ڤین دیزێل (ئینگلیزی: Vin Diesel)، (ناوی تەواو: Mark Sinclair)، (لەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٩٦٧). ئەکتەر و بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری فیلمی ئەمریکییە. بەبەشدارییەکانی لە زنجیرەفیلمی خێرا و توڕە (Fast and Furious) دەناسرێتەوە. لەساڵی ١٩٩٠ لە فیلمی (Awakenings) بۆ یەکەم جار دەرکەوت.ڤین لەساڵی ٢٠١٥ لە فیلمی خێرا و تووڕە ٧ و فیلمی دوایین ڕاوکەری جادووگەردا دەرکەوت کە هەردووکیان فیلمێکی سەرکەوتوو بوون.

ڤین دیزێل

دیزێل لە تەممووزی ٢٠١٣
لەدایکبوون
Mark Sinclair

(١٩٦٧-٠٧-١٨) ١٨ی تەممووزی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٦ ساڵ)
پیشەئەکتەر، دەرهێنەر، سکرینرایتەر و بەرهەمهێنەر
چالاکبوون١٩٩٠ تاکوو ئێستا
یارPaloma Jimenez
(٢٠٠٨ تاکوو ئێستا)
مناڵ(ەکان)٣
وێبگەwww.vindiesel.com

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

دیزل لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەگەڵ برادووانەکەی لە ۱٨ی تەمووزی ۱۹٦۷ دایک بووە و ناوی تەواوی (mark sinclair) ە.پیشەی ئەکتەر ،دەرھێنەر ، سکرینرایتەر ، بەرھەمھێنەرە. لە ساڵی ۱۹۹۰ دەستی کردووە بە کاریی ھونەری و تا ئێستا بەردەوام و چالاکە . وە لەگەڵ یارەکەی paloma jimenezi خاوەنی سێ منداڵن. وە دایکی دیلورا شیرلین کە ئەستێرەناس بووە وە دیزل راگەیاند کە ئەو لە (ڕەگەزی نادیارە) ە و ھەرگیز باوکە بایلوجیەکەی نەبینیوە وە ھەروەھا ووتویەتی تەنھا ئەوە لە دایکمەوە دەزانم کە ڕەگەزم لە چەند نەتەوەیەکی جیاوازە .و پەیوەندی دایک و باوکم نا شەرعيە .دیزل یەکەم جار لە تەمەنی حەوت ساڵی لەسەر شانۆ دەرکەوتتوە لە شانۆی (dinosaur door) لە نوسینی باربراگارسۆن .دیزل بە درێژای تەمەنی ھەرزەکاری کاری شانۆیی دەکرد و لە زانکۆی ھنتر لە نیویۆرک دەیخوێند و یەکەم ڕۆڵی دیزل لە دەرکەوتنێکی کورت دا بوو کە پێشتر لە ھیچ درامایاکیدا رۆڵی ناگێرابوو دەرکەوتنەکەی لە (awakenings) بوو لە ۱۹۹۰، دواتر کاری دەرھێنان و نوسین و بەرھەمھێنانی بۆ کورتە فیلمی درامی multi-facial لە ۱۹۹٤ وە فیلمیەکە ھەڵبژێردرا بۆ نمایشکردن لە فیستیفاڵی کان لە ۱۹۹٥.دیزل لە یەکەم فیلمی درێژ دەرکەوت strays ۱۹۹۷ کە لە نوسینو و دەرھێنانی و بەرھەم ھێنانی دیزل خۆی بوو فیلمەکە ھەڵبژێردرا بۆ کێبرکێکردن لە فیستیفاڵی sundance لە ۱۹۹۷ . دوای ئەوە بە دەنگی بەژداری کرد ل فیلمی ئەنیمەیشنی (the iron giant ۱۹۹۹)   وە سەرکەوتنی لە دوو فیلمی دیکە بە دەستھێنا لە (the fast and the furious)لە ۲۰۰۱  و لە فیلمی ئەکشنی (XxX) 2002 لە ساڵی ۲۰۰٤ لە رۆڵی ریدیك لە فیلمی  (the chronicles on riddik)کە لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی بە دەست نەھێنا لە  چاو ئەو بودجەی بۆی تەرخان کرابوو. دیزل لە فیلمێکی کۆمیدی دەرکەوت ئەویش فیلمی (the pacifier) لە ساڵی ۲۰۰٥ کە فیلمەکە سەرکەوتنی بەدەستھێنا . وە ھەر لە ساڵی ۲۰۰٥ لە فیلمی (find me guilty) بەڵام سەرکەوتنی بەدەستنەھێنا تەنھا ۲ ملیۆن دۆلاری بە دەستھێنا کە فیلمەکە خۆی بودجەکەی ۱۳ ملیۆن دۆلار بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری