فەرمانڕەوایەتیی جیھانی جوراسی

فیلمێکی ٢٠٢٢ی ئەمریکییە

فەرمانڕەوایەتیی جیھانی جوراسی (بە ئینگلیزی: Jurassic World Dominion) فیلمێکی خەیاڵی زانستی ئەکشنی ساڵی ٢٠٢٢ی ئەمریکییە. لە دەرھێنانی کۆڵین ترێڤۆرۆ، کە ھاوبەشی سیناریۆی فیلمەکەی لەگەڵ ئێمیلی کارمایکل لە چیرۆکێکی دێریک کۆنۆلی و ترێڤۆرۆ نووسیوە. ئەم فیلمە پاشکۆیەکە بۆ فیلمی جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو (٢٠١٨)، سێیەم و کۆتا قۆناغە لە بەشەکانی جیھانی جوراسی و شەشەم قۆناغە بە گشتی لە زنجیرە فیلمەکانی پارکی جوراسی، و کۆتایی بەو ھێڵی چیرۆکە ھێنا کە لە پارکی جوراسی (١٩٩٣) دەستی پێکرد. فیلمەکە چەند ڕۆڵگێڕێکی پڕ ئەستێرەی ھەیە کە بریتیین لە: کریس پرات، بڕایس داڵاس ھاوارد، لاورا دێرت، جێف گۆڵدبڵوم، سام نێڵ، دیواندا وایس، عومەر سی. دێرن و گۆڵدبلوم و نیل ڕۆڵی خۆیان لە بەشەکانی پارکی جوراسی دووبارە دەکەنەوە، بۆ یەکەمجار لە دوای فیلمە ڕەسەنەکەوە پێکەوە دەردەکەون. فیلمی جیھانی جوراسی: فەرمانڕەوایەتی گشتی چوار ساڵ دوای ڕووداوەکانی فیلمی جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو دانراوە، لەگەڵ دایناسۆرەکان کە ئێستا شانبەشانی مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیھاندا دەژین. فیلمەکە بەدوای ئۆین گرادی و کلێر دیرینگدا دەسووڕێتەوە کە دەست دەکەن بە ئەرکێکی ڕزگارکردن، لەکاتێکدا ئالان گرانت و ئیلی ساتلەر لەگەڵ ئیان مالکۆم یەکدەگرن بۆ ئاشکراکردنی پیلانێکی کۆمپانیای جینۆمیکی بایۆسین کە ڕکابەری یەکجارەکی پارکی جوراسییە. پلاندانان بۆ فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی پێکرد، پێش بڵاوکردنەوەی یەکەم بەشی جیھانی جوراسی. وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی شوبات تا تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڤانکۆڤەری کەنەدا، سویس، ماڵتا ئەنجامدرا. کۆمپانیای لێجێندەری پیکچەرز بەھۆی کۆتایی ھاتنی ھاوبەشی چوار ساڵەی لەگەڵ یونێڤێرساڵ بەشداری بەرھەمھێنانی فیلمەکە نەبوو. جیھانی جوراسی: فەرمانڕەوایەتی گشتی بۆ یەکەمجار لە مەکسیکۆ سیتی لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ نمایش کرا، و لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای یوونیڤەرساڵ پیکچەرز بڵاوکرایەوە.[١] فیلمەکە ھاوشێوەی فیلمە دەستبەجێیەکانی پێش خۆی، سەرکەوتنێکی دارایی بەدەستھێنا و داھاتی یەک ملیار دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا، بەمەش بووە سێیەم فیلمی زۆرترین داھاتی ساڵی ٢٠٢٢، و سێیەم فیلم کە لە دوای پەتای کۆڤید-١٩ بڵاوکرایەوە و داھاتی یەک ملیار دۆلاری بەدەستھێنا، و چوارەم فیلمە لەم زنجیرەفیلمەدا کە داھاتی یەک ملیار دۆلاریی بەدەستھێناوە. بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی نەرێنی لێکرا.

فەرمانڕەوایەتیی جیھانی جوراسی
Jurassic World Dominion
دەرھێنەرکۆلین ترێڤۆرۆ
بەرھەمھێنەرفرانک مارشال
پاتریک کرۆلی
سەرچاوەی چیڕۆکدێرێک کۆنۆلی
کۆلین ترێڤۆرۆ
چەشنی فیلمخەیاڵی زانستی
ئەکشن
کاستکریس پرات
بڕایس داڵاس ھاوارد
لاورا دێرت
جێف گۆڵدبڵوم
سام نێڵ
دیواندا وایس
عومەر سی
مۆسیقامایکل جیاکینۆ
وێنەگری سینەماییجۆن شوارتزمان
دەستکاریمارک سانگەر
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (مەکسیکۆ سیتی)
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٤٦ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیجیھانی جوراسی
تێچوون١٦٥–١٨٥ ملیۆن دۆلار
داھات١٫٠٠٤ ملیار دۆلار

کورتە دەستکاری

دوای چوار ساڵ لە وێرانکاری «ئایزلا نوبلار»ی جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو، ئێستا دایناسۆرەکان لە ھەموو جیھاندا شانبەشانی مرۆڤ دەژین و ڕاو دەکەن. ئەم تێکچوونی ھاوسەنگییە چارەنووسی داھاتوو دیاری دەکات کە ئایا مرۆڤەکان لە لووتکەی ڕاوچییەکان دەمێننەوە لەسەر ھەسارەیەک کە ئێستا لەگەڵ ترسناکترین بوونەوەرەکانی مێژوودان

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • کریس پرات وەک ئۆون گرەیدی،[٢] زیندەوەرناس و جەنگاوەری دێرینی ھێزی دەریایی ئەمریکایە، ھەروەھا ڕاھێنەری تایبەتی پێشووی جیھانی جوراسی بوو، خۆشەویستی کلێر و باوکی بەخێوکەری مەیزییە.
  • بڕایس داڵاس ھاوارد وەک کلێر دێیرینگ،[٢] بەڕێوەبەری پێشووی جیھانی جوراسی و دامەزرێنەری گرووپی پاراستنی دایناسۆرەکانە، و ھەروەھا خۆشەویستی ئۆون و دایکی بەخێوکەری مەیزییە.
  • لۆرا دێرن وەک دکتۆر ئێلی ساتلەر، زانای ڕوەکناسی کۆن، و ڕاوێژکارێک کە گەشتی بۆ جوراسی پارکی ڕەسەنی جۆن ھامۆند کردووە.
  • جێف گۆڵدبڵوم وەک وەک د ئیان مالکۆم، تیۆریی شێواوی، بیرکار، ڕاوێژکاری پێشووی جوراسی پارک، و کەسایەتییەکی سەرەکی لە ڕووداوەکەی سان دیاگۆ کە لە فیلمی جیھانی ونبوو: پارکی جوراسی (١٩٩٧)دا وێنا کراوە.
  • سام نیل وەک د ئالان گرانت، زانای بواری شوێنەوارناسی، و ڕاوێژکارێک کە گەشتی کردووە بۆ جوراسی پارکی ڕەسەنی جۆن ھامۆند، و ھەروەھا ڕزگاربوویەکی گەشتی «ئیسلا سۆرنا» کە لە جوراسی پارک ٣ی (٢٠٠١)دا وێنا کراوە.
  • دیواندا وایز وەک کایلا واتس،[٣][٤] فڕۆکەوانی پێشووی ھێزی ئاسمانی ئەمریکا کە یارمەتی ئۆون و کلێر دەدات لە ئەرکەکەیاندا.
  • مامودۆ ئاتی وەک ڕامسای کۆل، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمپانیای بایۆسین جیناتیکس و نوێنەری لویس دۆدجسۆن. بە نھێنی کاری ھاوپەیمانی لەگەڵ ئیان مالکۆم و ھاوڕێکانی کرد بۆ ئەوەی دۆدجسۆن تێکبشکێنن.
  • ئیزابێلا سێرمۆن وەک مایسی لۆکوود، نەوەی جیناتی کچی بنیامین لۆکوود، شارلۆت، کە وەک نەوەی پەروەردەی کردووە، لەژێر چاودێری ئۆون و کلێردایە.[٥] منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵانی کێشەدار و بوێر و ئیمکانات کە لەلایەن ئۆون ڕاھێنەرایەتی دەکرێت لە تێگەیشتن لە ڕەفتاری ئاژەڵان، یارمەتی ئەو دایناسۆرانە دەدات کە دەچنە ناو شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤەکانەوە.[٦]
  • کامپبێل سکۆت وەک دکتۆر لویس دۆدجسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فرە ملیاردێری کۆمپانیای بایۆسین، دەیەوێت مەیزی و بێتا بڕفێنێت و ھەروەھا شوێنێکی دامەزراندووە وەک بازاڕی ڕەش بۆ ئەوەی دایناسۆرەکان بفرۆشێت تێیدا.[٧]
  • بی دی وۆنگ وەک دکتۆر ھێنری وو،[٨] زانای سەرەکی بۆماوەیی بەرنامەکانی دایناسۆرەکان لە جوراسی پارک و جیھانی جوراسی.
  • عومەر سی وەک باری سێمبێن، ڕاھێنەری پێشووی ئاژەڵان کە لەگەڵ ئۆون لە جیھانی جوراسی کاریان کردووە و ئێستا بریکاری ھەواڵگری فەڕەنسییە.[٩]
  • جەستیک سمیس وەک فرانکلین وێب: تەکنیکاری پێشووی جیھانی جوراسی و چالاکوانی مافی دایناسۆرەکان.
  • دانیێلا پینێدا وەک دکتۆر زیا ڕۆدریگێز، پزیشکی ئاژەڵانی کۆن و چالاکوانی مافی دایناسۆرەکان. ھەروەھا سکۆت ھایز لە ڕۆڵی ڕەین دیلاکۆرتی تەمەن ٢٠ ساڵدا دەردەکەوێت. وەک ڕاوچییەکە کە دەیەوێت مەیزی و بێتا بۆ بایۆسین بگرێت.[١٠]

بەرھەمھێنان دەستکاری

لە کاتی گفتوگۆ سەرەتایییەکان سەبارەت بە جیھانی جوراسی (٢٠١٥)، بەرھەمھێنەری جێبەجێکار ستێڤن سپیلبێرگ بە دەرھێنەر کۆڵین ترێڤۆرۆی ڕاگەیاندووە کە حەز دەکات فیلمی زیاتر دروست بکرێت سەبارەت بەم زنجیرەفیلمە.[١١] لە نیسانی ٢٠١٤، ترێڤۆرۆ ڕای گەیاند کە ھەموو بەش بەدواداچوونەکانی زنجیرەفیلمی جیھانی جوراسی باس کراوە. ھەروەھا وتی کە دەیانەوێت شتێکی «کەمتر ئارەزوومەندانە و ئەڵقەیی» دروست بکەن، بە شێوەیەک کە دەتوانێت «بە ئەگەرێکی زۆرەوە ببێتە زنجیرەیەک کە ھەست بە چیرۆکێکی تەواوی بکرێت».[١٢] ترێڤۆرۆ، دواتر پرسیاری ئەوەی لێکرد کە چەندە نەخشەی داناوە کاتێک فیلمی جیھانی جوراسی لەم ساڵی ٢٠١٤یەدا وێنە دەگرێت، لە بەرامبەردا وەڵامی دایەوە و وتی: کە دەزانم چیرۆکەکە لە کوێ کۆتایی پێ دێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، نەخشەدانان بۆ سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی بەشەکان پێشوەختە «زۆر گرنگە بۆ زنجیرەفیلمێکی وەک ئەمە، و ئەگەر بەڕاستی بتەوێت خەڵکی بھێنیتە نێو فیلمێکەوە، ئەوا دڵنیابە ئارەزووی مانەوەیان دەبێت». پێویستە لەو ئاستەدا بیری لێبکرێتەوە و ھەروەھا فیلمەکانی پێشووتری پارکی جوراسی زیاتر ئەڵقەیی بوون و بەباشی تێپەڕبوونە.[١٣] ترێڤۆرۆ لە مانگی ئایاری ٢٠١٥ خواستی خۆی دەربڕی کە دەرھێنەری جیاواز کار لەسەر فیلمەکانی داھاتوو بکەن.[١٤] بەو باوەڕەی کە کەسانی دیکە دەتوانن تایبەتمەندی جیاواز بھێنن بۆ زنجیرەفیلمەکە، ھەروەھا ڕای گەیاند: «پێموایە ئەم زنجیرەفیلمە وەک زنجیرەفیلمەکانی میسیۆن ئیمپۆسیبڵ و جەنگی ئەستێرەکان دەنگ و دیدگای نوێ وەردەگرێت و پێویستە لە داھاتوودا ئەم زنجیرەفیلمە بمێنێتەوە و پەرە بسێنێتو باشتر بکرێت».[١٥]

