بڕایس داڵاس ھاوارد

ئەکتەری ئەمریکی


بڕایس داڵاس ھاوارد (بە ئینگلیزی: Bryce Dallas Howard؛ لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٨١)[١] خانمەئەکتەر و دەرھێنەری ئەمریکییە، و کچی گەورەی دەرھێنەر ڕۆن ھاواردە.[٢] یەکەم بەشداریکردنی لە تەمەنی ھەشت ساڵان بوو لە فیلمێکی باوکیدا بە ناوی Parenthood، یەکەم بەشداریکردنی لە فیلم بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی The Villageدا بوو لە ساڵی ٢٠٠٤.[٣] ئەو بەشداری لە چەندین فیلم کردووە، بەناوبانگرینیان Rocketman، Jurassic World، Jurassic World: Fallen Kingdom. کاری دەرھێنانی بۆ ٣ فیلم کردووە، یەک لەوانە بەناوی Dads. ھەروەھا بەشداری چەند زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی کردووە وەک ئەکتەر و دەرھێنەر.

بڕایس داڵاس ھاوارد

ھاوارد لە پەخشی 'جیھانی جوراسیک: شانشینی کەوتوو' لە ژاپۆن لە ٢٠١٨
ھاوارد لە ٢٠١٨
لەدایکبوون (١٩٨١-٠٣-٠٢) ٢ی ئازاری ١٩٨١ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خوێندنگەزانکۆی نیویۆرک
پیشەخانمەئەکتەر، دەرھێنەر
چالاکبوون١٩٨٩–ئێستا
ھاوسەرسێت گەیبڵ (ھاوسەرگیری ٢٠٠٦)
مناڵ(ەکان)٢
باوان
خزمەکان
واژوو

ژیانی تایبەتی

دەستکاری

ژیانی ھاوژینی لەگەڵ سێت گەیبڵ پێکھێناوە و ٢ منداڵیان ھەیە.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Bryce Dallas Howard Biography (1981–)». Biography.com. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ Wieselman، Jarett (١١ی ئابی ٢٠١٦). «It's All For the Memoir». Buzzfeed. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Ebert، Roger. «The Village movie review & film summary (2004) | Roger Ebert». https://www.rogerebert.com/ (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |وێبگە= (یارمەتی)
  4. ^ «Bryce Dallas Howard and her husband Seth Gabel depart a flight at LAX Airport with their kids Theodore and Be… | Bryce dallas howard, Celebrity kids, Celebrity moms». Pinterest (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.