جیھانی جوراسی (بە ئینگلیزی: Jurassic World) فیلمێکی سەرکێشیی خەیاڵی زانستی ئەمریکییە،[١] لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە. چوارەم قیستەکانی «زنجیرە فیلمی پارکی جوراسی»، وە یەکەم قیستە بۆ جیھانی جوراسی کە پلانی بۆ داڕێژراوە. دەرھێنانی «کۆلین تریڤۆرۆیە»، وە دێرێک کۆنۆلی و تریڤۆرۆ کاری نووسینیان بۆ کردووە، ئەستێرەکانی فیلمەکە کریس پرات، برایس دالاس ھۆوارد، ڤێن سێنت، تای سیمپیکنز، نیک ڕۆبین سۆن، عومەر سی، بی دی ۆنگ، عیرفان خان. پارکەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوە کاتێک دایناسۆرێکی ترانسجینیک لە شوێنی خۆی ڕادەکات، وە بە داوێنێکی گەورە دا دەڕوات.

جیھانی جوراسی
دەرھێنەرکۆلین تریڤۆرۆ
بەرھەمھێنەرفڕانک مارشال، پاتریک کرۆولی
سەرچاوەی چیڕۆکڕیک جافا
مۆسیقامایکڵ گیاشینۆ
دەستکاریکێڤن ستیت
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوێنەکانی گەردوون
ڕێکەوتی دەرچوون١٢ی حوزایرانی ٢٠١٥
ماوەی فیلم١٢٤ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون١٥٠ ملیۆن دۆلار
داھات١،٦٧٠ بلیۆن دۆلار

کۆمپانیای وێنەکانی گەردوون بەنیازبوو، لە ساڵی ٢٠٠٤ دەست بکات بە بەرھەمھێنانی چوارەمین فیلمی پارکی جوراسی، بۆ بڵاوکردنەوەی ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٥. دوای پێشنیازێکی بەرھەمھێنەری جێبەجێکار ستیڤن سپیلبێرگ، نووسەر ڕیک جافا و ئاماندا سیلڤەر بیرۆکەی پارکی داینەسۆری ئیشکەریان گەڕان، کاتێک تریڤۆرۆ لە ساڵی ٢٠١٣ وەک دەرھێنەر دامەزرا، ھەمان بیرۆکەی پەیڕەو کرد، لە کاتی گەشەپێدانی دەقێکی نوێ، لەگەڵ کۆنۆلی. وێنەگرتنی لە مانگی نیسانەوە تا مانگی ئابی ٢٠١٤ لە لویزیانا و ھاوایی بەردەوام بوو.

چیرۆک دەستکاری

برایان زاک و گرەی میشێل سەردانی جیھانی جوراسیک دەکەن، کە پارکی بابەتی دایناسۆرە لە ئایسلان ولار، کە پوریان کلێر دییەرینگ بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکەیە کلێر زارای یاریدەدەری خۆی وەک ڕێبەری کوڕەکان دیاری دەکات، بەڵام کوڕەکان خۆیان لێ دزییەوە. لە شوێنێکی تری دوورگەکە، جەنگاوەری دەریایی ئەمریکا بەناوی ئۆون گرادی، مەشقیان بە چوار ڤێلۆسیراپتۆر (دەیناسۆری بچوک) بەناوەکانی بلوو، ئیکۆ، دێلتا، چارلی دەکرد. بە پشت بەستن بە توانای ڕاپۆرتەکان بۆ بەدواداچوون بۆ فەرمانەکان، سەرۆکی ئاسایشی ئینجین ڤیچ ھۆسکینس لەو بڕوایەدایە کە ئاژەڵەکان دەکرێت چەک بکرێن، بیرۆکەکە لەلایەن «ئۆون» و «باری» یاریدەدەری بە توندی دژایەتی ئەو بریارە دەکەن. کلێر و خاوەنی پارکەکە سیمۆن مەشاری نوێترین سەرنج ڕاکێشانی پارکەکە دەپشکنن، ئیندۆمینوسی ڕێکس (دەیناسۆرێکی گەورەیە) لەلایەن دکتۆر ھێنری وو بۆ ماوەیەک دروستکراوە، لە شوێنێکی سەوزای گەورە لەلایەن کلێر دانرابوو، کاتێک ئۆون بۆلای کلێر دەچێت، قسە لەگەڵ یەکتری دەکەن، لەکاتی قسەکردندا وا دەردەکەوێت کە دەیناسۆرەکە لەشوێنەکە دیار نییە، دواتر ئۆون و کلێر پێیان سەیر دەبێت، ئۆون لەگەڵ بریاکەرەکە دەچنە شوێنەکە بۆ پشکنین، لەو کاتەدە دەیناسۆرە گەورەکە ھێرشیان بۆ دەھێنێت، تەنھا ئۆون و کلێر ڕزگاریان دەبێت. دەیناسۆرەکە بەرەو دارستانەکە ڕادەکات، کلێر فەرمان دەکات کە دورگەکە چۆڵ بکەن، وە تیمێکی چەکداری کارەبای بۆ دارستانەکە دەنێرێت، بۆ ئەوەی دەیناسۆرەکە بێننەوە، بەڵام ئۆون کلێر ئاگادار دەکاتەوە، کە دەیناسۆرەکە بەم شێوەیە ناتوانرێت بھێنرێتەوە، ھەر لەو کاتەدا بە کامێرای چاودێری تیمەکە دەبینن، لەکاتی بەرەنگاربونەوەی دەیناسۆرەکە، دەیناسۆرەکە ھەموو چەکدارەکانی خوارد، دواتر کلێر بەقسەی ئۆونی کرد و بەپێی قسەکانی ئۆون دەرۆیشتنە ڕێوە.

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • کریس پرات: وەک ئۆون گرادی
  • برایس دالاس ھۆوارد: وەک کلێر
  • ڤێن سێنت: وەک ڤیک ھۆسکینس
  • تای سیمپیکنز: وەک گرای میشێل
  • نیک ڕۆبین سۆن: وەک زاک
  • عومەر سی: وەک باری
  • بی دی ۆنگ وەک: دکتۆر ھێنری وو
  • عیرفان خان: وەک سایمۆن ماسرانی

بەرھەمھێنان دەستکاری

لە ئایاری ٢٠٠١ ستیڤن سپیلبێرگ دەستی کرد، بە پەرەپێدانی بیرۆکەکان بۆ «پارکی جوراسی چوارەم» کە پلانی بۆ داڕشتبوو،[٢] بۆ بەرھەمھێنانی سەرەتا «جۆ و جۆنستۆن» دەرھێنەری «پارکی جوراسی سێ» حەزی لە دەرھێنانی فیلمی چوارەم نەبوو.[٣] ساڵی ٢٠٠٢ «ولیام مۆناھان» وەک سیناریۆنووس ڕاگەیەنرا، وە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٥ ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی دیاری کرا. کاتلین کەنەدی فیلمەکە بەرھەم دەھێنێت، وە سپیلبێرگیش وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار خزمەت دەکات.[٤][٥] بیرۆکەی چیرۆکی سەرەتایی لەوانەیە بەشێک لە دایناسۆرەکان بەشداری بکات، کە بەرەو وشکانی کۆستاریکا کۆچ دەکەن، تیمێکی پسپۆڕ، لەوانە دکتۆر ئالان گرانت و دکتۆر ئیان کۆلمکۆم، گەشتێک بۆ دوورگەیەکی دوور لە کەنارەکان دەکەن.

مۆسیقا دەستکاری

تۆماری مۆسیقا لەلایەن مایکڵ گیاچینۆوە پێکھات، کە پێشتر دوو لە یارییە ڤیدیۆیییەکانی تۆمار کردووە: جوراسیک پارک، جیھانی ونبوو: جوراسیک پارک.[٦]