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکردووە، زنجیرەکە ھەمیشە باس لە پارکێکی گەشتیاریی بۆ دایناسۆرەکان ناکات و فیلمەکانی داھاتوو دەتوانن لە چەمکی پێکەوەژیانی دایناسۆرەکان و مرۆڤەکان بکۆڵنەوە. فرانک مارشال بەرھەمھێنەری فیلمی جیھانی جوراسی نەخشەکانی بۆ سێیەم فیلمی جیھانی جوراسی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ پشتڕاستکردەوە، و دۆنا لانگلی سەرۆکی کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرز ڕای گەیاندووە کە ترێڤۆرۆ و سپیلبێرگ بیرۆکەیەکی چیرۆکییان بۆ فیلمەکە ھەبووە.[١٦] کریس پرات کە ڕۆڵی ئۆون دەگێڕێت لە فیلمەکەی ٢٠١٤، دڵنیایی دا کە لە فیلمەکانی داھاتوو ڕۆڵەکانی خۆی دووبارە دەکاتەوە.[١٧] ترێڤۆرو ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاوڕێیەتی لە فیلمی جیھانی جوراسی لە نێوان ئۆون و باری (کە عومەر سی ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت) دەتوانێت تا درێژەی فیلمەکان داھاتووش بەردەوام بێت.[١٨] ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسایەتی بڕایس داڵاس ھاوارد، کلێر، زۆرترین دەرکەوتنی دەبێت لە کاتی پێشکەشکردنی فیلمەکانی تری جیھانی جوراسیدا.[١٩]

یوونیڤەرساڵ پیکچەرز لە شوباتی ٢٠١٨ ڕای گەیاند کە ئەو فیلمە بێ ناونیشانە کە ئەوکات بە (جیھانی جوراسی ٣ - Jurassic World 3) ناسرابوو، لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ نمایش دەکرێت.[٢٠][٢١] ھەروەھا ڕاگەیەندرا کە ترێڤۆرۆ لەگەڵ ئیمیلی کارمایکلی تەمەن ٢٠ ساڵ سیناریۆی فیلمەکە دەنووسێت لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ترێڤۆرۆ و ھاوبەشی نووسین، دێریک کۆنۆلی (کە لەگەڵیدا کاریان لەسەر سیناریۆی فیلمەکانی پێشووی جیھانی جوراسی کردووە).[٢٢][٢٣][٢٤] ھاوشێوەی فیلمەکانی پێشوو، مارشال و پاتریک کرۆلی بەرھەمھێنەر دەبوون و ترێڤۆر و سپیلبێرگ وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار دەگەڕێنەوە.[٢٥] دوای مانگێک لە ڕاگەیاندنەکە، ترێڤۆرۆی وەک دەرھێنەریش پشتڕاستکرایەوە. جەی ئەی بایۆنا دەرھێنەری فیلمەکەی پێشوو بوو، بەناوی جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو؛[٢٦] ترێڤۆرۆ وتی: کە ئیلھامێکی زۆری لە کارەکانی بایۆنا وەرگرتووە بۆ فیلمەکە و دەڵێت «ئەوە وای لێکردم حەزم لێیە ئەم کارە تەواو بکەم کە دەستمان پێکردووە».[٢] ھەروەھا سپیلبێرگ داوای لە ترێڤۆرۆ کردبوو وەک دەرھێنەر بگەڕێتەوە. ترێڤۆرۆ بڕیار بوو دەرھێنەری فیلمێکی نوێی جەنگی ئەستێرەکان ببێت بەناوی «جەنگی ئەستێرەکان: سەرھەڵدانی سکای واکەر»، پێش ئەوەی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٧ پڕۆژەکە بەجێبھێڵێت، ھەربۆیە ئەو ئەزموونەی لە فیلمی جەنگی ئەستێرەکاندا ھەیبوو، بۆ سێیەم و کۆتا فیلمی فەرمانڕەوایەتی جیھانی جوراسی وەک ڕێبەرێکی پراکتیکی بەکارھێنا.[٢٧] ھەروەھا ئەو کەسانەی کە لەگەڵ ترێڤۆرۆ لە جەنگی ئەستێرەکان کاریان کردووە، دواتر پەیوەندییان پێوەی کرد بۆ فیلمی فەرمانڕەوایەتی جیھانی جوراسی. کۆمپانیای لێجێندەری ئینتەرتەینمەنت ھاوبەشی دارایی دوو فیلمی پێشووی کردووە بەڵام پەیوەندی بە فیلمی سێیەمەوە نەبووە، بەو پێیەی گرێبەستی پێنج ساڵەی لەگەڵ یوونیڤەرساڵ پیکچەرز لە ساڵی ٢٠١٨ کۆتایی ھات.[٢٨]

لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠، یەکەیەکی بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکارھێنا بۆ وێنەگرتنی دیمەنە ئاسمانییەکان لە "کاتدراڵ گرۆڤ" لە دوورگەی ڤانکۆڤەری کەنەدا.[٢٩][٣٠] فۆتۆگرافی سەرەکی لە ٢٤ی شوبات لە بریتش کۆلۆمبیا دەستیپێکرد و ڕۆژی دواتر ناونیشانی فیلمەکە بە ناوی (فەرمانڕەوایەتی جیھانی جوراسی - Jurassic World Dominion) ڕاگەیەندرا.[٣١][٣٢] وێنەگرتن لە کەنەدا لە سەرەتای مانگی ئازاری ٢٠٢٠ کۆتایی ھات.[٣٣][٣٤] بەرھەمھێنان گواسترایەوە بۆ ئینگلتەرا، شوێنێکی سەرەکی لەوێ ستۆدیۆی پاینوود بوو (ئەو دامەزراوەیەی کە بۆ جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو بەکاردەھێنرا). ھەروەھا دواتر وێنەگرتن لە ماڵتا ئەنجامدرا. بوودجەی فیلمەکە لە نێوان ١٦٥ بۆ ١٨٥ ملیۆن دۆلار بووە.[٣٥][٣٦] «جۆن شوارتزمان» کە سینەماکار بوو، دوای ئەوەی لەگەڵ ترێڤۆرۆ کاریان لەسەر یەکەم فیلمی جیھانی جوراسی کرد و لە پرۆسەکەدا بوو بە یەکەم کەس کە وەک دەرھێنەری وێنەگری سینەمایی لە دوو فیلمی جوراسی پارکدا کاری کرد.[٣٧] شوارتزمان فیلمەکە بە فیلمی ٣٥ ملم و فیلمی ٦٥ ملم و ڤیستاڤیژن وێنەگرتووە.[٣٨] ھەندێک دیمەنی شەوانە بە شێوەی دیجیتاڵی وێنەگیرا بۆ یارمەتیدانی تیمی کاریگەرییە بینراوەکان لە کاتی پۆست-پرۆدەکشندا.[٣٩]

وێنەگرتن لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ وەک ڕێکارێکی سەلامەتی بەھۆی پەتای کۆڤید ١٩ وەستان و لە سەرەتادا چاوەڕوان دەکرا لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنانەوە بدرێت.[٤٠][٤١] لە کاتی دواکەوتنەکەدا، سینەماکاران کاتیان پاشەکەوت کرد بە ئەنجامدانی کاری پۆست-پرۆدەکشن لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە پێشتر گیراوە.[٤٢][٤٣] زۆربەی ئەم دیمەنانە دایناسۆرەکانیان تێدابوو، ئەمەش ڕێگەی بە تیمی کاریگەرییە بینراوەکان داوە دەست بکەن بە دروستکردنی ئەو بوونەوەرانە بۆ فیلمەکە.[٤٤] لە کۆتاییدا یونێڤێرساڵ پشتڕاستی کردەوە کە وێنەگرتن لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ستۆدیۆی پاینوود دەست پێدەکاتەوە. کۆمپانیاکە نەخشەی دانابوو نزیکەی ٥ ملیۆن دۆلار بۆ پرۆتۆکۆڵی سەلامەتی خەرج بکات، لەوانە ھەزاران پشکنینی کۆڤید-١٩ بۆ ھەر کاست و ئەندامێکی تیمی فیلمەکە (کە پێش دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان و چەند جارێک لە کاتی وێنەگرتندا پشکنینیان بۆ دەکرێت). دامەزراوەیەکی پزیشکی ڕاسپێردرا بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکان و پزیشک و پەرستاران لە کاتی وێنەگرتندا لە شوێنی ڕووداوەکە بوون. کاست و تیمی فیلمەکە ڕاھێنانی کۆڤید-١٩یان پێدەکرا، سێتی پاینوودیش ١٥٠ وێستگەی پاککەرەوەی دەست و ١٨٠٠ ھێمای سەلامەتی لەخۆدەگرت بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی سەلامەتی وەک دووری کۆمەڵایەتییان بیربخاتەوە. کاستەکە بەڵگەنامەیەکی ١٠٩ لاپەڕەیی وەرگرت کە پرۆتۆکۆڵەکانی سەلامەتیان تێدابوو.[٤٥] تیمی بەرھەمھێنانی ٧٥٠ کەسی دابەشکرابوون بەسەر دوو گرووپدا، گرووپە گەورەکە پێکھاتبوو لە ئەندامانی تیم کە بەشداربوون لە بیناسازی و پاڵپشتی و چالاکییەکانی دیکەی پێش وێنەگرتن.[٤٦]

گرووپە بچووکەکە پێکھاتبوو لە ترێڤۆرو و کاستەکە و ئەندامانی سەرەکی تیمەکە. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ وێنەگرتن دەستی پێکردەوە.[٤٧] ھۆتێلێکی ئینگلیزی لەلایەن کۆمپانیای یونێڤێرساڵەوە بەکرێ گیرا بۆ ماوەی وێنەگرتنەکە، ئەمەش ڕێگەی بە کاست و تیمی فیلمەکە دا بۆ ماوەی دوو ھەفتە کەرەنتینە بکەن پێش ئەوەی وێنەگرتن دەست پێبکاتەوە. دوای کەرەنتینەکردن ڕێگەیان پێدرا بەبێ دووری کۆمەڵایەتی و دەمامک لەبەرکردن لە ھۆتێلەکەدا بگەڕێن. کاست و کارمەندانی ھۆتێلەکە ھەفتەی سێ جار پشکنینیان بۆ دەکرا. بەکرێدانی ھۆتێلەکە، لەگەڵ ڕێکارەکانی خۆپارێزی کۆڤید-١٩، باوەڕی بە کاستەکە ھێنا کە دەستپێکردنەوەی وێنەگرتن سەلامەت دەبێت، چونکە ھۆتێلەکە «شوێنێک»ی پارێزەر بوو بۆ کاست و تیمی فیلمەکە. ترێڤۆرۆ ھانی کاستەکەی دا کە پێشنیار بکەن سەبارەت بە ڕۆڵی کەسایەتییەکانیان. ترێڤۆرۆ وتی: من و کاستەکە پەیوەندییەکی نزیکمان دروست کرد لەکاتێکدا چوار مانگ پێکەوە بووین، ئەمەش ڕێگەی پێداین کە کەسایەتییەکان ڕێکبخەین بە شێوەیەک کە ھەرگیز دەرفەتی ئەوەم نەدەبوو بەتەنیا بیکەم ئەگەر کات و ساتەکانی ئەم پەتایە نەبووایە. ڕێوشوێنی سەلامەتی نزیکەی ٩ ملیۆن دۆلاری تێچووە، بە ھۆتێلەکەشەوە. فیلمی «فەرمانڕەوایەتی جیھانی جوراسی»یەکێک بوو لە یەکەم فیلمە گەورەکان کە لە کاتی پەتاکەدا دەستی بە بەرھەمھێنان کردەوە، ھەروەھا نموونەیەک بوو بۆ بەرھەمە گەورەکانی دیکە لەسەر چۆنییەتی دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان. یوونیڤەرساڵ فیلمەکەی بە بیرکەرەوە زانی بۆ دەستپێکردنەوە، پێویستی بە چەند شوێنێکی ڕاستەقینە ھەبوو لە دەرەوەی سێتی ستۆدیۆکان، و کاستێکی تاڕادەیەک بچووک و کەمی زیادەی ھەبوو. ھەروەھا دەستپێکردنی زووتری وێنەگرتن لە ئینگلتەرا ئاسانکاری کرد بۆ دەستپێکردنەوەی وێنەگرتنی ئەم فیلمە. نیل و دێرن و گۆڵدبلوم لە سەرەتای مانگی ئاب دەستیان بە وێنەگرتنی کردووە. لەو کاتەدا چوار ئەندامی تیمی وێنەگرتنی نێو کەشتییەکەی فیلمەکە لە ئینگلتەرا تووشی کۆڤید-١٩ بوون؛ چوارەکەی تر دوای گەیشتنیان بۆ ئەوێ پێش بەرھەمھێنان لە ماڵتا پشکنینیان ئەرێنی بووە. بڕیار بوو تیمی سەرەکی لە ماڵتا لەگەڵ پرات، ھاوارد و نیل وێنە بگرن، ھەرچەندە ئەم نەخشانە دوای زۆربوونی بارودۆخەکانی کۆڤید-١٩ ھەڵوەشایەوە. لە ئەنجامی ئەو زیادبوونەدا، شانشینی یەکگرتوو ماڵتای خستە ناو لیستی ئەو وڵاتانەی کە دەبێت ھاتنی لێوە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ کەرەنتینە بکرێن.[٤٨][٤٩][٥٠]

ترێڤۆرۆ دەیویست فیلمەکە لەو شوێنانەدا ئەنجام بدرێت کە پێشتر لە زنجیرەکەدا بوونیان نەبووە، لەوانە ماڵتا. وێنەگرتنی شوێن لە ئامێرەکان باشتر بوو و شاشەی شین (بلو سکرین) بە دەگمەن بەکاردەھێنرا لە فیلمەکەدا. فیلمی حوکمڕانی جیھانی جوراسی یەکەم فیلمە لەم زنجیرەفیلمەدا کە دایناسۆرەکانی لە ژینگەیەکی بەفراویدا تێدایە. ھەندێک دیمەن، کە لە سیرا نیڤادا دانراون، لە بریتیش کۆلۆمبیا لە زستانێکی بەفراویدا وێنەیان گیراوە. بەزۆری لەنێو شوێنەکانی بریتیش کۆڵۆمبیا بوو، کە ناوەندی شارەکەی و ناوچەیەکی داراویی لەخۆگرتبوو. لە دیمەنێکی سەرەتاییدا، ئۆون و چەند کەسانێکی دیکە سواری ئەسپ دەبن بۆ ئەوەی کۆمەڵێک لە لە جۆری دایناسۆڕەکان بگرن و بیانپارێزن. ئەم فیلمە لەژێر کاریگەری فیلمی دۆڵی گوانگی ساڵی ١٩٦٩ و فیلمە ڕۆژاوایییەکانی دەیەی شەست و حەفتاکان بوو کە لە دیمەنە بەفراوییەکاندا جێگیرکراون. وێنەگرتن لە ستۆدیۆکانی پاینوود بریتی بوو لە شانۆی ٠٠٧ کە ئامێری گەورە تێیدا کۆدەکرانەوە. بە گشتی ١١٢ ئامێر بۆ فیلمەکە دروست کرا، لەنێویاندا بازاڕی ڕەشی تێدابوو.

مۆسیقا دەستکاری

ئاوازی فیلمەکە لەلایەن مایکل جیاکینۆوە دانراوە کە فیلمەکانی پێشووی جیھانی جوراسیی تۆمارکردووە.[٥١] لە ستۆدیۆکانی دەبی ڕۆد لە ئینگلتەرا لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا تۆمارکراوە کە لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ کۆتاییان پێ ھاتووە.[٥٢][٥٣][٥٤] جیاکینۆ وەک گۆرانییەکانی پێشووی جیھانی جوراسی، دووبارە تەوەرەکانی گۆرانییەکانی پێشووی جۆراسی پارکی جۆن ویلیامس پێشکەش کردووەتەوە. نمرەکە لەلایەن کۆمپانیای باک لۆت میوزیک دابەشکراوە و لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بە شێوەیەکی دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە و دوای سێ ھەفتە بە شێوەیەکی فیزیکی بڵاوکرایەوە.

بەبازاڕکردن دەستکاری

پێشبینییەکی پێنج خولەکی فیلمەکە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ بە نمایشکردنی فیلمی "خێرا و توورە ٩" لە ئایماکسدا بڵاوکرایەوە.[٥٥][٥٦] ترێڤۆرو دەیویست دیمەنەکە پێنج خولەکی یەکەمی فیلمەکە بێت پێش ئەوەی لە شانۆکەدا دەربھێنێت.[٥٧] ئەو گرتە ڤیدیۆیییە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکرایەوە، وەک کورتە فیلمێکی سەربەخۆ و پێشەکی بۆ فیلمی حوکمڕانی جیھانی جوراسی. یەکەم ترەیلەر لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢.[٥٨]

بڵاوکردنەوە دەستکاری

فیلمی حوکمڕانی جیھانی جوراسی لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ بۆ یەکەمجار لە مەکسیکۆ سیتی نمایشکرا و لە یەکەمی حوزەیران لە مەکسیک و کۆریای باشوور دەستی بە نمایشکردنی شانۆیی کرد.[٥٩][٦٠][٦١] لە ئەمریکا فیلمی حوکمڕانی جیھانی جوراسی لە ١٠ی حوزەیران لەلایەن کۆمپانیای یوونیڤەرساڵ پیکچەرز بە شێوەی شانۆیی نمایشکرا؛ بڕیار بوو لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڵاوبکرێتەوە، بەھۆی پەتاکە دواکەوت.[٦٢] فیلمەکە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ بۆ کڕین و کرێی دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە و لە ١٦ی ئابدا لەسەر «فۆڕکەی ئاڵترا ئێچ دی» و «بلو ڕەی» و دی ڤی دی نمایشکرا.[٦٣][٦٤][٦٥][٦٦] بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ماڵەوەی وەشانی درێژکراوەی حوکمڕانی جیھانی جوراسی لەخۆدەگرێت کە ١٤ خولەکی گرتە بڕاوەکانی تێدا نۆژەن کراوەتەوە، بەمەش کۆی کاتی نمایشکردنەکە دەگاتە ١٦٠ خولەک. لە ئەمریکا، وەشانی شانۆیی و درێژکراوە لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ماڵپەڕی پیکۆکی کۆمپانیای یونێڤێرساڵ نمایشکرا، ئەمەش لە چوارچێوەی گرێبەستێکی ١٨ مانگەدا کە تێیدا فیلمەکە بۆ ماوەی ١٠ مانگ دەچێتە ئەمازۆن ڤیدیۆ پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ پیکۆک بۆ چوار مانگی کۆتایی.[٦٧][٦٨]

پێشوازی دەستکاری

فیلمی حوکمڕانی جیھانی جوراسی لە ئەمریکا و کەنەدا ٣٧٦٫٩ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، لە ناوچەکانی دیکەشدا ٦٢٦٫٩ ملیۆن دۆلار بووە، کە کۆی گشتی داھاتی جیھانی ١٫٠٠٤ ملیار دۆلار بووە. ئەم فیلمە سێیەم فیلمە کە زۆرترین داھاتی ساڵی ٢٠٢٢ی بەدەستھێناوە، ھەروەھا ٥٠مین فیلم بوو کە ڕێژەی ملیار دۆلاریی تێپەڕاندووە، چوارەمین فیلمی جوراسییە، و ھەروەھا سێیەم فیلمە کە لە سەردەمی پەتای کۆڤید-١٩دا بڵاوکرایەوە (دوای فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە: ھیچ ڕێگەیەک نییە بۆ نیشتیمان و تۆپ گەن: ماڤێریک).[٦٩][٧٠][٧١][٧٢] دێدلاین ھۆڵیوود قازانجی فیلمەکەی بە ٢٢٩٫٧ ملیۆن دۆلار بە ژمێریاری بوودجەی بەرھەمھێنان، بازاڕکردن، بەشداریکردنی بەھرەمەندەکان، و تێچوونەکانی تر ھەژمار کردووە. لە ئەمریکا و کەنەدا، پێشبینی دەکرا فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا نزیکەی ١٢٥ ملیۆن دۆلار لە ٤٦٧٦ سینەما بەدەستبھێنێت.[٧٣] دوای ئەوەی لە یەکەم ڕۆژیدا ٥٩٫٥٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا (لەوانەش ١٨ ملیۆن دۆلار لە پێشبینییەکانی شەوی پێنجشەممە، کەمێک لە خوار ١٨٫٥ ملیۆن دۆلاری یەکەمی جیھانی جوراسی ١ و لە سەرووی ١٥٫٣ ملیۆن دۆلاری شانشینی کەوتووەوە)، خەمڵاندنی کۆتایی ھەفتە بۆ ١٤٢ ملیۆن دۆلار بەرزکرایەوە. باشترین کۆتا کردنەوەی فیلمێکی ناسووپەرھیرۆ بوو، بە لەبەرچاوگرتنی پێشوازییە نالەبارەکانی ڕەخنەگران و نمرەی مامناوەندی دەرچوونی بینەران، دێدڵاین ھۆڵیوود نمایشەکەی بە «سەرسوڕھێنەر» ناوبرد. ئەمە چوارەم بەرزترین کۆتایی ھەفتەی کردنەوەی فیلمی یوونیڤەرساڵ پیکچەرز بوو، لە دوای دوو فیلمەکەی پێش خۆی و فیلمی خێرا و تووڕە ٧ی ٢٠١٥.[٧٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Rubin, Rebecca (October 6, 2020). "'Jurassic World: Dominion' Delays Release to 2022". Variety. Archived from the original on October 24, 2020. Retrieved October 9, 2020.
  2. ^ ئ ا ب Stack, Tim (April 18, 2018). "Jurassic World 3 will be a 'science thriller,' says Colin Trevorrow". Entertainment Weekly. Archived from the original on April 21, 2018. Retrieved April 18, 2018.
  3. ^ "'Jurassic World 3' Lands DeWanda Wise". Deadline. October 18, 2019. Archived from the original on December 28, 2019. Retrieved February 19, 2020.
  4. ^ "Jurassic World Dominion: Meet DeWanda Wise's Pilot Kayla – Exclusive Image". Empire. Archived from the original on March 14, 2022. Retrieved 2022-03-14.
  5. ^ Anderton, Ethan (April 20, 2020). "'Jurassic World: Dominion' Set Photo Takes the Franchise into the Snow for the First Time". /Film. Archived from the original on May 5, 2020. Retrieved May 18, 2020.
  6. ^ "Irish actress Elva Trill set for stardom as she gears up for release of new Jurassic World movie". Sunday World. Archived from the original on October 5, 2021. Retrieved August 30, 2021.
  7. ^ Sneider, Jeff (June 25, 2020). "Exclusive: 'Jurassic World: Dominion' Adds Campbell Scott as Key Character from Original Movie". Collider. Archived from the original on June 26, 2020. Retrieved June 25, 2020.
  8. ^ Evans, Nick (March 2, 2020). "One Jurassic World Character Colin Trevorrow Is Especially Proud Of". CinemaBlend. Archived from the original on July 27, 2020. Retrieved May 18, 2020.
  9. ^ "Jake Johnson, Omar Sy to Return for New 'Jurassic World' Movie". The Hollywood Reporter. February 13, 2020. Archived from the original on February 14, 2020. Retrieved February 19, 2020.
  10. ^ "Jurassic World Dominion". AMC Theatres. Archived from the original on April 22, 2022. Retrieved May 10, 2022.
  11. ^ Weintraub, Steve (June 13, 2015). "Jurassic World: Colin Trevorrow Talks Building a Foundation for Future Installments". Collider. Archived from the original on June 15, 2015. Retrieved June 13, 2015.
  12. ^ "Colin Trevorrow Talks Jurassic World 2 and More! (Surprise Guest: J.A. Bayona!)". Jurassic Outpost. September 30, 2016. Archived from the original on October 1, 2016. Retrieved September 30, 2016.
  13. ^ Anderton, Ethan (December 27, 2017). "'Jurassic World: Fallen Kingdom' Isn't a Retread of 'The Lost World', Will Set Up 'Jurassic World 3'". /Film. Archived from the original on December 28, 2017. Retrieved February 22, 2018.
  14. ^ "Colin Trevorrow Not Directing the Next Jurassic Park Film". ComingSoon.net. May 31, 2015. Archived from the original on June 2, 2015. Retrieved May 31, 2015.
  15. ^ Ryan, Mike (June 8, 2015). "'Jurassic World' Director Colin Trevorrow Explains Why He Won't Be Making Another 'Jurassic World'". Uproxx. Archived from the original on February 2, 2018. Retrieved February 22, 2018.
  16. ^ Frank Marshall Interview – Jurassic World (Jurassic Cast ep 22). Jurassic Cast Podcast. October 19, 2015. Archived from the original on March 11, 2016. Retrieved February 22, 2018 – via YouTube.
  17. ^ McClintock, Pamela; Masters, Kim (November 4, 2015). "Studio Chiefs Unleashed: 6 Top Execs Spar Over Gender Pay, Sony Hack and 'Star Wars' Box Office". The Hollywood Reporter. Archived from the original on November 6, 2015. Retrieved February 22, 2018. Langley: Colin Trevorrow is busy working on an outline. He's been working with Steven [Spielberg]. And they have an idea for the next two movies actually. It was designed as a trilogy, unbeknown to us. It's a happy surprise.
  18. ^ Stack, Tim (June 13, 2015). "Chris Pratt is signed on for more Jurassic World movies". Entertainment Weekly. Archived from the original on June 15, 2015. Retrieved June 13, 2015.
  19. ^ Phil de Semlyen (April 23, 2014). "Exclusive: Jurassic World Sequels Planned". Empire. Archived from the original on June 17, 2015. Retrieved May 31, 2015.
  20. ^ Han, Angie (September 21, 2015). "Which 'Jurassic Park' Quote Inspired 'Jurassic World'? Which One Will Inspire 'Jurassic World 2'?". /Film. Archived from the original on June 9, 2017. Retrieved February 22, 2018.
  21. ^ Squires, John (February 21, 2018). "Life Continues to Find a Way as 'Jurassic World 3' is Already Dated for Release!". Bloody Disgusting. Archived from the original on February 24, 2018. Retrieved February 22, 2018. Variety is reporting that Jurassic World 3, which surely won't actually be the official title, will be hitting theaters on June 11, 2021, three years after Fallen Kingdom.
  22. ^ "Universal launches plans for third 'Jurassic World' film". ABC. Associated Press. February 21, 2018. Archived from the original on February 22, 2018. Retrieved February 22, 2018.
  23. ^ Kroll, Justin (February 21, 2018). "'Jurassic World 3' to Hit Theaters in June 2021". Variety. Archived from the original on February 21, 2018. Retrieved February 22, 2018.
  24. ^ Romano, Nick (February 21, 2018). "Jurassic World 3 rampaging toward 2021 release date". Entertainment Weekly. Archived from the original on February 21, 2018. Retrieved February 22, 2018.
  25. ^ Stack, Tim (March 30, 2018). "Steven Spielberg confirms Colin Trevorrow will direct third Jurassic World". Entertainment Weekly. Archived from the original on March 30, 2018. Retrieved March 30, 2018.
  26. ^ Libbey, Dirk (January 21, 2021). "Jurassic World's Colin Trevorrow Explains Why He Returned To Direct Dominion". CinemaBlend. Archived from the original on January 30, 2021. Retrieved February 6, 2021.
  27. ^ Garbutt, Emily (June 6, 2022). "Exclusive: Colin Trevorrow reveals how his canceled Star Wars movie helped him make Jurassic World Dominion". GamesRadar+. Archived from the original on June 7, 2022. Retrieved June 8, 2022.
  28. ^ "Archived copy". Archived from the original on November 24, 2021. Retrieved November 24, 2021.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link)
  29. ^ Trivedi, Sachin (February 20, 2020). "'Jurassic World 3' Begins Production With Exciting New Characters". International Business Times. Archived from the original on June 16, 2020. Retrieved February 25, 2020.
  30. ^ Youds, Mike (February 24, 2020). "Latest Jurassic World movie lands in Vancouver Island park for filming". Victoria News. Archived from the original on September 26, 2020. Retrieved February 25, 2020.
  31. ^ Couch, Aaron (February 25, 2020). "Next 'Jurassic World' Movie Is Called 'Dominion'". The Hollywood Reporter. Archived from the original on September 26, 2020. Retrieved February 25, 2020.
  32. ^ Welk, Brian (February 25, 2020). "'Jurassic World 3' Title Revealed by Director Colin Trevorrow". TheWrap. Archived from the original on September 26, 2020. Retrieved February 25, 2020. Production on the film began on Monday [...]
  33. ^ "B.C. boy crashes Jurassic World wrap party in T-Rex costume". CBC.ca. March 7, 2020. Archived from the original on March 8, 2020. Retrieved March 10, 2020.
  34. ^ "Someone Just Crashed A "Jurassic World" Wrap Party In BC In A Full Body T-Rex Costume". Narcity. March 8, 2020. Archived from the original on October 7, 2020. Retrieved March 10, 2020.
  35. ^ Evans, Nick (September 17, 2019). "Looks Like Jurassic World 3 Is Beginning Filming Soon". CinemaBlend. Archived from the original on September 26, 2020. Retrieved September 18, 2019.
  36. ^ Scott, Ryan (September 17, 2019). "'Jurassic World 3' Will Shoot at Pinewood Studios in England". MovieWeb. Archived from the original on September 18, 2019. Retrieved September 18, 2019.
  37. ^ Singer, Matt (February 25, 2020). "Colin Trevorrow Reveals 'Jurassic World 3's Official Title as Shooting Begins". ScreenCrush. Archived from the original on September 26, 2020. Retrieved February 25, 2020.
  38. ^ "'Jurassic World 3' Starts Shooting and Gets an Official Title". MovieNewsNet. February 25, 2020. Archived from the original on December 18, 2021. Retrieved December 19, 2021.
  39. ^ Beasley, Tom. "'Jurassic World 3' filming under working title 'Arcadia', heading to Canada in 2020". Yahoo. Archived from the original on September 26, 2020. Retrieved December 5, 2019.
  40. ^ Kroll, Justin (March 13, 2020). "Universal Halts Production on Live-Action Films Including 'Jurassic World: Dominion' Due to Coronavirus". Variety. Archived from the original on March 14, 2020. Retrieved March 13, 2020.
  41. ^ Kemp, Ella (May 11, 2021). "Jurassic World: Dominion Director Colin Trevorrow Recalls The Moment Filming Shut Down – Exclusive Image". Empire. Archived from the original on June 10, 2021. Retrieved June 10, 2021.
  42. ^ Fraser, Kevin (March 31, 2020). "Colin Trevorrow shares Jurassic World: Dominion peek as he works from home". JoBlo. Archived from the original on July 7, 2020. Retrieved July 7, 2020.
  43. ^ Travis, Ben (July 7, 2020). "Colin Trevorrow Talks Jurassic World: Dominion Shoot Resuming". Empire. Archived from the original on July 7, 2020. Retrieved July 7, 2020.
  44. ^ Wiseman, Andreas (June 15, 2020). "Universal's 'Jurassic World: Dominion' On Course To Be First Major Studio Movie Back Underway In UK, Detailed Safety Protocols Revealed". Deadline. Archived from the original on June 15, 2020. Retrieved June 15, 2020.
  45. ^ Seemayer, Zach (July 15, 2020). "Jeff Goldblum on '109-Page' List of Safety Protocols as 'Jurassic World 3' Starts Filming Again". Entertainment Tonight. Archived from the original on July 24, 2020. Retrieved July 24, 2020.
  46. ^ Sperling, Nicole; Barnes, Brooks (August 13, 2020). "'We Are the Guinea Pigs': Hollywood Restarts Its Blockbuster Machine". The New York Times. Archived from the original on August 13, 2020. Retrieved August 13, 2020.
  47. ^ Grater, Tom (July 10, 2020). "'Jurassic World: Dominion' UK Shoot On Track in Week One; Universal Says No Disruption After Reports Of Positive COVID Tests". Deadline. Archived from the original on July 10, 2020. Retrieved July 10, 2020.
  48. ^ Wiseman, Andreas (November 7, 2020). "'Jurassic World: Dominion' Wraps Unprecedented Shoot After 18 Months, 40,000 COVID Tests & Millions On Protocols; Colin Trevorrow & Donna Langley On The 'Emotional' Journey". Deadline. Archived from the original on November 7, 2020. Retrieved November 7, 2020.
  49. ^ Sandberg, Bryn Elise (September 22, 2020). "Lights, Camera … COVID! The Perils of Shooting Amid a Pandemic". The Hollywood Reporter. Archived from the original on November 1, 2020. Retrieved November 7, 2020.
  50. ^ Shields, Bevan (October 3, 2020). "Three decades on from Jurassic Park, Sam Neill is more adored than ever". The Sydney Morning Herald. Archived from the original on November 1, 2020. Retrieved November 7, 2020.
  51. ^ "Michael Giacchino to Return for 'Jurassic World: Dominion'". Film Music Reporter. March 11, 2020. Archived from the original on January 7, 2021. Retrieved March 12, 2020.
  52. ^ Holmes, Adam (April 29, 2021). "Jurassic World: Dominion Director Colin Trevorrow Shares Update Including… Kermit The Frog?". CinemaBlend. Archived from the original on December 21, 2021. Retrieved May 7, 2021.
  53. ^ Libby, Dirk (May 3, 2021). "Latest Jurassic World: Dominion Update Makes The Threequel Feel So Real". CinemaBlend. Archived from the original on January 23, 2022. Retrieved May 7, 2021.
  54. ^ Reyes, Mike (May 4, 2021). "Colin Trevorrow Shared Some Of Michael Giacchino's Jurassic World: Dominion Score, And It's Terrifying". CinemaBlend. Archived from the original on December 21, 2021. Retrieved May 7, 2021.
  55. ^ Mithaiwala, Mansoor (June 10, 2021). "Colin Trevorrow Interview – Jurassic World: Dominion". ScreenRant. Archived from the original on June 10, 2021. Retrieved June 10, 2021.
  56. ^ D'Alessandro, Anthony (June 9, 2021). "'Jurassic World: Dominion' Preview To Drop Exclusively On 'F9' Imax Screens". Deadline. Archived from the original on June 10, 2021. Retrieved June 10, 2021.
  57. ^ Purslow, Matt (November 2021). "Jurassic World Dominion Prologue Breakdown with Director Colin Trevorrow". IGN. Archived from the original on January 27, 2022. Retrieved 23 November 2021.
  58. ^ Pulliam-Moore, Charles (November 23, 2021). "New Jurassic World: Dominion Prologue Brings Back that Damned Mosquito". Gizmodo. Archived from the original on January 23, 2022. Retrieved November 23, 2021.
  59. ^ "Jon Hamm and Girlfriend Anna Osceola Hit the Red Carpet in N.Y.C. , Plus Kelly Clarkson and More". People. May 24, 2022. Archived from the original on June 2, 2022. Retrieved May 24, 2022.
  60. ^ Tartaglione, Nancy (June 1, 2022). "'Jurassic World: Dominion' Stomps Into Korea With Top Pandemic Opening Day; Early Overseas Bow Eyes $45M+ In 15 Markets – International Box Office Preview". Deadline. Archived from the original on June 9, 2022. Retrieved June 1, 2022.
  61. ^ Andrade, Jorge (June 1, 2022). "Chris Pratt revela los secretos de la esperada Jurassic World: Dominion". Esquire (بە ئیسپانی). Archived from the original on June 1, 2022. Retrieved June 1, 2022.
  62. ^ "'Jurassic World: Dominion' Delays Summer 2021 Release to 2022". The Hollywood Reporter. October 6, 2020. Archived from the original on October 9, 2020. Retrieved October 7, 2020.
  63. ^ Leston, Ryan (July 15, 2022). "Jurassic World Dominion Now Available On Streaming Just Over a Month After Release". IGN. Archived from the original on July 21, 2022. Retrieved July 21, 2022.
  64. ^ Brueggemann, Tom (July 18, 2022). "'Jurassic World: Dominion' and 'Black Phone' VOD Successes Prove Universal Knows What It's Doing". IndieWire. Archived from the original on July 21, 2022. Retrieved July 21, 2022.
  65. ^ Taylor, Drew (August 16, 2022). "'Jurassic World Dominion' Director Implores Fans to Watch Extended Edition: 'Friends Don't Let Friends Watch the Theatrical Cut'". TheWrap. Archived from the original on August 19, 2022. Retrieved August 19, 2022.
  66. ^ Anderson, Jenna (August 16, 2022). "Jurassic World Dominion Director Doesn't Want You to Watch the Theatrical Cut". ComicBook.com. Archived from the original on August 17, 2022. Retrieved August 19, 2022.
  67. ^ "'Jurassic World Dominion' Extended Cut Set for Digital and Blu-ray Release This Month". TheWrap. August 9, 2022. Archived from the original on August 10, 2022. Retrieved August 10, 2022.
  68. ^ "'Jurassic World Dominion' Extended Edition Adds 14-Minutes of Epic Footage". Collider. August 9, 2022. Archived from the original on August 10, 2022. Retrieved August 10, 2022.
  69. ^ "Top 2022 Movies at the Worldwide Box Office". The Numbers. Archived from the original on March 19, 2023. Retrieved August 7, 2022.
  70. ^ "'Jurassic World Dominion' Slowly but Surely Crosses $1 Billion Globally". Variety. September 23, 2022. Archived from the original on September 25, 2022. Retrieved September 26, 2022.
  71. ^ "Dino-Might: 'Jurassic World Dominion' Crosses $1B At Worldwide Box Office". Deadline Hollywood. September 23, 2022. Archived from the original on September 24, 2022. Retrieved September 24, 2022.
  72. ^ "Box Office: 'Jurassic World Dominion' Passes $1 Billion Worldwide". Forbes. September 23, 2022. Archived from the original on September 27, 2022. Retrieved September 26, 2022.
  73. ^ D'Alessandro, Anthony (April 6, 2023). "'Jurassic World Dominion': Universal's Dino Franchise Roars To No. 6 In Deadline's 2022 Most Valuable Blockbuster Tournament". Deadline Hollywood. Retrieved April 7, 2023.
  74. ^ D'Alessandro, Anthony; Tartaglione, Nancy (June 7, 2022). "Jurassic World Dominion Making Tentpoles Serious Again With Running $325M+ WW Total By Sunday – Box Office Preview". Deadline Hollywood. Archived from the original on June 7, 2022. Retrieved June 8, 2022.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری