غوڵامڕەزا حەسەنی (بە فارسی: غلامرضا حسنی‎؛ ٢١ی تەمموزی ١٩٢٧ – ٢١ی ئایاری ٢٠١٨)[١] پێشنوێژی ھەینی و یەکەم ئیمامی مزگەوتی جامیعی ورمێ لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ بوو. ئەو ھەروەھا نوێنەری ورمێ لە پەرلەمانی ئەنجومەنی ئیسلامی لە خولی یەکەمدا و نوێنەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بوو.[٢]


غوڵامڕەزا حەسەنی بۆزۆرگ ئاباد
غلامرضا حسنی بزرگ‌آباد
غوڵامڕەزا حەسەنی (لای چەپ) لەگەڵ ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووحوڵڵا خومەینی (لای ڕاست)
Personal
لەدایکبوون (١٩٢٧-0٧-٢١) ٢١ی تەممووزی ١٩٢٧
مردن٢١ی ئایاری ٢٠١٨(٢٠١٨-٠٥-٢١) (٩٠ ساڵ ژیاوە)
ئایینئیسلام
نەتەوەئێرانی
ھەرێمئێران
مەزھەبشیعەی دوازدە ئیمام
چالاکبوون١٩٥٥–١٩٧٩: ڕێبەری بزووتنەوەی میلیشیای ئیسلامیی دژی شانشینی پەھلەوی

١٩٧٠–٢٠١٤: پێشنوێژی ھەینیی شاری ورمێ

١٩٧٩–٢٠١٤: نوێنەری ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ورمێ
پاشئایەتوڵڵا قوڕەیشی

حەسەنی بە یەکێک لە کۆنەپەرستترین دەنگەکان لە ئێران و جیھانی ئیسلامی شیعە ناسراوە.[٣] ئەو بەھۆی ھەڵوێستە ئایینی و سیاسییە توندەکانی و دژایەتیکردنی خەلافەت و سوننە ناسراوە کە بانگەشەی لە وتەکانی ھەینیدا بۆ دەکردن و بەپێی زانیارییەکان ڕەخنەی زۆر کەسی لێکەوتووەتەوە. سەرکردە سوننەکان، چاکسازیخوازانی ئێرانی، پان تورکەکان، ڕێکخراوە چەپە توندڕەوەکان، ناسیۆنالیستە کوردە سوننەکان و ھەندێک لایەنی دیکە تۆمەتبار کراوە.[٤] ھەروەھا ئەو زۆر جاران وەکوو کەسێکی دژە مەسیحی، دژە سوننە و دژە کورد دەناسرێت و دەگوترێت کە ڕۆڵی سەرەکی لە کۆمەڵکوژیی قاڕنێدا ھەبووە.[٥][٦] لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ لە ئێران، سەرکردایەتیی میلیشیای جەوانمەردان لە شەڕی دژی کورد دەکات و ناوی لەگەڵ تاوانبارانی کۆمەڵکوژیی قاڕنێ تێکەڵاوە.[٧] دوای ئەوەی ھەوڵێکی تیرۆرکردنی حەسەنی لە ساڵی ١٩٨١ سەرنەکەوت، بە فڕۆکە بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی ئیرلەند کرا.[٧] حەسەنی لە ساڵی ١٩٨٣، دەسەڵاتداران لە حەشارگەی کوڕەکەی بەناوی ڕەشید،[٨] کە ئەندامی ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران بوو ئاگادار دەکاتەوە، کە دواتر بە ڕەزامەندی حەسەنی بە تەقەکردن لە سێدارە درا.[٤] لە قسەکانی حەسەنی بە ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی دەڵێت؛ «ئیبراھیم کوڕەکەی نەکردە قوربانی، بەڵام من کردم، ئەمڕۆش پەشیمان نیم».[٣]

لە ساڵی ٢٠٠١، بابەتگەلێک لە میدیاکانی زمانی ئینگلیزیدا سەبارەت بە وتاری ھەینی دەرکەوتن کە حەسەنی خاوەندارێتی و ڕاگرتنی سەگی بچووکی وەک کارێکی نائیسلامی ئیدانە کرد.[٩] نیویۆرک تایمز لە ڕایگەیاند کە حەسەنی دەڵێت: «سپاسی پۆلیس و دادوەرە بەڕێزەکان و ھەموو ئەو کەسانە دەکەم کە کاریان کردووە بۆ دەستگیرکردنی سەگدۆستان و دەستبەسەرداگرتنی سەگە لاق کورتەکان لەم شارەدا»،[١٠] دوای چەند ساڵێک لە تاران سەرکوتکردنی سەگ و خاوەن سەگەکان دەستیپێکرد.[١١] ھەروەھا لە زاری ناوبراوەوە ھاتووە کە «ئەو ژنانەی ڕێز لە حیجاب و مێردەکانیان ناگرن شایەنی مردنن. ئەم ژنانە و مێردەکانیان و باوکیان دەبێت بمرن».[٢][٧]

لە ساڵی ٢٠١١، میدالیای ئازایەتیی لەلایەن سەرۆک کۆمار مەحموود ئەحمەدینەژاد پێبەخشرا، کە یەکێک لە گرنگترین میدالیا فەرمییەکانە کە لە ئێراندا بەخشراوە.[٤] دەگوترێت ئەو میدالیایە بەھۆی خۆڕاگری لە دژی حکوومەتی پەھلەوی لە پێش شۆڕشی ١٩٧٩، دژایەتیی بەرامبەر ئۆپۆزسیۆنی کوردی لە ساڵانی یەکەمی دوای شۆڕش و بەشداریکردنی لە شەڕی ئێران و عێراقدا پێبەخشرا.[٤] لە شوباتی ٢٠١٤، وەکوو نوێنەری عەلی خامنەیی بەھۆی زۆربوونی تەمەن و نەخۆشی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.[٧]

ھەتا کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٤، حەسەنی خاوەنی دوو ژنی زیندوو بوو.[١٢] ئەو خاوەنی حەوت کوڕ و چوار کچ بوو.[٣] غوڵامڕەزا حەسەنی لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٨ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بەھۆی تەشەنای گورچیلە کۆچی دواییی کرد.[١٣]

منداڵەکانی حەسەنی بوونەتە کەسایەتی ناسراو لە بوارە جیاجیاکاندا بە بیروڕای سیاسیی دژبەیەکەوە. لەم ساڵانەدا نەوە کچەکەی، ئانا دایمۆند بەھۆی چالاکی مافەکانی مرۆڤ لە شانشینی یەکگرتوو لە دوای بەبێ تاوان دادگاییکردن، زیندانیکردن و ئازادکردنی لەلایەن حکوومەتی ئێران ناوبانگی دەرکرد.[١٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "شیخ حسنی امام جمعه سابق ارومیه دارفانی‌ را وداع گفت". 21 May 2018.
  2. ^ ئ ا "Iran: Top cleric says women without veils must die" 7 December 2018 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. | adnkronos.com | 19 December 2009
  3. ^ ئ ا ب "Praying for a Century That Is Not the American One" By John F. Burns | nytimes.com | 1 January 2000
  4. ^ ئ ا ب پ "Qarna Massacre Mullah Awarded with ‘Medal of Bravery’ in Iran" 25 March 2012 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. | insideofiran.org | 5 April 2011
  5. ^ غوڵامڕەزا حەسەنی لە تەمەنی 91 ساڵی لە ورمێ کۆچی دواییکرد. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئایاری ٢٠١٨).
  6. ^ مردنی یەکێکی دیکە لە بکوژانی خەڵکی کورد، لە ورمێ. کوردستان و کورد (لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئایاری ٢٠١٨).
  7. ^ ئ ا ب پ "Controversial Iranian Cleric Behind Qarna Massacre Loses Job". rudaw.net. Retrieved 2020-05-01.
  8. ^ "The Biography Of Great Martyr Br. Rashid Hasani" | referl.org | 14 September 2008
  9. ^ "Iranian cleric denounces dog owners" | news.bbc.co.uk | 14 October 2002
  10. ^ "Tehran Journal; Dog Lovers of Iran, Beware Growling Ayatollahs" By Neil MacFarquhar | nytimes.com | 24 August 2001
  11. ^ "Iran: Tehran Officials Begin Crackdown On Pet Dogs" | referl.org | 14 September 2007
  12. ^ "حجت الاسلام قریشی به امامت جمعه ارومیه و نماینده ولی فقیه در آذربایجان غربی منصوب شد/ تقدیر از مجاهدت و خدمات حجت الاسلام حسنی". Supreme Leader Website. Retrieved 6 August 2015.
  13. ^ "غلامرضا حسنی، امام جمعه سابق ارومیه درگذشت". 21 May 2018.
  14. ^ "Nazanin's daughter deserves to have her mother next to her". 22 September 2020. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

Political offices
لە پێش:
پۆستەکە نەبووە
پێشنوێژی ھەینیی ورمێ و نوێنەری ڕێبەر
١٩٨٠—٢٠١٤
لە دوا:
 سەید مەھدی قوڕەیشی