دوایین ڕاوکەری جادووگەر (فیلم)

دوایین ڕاوکەری جادووگەر (بە ئینگلیزی The Last Witch Hunter) فیلمێکی ئەمەریکی خەیاڵی و ئاکشنی ساڵی ٢٠١٥ەیە.فیلمەکە باس لە ڕاوکەرێکی جادووگەری دەکات بەناوی کۆلدەر کە دەبێ ببێتە ڕێگر لە بڵاوونەوەی پەتایەک بەسەر شاری نیویۆڕک کە لەلایەن جادووگەرانەوە نێردراوە بۆ سەر شارەکە.فیلمەکە لە ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥دا کەوتە سینەماکانی جیهانەوە.

The Last Witch Hunter
دوایین ڕاوکەری جادووگەر
نووسینکۆری گوودمان
مات سازما
کاستڤێن دیزەڵ
مایکڵ کەین
ئێلیجیا وود
ڕۆس لێسلی
مۆسیقاستیڤ جابلۆنسکی
دەستکاریکریس لێزبن
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەسەمیت ئینتەرتەینمنت
ڕێکەوتی دەرچوون٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥
ماوەی فیلم١٠٦ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٩٠ ملیۆن دۆلار

چیڕۆک دەستکاری

کۆلدەر (ڤین دیزل) ڕاوچییەکی جادووگەرەکان بووە کە لە سەدەکانی ناویندا لەلایەن جادووگەرێکەوە نەفرەتی ئەوەی لێدەکرێ کە تا هەمیشە بژی ، شاژنی جادووگەرەکان پیلانی بڵاوکردنەوەی پەتایەکی دابوو و کۆلدەر ڕایگرت.دوای ٨٠٠ ساڵ لەم ڕووداوە کۆلدەر بەردەوام لە کارەکەی وەک ڕاوکەری جادووگەر ، بەڵام ڕووداوەکان وەک جاران نامێنن و هەرەشەیەکی نوێ دێتە سەر مرۆڤایەتی و پێویستە کۆلدەر دووبارە لەدژی جادووگەرەکان بجەنگێت.

ئەکتەران و ڕۆڵەکانیان دەستکاری

  • ڤین دیزل لەڕۆڵی کۆلدەر
  • ڕۆس لێسلی لەڕۆڵی کڵۆی
  • ئێلیجیا وود لەڕۆڵی دۆلانی ٣٧
  • مایکڵ کەین لەڕۆڵی دۆلانی ٣٦
  • جول ئێنگلبرێکت لەڕۆڵی شازنی جادووگەرەکان
  • ڕێنا ئۆون لەڕۆلی گلەیسەر

تەواوکەری فیلم دەستکاری

لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ، دیزل لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەوەی ڕاگەیاند کە قسە و باس لەسەر بەشی دووەمی فیلمەکە دەکرێت.