خێرا و تووڕە ٧
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
تووڕە ٧ (بەئینگلیزی: Furious 7) (دەناسرێت هەروەها بە خێرا و تووڕە ۷) بریتییە لە فیلمێکی جوڵەی ئەمریکی، وە تەواوکەری فیلمێکە لە ۲۰۱۳ (خێرا و تووڕە ٦)، وە ئەو بەشێکە لە زنجیرەی خێرا و تووڕە. فیلمەکە لە نووسینی کریس مۆرگان و دەرهێنانی جەیمس وانە. فیلمەکە لە پاڵەوانێتی ڤین دیزەڵ و پۆڵ واکەر و دوەین جۆنسۆن و میشێل ڕۆدریگیز و جۆردانە بریوستەر و تایریس گیبسن و لوداکریس و کێرت ڕەسڵ و جەیسن ستەیتەمە.
خێرا و تووڕە ٧ | |
![]() | |
دەرھێنەر | جەیمس وان |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ڤێن دیزەڵ نیڵ مۆرتز مایکڵ فۆتڕێڵ |
نووسین | کریس مۆرگان |
کاست | ڤێن دیزەڵ پاوڵ واڵکەر میشێل ڕۆدریگیز کریس بریدج تایریس گیبسن دواین جۆنسن جەیسن ستەیثم |
مۆسیقا | بڕایان تێلەر |
وێنەگری سینەمایی | ستێفن ویندۆن مارك سپایسەر |
دەستکاری | کریستیان واگنەر دیلان هایسمیث |
ستۆدیۆ(کان) | Original Film One Race Films |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | یونیڤێرساڵ |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٣ی ئایاری ٢٠١٥ |
ماوەی فیلم | ١٣٧ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٩٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ١.٥٠ ملیار دۆلار |
ڕۆژی ١ی نیسانی ٢٠١٥ بۆیەکەمینجار نمایشکرا لە چین وە ڕۆژی ٣ی نیسانی ٢٠١٥ لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نمایشکرا. فیلمەکە ١٩٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێچووە لە بەرامبەردا زۆرتر لە ١.٥ ملیار دۆلار داهاتی فیلمەکە بووە. بەهۆی ئەمەشەوە لە ئێستادا لە ڕیزەکانی پێشەوەی پڕ داهاتترین فیلمەکانی مێژوویی سینەمایی جیهان دێت.
بەشداربووان دەستکاری
- ڤێن دیزەڵ
- جەیسن ستەیثم
- پاوڵ واڵکەر
- دواین جۆنسن " زە ڕۆک"
- کێرت ڕەسل
- میشێل ڕۆدریگیز
- تایرس گیبسن
- کریس "لوداکاریس" بریدج
- عەلی فەزال
تەواوکەر دەستکاری
دوای ئەو سەرکەوتنە مەزنەی فیلمەکە بەدەستی هێنا، لە کۆنگرەیەکدا ئەکتەر ڤین دیزێل ئەوەی ڕاگەیاند کەوا لە ١٧ی ئایاری ۲۰۱۷ بەشی هەشتەم دێت، دوای ئەوانیش بەشەکانی نۆیەم و دەیەمیش.