خێرا و تووڕە ٦ (بە ئینگلیزی: Fast & Furious 6) فیلمێکی ئەکشنی ٢٠١٣ی ئەمریکییە، لە دەرھێنانی جەستن لین و کریس مۆرگان. بریتییە لە پاشکۆ بۆ فیلمی خێرا و تووڕە ٥ی (٢٠١١) و قیستی شەشەم لە چوارچێوەی زنجیرەیی خێرا و تووڕە.

پۆستەری فیلم

بەرھەمھێنان دەستکاری

لە مانگی شوباتی ٢٠١٠ دیزڵ دووپاتی کردەوە کە بەرھەمھێنانی خێراو تووڕە ٥ دەست پێدەکات و ھەروەھا ڕای گەیاند کە پلانی قیستی شەشەم دانراوە. لە کانوونی دووەمی ٢٠١١، دەرھێنەر نیل ئێچ. مۆریتز وتی: من و ڤین، ئێمە پێشتر دەمانزانی فیلمی شەشەم چییە، ئێمە پێشتر قسەمان دەربارەی دەکرد. من و ڤین چەندین گفتوگۆی جیاوازمان کرد دەربارەی ئەوەی کە لەوانەیە ئەم فیلمە چی بێت؛ و ئێمە دەست دەکەین بە کار دەربارەی ئەوە ھەر ئێستا، ئێمە تەنھا خێرا و تووڕە ٥مان تەواو کرد وەکو ٤ یان ٥ ھەفتە لەمەوپێش و تەنھا پێویستمان بە پشوو بوو، و ئێستا دەست دەکەین بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوە. لە نیسانی ٢٠١١دا ئەوە پشتڕاستکرایەوە کە کریس مۆرگان پێشتر دەستی کردووە بە کار لەسەر سکریپتێک بۆ توانای شەشەم فیلم لە باشترین ستۆدیۆکانی جیھان.

پێشوازیکردن دەستکاری

داھاتی ئەم فیلمە ٢٣٩ ملیۆن دۆلار بوو، لە ئەمریکای باکوور و ٥٥٠ ملیۆن دۆلار لە شوێنێکی تر بۆ ھەموو جیھان ٧٨٩ ملیۆن دۆلار بوو.[١] دێدلاین ھۆڵیوود قازانجی تۆڕی فیلمەکەی بە ١٣١٫٥ ملیۆن دۆلار ھەژمارکرد، کاتێک ھەموو خەرجی و داھاتەکان کۆدەکەنەوە، ئەمە دەبێتە شەشەم بڵاوبوونەوەی قازانجی ساڵی ٢٠١٣.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Mike Fleming Jr (March 21, 2014). "2013 Most Valuable Blockbuster – #6 'Fast & Furious 6′ Vs. #11 'The Croods'; #3 'Despicable Me 2′ Vs. #14 Star Trek Into Darkness'". Deadline Hollywood. Archived from the original on November 18, 2020. Retrieved March 22, 2015.
  2. ^ "All Time Worldwide Box Office Grosses (sorted by Studio)". Box Office Mojo. Archived from the original on August 3, 2013. Retrieved August 30, 2013.