد کرایەوە
دەستکاریسڵاو @Kareeeeem: ئەم پەیامە بانگھێشتنامەیەکە لە کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد(en:Discord (software))ەوە.
دوای ئەوەی گەیشتین بەوەی کە زۆرینەی بەکارھێنەران (بەتایبەتی نوێیەکان) ناتوانن ڕێنمایییەکان بەباشی لە ویکیپیدیاوە وەر بگرن، بە چاک زاندرا کە کەناڵێک لە دەرەوەی ویکیپیدیا دروست بکرێت تا لە دۆخە پێویستەکان بەکارھێنەران بتوانن باشتر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ (چ دووبەدوو یان بەکۆمەڵ) قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و باشتر لە یەکتری تێ بگەن.
- تایبەتمەندییەکان
- دیسکۆرد تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نییە.
- بەکارھێنەران دەتوانن بەشێوەی نامە، دەنگ و ڤیدیۆ قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.
- بەکارھێنەران دەتوانن بە وێنە و ڤیدیۆ باشتر بابەتەکان شی بکەنەوە.
- بۆ وێبگەڕەکان و زۆرینەی سیستمەکان بەردەستە.
- پابەندییەکان
- نابێت وەکوو جێگرەوەیەکی ویکیپیدیا سەیر بکرێت و بۆ ھەموو باسەکان ڕوو لەوێ بکرێ.
- دەبێت تەنیا لە حاڵەتی پێویست بەکار بێت.
- کەناڵەکە شوێنێک نییە بۆ دەمەتەقێی نێوان بەکارھێنەران.
- بەخێربێیت!
بۆ چوونەژوورە بۆ کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد کرتە لێرە بکە.
گەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، ئەوا لەخوارەوە بپرسە. سپاس! --MediaWiki message delivery (لێدوان) ١٤:٤٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
{{subst:سخ-گ٦-ئاگاداری|پۆل:زانایانى ئیسلام|سەر=1}} ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٨:١٣، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
واژووەکەت
دەستکاریدەمباش Kareeeeem، تکایە گەر بکرێت، واژووەکەت بۆ دانەیەکی تر بگۆڕە. ویکیکۆدەکانی واژووەکەی ئێستات زۆر قەرەباڵغە و سەر لە بەکارھێنەران تێک دەدات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:١٦، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
سڵاو کاک @Aram: ڕاستى نازانم مەبەستت کامەیە لە قەرەباڵغ! چونکە پیتەکانم کەم کردۆتەوە! Karem - ١٧:٠٦، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
- ھەر لەم بەشەدا سەیری کۆدەکانی واژووەکەت بکە؛ ئاڵۆزە! من ئەمەی خوارەوەم:
[[بەکارھێنەر:Kareeeeem|<span style="font-family:Segoe print; color: Blue; font-size:15px;">'''Karem'''</span>]] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Kareeeeem|✏️]]
کە ھاوشێوەی ئەوەی خۆتە دروست کردووە. بەکاری بێنە و بزانە چۆنە. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٧:١٦، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)- @Aram: ئێستا تەواوە؟ ✏️ Karem - ١٩:٠٥، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
- بەڵێ، سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٣٩، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Aram: سۆپاس بۆ تۆ ✏️ Karem - ١٩:٤٣، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
- بەڵێ، سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٣٩، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Aram: ئێستا تەواوە؟ ✏️ Karem - ١٩:٠٥، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)