بڵاوکردنەوە دەستکاری

یەکەمین نمایشی جیھانی جوراسیک لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٥ لە سینەما گراند ڕیکس لە شاری پاریسی فەڕەنسا بەڕێوەچوو،[٧] فیلمەکە بە شێوەیەکی سینەمایی لە ١٠ تا ١٢ی حوزەیران لە ٦٦ خاکدا بڵاوکرایەوە. لە ئەمریکای باکوور نمایشی پێشکەوتن لە سینەماکانی «ماجێستیک ١٠» لە ویڵیستۆن ڤیرمۆنت لە ١٠ی مانگ بەڕێوەچوو،[٨] پێش کردنەوەی دوو ڕۆژ دواتر لە ٤٢٧٣ شوێنی دیکە نمایش کرا، کە گەورەترین ژمارە بوو، بۆ ھەموو شاشەکانی جیھان.[٩][١٠] فیلمەکە لە ٥ی ئاب لە یابان بڵاوکرایەوە، دواین بازاڕ کە تێیدا دەرچوو. لە سەرتاسەری جیھاندا، جیھانی جوراسی لە ٨٠٩ شانۆی IMAX بڵاوکرایەوە، ٣٦٤ شانۆی لە ئەمریکای باکوور بوون، کە کردیان بە سێیەم گەورەترین بڵاوکردنەوەی جیھان بۆ ھەر فیلمێک لە مێژووی IMAX.[١١][١٢][١٣] جیھانی جوراسی لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە دی ڤی دی و بلوڕای 3D بڵاوکرایەوە. لەسەر بڵاوکردنەوەکەی لە ھەفتەی یەکەمیدا نزیکەی سێ میلیۆن دانەی بلوڕای و دی ڤی دی فرۆشت، کە بە بەرزترین فرۆشترین فیلمی ئامێری ماڵ بە ڕاستەوخۆ تۆمارکرا، لە ساڵی ٢٠١٥. لە ھەموو چەشنە دیجیتاڵی و فیزیکییەکان، جیھانی جوراسیک لە ھەفتەی یەکەمیدا ٨٢٬٦ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ بە دووەم ڤیدیۆی پڕفرۆشترین ڤیدیۆی ساڵ لە بەریتانیا ناونراوە، کە لە دوای بڵاوکردنەوەیەوە ١٬٠٥ میلیۆن دانەی لێ دەفرۆشرێت، سێیەم پڕفرۆشترین دی ڤی دی و دووەم پڕفرۆشترین بلو-ڕەی بوو لەو وڵاتەدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Jurassic World (2015) - Colin Trevorrow | Synopsis, Characteristics, Moods, Themes and Related".
  2. ^ Fink, Mitchell; Rubin, Lauren (May 21, 2001). "Nicole on Going Through the Mill / Dinosaurs with a Future". New York Daily News. Retrieved June 19, 2017. ١١ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Head, Steve (June 13, 2001). "Jurassic Park IV? Probably, But Without Joe Johnston". IGN.com. Archived from the original on November 2, 2014. Retrieved November 1, 2014.
  4. ^ Linder, Brian (November 7, 2002). "Jurassic Park IV Goes Ahead". IGN. Archived from the original on December 8, 2006. Retrieved February 20, 2007. ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ McNary, Dave; Diorio, Carl (December 22, 2002). "Early-bird specials". Variety. Archived from the original on October 11, 2007. Retrieved February 20, 2007.
  6. ^ Yamato, Jen (May 12, 2014). "Michael Giacchino To Score Jurassic World". Deadline Hollywood. Archived from the original on May 15, 2014. Retrieved May 12, 2014.
  7. ^ "Jurassic World: l'avant-première comme si vous y étiez!". Allocine. May 29, 2015. Archived from the original on May 29, 2015. Retrieved May 29, 2015.
  8. ^ Brent Hallenback (May 7, 2015). "Vermont gets early look at 'Jurassic World'". The Burlington Free Press. (Gannett Company). Retrieved May 8, 2015.
  9. ^ Aaron Couch (September 10, 2013). "Universal Sets 'Jurassic Park 4' Release Date, Title". The Hollywood Reporter. Archived from the original on February 4, 2015. Retrieved December 11, 2014.
  10. ^ Simanton, Keith (June 11, 2015). "'Jurassic' Takes Over the World". Box Office Mojo. Archived from the original on October 4, 2015. Retrieved October 2, 2015.
  11. ^ Etan Vlessing (June 8, 2015). "'Jurassic World' to Get Biggest-Ever Worldwide Release by Imax". The Hollywood Reporter. (Prometheus Global Media). Archived from the original on June 10, 2015. Retrieved June 8, 2015.
  12. ^ "Universal Pictures And Amblin Entertainment's Jurassic World to Receive Worldwide Record Day-and-Date Release in Imax Theatres". IMAX Corporation. Archived from the original on October 7, 2014. Retrieved June 15, 2015. ١٧ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Anthony D'Alessandro, Nancy Tartaglione (December 14, 2015). "Planet Earth Braces For 'Star Wars: The Force Awakens' To Make Intergalactic B.O. History". Deadline Hollywood. Archived from the original on December 15, 2015. Retrieved December 15, 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری