عەبدوڵڵا ھەرتەلی

نووسەر و زاناى کورد و شاعیر


عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز ھەرتەلی (ناسراو بە مامۆستا عەبدوڵڵا ھەرتەلی؛ لەدایکبووی ١ی تەمموزی ١٩٥٥ لە گوندی ھەرتەل - مردووی ٧ی نیسانی ٢٠٢٠) و زانا و شارەزا لە ئایینی ئیسلام،و شەرعزان. چەندین کتێبی جۆرا و جۆری شەرعی و ئاینی ئیسلامی داناوە، نوسەر و وەڕگێڕی چەندین کتێبانە، لە ڕێکەوتی ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کردووە.[١][٢]

عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز ھەرتەلی

شافیعی زەمان
لەدایکبوون١ی تەمموزی ١٩٥٥
مەرگ١٤ شەعبانی ١٤٤١ ی کۆچی

١٨ خاکەلێوەی ٢٧٢٠ ی کوردی

٠٧ نیسانی ٢٠٢٠ ی زایینی
هەولێر
شوێنی گۆڕھەولێر - گۆڕستانی کەسنەزان
نیشتەجێیھەولێر، عێراق
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر و زانای ئایینی
ناسراوە بەعەبدوڵڵا ھەرتەلی
حیزبی سیاسیبێ لایەن
ئایینئیسلام

ژیاننامە

دەستکاری

ناوی تەواوی مامۆستا مەلا عبداللە کوڕی عبدالعزیز کوڕی خضر ی کوڕی عبدالعزیزی ـ هەرتەلی ـ یە مامۆســتا لــە ساڵی ۱۹٥٥ لە گوندی هەرتەل لە دایــک بووە . زۆرینەی خوێندنی خۆی لە شاری هەولێردا بووە لە خزمەت مامۆستا خدری شەمامەری و مامۆستا سید موحەممەدی پیرداودی و مامۆستا مەلا بەهائەددینی خەتێ و شێخ عبدالله ی زیخان و مامۆستاجەمال هەرتەلی و مامۆستاعبدالباقی هەرتەلی و مامۆستا فائیز المدرس و مامۆستا جەلال زراری و زۆرێکی تر لە زانایانی هەولێردا خوێندوویەتی ، بە گشتی لای زۆربەی زانا گەورەکانی شاری هەولێر خوێندویەتی . جەنابی مامۆستا لە ساڵی ۱۹۷۷ دامەزراوە و جەنابی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس بڕیاری داوە ئیجازەی مەلایەتی پێبدات ؛ بەڵام مامۆستا بە هۆی باری داراییەوە نەیتوانیوە لە بەغدا درێژە بە خوێندن بدات.. دوای ساڵێک لە خوێندنی کۆلێژ لە بەغدا ئیجازەی لە کۆلێژ وەرگرتوە و گەڕاوەتەوەو نەیتوانیوە بچێتەوە بۆ درێژەدان بە خوێندنی کۆلێژ و وەرگرتنی ئیجازەنامەکەی لە خزمەت جەنابی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس … دوای دامەزراندن ژنی هێناوەو پاشان ماوەیەک دەچێتە سەربازی چونکە لەو سەردەمدا سەربازی بەزۆرە ملێ بوە … دوای ماوەیەک دەگەڕێتەوە گوندی هەرتەل و واز لە سەربازی دەهێنێت و دەست دەکاتەوە بەکاری مەلایەتی . جەنابی مامۆستا لە سەرەتای نەوەدەکان دەستی کردووە بەنووسین بەماوەیێکی کەم دانراوەکانی مامۆستا گەیشتنە ئەوپەڕی کوردستان و پارچەکانی تری کوردستان . مامۆستا لەزۆربەی زانستەکاندا دانراوەی هەیەو خزمەتەکانی بەڕوونی لەکتێبخانەی کوردیدا دیارن .


قۆناغی خوێندن

دەستکاری

لەلایەن چەندین زانا خوێنوویەتی لە حوجرەکانی کوردستان لەوانە:

  • مامۆستا خدری شەمامەری
  • مامۆستا سید موحەممەدی پیرداودی
  • مامۆستا مەلا بەهائەددینی خەتێ
  • شێخ عبدالله ی زیخان
  • مامۆستاجەمال هەرتەلی
  • مامۆستاعبدالباقی هەرتەلی
  • مامۆستا فائیز المدرس
  • مامۆستا جەلال زراری
  • چەندیی تریش[٣]

منداڵەکان

دەستکاری

مەلا عەبدوڵڵا ھەرتەلی سێ منداڵی لە دوای خۆی بە جێھێشتووە بریتیین لەمانە:

  • مەلا محەممەد
  • ئەحمەد
  • عەبدولڕەحمان[٣]

کتێبە چاپکراوەکان

دەستکاری

مامۆستا لەزۆربەی زانستەکاندا دانراوەی هەیەو خزمەتەکانی بەڕوونی لەکتێبخانەی کوردیدا دیارن .

لەبەناوبانگ ترین دانراوەکانی:

  • ڕوونکردنەوەی چل حەدیسەکەی پێغەمبەرﷺ.[٤]
  • چۆنیەتی حەج و عەمرە.
  • ھۆنراوەی ئیمان و ئیسلام.
  • چەند گوڵێک لە گوڵزاری ئیسلام پێشکەشە بە گەنجی نێونەمام.
  • مانگی شەوی چواردە، ڕوونکردنەوەی (قصیدة البردة).
  • ڕۆژی پڕشنگدار.[٥]
  • ڕوناکی (رب العالمین) ڕوونکردنەوەی (منھاج الطالبین).[٦]
  • بەشکردنی میرات، ڕوونکردنەوەی (قطر العرض فی علم الفرائض).[٧]
  • عەقیدەی ئیسلامی.
  • ڕوونکردنەوەی (العقیدة الطحاویة).
  • مێرگ و گوڵزاری بەھار بۆ گەشتیارانی ژیانی پێغەمبەری ڕێزدار.[٣]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «ژیانی مامۆستا عەبدوڵڵا ھەرتەلی». ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2020-04-16 suggested (یارمەتی)
  2. ^ «ڕووداو». ٨ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2020-04-16 suggested (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا ب «ژیاننامە». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  4. ^ «ڕوونکردنەوەی چل حەدیسەکەی پێغەمبەرﷺ». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2020-04-16 suggested (یارمەتی)
  5. ^ «. ڕۆژی پڕشنگدار». ٢٥ی کانوونی دووم ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  6. ^ «. ڕوناکی (رب العالمین) ڕوونکردنھوھی (منھاج الطالبین)». ٦ی ئەلوولی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ «شکردنی میرات». ٩ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2020-04-16 suggested (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری